جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سولەیمان موعینی»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٣١: ھێڵی ٣١:
   
ڕۆژی ١٦/٦/١٩٥٣ ڕێکخراوی لاوانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری مه‌هاباد، به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی سوله‌یمان و سه‌ید عه‌بدوڵلای ئیسحاقی و چه‌ند لاوی تێکۆشه‌ری دیکه‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رین له‌ باغی میکائیل سازده‌ده‌ن. مه‌به‌ست له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ لاوانی نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نوێنه‌ری خۆیان بۆ به‌شداریی له‌ چواره‌مین ڤیستیڤاڵی جیهانیی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی هه‌ڵبژێرن. به‌ڵام له‌گه‌رمه‌ی گوتوبێژی ئه‌و لاوانه‌دا ژاندارمه‌ دڕنده‌کانی حکومه‌تی ئێران هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ریان و پاش لێدان و ئازاردانیان، لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ئاڕاسته‌یان ده‌که‌ن و مێرمنداڵێک به‌ناوی «حسن ڕه‌مه‌زانی» شه‌هید و چه‌ند که‌س بریندار ده‌که‌ن. ئیدی ئه‌و لاوه‌ شۆڕشگێڕانه‌،‌ ده‌که‌ونه‌ شه‌قامه‌کانی شار و به‌ گێڕانی ته‌رمی‌ ئه‌و لاوه‌ شه‌هیده‌، ڕێپێوان و بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ به‌ڕێده‌خه‌ن.

  هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێداگری و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی سه‌راسه‌ری بوو به‌ هۆی هه‌ڵاتنی شای ئێران و هاتنه‌ سه‌ر حوکمی حکومه‌تی دوکتور موسه‌دیق، که‌ هیوای چاکسازی و بوژوانه‌وه‌ی لێده‌کرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی پشتیوانیی ڕۆژئاوا له‌ شای ئێران و له‌ ئاکامی کۆدیتایه‌کی نیزامی، شای ئێران گه‌ڕاندرایه‌وه‌ و حکومه‌تی دیموکراتیکی موسه‌دیق تێک ڕووخا. دوای ڕووخانی حکومه‌تی دوکتور موسه‌دیق، له٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٩٥٤، هێزه‌کانی سه‌رکوتکه‌ری ئێرانی هێرشیان کرده‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ری شار و گونده‌کان و، گرتن و کوشتن و بێ سه‌روشوێن کردن ده‌ستی پێکرد.

له‌ شاری مه‌هاباد دا، یه‌کێک له‌ گیراوه‌کان محمدئه‌مین معینی، باوکی سوله‌یمان بوو که‌ به‌ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژان له‌ گرتوخانه‌ی سه‌ربازیدا ڕایان گرت. هه‌ر ئه‌وده‌م له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی نیزامیی شاری مه‌هاباد، که‌ سه‌رله‌شکه‌ر که‌ریم وه‌رئه‌هرام ی ناو بوو، به‌ باوکی سوله‌یمانیان ڕاگه‌یاند که‌ به‌ شوێن سوله‌یمان دا بنێرێت و پێی بڵێ که‌ حکومه‌ت لێی ده‌بوورێت و ده‌توانێ به‌بێ هیچ ترسێک بگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵی خۆی. به‌ڵام سوله‌یمان به‌هۆی ناسینی کارنامه‌ی کرداری ڕژێمی ئێران، ئه‌م داوایه‌ی به‌رپه‌رچ دایه‌وه‌ و وه‌ڵامی نای دانه‌وه‌. پاش ماوه‌یه‌ک، سوله‌یمان به‌نیازی چوونی تاران و به‌رده‌وامبوونی ژیانی سیاسی و نهێنی، له‌ ساڵی ١٩٥٦دا به‌ره‌و ناوندی ئێران وه‌ڕێ که‌وت. به‌ڵام له‌ نێوان ڕێگای تاران ته‌ورێز دا به‌ هۆی سیخوڕه‌ نهێنییه‌کانی ڕژێم ده‌ناسرێته‌وه‌‌ و ده‌گیرێت. له‌ گیرانی سوله‌ێمان هیچ که‌س خه‌به‌ردار نه‌بوو. دوای تێپه‌ڕینی چه‌ندێک، عه‌بدوڵلای حه‌کیمزاده‌ عه‌کسی سوله‌یمان له‌ لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ک له‌ نێو زیندانییه‌کانی ژێرده‌ستی ڕژێم دا ده‌بینێت و خه‌به‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌یه‌نێت. سوله‌یمان له‌ژێر ئازار و شکه‌نجه‌ی زیندانه‌واناندا ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌تا ڕۆژی ١/٣/١٩٥٧ که‌ له‌ بری ئه‌سپاردنی بارمته‌یه‌کی ده‌هه‌زار تمه‌نی ئه‌و سه‌ردمه‌، ئازاد ده‌کرێت.

[[پەڕگە:Kurdhe1561.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
[[پەڕگە:Kurdhe1561.jpg|وێنۆک|ڕاست]]

ھێڵی ١١٣: ھێڵی ١١٣:
ئه‌گه‌رچی سوله‌یمان و به‌شێکی هه‌ره‌ زۆری هاوڕێیانی کۆمێته‌ی ئینقلابی له‌ شه‌ڕی داسه‌پێندراوی ڕژێمی شای ئێران دا شه‌هید کران، به‌ڵام ڕێگاێ پیرۆز و ئامانجی به‌رزی کۆمیته‌ی ئینقلابی، که‌ ڕزگاریی گه‌لی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بوو، له‌ دڵ و مێشکی گه‌لی کورد دا له‌ جاران نه‌مرتر ڕاگیرا و بوو به‌ سه‌رمه‌شقی ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدان و بزوتنه‌وه‌کانی دوواییش.

شه‌ش مانگ به‌ر له‌ کاره‌ساتی دڵته‌زێنی شه‌هیدبوونی سوله‌یمان، له‌ گوندی قه‌مته‌ره‌ ـ ی نزیك به‌ شاری مه‌هاباد، سوله‌یمان و عه‌بدوڵلا و مینه‌شه‌م و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی تر، دیداریك ده‌گه‌ڵ په‌ریزاد و فاتم و جه‌عفه‌ر، واته‌ خوشك و براکانی سوله‌یمان و عه‌بدوڵڵا ساز ده‌که‌ن که‌ هه‌ر له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا سوله‌یمان به‌ ئاشکرا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌و ده‌گه‌ڵ بارزانی نه‌ماوه ‌و ئاماده‌ش نییه‌ بچێته‌ ژێر فه‌رمانی ئه‌وه‌وه. ‌خوشك و براکانی هۆیه‌که‌ پرسیارده‌که‌ن، سوله‌یمان له‌ وه‌لامیاندا ده‌ڵێت: " هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که‌ شۆڕشی گه‌لی کورد به‌ پشتیوانی و یاریکاریی زه‌حمه‌تکێشانی گەلی کورد و، بۆ وه‌دیهاتنی مافی ئه‌وان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ئێمه‌ له‌ خزمه‌تی دابووین، به‌ڵام هه‌رکه‌ ڕێبه‌رایه‌تیی شۆڕش که‌وته‌ داوی پیلانی دوژمنانی گه‌ل و لە گەڵ جیا بۆوه‌، ئێمه‌یش لێی جیابووینه‌وه‌ و خه‌تی خه‌باتێکی ڕاسته‌قینه‌مان گرتۆته‌وه‌ به‌ر" .

  هه‌ر له‌و چاوپێکه‌تنه‌دا سوله‌یمان ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ که‌ دوای ماڵاویی لێکردنیان و لێک هه‌ڵبڕانیان، به‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگان له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ دوور ده‌که‌وێته‌وه‌ و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ، ڕه‌وشێکی تری شۆڕشگێرانه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر.

ھێڵی ١٣٩: ھێڵی ١٣٩:
شاعیری نەمن هێمن موکریانی  ٢٧/٢/١٣٥٨ی هه تاوی ١٩٧٩ زایینی.
شاعیری نەمن هێمن موکریانی  ٢٧/٢/١٣٥٨ی هه تاوی ١٩٧٩ زایینی.
   
پێویست به‌ دوپاتکردنه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام مێژوی کورد خۆ به‌خت کردن و شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدان و ته‌نانه‌ت خه‌یانه‌تیشی تێدا بووه‌ و دوا ڕۆژی مێژوی کورد پێویستی به‌ زانین و تێگه‌یشتنی ئه‌م بوارانه‌ هه‌یه‌، هه‌تاکو ڕۆڵه‌کانی دوا ڕۆژ بتوانن به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی و شه‌فاف ئه‌م بوارانه‌ و یا خود ئه‌م قۆناخ و تێکهلچوونانه‌ له‌ مێژوی خۆی دا بخوێنێته‌وه‌ و له‌م هه‌ستان و تێکچونانه‌دا مێژویه‌کی خاوێن و دوا ڕۆژێکی سه‌رکه‌وتو و سه‌ر بڵیند بۆ خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی سه‌قامگیر بکات. و له‌م هه‌ڵه‌ و بۆچونانه‌ ده‌رس وه‌ربگرێت و دووپاتیان نه‌کاته‌وه‌. هه‌تا ئه‌و گۆشانه‌ی مێژوش نه‌خرێنه‌ به‌ر ڕوناکی زانستی و به‌ به‌رهه‌می باش و خراپییه‌وه‌ لێکدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌کرێت و شێوه‌ی ئوپۆرتۆنیزمی سیاسی سێبه‌ری خۆی به‌سه‌ر مێژو دا بگرێت، هیچ کات پێشکه‌وتوویی و خۆناسین نابێته‌ مادیه‌تێک و، ئه‌گه‌ر مرۆڤیش له‌ ناو جڤاتێک دا ئاگاداری مێژوی خۆی نه‌بێت و له‌ خۆی و له‌ مێژووی بێگانه‌ بێت، ناتوانێ به‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی مێژوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به‌ ئیراده‌یه‌کی سه‌ربه‌ست بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجام . به‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ئیراده‌ و بێ فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کۆیله‌تی و ژێرده‌ستی که‌ هه‌تاکو ئه‌م ڕه‌وشه‌ی تێدا بێت، ئێمه‌ی کورد کێشه‌ی له‌ گه‌ڵ ده‌که‌ین و له‌ تێکۆشان داین بۆ تێکشکانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا دا. هیوادارم مرۆڤی تێگه‌یشتوی ئێمه‌ به‌ زۆرینه‌یه‌وه‌ بگاته‌ قه‌ناعه‌تێک که‌ ئێمه‌ی کوردیش مافی خۆمانه‌ چاره‌نوسی خۆمان به‌ ده‌ستی خۆمان بنوسین، ئه‌و کات له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م تراژیدیانه‌ به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌ چه‌وساوه‌یه‌ دا هاتوه‌ و چه‌سپاندراوه‌، دوری لێ بکرێت و به‌ یه‌کگرتویه‌کی پته‌و پێشیان لێ بیرێت و ژیانێکی سه‌ربه‌ست و ئازاد بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ که‌ به‌ سه‌دان ساڵه‌ له‌ کۆیله‌تی دا ده‌ژی، سه‌قامگیر بکات و بۆ بوژانه‌وه‌ و پێشکه‌وتوویی وڵات هه‌نگاو هه‌ڵێنرێته‌وه‌ و یه‌کسانی و برایه‌تی و ئیراده‌ی گه‌لان ببێته‌ ڕاستییه‌کی نه‌شاردراوه‌.

  سه‌رچاوه‌ مەڵپەری بنەماڵەی موعینی
سه‌رچاوه‌ مەڵپەری بنەماڵەی موعینی

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٣٤، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣

He1560.jpg

سلێمان موعینی ناسراو بە فایەق ئەمین (لەدایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣ لە مەھاباد – مردووی ١٥ی گوڵانی ١٩٦٨) کەسایەتییەکی سیاسیی کورد و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو.

لە سەرەتای منداڵییەوە و بەھۆی گیرانی باوکی و دوورخستنەوەی، ئاوێتەی سیاسەت بوو. لە شاری مەھاباد، تەورێز و تاران خوێندنی خۆی بەردەوام کرد و لە ھەڕەتی گەنجیدا بووە کەسایەتی ناسراوی سیاسی شاری مەھاباد و یەک لە ئەندامی گەنجانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو.

لە سەردەمی موسەددیقیشدا لە سەرجەم چالاکی و جوڵانەوەکانی دژ بە حکوومەتی پاشایەتی پەھلەوی بەشداری بەرچاوی دەکرد. دوای کوودەتای ١٩٥٣ی ئێران و گەڕانەوەی شای ئێران، سەرکوتی تووندی لایەنگرانی موسەدق و سەرجەم ئازادیخوازان، بە تایبەت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد. ئەو چالاکە کوردە لە ھەوڵی سەرلەنوێ دارشتنەوەی حیزبی دیموکراتدا دەبێت و دوابەدوای ھێرش و گووشارەکانی ڕژێمی پاشایەتی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەژمارێکی بەرچاو لە گەنجانیش بەشداری ڕیزەکانیان دەبن، کە ئەو بابەتە دەبێتە ھۆکاری ترس و دڵەڕاوکێی ڕژێم و ساواک (ڕێکخراوەی زانیاری و پاراستنی حکۆمەتی شا).

بەڵام سات و سەودا و بەڵێنەکانی ڕژێمی ئەو کاتی ئێران نەیتوانی موعینی لەسەر ڕێبازی خۆی لا بدات. سلێمان موعینی مەیدانی چالاکی و خەباتی خۆی لە ڕێزی کوردانی باشووری کوردستان دا و لە گەڵ مەلا مستەفا بارزانی بەردەوام دەکا. دوابەدوای پەرەسەندنی شەڕ لە نێوان کوردانی باشووری کوردستان و ڕژێمی عێراق و پشتگری کردنی شای ئێران لە کوردانی باشووری کوردستان و ھاوکات زۆر بوونی پێداویستی ھێزەکانی بارزانی بە کەرەستەی شەڕ لەلایەن ئێرانەوە، گوشارەکان بۆسەر شۆڕشگێڕانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان زۆرتر بوون. لەو کاتەدا، ڕژێمی ئێران، بە کەڵک وەرگرتن لەو ھەلومەرجە، غوڵامعەلی ئۆڤەیسی کە ئەرتەشبۆدی ئەرتەشی شا بوو بە مەبەستی سەرکوتکردنی شۆڕشی کوردانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕەوانەی ڕۆژھەڵات کرد.

ئەو ژێنەراڵە ئێرانییە شۆڕشگێڕانی کوردی بە ھاوکاری سیخۆڕە خۆجێیەکان و ھێزە ھەواڵگرییەکان و ھاوکات کەسانێک لە ناو ھێزەکانی بارزانیدا، لەناوبرد کە سولەیمانیش یەک لەوان بوو.

کوژران و ڕادەستکردن بە ئێران.

سولەیمان موعینی دوای دەسبەسەرکرانی لەلایەن ھێزەکانی بارزانییەوە لەکاتێکدا کە ئامادە نابێت خۆی ڕادەستی ھێزەکانی ئێران بکاتەوە و داوای لیبووردن بکات، لە ڕۆژی ١٥ی مانگی گوڵانی ١٩٦٨ دا گولەباران کرا و دواتر لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی ڕادەستی ھێزەکانی ڕژێمی ئێران دەکرێتەوە.

تەرمی سولەیمان موعینی، دوای چەند ڕۆژ کە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دا گەڕێندرا، لە گۆڕستانی شاری مەھاباد بە خاک سپێردرا.

مەسعوود بارزانی لە کتێبی «بارزانی و جوڵانەوەی ئازادیخوازانەی کورد» نووسیویەتی:

سولەیمان موعینی بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی جوڵانەوی کورد ھەڵسووکەوتی کرد، بۆیە کوشتین و لەشەکشی ڕادەستی ئێران کردین، بەڵام کوشتنی ئەو یەکێک لە ڕووداوە ناخۆشەکانی ساڵی ١٩٦٨ بوو.

مەلا مستەفا بارانی خۆی لەم بابەتە گۆتبوو: «بە ئەمریکییەکان بەڵێنم دا ئەگەر لەگەڵما ڕێک بکەون کوردەکانی تورکیایان بۆ سەرکوت دەکەم. مەگەر بە ئەوانەی دیکە بەڵێنم دابوو وەفام نەکردووە؟ مەگەر لەشەکەی سولەیمان موعینی و ئەوانی ترم ڕادەستی شا نەکرد؟[١]

سولەیمان موعینی

ڕۆژی هه‌ینی (٢٨/١١/١٣١١ هەتاوی) ١٧/٢/١٩٣٣ زایینی له‌ گه‌ڕه‌کی سه‌هۆڵخانه‌ی شاری مه‌هاباد له‌ دایکبووه‌. له‌ سه‌رده‌می کۆماری کوردستان، سوله‌یمان بۆ خویندن ده‌نێردرێته‌ شاری ته‌ورێز.‌ دوای جوانه‌مه‌رگبوونی کۆماری کورد و گێرانی باوکی، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ مه‌هاباد و ده‌ست به‌ خوێندن ده‌کاته‌وه‌. کاتێک که‌ باوکی بۆ تاران دوور ده‌خرێته‌وه‌، سوله‌یمانیش ده‌چێته‌ تاران و له‌ وێ ده‌خوێنێ. ده‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی باوکی بۆ مه‌هاباد، ئه‌ویش دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ فێرگه‌ی محمدره‌زاشا په‌هله‌وی ، ده‌ست به‌ خوێندن ده‌کاته‌وه‌ .

سوله‌یمان هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی لاوی و له‌ سه‌رده‌می خوێندکاریدا، ده‌گه‌ڵ هاوڕێیانی وه‌ک سه‌ید عه‌بدوڵلا ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق) ، خه‌ریکی کاری سیاسی و ته‌شکیلاتی ده‌بێت. هاوکات ده‌گه‌ڵ کاری سیاسی، له‌ خزمه‌تکردن به‌ هه‌ژار و بێده‌ره‌تانان نامێنێته‌وه‌ و ده‌کرێ بگوترێ به‌شی هه‌ره‌ مه‌زنی ڕۆژگارانی ژیانی سه‌رده‌می لاوێتێی سوله‌یمان به‌م بوارانه‌ دا تێپه‌ڕ بووه‌. سوله‌یمان شان به‌ شانی بیری شۆڕشگێرانه‌یه‌وه‌، که‌سایه‌تییه‌کی چالاکی بواری وه‌رزشی و مه‌یداندارێکی کارامه‌ی گۆڕه‌پانی چالاکیی وه‌رزکاریش بووه‌ و ئۆگرایه‌تییه‌کی پته‌وی ده‌گه‌ڵ که‌ژ و کێو داوێنی سروشتی جوانی کوردستان هه‌بووه‌.

ساڵی (١٣٣٢ی هه‌تاوی) ١٩٥٣ زایینی، له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دوکتور محمد موسه‌دیق دا، سوله‌یمان ده‌ورێکی به‌رچاوی گێڕاوه‌ له‌ ڕێکخستنی گه‌نج و لاوان و سازدانی خۆپێشاندان و میتینگه‌کانی شاری مه‌هاباد. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌کیش به‌رپرسایه‌تیی ڕاهێنانی سرودی نه‌ته‌وه‌یی کوڕ و کچانی شاره‌که‌ی به‌ ئه‌ستۆیه‌وه‌ بووه‌.

ڕۆژی ١٦/٦/١٩٥٣ ڕێکخراوی لاوانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری مه‌هاباد، به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی سوله‌یمان و سه‌ید عه‌بدوڵلای ئیسحاقی و چه‌ند لاوی تێکۆشه‌ری دیکه‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رین له‌ باغی میکائیل سازده‌ده‌ن. مه‌به‌ست له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ لاوانی نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نوێنه‌ری خۆیان بۆ به‌شداریی له‌ چواره‌مین ڤیستیڤاڵی جیهانیی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی هه‌ڵبژێرن. به‌ڵام له‌گه‌رمه‌ی گوتوبێژی ئه‌و لاوانه‌دا ژاندارمه‌ دڕنده‌کانی حکومه‌تی ئێران هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ریان و پاش لێدان و ئازاردانیان، لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ئاڕاسته‌یان ده‌که‌ن و مێرمنداڵێک به‌ناوی «حسن ڕه‌مه‌زانی» شه‌هید و چه‌ند که‌س بریندار ده‌که‌ن. ئیدی ئه‌و لاوه‌ شۆڕشگێڕانه‌،‌ ده‌که‌ونه‌ شه‌قامه‌کانی شار و به‌ گێڕانی ته‌رمی‌ ئه‌و لاوه‌ شه‌هیده‌، ڕێپێوان و بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ به‌ڕێده‌خه‌ن.

هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێداگری و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی سه‌راسه‌ری بوو به‌ هۆی هه‌ڵاتنی شای ئێران و هاتنه‌ سه‌ر حوکمی حکومه‌تی دوکتور موسه‌دیق، که‌ هیوای چاکسازی و بوژوانه‌وه‌ی لێده‌کرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی پشتیوانیی ڕۆژئاوا له‌ شای ئێران و له‌ ئاکامی کۆدیتایه‌کی نیزامی، شای ئێران گه‌ڕاندرایه‌وه‌ و حکومه‌تی دیموکراتیکی موسه‌دیق تێک ڕووخا. دوای ڕووخانی حکومه‌تی دوکتور موسه‌دیق، له٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٩٥٤، هێزه‌کانی سه‌رکوتکه‌ری ئێرانی هێرشیان کرده‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ری شار و گونده‌کان و، گرتن و کوشتن و بێ سه‌روشوێن کردن ده‌ستی پێکرد.

له‌ شاری مه‌هاباد دا، یه‌کێک له‌ گیراوه‌کان محمدئه‌مین معینی، باوکی سوله‌یمان بوو که‌ به‌ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژان له‌ گرتوخانه‌ی سه‌ربازیدا ڕایان گرت. هه‌ر ئه‌وده‌م له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی نیزامیی شاری مه‌هاباد، که‌ سه‌رله‌شکه‌ر که‌ریم وه‌رئه‌هرام ی ناو بوو، به‌ باوکی سوله‌یمانیان ڕاگه‌یاند که‌ به‌ شوێن سوله‌یمان دا بنێرێت و پێی بڵێ که‌ حکومه‌ت لێی ده‌بوورێت و ده‌توانێ به‌بێ هیچ ترسێک بگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵی خۆی. به‌ڵام سوله‌یمان به‌هۆی ناسینی کارنامه‌ی کرداری ڕژێمی ئێران، ئه‌م داوایه‌ی به‌رپه‌رچ دایه‌وه‌ و وه‌ڵامی نای دانه‌وه‌. پاش ماوه‌یه‌ک، سوله‌یمان به‌نیازی چوونی تاران و به‌رده‌وامبوونی ژیانی سیاسی و نهێنی، له‌ ساڵی ١٩٥٦دا به‌ره‌و ناوندی ئێران وه‌ڕێ که‌وت. به‌ڵام له‌ نێوان ڕێگای تاران ته‌ورێز دا به‌ هۆی سیخوڕه‌ نهێنییه‌کانی ڕژێم ده‌ناسرێته‌وه‌‌ و ده‌گیرێت. له‌ گیرانی سوله‌ێمان هیچ که‌س خه‌به‌ردار نه‌بوو. دوای تێپه‌ڕینی چه‌ندێک، عه‌بدوڵلای حه‌کیمزاده‌ عه‌کسی سوله‌یمان له‌ لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ک له‌ نێو زیندانییه‌کانی ژێرده‌ستی ڕژێم دا ده‌بینێت و خه‌به‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌یه‌نێت. سوله‌یمان له‌ژێر ئازار و شکه‌نجه‌ی زیندانه‌واناندا ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌تا ڕۆژی ١/٣/١٩٥٧ که‌ له‌ بری ئه‌سپاردنی بارمته‌یه‌کی ده‌هه‌زار تمه‌نی ئه‌و سه‌ردمه‌، ئازاد ده‌کرێت.

Kurdhe1561.jpg

سوله‌یمان ماوه‌یه‌ك له‌ تاران ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌گه‌ڵ هاوبیرێکی خۆی به‌ناوی (به‌حری) ده‌ست به‌ چالاکی ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ڵام بۆ داپۆشینی هه‌ڵسوڕانی سیاسی، دوکانێکی وێنه‌گری ده‌که‌نه‌وه‌ و خه‌ریکی کار ده‌بن. به‌ڵام سوله‌یمان ناتوانێ خه‌ڵکی خۆی له‌بیربکات و له‌ هه‌نده‌ران بمێنێته‌وه‌، هه‌ربۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ مه‌هاباد. له‌ ساڵی ١٩٥٩، ده‌گه‌ڵ کچێکی خه‌ڵکی گوندی سیاقۆڵ، به‌ناوی خانمی «مریه‌می عومه‌ری»، زه‌ماوه‌ند ده‌کات و ساڵی 1960 ده‌بنه‌ خاوه‌نی کوڕێک که‌ «سیامه‌ند»ی ناو لێده‌نێن.

پێکه‌وه‌نانی خێزان و باوه‌شی گه‌رمی بنه‌ماڵه‌ش ناتوانێ ئه‌و هیوا گه‌رمه‌ی که‌ ده‌ مێشکی سوله‌یماندا ده‌بێ، تووشی خه‌و و بێهه‌ستیی بکات.

له‌ میانه‌ی ساڵی ١٩٦٠ دا ڕژێمێ پاشایه‌تیی ئێران هێرشێکی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ و به‌ربڵاو ده‌کاته‌ سه‌ر کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، که‌ له‌ ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا زیاتر له‌ 1500 گه‌نج و لاو ده‌که‌ونه‌ به‌رده‌ستی هێزه‌کانی پۆلیس و ژاندارم. ئه‌م ڕه‌شبگیری و گرتن و بێ سه‌ر و شوێن کردنه‌ به‌ هۆی عه‌بدوڵلای موعینی، براچکۆڵه‌ی سوله‌یمان به‌و ڕاده‌گاته‌وه‌ و ئه‌ویش هه‌واڵه‌کانی ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی زۆر نهێنی، ده‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌ک ، به‌هیوای گه‌یشتن به‌ باوه‌شی شۆڕشی کوردستانی باشوور، به‌ره‌و باشور ده‌که‌ونه‌ ڕێ.

سوله‌یمان و هاوڕێیانی هه‌رکه‌ ده‌گه‌نه‌ باشووری کوردستان، به‌ ئاگاداریی و له‌ ژێر چاوه‌دێریی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی کوردستانی باشوور، له‌ هه‌وڵی سازمانکاری و بووژاندنه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌ی پرژ و بڵاوی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌که‌ون.

ده‌زگای ساواک و ژاندارمی ئێرانی له‌ ساڵی ١٩٦٥ دا، دیسان هێرش ده‌به‌نه‌ سه‌ر ڕێکخراوه‌ نهێنییه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ژماره‌یه‌ له‌ خه‌باتکارانی ده‌گرن. به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له‌ تێکۆشه‌رانی حیزب ، که‌ یه‌کێک له‌وان عه‌بدوڵلای موعینی ده‌بێ، له‌ زه‌ختی پۆلیس ڕزگاریان ده‌بێ و په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر سایه‌ی شۆڕشی کوردستان له‌ باشووری وڵات.

کۆمبوون و تێکه‌ڵبوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خه‌باتکارانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ گۆڕه‌پانی شۆڕشی باشووری کوردستاندا و ڕێکخستنه‌وه‌ و سازمانده‌هیی ئه‌وان له‌ لایه‌ن سوله‌یمان (فایق) و عه‌بدوڵلای ئیساقی (ئه‌حمه‌دتۆفیق)ه‌وه‌، ڕژێمی ئێرانی تۆقاند .

ساواک له‌ مه‌هاباد بۆ ڕاگرتن و تێکدانی ڕێکخراوه‌ی تازه‌ دامه‌زراوی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ ژێر سێبه‌ری شۆڕشی کورد دا که‌وته‌وه‌ خۆ . له‌ یه‌که‌مین هه‌نگاودا مۆره‌ چالاك و کاراکانی ڕێکخراوه‌ی ناوبراو ده‌خه‌نه‌‌ به‌ر هێرشی تیژی تێکده‌رانه‌ ؛ بۆ ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی پیلانه‌ گلاوه‌که‌یشیان ، پێشه‌کی بنه‌ماڵه‌ی که‌سانی به‌ناوبانگی وه‌ک سوله‌یمان ده‌خه‌نه‌ لیسته‌ی هه‌ره‌ باڵای میکانیزمی کار و خه‌باته‌ دزێوه‌کانی خۆیان . هه‌ربۆیه‌ له‌لایه‌ن ساواکه‌وه‌ به‌ میرزا محه‌مه‌دئه‌مینی موعینی، باوکی سوله‌یمان، ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت که‌ شای ئێران له‌ کار و کرده‌وه‌کانی سوله‌یمان و هاوکارانی ئه‌و خۆش ده‌بێت به‌ مه‌رجێک ده‌ست له‌ چالاکی هه‌ڵبگرن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێد و نیشتمانه‌که‌ی خۆیان. ته‌نانه‌ت ساواک به‌ڵێنیی هه‌مه‌ چه‌شنه‌ کارئاسانی و، پێدانی پله‌ و پایه‌ی به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداریی بۆ سوله‌یمان ده‌ستنیشان ده‌کات. باوکی سوله‌یمان سه‌ری بۆ ئه‌م فه‌رمانه‌ نزم نه‌کرد و هیچ وه‌رامێکی پێنه‌دانه‌وه‌. هه‌ربۆیه‌، ساواک که‌سێکی به‌ناوی که‌ریم خوسره‌وی، که‌ له‌ که‌سانی ناسراوی مه‌هابادی و له‌باری خزمایه‌تیشدا ده‌گه‌ڵ خانه‌دانی موعینییه‌کان‌ خزمه‌یه‌تییه‌کی هه‌بوو، به‌هه‌مان مه‌به‌ست و به‌ هه‌مان به‌ڵێنه‌کانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی باشووری کوردستان ده‌کات.

سوله‌یمان، که‌ دوژمنی کورد و پیلانه‌ گلاوه‌ مێژووییه‌کانی باش ده‌زانی، وه‌لامی بۆ ناردنه‌وه‌ که‌ من ڕۆڵه‌ی کوردم و خۆم به‌ ئالاهه‌ڵگر و درێژه‌ده‌ری ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانی کۆماری کوردستان ده‌زانم . من پێشه‌کی و هه‌ر له‌سه‌رتای کار و هه‌ڵوێستگرتنه‌کانمدا شێوه‌ ژیان و شیوه‌ مه‌رگی خۆم دیاری کردووه‌ و هه‌رگیز ئه‌م گرانباره‌ زه‌نگین و ڕه‌نگینه‌م به‌ هه‌موو ئیمکانیاتی خۆشگوزره‌انی ناگۆڕمه‌وه‌.

سوله‌یمان به‌دڵ و گیان هه‌موو پتانسیه‌لی خۆی ده‌خاته‌ خزمه‌ت شۆڕشه‌وه‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی کارده‌کات و به‌شێکی هه‌ره زۆری ڕۆژنامه‌ی «دیسان بارزانی» به‌ قه‌ڵه‌می ئه‌و ده‌نوسرێت. له‌ کار و چالاکی سیاسی و نیزامیش دا مۆره‌یه‌کی به‌کار و گیانبه‌ختکه‌ر ده‌بێت و له‌ هیچ خه‌ته‌ر‌ومه‌ترسییه‌ک خۆی کل ناکات.

به‌ڵام سوله‌یمان و ژماره‌یه‌ك له‌ هاوخه‌باتانی ئه‌و‌هه‌تا زیاتر له‌ ده‌قی شۆڕشی باشووری کوردستان خوردتر ده‌بنه‌وه‌ و وردبینانه‌تر‌ سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌کان و پله‌ و پایه‌ی کادره‌کان ده‌که‌ن، زۆر زوو تێده‌گه‌ن که‌ ده‌زگای شۆڕش به‌ سه‌رۆکایه‌تیی بارزانی ، له‌ ڕێگای خزمه‌ت به‌ گه‌له‌که‌ی لای داوه‌. هه‌میسان سوله‌یمان به‌ چاو ده‌بینێ که‌ ده‌ره‌به‌گه‌ مه‌زنه‌کانی ئه‌و سه ر‌ده‌مه‌، له‌ ناو پارتی دیموکرات، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی عه‌شیره‌تی خۆیان و ده‌ره به‌گه‌کانی تر که‌ڵکی ناسیاسی له‌ ئیمکانیاتی شۆڕش وه‌رده‌گرن. هه‌ر ئه‌م شێوه‌ کاره‌ی مه‌لامسته‌فا و دار و ده‌سته‌که‌ی ده‌بێته‌ هۆی دابڕان و دوور که‌وتنه‌وه‌ی ڕوناکبیر و زه‌حمه‌تکێشانی گه‌لی کورد له‌ پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ عێراقدا. هه‌ر درێژه‌دان به‌م سیاسه‌ته‌ و لایه‌نگیری له‌ ده‌ربه‌گانیش بوو که‌ ده‌توانێ بووبیته‌ هۆی شیواندن و تاریک کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عه‌بدولکه‌ریم قاسم و مه‌لامسته‌فا، که‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ به‌ره‌و ئاڵۆزی ڕۆیشت و سه‌ره‌نجام شه‌ڕی لێ که‌وته‌وه‌. له‌ درێژه‌ی شه‌ڕی نابه‌رامبه‌ری هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق و شۆڕشی کوردستان دا، مه‌لامسته‌فا ده‌ستی یارمه‌تیی به‌ره‌و شای ئێران درێژ کرد و شۆڕشی کوردی خسته‌ باوشی ڕژێمی دژبه‌کوردی ئێرانی.

بارزانی به‌هۆی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ڕژێمی شای ئێران، سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران داڕشته‌وه‌ و له‌ وته‌کانی خۆیدا ده‌ڵێ که‌ ئێمه‌ ده‌بێ پێشه‌کی گه‌لی کورد له‌ عێراق ئازاد بکه‌ین ، جا دوایه‌ ده‌ فکری به‌شه‌کانی تر دا بین؛ به‌ مانایه‌کی تر، خه‌باتی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بکرێته‌ قوربانی له‌ ڕێی سیاسه‌تی پێوه‌ندییه‌کانی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕش ده‌گه‌ڵ شای ئێراندا. به‌ڵام سوله‌یمان و هاوڕێیانی مل بۆ ئه‌م سیاسه‌ته‌ ناده‌ن و له‌ ژێر تیشکی بیر و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دا ئه‌م شێوه‌ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه‌ به‌رپه‌رچ ده‌ده‌نه‌وه‌ و پێوه‌ندییه‌کانی مه‌لامسته‌فا و شای ئێران به‌ قومارێکی پڕ له‌ مه‌ترسی دیپڵۆماسی ده‌زانن.

بارزانی که‌ له‌ هوشیاری و زانایی سوله‌یمان ئاگادار بوو، پێی وابوو ئه‌گه‌ر پله‌ و پا‌یه‌ی ئه‌و له‌ شۆڕش دا به‌رێته‌ سه‌ر، ئه‌وا لایه‌نگریی ئه‌و بۆ خۆی ده‌کڕێته‌وه‌ و ئه‌وانی تریش به‌شوین ئه‌ودا دێن.به‌ڵام سوله‌یمان ، که‌ ڕۆڵه‌ی دڵسۆزی گه‌لی خۆی بوو و به‌ کرده‌وه‌ هه‌موو ژیانی خۆی و ئاسایشی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی له‌ پێناو هه‌ست و شعوری به‌رزی نیشتمان په‌روه‌ری دا فیدا کردبوو، هه‌رگیز له‌ به‌رامبه‌ر پله‌ و پایه‌ی حیزبی و سیاسی دا ئاماده‌ نه‌بوو مل بۆ سیاسه‌تی ناڕاست که‌چ بکات و له‌ ڕێی خزمه‌ت لابدات.

به‌هۆی قوڵ بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی مه‌لامسته‌فا و ڕژێمی ئێران، به‌ره‌به‌ره‌ ده‌زگای پاراستنی ئێران (ساواك)، شوێن پێی زیاتر و قوڵتری له‌ جه‌رگه‌ی شۆڕشی کوردستان دا ده‌ست که‌وت‌ و ده‌سته‌ڵاتی قایمتری تێدا وه‌ده‌ست هێنا.

له‌ دایک بوونی کۆمیته‌ی شۆڕشگێری حیزبی دیموکڕاتی کوردستان (کۆمیته‌ی ئینقلابی حیزبی دیموکراتی کوردستان)، له‌و سه‌رده‌مه ‌دا، جوڵانه‌وه‌یه‌کی ده‌ کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خست ، که‌ ده‌زگای پاراستنی ئێرانی به‌ مه‌ترسییه‌کی مه‌زنی لێك لدایه‌وه‌ . کۆمیته‌ی شۆڕشگێری حیزبی دیموکراتی کوردستان ئه‌گه‌رچی وه‌ك هه‌ڵوێست، له‌ هه‌نگاوی یه‌که‌مدا خه‌باتی سیاسیی گرتبوویه‌ پێش، به‌ڵام ساواك و ده‌زگای سیخوڕیی ئێرانی له‌ دایک بوونی ئه‌و سیستیمه‌ نوێیه‌یان به‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌لێك مه‌زن‌زانی، هه‌ربۆیه‌ به‌ هه‌موو تواناوه‌، له‌ ناوه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هێزی نیزامی و جاش و سیخوڕیان بۆ وه‌گه‌ڕ خست و له‌ به‌شی باشووری کوردستانیش دا ئاسته‌نگی توند و تۆڵیان خسته‌ سه‌ر ڕێ.

ده‌زگای به ڕێوه به‌ری کۆمیته‌ی ئینقلابیی حیزبی دیموکرات که‌ بریتی بوون : سوله‌یمان موعینی، سمایلی شه‌ریفزاده‌ ، مه‌لا ئاواره‌ ، خه‌لیل شه‌وباش ،عه ولای موعینی، مه‌لامه‌حمود زه‌نگه‌نه‌ و چه‌ند خه‌باتکارانێکی دیکه‌، که‌وتنه‌ به‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی جاش و جه‌یش له‌ هه‌ر دووك به‌ری سنووران و بزوتنه‌وه‌ ساواکه‌یان له‌ خوێن دا نوقوم کرد.

له‌ ڕاستیدا ئامانجی به‌ به‌رنامه‌ی کۆمیته‌ی ئینقلابی، په‌یوه‌ندی گرتن ده‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تکێشانی گه‌لی کورد له‌ شار و دێهاته‌کانی کورستانی ڕۆژهه‌ڵات دا بوو، که‌ هه‌ر له‌ ده‌سپێك و سه‌ره‌تای کاردا ، له‌ سای سه‌ر ڕاستی و دڵ و ده‌روون خاوێنیی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ر و کادڕ و هه‌وادارانی کۆمیته‌ی شۆڕشگیری حیزب دا ، ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی هێزی زه‌حمه‌تکێشیان پێوه‌ لکا. سازماندانی هێزی زه‌حمه‌تکێش و ڕاکێشانی ڕۆناکبیرانی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، کۆمیته‌ی ئینقلابی ئه‌وه‌نده‌ ناودار کرد، که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه‌.

ده‌زگای ساواکی ئێران که‌ له‌ باشوور دا حوکمی ده‌ڕۆییشت و له‌وێوه‌ ده‌ستی پێکرد. له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا، بۆ به‌رگیری کردن و له‌ ڕیشه‌ ده‌رهێنانی کۆمیته‌ی ئینقلابی، به‌ فه‌رمانی شای ئێران، یه‌کێك له‌ خوێنخۆرترینی مۆره‌کانی خۆی ته‌رخانی سه‌رکوتکردنی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵات کرد، که‌ ئه‌ویش ژه‌نه‌ڕال ئه‌رته‌شبود ئوه‌یسی بێت که‌ له‌ ئاست شای ئێران دا به‌ گه‌وره‌ نۆکه‌ر و، له‌ لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه‌ خوێنمژترین دوژمن ناسراو بوو. ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه‌ چه‌کمه‌ڕه‌قه‌ فه‌رمانی خاشه‌بڕکردنی بزووتنه‌وه‌ی نوێی گه‌لی کوردی له‌ شای ئێران وه‌رگرت و ده‌ستی پێکرد. ژه‌نه‌رال ئوه‌یسی دوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌و دیوی سنوور دڵنیا بوو، له‌م دیوه‌ش دا هێزێکی له‌ ده‌ره‌به‌گه‌ کۆنه‌په‌رسته‌کان ساز کرد و ئینجا به‌ هه‌موو هێزێ سیخوڕی و جاش و جه‌یشه‌وه‌ قۆڵی فه‌وتاندنی لێ هه‌ڵماڵین.

زۆری نه‌خایاند‌ له‌ ئاکامی پیلانێکی له‌ ڕێدا چاندراو، که‌ که‌سێك به‌ناوی قادر ته‌گه‌رانی بگێڕی پیلانه‌که‌ بوو، سوله‌یمان و خه‌لیل شه‌وباش له‌ ڕێگای سلێمانی ـ سیته‌که‌وه‌، ده‌که‌ونه‌ داوی پیاوانی سه‌دیق ئه‌فه‌ندی و ڕه‌وانه‌ی باره‌گای بارزانی ده‌کرێن.

شایانی باسه‌ بگوترێ که‌ شێخ له‌تیفی حه‌فید، دۆستایه‌تی و نزیکایه‌تی و هاواڵبه‌ندییه‌کی زۆر گه‌وره‌ و گرانی ده‌گه‌ڵ تێکۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بوو. گه‌لێك جاران کارئاسانیه‌کانی ئه‌و ده‌بوو به هۆی‌ پێشوه‌چوونی به‌رنامه‌کانیان. له‌م بواره‌دا ناوی به‌زری ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ هه‌رگیز فه‌رامۆش ناکرێت.

شایانی ئاماژه‌پێکردنه‌، شه‌وێک که‌ سوله‌یمان و سیامه‌ندی کوڕی و خه‌لیل شه‌وباش سه‌ردانی شێخ له‌تیف ده‌که‌ن، شێخ له‌تیف به‌ئاشکرا پێیان ده‌ڵێت که‌ خۆیان له‌ داوی قادر ته‌گه‌رانی بپارێزن، چونکه‌ ناوبراو گرێدراوی چه‌ند سیاسه‌تێکی دژ به‌یه‌که‌ و پێده‌چێت له‌م بواره‌ دا خه‌ریکی سات و سه‌ودای سیاسیش بێت. سوله‌یمان له‌ وه‌رامدا ده‌ڵێت: «من له‌مێژه‌ قادر ته‌گه‌رانی ده‌ناسم و باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌و بیری پیس و چه‌وتی بۆ ئێمه‌ ببێت». به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دوایی ده‌رکه‌وت که‌ قادر ته‌گه‌رانی هاوکات پیاوی ئێران و عێراق و بارزانییه‌ و سێ سه‌ره‌ خه‌ریکی سات و سه‌وداکردنه‌.

هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ قادر ته‌گه‌رانی به‌ پێی پیلانێکی له‌پێش داڕێژراودا، سوله‌یمان و خه‌لیل شه‌وباش به‌ جێپ لاندرۆڤه‌ره‌که‌ی له‌ ڕێگه‌ی سیته‌که‌وه‌ بۆ سوله‌یمانی ده‌بات، ده‌یانباته‌ جێداوی که‌سێك به‌ناوی سه‌دیق ئه‌فه‌ندی و ده‌سبه‌جێ ده‌یانگرن. سه‌دیق ئه‌فه‌ندی له‌ ڕێگادا خه‌لیل شه‌وباش شه‌هید ده‌کات و سوله‌یمان بۆ باره‌گای بارزانی ڕاده‌گوێزێت.

ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ مه‌لامسته‌فا له‌بری به‌خێرهێنانه‌وه‌ی سوله‌یمان‌ و له‌ جیاتی دڵدانه‌وه‌ی‌، به‌ ئه‌وپه‌ڕی بێحورمه‌تی و به‌ده‌م جوێن و قسه‌ی ناشایسته‌، که‌ له‌ سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی میلله‌تێك به‌دووره‌، سوله‌یمان داده‌گرێت و ته‌نانه‌ت پێی ده‌ڵێت: باشترین کار ئه‌وه‌یه‌ خۆی ڕاده‌ستی ئێران بکاته‌وه‌ و ده‌گه‌ڵیان پێکبێت، به‌ڵام سوله‌یمان ڕابوردوی ده‌خاته‌وه‌ بیر و ده‌ڵێت: «ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کەوا شۆڕشی کوردستانی باشوور له‌ ئه‌وپه‌ڕی هه‌ژاریدا بوو، من و که‌سانی وه‌ك من بۆی تێکۆشاوین و هه‌رگیز چاومان له‌ حه‌سانه‌وه‌ و سازان ده‌گه‌ڵ حکومه‌ته ‌داگیرکه‌ره‌کان نه‌بووه‌ که‌ ئێستا من هه‌م بێت. من وه‌ك کوردێك که‌ هه‌ڵگری بیر و باوه‌ڕێکی خاوێنی کوردانه‌م، بۆم هه‌یه‌ سه‌ر به‌ شوێن ئاواته‌کانمدا بڕۆم و گیانمی بۆ به‌خت بکه‌م. من هه‌رگیز ئاماده‌ نیم سه‌رشۆڕ بکه‌م و مل بۆ ڕژێمێك دابنه‌وێنم که‌ ده‌ستی به‌ خوێنی کۆمار سووره‌».

ئه‌وه‌ی که‌ ئاشکرایه‌، له‌و ده‌مه‌دا جگه‌ له‌ مه‌لا مسته‌فا، ئیدریس و مه‌سعودی کوڕی و دوو کارگێڕی ساواکی ئێرانیش ئاماده‌ بوون و گوێگری ئه‌م قسه‌ و باسه‌ی بارزانی و سوله‌یمان بوون.

Kurdhe1562.jpg

مه‌سعود بارزانی له كتيبی *البارزاني و الحركة التحرريةالكردية* له لاپه ره ي ٣٦٢ دا ده نوسيت:

له ١٩٦٧ داشۆرش ناچاربووكاريكی ناخۆش ئه نجام بدات،كه نه ده توانرا خۆی لی ببويردريت. ئەويش كاتيك سليمانی موعينی كه دژی ئه حمه د توفيق بوو،ده ستگير كرا،كه چوو بووه پال جاشەكانی ٦٦ و هاوكاری رژيمی عيراقی له دژی شۆرش كردبوو،ئيدی كوژراو لاشه كه ی بۆ ئيران نيردرايه وه. نەدەكرا وا چاو له مه سەلەی چارەنوسی سلیمانی موعينی بكريت كه مه سه له يه كی حيزبی ناو خۆييه. ئه و هاوكاری جاشەكانی ٦٦ ی كردووه ودوژمنی شورشه و ناكريت كيشه كه ی جيابكريته وه به بيانووی ئه وه ی كه پەيوەندی به كاروباری حيزبه كه يەوه هەبووه.

هەرچەند ئيمه ئەو كوتاييه ناخۆشه شمان بو ئەو پياوه نه ده خواست.”وه رگيردراو له كتيبي البارزاني و الحركة التحررية.مه سعود بەبی بەلگه كاك سولەيمان تاوانبار دەكات و كوشتن و تەحويل دانەوه ی رۆلەكانی رۆژهەڵاتی كۆردستان به ئيران به كاريكی ئاسايی دادهنيت وفرۆشتنی شۆرشی رۆژهەڵاتی كۆردستان به ئيران له ژيرسيبەری شۆرشی باشورحەقانيەت پی دەدات... .

مه‌لا مسته‌فا بارزانی ئه‌مر ده‌رده‌کات‌ سوله‌یمان بخه‌نه‌ به‌ندیخانه‌ی شۆڕش. پاشان به‌ هه‌ژار، شاعیری ده ربار ده‌ستوور ده‌دات که‌ سه‌ردانی سوله‌یمان بکات و به‌ هه‌ر زمانێك بێت، ئه‌و ناچار به‌ چونه‌وه‌ و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان بکات. هه‌ژار، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که‌ له‌ کتێبی «چێشتی مجێور»دا نووسیویه‌تی، له‌جیاتی دڵدانه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك بۆ به‌رده وامبوونی خه‌باتی کوڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌ست ده‌کات به‌ مه‌حاکمه‌کردنی سوله‌یمان. ته‌نانه‌ت له‌ کتێبی «چێشتی مجێور»دا که‌ دوای مردنی له‌ چاپدراوه‌،‌ گه‌لێك ناو و ناتووره‌ی به‌دوور له‌ ڕاستیی داوه‌ته‌ پاڵ سوله‌یمان و تاوانه‌کانی سه‌رکردایه‌تیی شۆڕشی پێ شاردوه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌رچی نوسراوه‌کانی هه‌ژار له‌ ئاست سوله‌یمان سه‌ر به‌ سه‌ری سووکایه‌تین و بێحورمه‌تی، به‌ڵام دیار و ئاشکرایه‌ که‌ هیچیان ڕاستنین و هه‌ر هه‌مووی ئه‌وه‌نده‌ ساخته‌چییانه‌ سازکراون، که‌ ڕواڵه‌تی شاعیرانه‌ی هه‌ژاریان هێناوه‌ته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

ده‌بێ بڵێین جێی گه‌لێك داخ و که‌سه‌ره‌ بۆ پیاوێکی ئه‌دیب و شاعیری وه‌ک هه‌ژار، که‌ سه‌ر و سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڵ مامۆستا «هێمن» دوو شاعیری میللیی کوردستان بوون و له‌ ڕێزه‌ی یارانی به‌وه‌فای پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ده‌ناسران، له‌و سه‌رده‌مه‌ ناسکه‌دا که‌ بزوتنه‌وه‌ و سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دنه‌ده‌ر و چاوسوری زانا و لێهاتووی گه‌ره‌ك بوو، هه‌ژار له‌ جیاتی کۆمه‌ك و پشتیوانی له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ساوای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، شان به‌ شانی کاربه‌ده‌ستانی ساواك، تێکۆشه‌رێکی کورد مه‌حاکمه‌ ده‌کات و دوای تێرۆرکردنیشی، به‌ ئه‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و که‌سادی و دۆڕاوییه‌وه‌ له‌ چێشته‌، مجێور نه‌خۆره‌که‌یدا به‌ خراپه‌ باسی ئه‌و که‌سه‌ ده‌کات، که‌ هه‌ر له‌ سه‌رده‌می کوڕ و کاڵی و له‌ هه‌ڕه‌تی لاوه‌تیی خۆیدا ده‌ستی له‌ هه‌رچی خێر و خۆشی ناو بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌ڵگرتبوو و فیداکارانه‌ خۆی به‌ فیدای کورد و کوردستان کردبوو.

له كتيبی؛چپ در ايران به روايت اسناد ساواك؛ له لاپه ره ی٣٠٦ سەبارەت به هەژار ئاواده نوسيت: عبدالرەحمان شەرەفكه ندی كوری مەلا محەمەد ناسراو به هەژار له ساڵی (١٣٢٥ هەتاوی) ١٩٤٦ زایینی له گه ل ياخيه كان هاوكاری كردووه و پاش تيكشكانی سه رهه لدانی ئازه ربايجان و له به ين چونی قازی محه ممه د،هه ژار هه لديته عيراق و له و ناوچه يه ی مه لا مسته فای ليده بيت جيگير ده كريت، ناو براو له و ماوه يه كه له عيراق ده بيت له گه ل حيزبی ديموكراتی كوردستانی ئيران هاوكاری دەكات و هاوكاريەكەش به و چەشنە دەبيت كه، شيعر و هەلبەستيان به زمانی كوردی بو ساز دەكات و هاوكات كاری تەبليغيان بو ئەنجام دەدات.

بەپی ی راپورتی ساواك له (١٤/٨/١٣٥٤ هەتاوی) ١٩٧٠ زایینی ناو براو وه به ر عه فوی شا دەكەويت و لەگەڵ مەلا مسته فاديته وه ئيران و دەنيردريته كەرەج و ماليكی كه نرخی زياتر له يه ك ميليون بوه دەدريتی، و مانگانەش موچەی چوار هەزار تمەنی بو دەبردريته وه، ناوبراو له وەزعی خوی زور رازی بووه. بەپی ی راپورتی ساواك له سالی ١٩٧٠دا له گەڵ محمود جعفريان ، جيگری سازمانی راديو تلويزيونی ميللی ئيران قسە دەكات و زوری پی خوش دەبيت لەگەڵ بەرنامەكانی كوردی راديو ئيران هاوكاری بكات، و له ساڵی ١٩٧١ ئه و كارە پی دەسپيردريت.

بەپی ی راپورتی ساواك له (٧/٨/١٣٥٦) ١٩٧٢ زایینی هەژار باس دەكات كه : تەمەنيكم تيپەركردوه و تيگەيشتوم كه ژيانم دوراندووه ئيستاش دەم هەوی بو خوم بژيم، دوای ناهومێد بوونی ده‌زگای بارزانی بۆ ڕوخاندنی که‌سایه‌تیی سوله‌یمان، مه‌لا مسته‌فا ده‌ستور ده‌دات ڕاده‌ستی ئێران بکرێته‌وه‌، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ساواك له‌ وه‌رگرتنی سوله‌یمان به‌ زیندوویی خۆ ده‌پارێزن و داوای ته‌رمی بێ گیانی ئه‌و له‌ بارزانی ده‌که‌ن. سه‌رکردایه‌تیی شۆڕشی کوردستانی باشووریش به‌بێ ئه‌وه‌یکه‌ مه‌به‌ستی ساواك لێکبداته‌وه‌، ئه‌م کاره‌ش ده‌کات و سوله‌یمان ده‌ست به‌سته‌ شه‌هیدده‌کات.

ساواك له‌م کاره‌دا دوو ئامانجان ده‌پێکێت؛ یه‌که‌م ـ تێکدان و لێك بڵاوکردنی کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی تازه‌ پێگرتوو. دووه‌م ـ ڕه‌ش و دزێوکردنی ڕواڵه‌تی شۆڕشی کوردستانی باشوور به‌لای خه‌ڵکی کورد، به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا بوو؛ که‌ هه‌ر دووك مه‌به‌ستیشی بۆ پێکهات. بزوتنه‌وه‌ی ساوای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نوقمی خوێن کرد و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی و قین و تووڕه‌یی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشی له‌ سه‌رکردایه‌تیی شۆڕشی باشووری کوردستان بزواند.

ڕۆژی چوارشه‌ممه (٢٥/٢/١٣٤٧ هه‌تاوی) ١٥/٥/١٩٦٨ زایینی، به‌ ئه‌مری سه‌رۆکی شۆڕشی کوردستان، سوله‌یمان شه‌هیدده‌کرێت. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش ته‌رمه‌که‌ی به‌ هێلی کۆپته‌ر ده‌گوازرێته‌وه‌ ئه‌و دیوی سنوور و له‌ پادگانێ پێرانشار داده‌ندرێت و بۆ وره‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی هێزی نیزامیی شاهه‌نشاهی، نیشانی سه‌رباز و ژاندارمه‌کان ده‌درێت و دوای وێنه‌کێشانێك ڕه‌وانه‌ی شاری مه‌هاباد ده‌کرێته‌وه‌.

ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ خه‌به‌ری شه‌هیدکرنی سوله‌یمان له‌ نێو خه‌ڵکی مه‌هاباد و ده‌ور و به‌ر دا ده‌نگده‌داته‌وه‌، خه‌ڵك ده‌ڕژێنه‌ نێو شه‌قام و کۆڵانه‌کان. دوکان و بازاڕ و دایره‌کان داده‌خرێن و به‌ عام به‌ره‌و گۆڕستانی بداغ سوڵتان ده‌که‌ونه‌ ڕێ. ڕۆژی هه‌ینی ( ٢٧/٢/١٣٤٧ هه‌تاوی) ١٧/٥/١٩٦٨، شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی کورد، له‌ سه‌ر ده‌ست و باوه‌شی گه‌رمی خه‌ڵکی کورد به‌ خاکی نیشتمانه‌که‌ی ده‌سپێردرێت. شایانی باسه‌ ئاماژه‌ به‌مه‌ش بکه‌ین که‌ هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌، مه‌لا مسته‌فا وه‌ك ڕه‌مزی شۆڕش و به‌وێنه‌ی کاریسمایه‌کی به‌توانای کوردایه‌تی ناوی له‌سه‌ر زمانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ خۆشی و ڕه‌وانی ده‌گه‌ڕا، به‌ڵام به‌م هه‌ڵوێسته‌ ناشایسته‌یه‌ و به‌م سور کردنی ئه‌نگوچکی شۆڕش به‌ خوێنی ڕۆڵه‌ی شۆڕش، نه‌خوازا به‌ ئه‌مری خوێنخوارترین قاتڵی قازی محه‌مه‌د و یارانی ئه‌و، ئیتر ڕه‌مز و کاریسماکه‌ شکا و هه‌تا له‌ ژیان دا بوو، نه‌که‌وه‌ته‌وه‌ نێو دڵی گه‌لی کوردستان به‌ تێکڕایی.

کاتێك محه‌مه‌د ئه‌مینی موعینی هه‌واڵی شه‌هیدکردنی سوله‌یمانی کوڕی‌ ده‌بیستێت، ده‌ڵێت: «پێم وانییه‌ مه‌لامسته‌فا ئه‌م کاره‌ی کردبێت، چونکه‌ من گه‌لێکم خزمه‌تی مه‌لامسته‌فا کردووه‌ و قه‌ت بڕوا ناکه‌م ئه‌و خه‌یانه‌ته‌ مه‌زنه‌ به‌ ده‌ستی ئه‌و له‌ کورد کرابێ!». به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت که‌ کاره‌ساته‌که‌ به‌ فیتی ساواك و به‌ ده‌ستی باره‌گای بارزانی کراوه‌.

هه‌واڵی شه‌هیدبوونی سوله‌یمان موکریان ده‌هه‌ژێنێت و له‌ شاری مه‌هاباد دا خه‌ڵك ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامان ، که‌ له‌ ئاکامی خۆ ڕاگری و کۆڵنه‌دانی خه‌ڵك و داخستنی دوکان و بازاڕی شار، ساواك ناچار ده‌که‌ن ته‌رمی سوله‌یمان بدرێته‌وه‌ که‌س و کاره‌که‌ی له‌ شاری مه‌هاباد. خه‌ڵکی مه‌هاباد به‌ ئه‌و په‌ڕی ڕێز و پێزانینه‌وه‌ ته‌رمی سوله‌یمان له‌ گۆڕستانی بداغ سوڵتان به‌ خاك ده‌سپێرن.

به‌م جۆره‌ و له‌ ئاکامی هێرشی وه‌حشییانه‌ی هێزه‌کانی ئێرانی و به‌ هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی کاتی و پڕ له‌ هه‌ڵه‌ی شۆڕشی باشوور دا، حوکمی فه‌وتانی کۆمیته‌ی ئینقلابی به‌ ده‌ست و باسکی دوو لایه‌نان به‌ڕێوه‌ بردرا.

ئه‌گه‌رچی سوله‌یمان و به‌شێکی هه‌ره‌ زۆری هاوڕێیانی کۆمێته‌ی ئینقلابی له‌ شه‌ڕی داسه‌پێندراوی ڕژێمی شای ئێران دا شه‌هید کران، به‌ڵام ڕێگاێ پیرۆز و ئامانجی به‌رزی کۆمیته‌ی ئینقلابی، که‌ ڕزگاریی گه‌لی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بوو، له‌ دڵ و مێشکی گه‌لی کورد دا له‌ جاران نه‌مرتر ڕاگیرا و بوو به‌ سه‌رمه‌شقی ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدان و بزوتنه‌وه‌کانی دوواییش.

شه‌ش مانگ به‌ر له‌ کاره‌ساتی دڵته‌زێنی شه‌هیدبوونی سوله‌یمان، له‌ گوندی قه‌مته‌ره‌ ـ ی نزیك به‌ شاری مه‌هاباد، سوله‌یمان و عه‌بدوڵلا و مینه‌شه‌م و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی تر، دیداریك ده‌گه‌ڵ په‌ریزاد و فاتم و جه‌عفه‌ر، واته‌ خوشك و براکانی سوله‌یمان و عه‌بدوڵڵا ساز ده‌که‌ن که‌ هه‌ر له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا سوله‌یمان به‌ ئاشکرا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌و ده‌گه‌ڵ بارزانی نه‌ماوه ‌و ئاماده‌ش نییه‌ بچێته‌ ژێر فه‌رمانی ئه‌وه‌وه. ‌خوشك و براکانی هۆیه‌که‌ پرسیارده‌که‌ن، سوله‌یمان له‌ وه‌لامیاندا ده‌ڵێت: " هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که‌ شۆڕشی گه‌لی کورد به‌ پشتیوانی و یاریکاریی زه‌حمه‌تکێشانی گەلی کورد و، بۆ وه‌دیهاتنی مافی ئه‌وان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ئێمه‌ له‌ خزمه‌تی دابووین، به‌ڵام هه‌رکه‌ ڕێبه‌رایه‌تیی شۆڕش که‌وته‌ داوی پیلانی دوژمنانی گه‌ل و لە گەڵ جیا بۆوه‌، ئێمه‌یش لێی جیابووینه‌وه‌ و خه‌تی خه‌باتێکی ڕاسته‌قینه‌مان گرتۆته‌وه‌ به‌ر" .

هه‌ر له‌و چاوپێکه‌تنه‌دا سوله‌یمان ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ که‌ دوای ماڵاویی لێکردنیان و لێک هه‌ڵبڕانیان، به‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگان له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ دوور ده‌که‌وێته‌وه‌ و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ، ڕه‌وشێکی تری شۆڕشگێرانه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر.

مریه‌م خانمی خێزانی سوله‌یمان و سیامه‌ندی کوڕیان که‌ له‌ گۆندی دێرێ ده‌بن، به‌ یارمه‌تیی محەمەد مه‌لاعه‌لی بێژوێی ڕاده‌گوێزرێنه‌ سونێ، به‌ڵام ساڵی ١٩٦٧، له‌ ئاکامی هێرشێکی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی بۆ سه‌ر سونێ، خێزان و کوڕی سوله‌یمان ده‌که‌ونه‌ به‌رده‌ستی که‌سێك به‌ناوی حه‌سۆ میرخان و له‌ سه‌نگه‌سه‌ر ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن. هه‌ر له‌ گۆندی سه‌نگه‌سه‌ر دا دووه‌مین منداڵی سوله‌یمان ، که‌ سامڕه‌ندی ناوه‌، له‌ دایکده‌بێ. له‌ ماوه‌ی له‌دایکبوونی سامڕه‌نددا، هاوڕێی دێرینی سوله‌یمان، واته‌ سه‌ید ڕه‌سوڵی دێهقان ئه‌و په‌ڕی فیداکاری و له‌ خۆ بوردویی نیشانده‌دات.

پاش ماوه‌یهك، سوله‌یمان نامه‌یەك‌ بۆ حه‌سۆمیرخان ده‌نووسێ و داوا ده‌کات ژن و منداڵه‌که‌ی ئازاد بکرێن و ڕه‌وانه‌ی سلێمانی‌ بکرێنه‌وه‌، به‌ڵام حه‌سۆمیرخان هیچ وه‌ڵامێکی پێناداته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ سوله‌یمان چه‌ند پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرێت و ژن و منداڵه‌که‌ی له‌ دیلی و ژێرده‌ستی ڕزگار ده‌کات. له‌ ڕاگواستن و جێگیرکردنی ژن و منداڵه‌کانیدا، شێخ له‌تیفی حه‌فید ئه‌وپه‌ڕی هاوکاری نیشان ده‌دات و له‌ نزیك ماڵه‌که‌ی خۆی خانویه‌کیان بۆ به‌کرێده‌گرێت.

کارنامه‌ی ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانی کۆمیته‌ی شۆڕشگێری حیزبی دیموكراتی کوردستان ئه‌گه‌رچی له‌ ژێر ته‌م و مژێکی لێڵ دا شاراوه‌ ما‌وه‌ته‌وه‌ و هه‌رچه‌ند که‌ ڕێبه‌ران و ئه‌ندامانی به‌وه‌فای ئه‌و هێزه‌ ساوایه‌ غه‌رقی خوێن کران، به‌ڵام سوله‌یمان و هاوڕێیانی به‌ سه‌ربڵندی ژیان و به‌ ڕووسووری که‌وتنه‌ ژێر خاک. ناویان و یادی ئاشکرایان بوو به‌ سوێند و به‌ڵێنی کوڕان و کیژانی کوردستان له‌ ژوانگه‌ی دڵداری و خه‌بات دا و‌ سوێندیان پێ خورا. ده‌نگی ده‌نگبێژان به‌ ده‌نگ یادی و یادگاره‌کانیان لاواندنه‌وه‌‌ و هه‌ڵبه‌ستوانان سرودیان بۆ هه‌ڵبه‌ستن. ماملێی مه‌زن به‌ یادی یه‌که‌م ژوانی یارانی شۆڕش له‌ زمزیرانی سه‌رکه‌ش دا، ڕه‌مزی ڕازێکی به‌ گوێی خه‌ڵك دا چرپاند و هێمن ـ ێ زاناو شاعير‌ی ميللی كورد ڕایگه‌یاندکه‌ ڕه‌وه‌زبه‌ دارده‌ست وردنابێت وسوله‌یمان به‌ گوڵە ناکوژرێت.

Kurdhe1567.jpg

ره‌وه‌ز وردنابی

  • زه وی! ئيستاش له رووت هه لدی بده ی سوور؟ نه رووخای ئاسمانی پيری پشت كوور؟
  • كه حالی زارمان ئاوا ده بينن كه مالی زالمان ئاوا ده بينن
  • كه مه رگی كاوه كانی چاك ده بينن كه جه رگی كيژه كان پر چاك ده بينن
  • كه كؤری شين؛ به هاري سوور ده بينن ؛؛ئه مين؛؛ی تا ئه مين مه ئموور ده بينن
  • كه بووكی سووری بی زاوا ده بينن كرووزه ی بی گؤنای ساوا ده بينن
  • كه سؤمايی له چاو باوكان براوه به رؤكی پيره دايكان دادراوه
  • كه كوندی شووم له گوندی كورد ده خوينی كه گه نجی كورد ده گه وزينی ده خوينی
  • كه ته ختی به ختی كورد بی خيو ده بينن ؛؛سوله يمانی؛؛ ئه سيری ديو ده بينن
  • بناری ليژ و نا هه مواری هه لگورد ده بينن بؤته ده شتی كه ربه لای كورد
  • به ناهه ق خوينی تيكؤشه ر ده ريژن شه هيدی بی سه ر و بی شوين ده نيژن

شاعیری نەمن هێمن موکریانی ٢٧/٢/١٣٥٨ی هه تاوی ١٩٧٩ زایینی.

پێویست به‌ دوپاتکردنه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام مێژوی کورد خۆ به‌خت کردن و شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدان و ته‌نانه‌ت خه‌یانه‌تیشی تێدا بووه‌ و دوا ڕۆژی مێژوی کورد پێویستی به‌ زانین و تێگه‌یشتنی ئه‌م بوارانه‌ هه‌یه‌، هه‌تاکو ڕۆڵه‌کانی دوا ڕۆژ بتوانن به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی و شه‌فاف ئه‌م بوارانه‌ و یا خود ئه‌م قۆناخ و تێکهلچوونانه‌ له‌ مێژوی خۆی دا بخوێنێته‌وه‌ و له‌م هه‌ستان و تێکچونانه‌دا مێژویه‌کی خاوێن و دوا ڕۆژێکی سه‌رکه‌وتو و سه‌ر بڵیند بۆ خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی سه‌قامگیر بکات. و له‌م هه‌ڵه‌ و بۆچونانه‌ ده‌رس وه‌ربگرێت و دووپاتیان نه‌کاته‌وه‌. هه‌تا ئه‌و گۆشانه‌ی مێژوش نه‌خرێنه‌ به‌ر ڕوناکی زانستی و به‌ به‌رهه‌می باش و خراپییه‌وه‌ لێکدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌کرێت و شێوه‌ی ئوپۆرتۆنیزمی سیاسی سێبه‌ری خۆی به‌سه‌ر مێژو دا بگرێت، هیچ کات پێشکه‌وتوویی و خۆناسین نابێته‌ مادیه‌تێک و، ئه‌گه‌ر مرۆڤیش له‌ ناو جڤاتێک دا ئاگاداری مێژوی خۆی نه‌بێت و له‌ خۆی و له‌ مێژووی بێگانه‌ بێت، ناتوانێ به‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی مێژوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به‌ ئیراده‌یه‌کی سه‌ربه‌ست بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجام . به‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ئیراده‌ و بێ فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کۆیله‌تی و ژێرده‌ستی که‌ هه‌تاکو ئه‌م ڕه‌وشه‌ی تێدا بێت، ئێمه‌ی کورد کێشه‌ی له‌ گه‌ڵ ده‌که‌ین و له‌ تێکۆشان داین بۆ تێکشکانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا دا. هیوادارم مرۆڤی تێگه‌یشتوی ئێمه‌ به‌ زۆرینه‌یه‌وه‌ بگاته‌ قه‌ناعه‌تێک که‌ ئێمه‌ی کوردیش مافی خۆمانه‌ چاره‌نوسی خۆمان به‌ ده‌ستی خۆمان بنوسین، ئه‌و کات له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م تراژیدیانه‌ به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌ چه‌وساوه‌یه‌ دا هاتوه‌ و چه‌سپاندراوه‌، دوری لێ بکرێت و به‌ یه‌کگرتویه‌کی پته‌و پێشیان لێ بیرێت و ژیانێکی سه‌ربه‌ست و ئازاد بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ که‌ به‌ سه‌دان ساڵه‌ له‌ کۆیله‌تی دا ده‌ژی، سه‌قامگیر بکات و بۆ بوژانه‌وه‌ و پێشکه‌وتوویی وڵات هه‌نگاو هه‌ڵێنرێته‌وه‌ و یه‌کسانی و برایه‌تی و ئیراده‌ی گه‌لان ببێته‌ ڕاستییه‌کی نه‌شاردراوه‌.

سه‌رچاوه‌ مەڵپەری بنەماڵەی موعینی

  1. سەرچاوە:wikipedia