جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «کارەساتێکی دژوار»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «کارەساتێکی دژوار وێنۆک << تکایە بۆ سەرو هەژدە>> هەفتەیەک لەمەوبەر یەکەم کتاوم چاپ کرد بە بۆنەی ئاهەنگی هەژدە ساڵانەی لانەی کچم. کتاوەکە بریتی بوو لە ڕوداو و ووتە و قسە خۆشەکانی لە یەکەم هاواری لەدایکبونیەوە لە ژورێکی زێدە ئارامی خەس...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٣: | ھێڵی ٣: | ||
<< تکایە بۆ سەرو هەژدە>> | << تکایە بۆ سەرو هەژدە>> | ||
نووسین: '''[[سەردار حەمەڕەش]]''' | |||
هەفتەیەک لەمەوبەر یەکەم کتاوم چاپ کرد بە بۆنەی ئاهەنگی هەژدە ساڵانەی لانەی کچم. کتاوەکە بریتی بوو لە ڕوداو و ووتە و قسە خۆشەکانی لە یەکەم هاواری لەدایکبونیەوە لە ژورێکی زێدە ئارامی خەستەخانەیەکی پاریسیدا هەتا ئەمڕۆ. لەو دەمەی دوانیوەڕۆیەکی وەرزی پایز، تیرێژەیەک خۆر لە پەنجەرەی ژورەکەوە سەرچەفە سپیەکانی هێندەی تر سپی دەکردنەوە هەتا ئەمڕۆ. قیژەی یەکەم هەناسەی ئاوازێکی ئێجگار نایاب بوو، وەخەبەری کردمەوە. | هەفتەیەک لەمەوبەر یەکەم کتاوم چاپ کرد بە بۆنەی ئاهەنگی هەژدە ساڵانەی لانەی کچم. کتاوەکە بریتی بوو لە ڕوداو و ووتە و قسە خۆشەکانی لە یەکەم هاواری لەدایکبونیەوە لە ژورێکی زێدە ئارامی خەستەخانەیەکی پاریسیدا هەتا ئەمڕۆ. لەو دەمەی دوانیوەڕۆیەکی وەرزی پایز، تیرێژەیەک خۆر لە پەنجەرەی ژورەکەوە سەرچەفە سپیەکانی هێندەی تر سپی دەکردنەوە هەتا ئەمڕۆ. قیژەی یەکەم هەناسەی ئاوازێکی ئێجگار نایاب بوو، وەخەبەری کردمەوە. |
دوایین پێداچوونەوەی ١٦:٥٠، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
کارەساتێکی دژوار
<< تکایە بۆ سەرو هەژدە>>
نووسین: سەردار حەمەڕەش
هەفتەیەک لەمەوبەر یەکەم کتاوم چاپ کرد بە بۆنەی ئاهەنگی هەژدە ساڵانەی لانەی کچم. کتاوەکە بریتی بوو لە ڕوداو و ووتە و قسە خۆشەکانی لە یەکەم هاواری لەدایکبونیەوە لە ژورێکی زێدە ئارامی خەستەخانەیەکی پاریسیدا هەتا ئەمڕۆ. لەو دەمەی دوانیوەڕۆیەکی وەرزی پایز، تیرێژەیەک خۆر لە پەنجەرەی ژورەکەوە سەرچەفە سپیەکانی هێندەی تر سپی دەکردنەوە هەتا ئەمڕۆ. قیژەی یەکەم هەناسەی ئاوازێکی ئێجگار نایاب بوو، وەخەبەری کردمەوە.
خاتوونی سیستەر بە خەندەوە گۆتی : گریانی ئەم کناچە، مۆسیقایەکی ئێجگار دڵگوشادە.
پاشان سەردەمی هۆگری بە دایک و باوکیەوە، ئینجا سەردەمی فرۆیدی ؛ دەمێک خۆشەویستی بۆ دایە و دەمێکی تر بۆ پاپا و پاشان هەستکردن بەوەی کە ئەو خاوەنی چوکێک نیە وەک براکەی، ئینجا لە تەمەنێکی سەرەوژورتردا پێخۆشحاڵ بوو بەوەی کە ئەو کوڕ نیە و کناچەیە، هەتا دواهەمین دانیشتنمان پێکەوە چەند مانگێک لەمەو بەر، کاتێک باسی راپۆرتەکەی بۆ دەکردم لە سەر فەلسەفەی ستۆیسیزم و سێنێک، لەسەر چەمکی بەختەوەری. دڵم زێدە خۆش بوو بەوەی کە حەزی بە فەلسەفەیە، چونکا گەر خاوەنی پارە و پولییش نەبیت، هزرێكی ژیر و ئاگاییەکی زەنگین، کەمێک ئازار و ئەشکەنجەی بوونت ئارام دەکەنەوە.
هەموو ئەم بیرەوەرییانەم خستبووە کتاوەکەیەوە. بەڵام ئەو وێژەیەی کە هەردەم پێکەوە دووبارەمان دەکردەوە کاتێک یەکتریمان لە ئامێز دەگرت، وەک یاداشتی مۆسیقایەکی دڵبەر دەمێنێتەوە لە هزرمدا بۆ هەتایە، ئەوە بوو کاتێک لێم دەپرسی :
- پیاوێک ئێجگار تۆی خۆشگەرەکە لەسەر ئەم هەسارەیەدا، ئەو پیاوە کێیە ؟
- ئەو پیاوە پاپایە. (وەڵامی دەدامەوە.)
کتاوەکەم چاپ کردبوو، بە تەیشتمەوە لە دوڕ ئۆتۆمۆبیلەکەمدا بوو. بەرە و ماڵ دەگەڕیامەوە، وەختەکی گەشتمە پێش ماڵ، ماتۆڕسایکلێکم بینی لە پێش ماڵم، لەو مۆدێلانەی گەنجان خۆشیان گەرەکە. سەرم هەڵبڕی ڕووەو نهۆمی سەرەوە، دیتم لە پشت پەنجەرەی نهۆمی ژوورو، دوو جەسەتە لە یەکتری ئاڵا بوون، هەر خێرا بە بێ دڕدۆنگی کناچەکەمم بە پلکە لولە دریژەکانیەوە ناسیەوە لە باوەشی جەستەی ئادەمێکی نێرینەدا. بە بینینی ئەو دیمەنە، دەڵم کەوتە خورپە و دەورم لێڵ بوو، هزرم پر بوو لە توڕەیی و لە هۆش خۆم چوم، بەرچاوم بە ئێجگارەکی تاریک و تەنگ بوون. بە گورجی ئۆتۆمۆبیلەکەم راوەساتن و دەرگای ماڵم کردەوە و بە خێرایی چومە ژورێ، چاقۆیەکی فرە گەورەم لە ئاشپەزخانەکە دەگەڵ خۆمدا برد، هەر کەدەستم دایە چاقۆکە ئیتر کەوتمە جیهانێکی ترەوە، سەرم قاڵ بوو، دابڕام لە جیهنی دەرەوە، کەوتمە سفێری نائاگاییەوە، لەژێر هێزێکی باڵا لەسەروی خۆمەوە بڕیارم دەدا، هێزێک بە فشارەوە داخوازی دەکرد بەسەرما :
- بە پلینەکاندا سەربکەوە، دەستبدە چنگەی دەرگاکە.
- دەرگاکە بەسراوە !
دەستم دایە کورسیەکی ئێجگار گەورە و سەنگین و بە گشت هێزی خۆم کێشام بە دەرگاکەدا و تێکم شاکاند و چومە ژورێ. خۆم دیتەوە بەرانبەر بە خۆرتێکی کەڵەگەت و چوارشانە. هەر کە لانە بینیمی بە چاقۆکەی ناو مشتم، بە جۆرێک قیژاندی کە ژورەکە و و گشت ماڵەکە و کاسەی سەرم پر بوون لە زریکەی ئەو، پەردەی گوێچکەکانم خەریک بوون دەتەقین و تەواو قال بوبوون، بەڵام من هیچ باکم نەبوو، زۆر بە ئارامی و سور لە خۆ هەڵسوکەوتم دەکرد، چونکا دەبوا شەرەفی باوکایەتیم بپارێزم، شەرەفی کۆمەڵگەیەک، شەرەفی گەلێک، نیشتمانێک، شەرەفی دین و ئیمانم بپارێزم، بۆیەکا هەر کە کوڕەم بینی هەڵم کوتایە سەری و بە خەنجەر هەنجن هەنجنم کرد، بەڵام پێم سەمەرە بوو ! چونکا ئەو بەهیچ جۆرێک بەرگری لەخۆی نەکرد، جگە لە دەستی ڕاستی نەبێ وەک ئاماژە بە ڕاگرتنم. خۆ هێندە کەڵەگەت بوو دەیتوانی بە مستکۆڵەیەک خپم بکا. یەکەم چاقۆم بە هەموو هێز و توانای خۆم چەقاندە ناوجەرگەی دڵی، هەر کە کەوت بە پشتا، دەست و برد بە چاقۆیەک گون و نێتریکیم لە بنا بڕین و پڕ دەمیم کردن، دەمەویست سەری لەلاشە بکەمەوە بەڵام مەحاڵ بوو. لە کاتێکدا وا خەریک بوو گیانی دەردەچوو، ورگیم هەڵدڕی و ڕیخۆڵەکانیم هێنانە دەرەوە و لە ملیم ئالاند و هەڵمواسی بەو شیشەی کە بۆ لانەم هەڵواسی بوو لە ژورەکەیدا بۆ وەرزش. ئینجا ئاوڕێکم دایەوە لە لانە و بینم سەری خستبووە ناو دەستەکانی، بە کوڵ دەگریا، بە هەموو هێز و تاوانی خۆی دەی قیژاند و توانای نەبوو بروانێتە ئەو دیمەنە. بە بێ دودڵی و ترس هەڵم کوتایە سەر ئەویش، بە خەنجەر هەموو گیانیم هەنجن هەنجن کرد، پاشان فڕێم دایە سەر کورسیەک بە تەنیشت پیانۆکەیەوە.
مێشکم قاڵ بوو، چاوەکانم خوێنیان تێ زابوو، بە جۆرێک هەراوهۆریا دەوریان دابووم، دیمەنەکان لێڵ بوون لەبەر چاوم. گشت جەستەم، دەموو چاوم، پەردەی پەنجەرەکە، دیواری ژورەکە، کانتۆرەکە خوێنیان لێ دەچۆرا و دوو روباری سوریان پێک دەهێنا وەک دیجلە و فورات و لە بەردەم دەرگای ژورەکەدا بەیەکتری دەگەشتنەوە، منیش شڵپە شلپ بەناو ئەو روبارە خوێنەدا بە بێ خەم دەهاتم و دەچووم، بە چاقۆکەمەوە سەوڵم لێ دەدا. خۆم زۆر بە شکۆمەند دەهاتە پێش چاو، شەرمم لە کارەکەم نەدەکرد. نا، نەخێر، زۆر شانازیشم بەخۆمەوە دەکرد، خۆم بە مرۆڤێکی سەربەرز و خاوەن شەرەف دەزانی، بۆیەکا تەلەفۆنەکەم گرت بە دەستەوە بە نیازی ئەوەی بە شانازیەوە تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکەم و باسی شکۆداری کارەکەمیان بۆ بکەم. ئاوڕێکم دایەوە لە لانەی کچم، بینیم هێشتا گیانی دەرنەچووە، بەدەم هەناسە دانەوە خوێن بە قڵپە قڵپ لە زاریەوە دەهاتە دەرێ و توانای نەبوو دەنگ هەڵبڕێ، وادیار بوو دەیەویست شتێکم بۆ بدرکێنێ، گۆتم بەشکو پەشیمانی خۆی دەربڕێ، تۆزێک لێی نزدیک بومەوە و گویچکەم نوساند بە زاری پڕ لە خوێنیەوە. بە دەنگێکی وەک ئەو ساتانەی شەش ساڵانە بوو، بە دەم قوڵپی خوێنەوە بە نوزە نوز پێی گۆتم :
- پیاوێك لەسەر ئەم هەسارەیەدا ئێجگار منی خۆش گەرەکە، ئەو پیاوە کێیە ؟
وتەکەی بە هیچ جۆرێک هەست و سۆزی نەورووژاندم، چونکا من لەو دەمەدا لەناو سفێرێکی داخراوی نائاگاییدا بووم، پەیم بە ئاگایی نەبردبوو لە خۆم دابڕابووم. لەبەر ئەوەی دەبوا هەر واىیت و نەدەبوو بە جۆرێکی تر بوایە. ئیدی پاش گۆتنی ئەو رستەیە لاشەی بێ گیانی کەوت بەسەر پیانۆکەیدا و لەگەڵ پیانۆکەیدا کەوت بە زەویدا. گوێچکەم کاس بوو بە دەنگی هەژێنی ناسازی پیانۆکەی. مێشکم، ژورەکەم، پڕ بوون لە دەنگی ئاوازی ناسازی مۆسیقاکەی، مۆسیقایەکی ئێجگار غەوارە و ناساز بوو. لە ناکاو بەخەبەر هاتمەوە، بە هۆش خۆمدا هاتمەوە، نۆتی ناساز وەخەبەریان کردمەوە و خۆم دۆزییەوە..
خۆم دیتەوە ھێشتا لەناو ئۆتۆمۆبیلەکەمدام و کتاوەکەم بەدەستەوە. سەرم بەرز کردەوە بەرەو نهۆمی سەرەوە، دیتم هێشتا دوو سێبەرەک لە پشت پەنجەرەکەوەن. پێم باشتر بوو نەچمە ماڵ. بە خێرایی پێم نا بەگازدا و تێ پەڕیم، ماڵم جێ هێشت. لە چاوەروانیدا چومە باڕێکی پاریسیی و پەرداخیک شەرابی بۆرۆدۆم نۆش کرد. بیرم چوو بۆ ڕابووردوی سەردەمی لاوی خۆم، ئەو شەوانەی کاتێک بە سەرباناندا وەک پشیلە لەوەرزی نەورۆدا، دەچومە ماڵی کچێکی هەژدە ساڵانە، بە دزی باوک و دایکیەوە. سەگان لێم دەوەڕین، پشیلەکان چاویان دادەگریساند لە تاریکیدا، بە دزیەوە لەپەنجەرەی ژێرخانی ماڵاکەیەوە، بە خشپایی دەچوومە ژورێ، تا بەرەبەیان ڕامان دەبوارد، گۆرەوییەکەم دەخزاندە ناو دەمم، نەوەکا هاواری ئۆرۆگاسم باوانی لە نهۆمی ژوورو وەخەبەر بکاتەوە. مەلا بانگانیش وەک پشیلەیەکی ماندوو دەرۆشتمەوە ماڵ، دڵم شاد و بەختەوەر لە ناو جێگەدا بۆ خۆم بە ئارامی لێێ دەخەوتم.
گۆتم تۆ شانست هەیە لانەخان، چونکا تۆ و باوکت لە وڵاتی سمـێڵ بابڕ و داعشاندا ناژین، باوکت وەک ئەوان ئەقڵی گچکە نییە. بڕۆ بۆ خۆت ڕابوێرە لانە خان.