جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «پارتی ئیتیحاد و تەرەقی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
نووسینی: چۆمان تەقیەدین | نووسینی: '''[[چۆمان تەقیەدین]]''' | ||
[[پەڕگە:İttihat ve Terakki amblemi.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:İttihat ve Terakki amblemi.jpg|وێنۆک]] | ||
دوایین پێداچوونەوەی ١٩:١٩، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
نووسینی: چۆمان تەقیەدین
کۆمەڵەی ئیتحادو تەرەقی
ئەم پارتە، بە یەکەم پارتی سیاسی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان دادەنرێت دامەزراوە سەرەتا بە ناوی (کۆمەڵەی پێشکەوتن و یەکێتی عوسمانی)بە شێوەیەکی نهێنی لە ساڵی (1889ز)بۆ بەرهەڵستیکردنی سیاسەتی زوڵم و زۆردارانەی سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1909_1876ز)سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و سیاسەتی دیکتاتۆرانەی سەرانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و بەدیهێنانی یەکسانی و دەستبەرکردنی مافی نەتەوەکانی ناو چوارچێوەی خەلافەتی عوسمانییەکان، کە یەکەم پارتی سیاسی بووە وەکو ئۆپۆزسیۆن دەرکەوتووە لە مێژووی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان دا.
بیرۆکەی دامەزراندنی پارتەکە
بیرۆکەی دامەزراندنەکەی ئەو پارتە دەرگەڕێتەوە بۆ قوتابیێکی ئەلبانی کۆلێژی پزیشکی سەربازی بە ناوی ئیبراهیم تیمۆ، کە لە ساڵی (1888ز) سەردانی کەس و کاری خۆی کرد لە وڵاتی ئەلبانیا، کە بیرۆکەی دامەزراندنی ئەو پارتەیەی بۆ دروست بوو، کە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شاری ئەیستانبوڵی پایتەختی ئەو سەردەمەی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان، لەگەڵ دوو هاوڕێی کوردی دڵسۆزی خۆی بە ناوەکانی (عەبدوڵڵا جەودەت و ئیسحاق سکۆتی)سەردانی دوو مەحفەلی ماسۆنییان کرد لە هەردوو شاری برندیزی و ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیای ئێستا، لەوێ شارەزای کاری پارتایەتی بوون، پاشان ئیبراهیم تیمۆ بیرۆکەی دامەزارندنی کۆمەڵەی پێشکەوتن و یەکێتی بۆ باس کرد ئەوانیش قبوڵیان کرد.
دامەزراندن و دامەزرێنەرەکان
لە ڕێکەوتی (1889_2_6) کۆمەڵەی پێشکەوتن و یەکێتی دامەزرا لە لایەن هەر یەکێکە لە د. ئیبراهیم تیمۆ و د. عەبدوڵڵا جەودەت و د.ئیسحاق سکۆتی و محمەمەد چەرکەسی لە شاری ئەیستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و لە ڕێکەوتی (1889_5_21) هەر یەکێکە لە د. ئیبراهیم تیمۆ و د. عەبدوڵڵا جەودەت و د.ئیسحاق سکۆتی و محمەمەد چەرکەسی یەکەمین کۆبوونەوەی پارتەکەیان کرد کە بە کۆبووەنەوەی چوار کەسەکە ناسرا.
کۆبوونەوە و کۆنگرەکانی
لە پاش کۆبووەنەوەی چوار کەسەکە، چەندان کۆبوونەوەیان تریان ئەنجام دا، کە گرنگترینیان کۆبوونەوەی ژێر دارتووەکە بوو کە بە ئامادە بوونی هەر یەکێکە لە د. ئیبراهیم تیمۆ و د. عەبدوڵڵا جەودەت و د.ئیسحاق سکۆتی و محمەمەد چەرکەسی و عەلی ڕەشید پاشا ونازم بەگ و کریم سەباتی و میکایل سەبری بەگ و شیرافیتین ماگمومی و سیڤدیت عوسمان و گیریتلی شەفیق ، ئەوە بوو عەلی ڕەشید پاشا بە سەرۆکی پارتەکە و د. عەبدوڵڵا جەودەت بە سکرتێری سەرۆك هەڵبژێردران ، کە هەڵبژاردنی عەلی ڕەشید پاشا وەکو سەرکی پارت لە بەر ئەوە بوو کە پیاوێکی بە تەمەن و پۆستێکی باشی لە دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان هەبوو، بەڵام د. ئیبراهیم تیمۆ خۆی بە بەرپرسی یەکەمی پارتەکە دادەنا.
لە ساڵی (1892ز)لە ڕێگەی سیخورەکانی سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1909_1876ز)سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان پارتەکە ئاشکرا کرا و ئەوە بوو هەندێ لە ئەندامی گیران و خرانە زیندان و لە ساڵی (1895ز)جارێکی هەندێ ئەندامی تریان گیران وەکو د. عەبدوڵڵا جەودەت و د.ئیسحاق سکۆتی، کە د. عەبدوڵڵا جەودەت دوور خرایەوە بۆ ویلایەتی تەرابلوسی خۆرئاوا (لیبیای ئێستا)و د.ئیسحاق سکۆتی دوور خرایەوە بۆ درووگەی رۆدس لە ویلایەتی درووگەکانی دەریای ناوەند، بەڵام هەر دووکیا لە ساڵی (1897ز)هەڵهاتن بۆ شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لەوێ یەکیان گرتووە، کەوتنە بەرهەڵستی کردنی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان.
لە ساڵی (1902ز)یەکەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ئامادە بوونی چل و حەوت نوێنەری نەتەوە جیا جیاکانی ناو دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان ، کە بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە میر سەباحەددین سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێرا، و لە کۆنگرەدا میر سەباحەددین خەجتی لەوە کردووە کە ئامانجی ئۆپۆزسیۆن بریتییە لە دامەزراندنی حکومەتێکی دادپەوەری یەکسان.
لە ساڵی (1907ز)دووەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا کە لەگەڵ کۆمەڵەی تورکیای لاو (کۆمەڵەی ئازادی عوسمانی)یەکیانگرت بەوەش ناوی پارتە بووە بە پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)و تورکەکان بوونە زۆرینەی پارتەکە ، بەهاو ددین شاکر پاشا سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێرا هەروەها لە کۆنگرە بڕیاریاندا کار بۆ ڕووخاندنی حکومەتی ناوەندی دەکەن ، و شاری سالۆنیک (پیسسالۆنیکی)لە هەرێمی هەرێمی مەکدۆنیای خۆرهەڵات تراکیا لە وڵاتی یۆنان (گریک)کردە ناوەندی سەرەکی پارتەکەیان چونکە ئەو شارە ژمارەیەکی زۆری ئۆپۆزسیۆنی لە خۆ گرتبوو و ناوەندێکی نزیک بوو لە دەوڵەتانی زڵهێزی ئەوروپا و لە دوای کودەتای ساڵی (1908ز)ناوەندی سەرەکی گواسترایەوە بۆ شاری ئەیستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان.
ئامانجی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)
دەکرێت ئامانجی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)بکرێت دوو واتا پێش کودەتای ساڵی (1908ز) و پاش کودەتای ساڵی (1908ز) :
یەک/ ئامانجی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی) پێش کودەتای ساڵی (1908ز):
یەکەم/ دژایەتی کردنی سیاسەتی زوڵم و زۆردارانەی سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1909_1876ز) سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان، کە سوڵتان مەلعون ناسرا بوو.
دووەم/ داژیەتی سیاسەتی دیکتاتۆرانەی سەرانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان.
سێیەم/ بە دی هێنانی یەکسانی و دەستبەر کردنی مافی نەتەوەکانی ناو چوارچێوەی خەلافەتی عوسمانییەکان.
چوارەم/ دامەزراندنی حکومەتێکی دادپەوەری یەکسان، کە بەرپرس بێت لە بەر دەم پەرڵەمانی (ئەنجوومەنی گشتی)دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان.
دوو/ ئامانجی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی) پاش کودەتای ساڵی (1908ز):
یەکەم/ ڕووخاندنی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی.
دووەم/ کار کردن بۆ لادانی سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1909_1876ز) سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە سەر تەخت.
سێیەم/ بە نهێنی ئەندامە تورکەکانی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی) کەوتنە دژایەتی کردنی مافە نەتەوەکانی ناو دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بە گشتی و نەتەوەی کورد بە تایبەتی ، کە سەرەتا بە فیکری تورکیزم کاریان کردووە بەڵام بە فیکری تۆرانیەت کاریان کردووە.
چوارەم/ هەوڵدان بە تورک کردنی نەتەوە نا تورکەکان.
ئەزمونی سیاسی
د. ئیبراهیم تیمۆ یەکەم سەرۆکی پارتەکە بووە ساڵی (1889ز).
عەلی ڕەشید پاشا دووەم سەرۆکی پارتەکە بووە ساڵی (1889ز).
میر سەباحەددین سێیەم سەرۆکی پارتەکە بووە ساڵی (1902ز).
بەهاو ددین شاکر پاشا سەرۆکی پارتەکە بووە ساڵی (1907ز).
هەر یەکێک لە سێ پاشاکە واتا ژەنەڕاڵ تەلعەت پاشا وەزیری ناوخۆ و دواتر بووە سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە ڕێکەوتی (1917_2_4)تا ڕێکەوتی (1918_8_8)و ژەنەڕاڵ ئیسماعیل ئەنوەر پاشا وەزیری جەنگ و ژەنەڕاڵ جەمال پاشا وەزیری دەریاوانی سێ کۆچەی دەسەڵاتی دیکتاتۆرانەی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)یان پێکهێنا بوو کە لە ڕێکەوتی (1908_7_23)کودەتایان بە سەر سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1909_1876ز)سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکاندا کرد کە توانرا دەسەڵاتەکانی سنووردار بکەن و لە ڕێکەوتی (1909_4_27) لە سوڵتانیەتی دوور خرایە و سوڵتان محەمەدی پێنجەم (1918_1909)سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان شوێنی گرتووە و هەروەها بە بڕیاری پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)جینۆسایدی ئەرمەن و یۆنانی و ئاشوورییەکان داوە و هەوڵیان داوە کوردیش کۆمەڵکۆژ بکەن، هەروەها لە ڕێکەوتی (23_1_1913)کودەتایان بە سەر کابینەی وەزرای کامیل پاشا کە سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بوو لە ڕێکەوتی (29_10_1912)تا ڕێکەوتی (23_1_1913)کرد و ناچار کرا دەستی لە کار بکێشێتەوە کە شکست هێنان بە پەیماننامەی لەندەنی ساڵی (1913ز)کە لە نێوان دەوڵەتی عوسمانییەکان و وڵاتانی بەڵکان بەسترا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی یەکەمی بەڵکان کە لە نێوان ساڵانی (1912_1913ز)لە نێوان سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان و سوپای یەکێتی وڵاتانی بەڵکان کە پێکهاتبوو لە (شانشنی بولگاریا و شانشینی یۆنان (گریک)و شانشینی سڕبیا و شانشینی مۆنتینیگرۆ (چیای ڕەش)بەرپا بوو کە سەر ئەنجام سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان شکستی هێنا و سوپای یەکێتی وڵاتانی بەڵکان سەرکەوتن.
پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)نزیکەیی پێنج جار کابینەی وەزاری لە دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان پێکهێناوە کە ئەمانەن بوون:
یەکەم/ کابینەی وەزاری ئەحمەد تۆفیق پاشا لە ڕێکەوتی (1909_4_13) تا ڕێکەوتی (1909_5_5) کە بۆ یەکەم جار بوو ئەحمەد تۆفیق پاشا بووەتە سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان.
دووەم/ کابینەی وەزاری مەحمود شەوکەت پاشا لە ڕێکەوتی (1913_2_23) تا ڕێکەوتی (1913_6_11).
سێیەم/ کابینەی وەزاری سەعید پاشا لە ڕێکەوتی (1913_6_11) تا ڕێکەوتی (1917_2_4).
چوارەم/ کابینەی وەزاری ژەنەڕاڵ تەلعەت پاشا لە ڕێکەوتی (1917_2_4) تا ڕێکەوتی (1918_8_8).
پێنجەم/ کابینەی وەزاری ئەحمەد عێزەت پاشا لە ڕێکەوتی (1918_8_8)تا ڕێکەوتی (1918_11_11)بەڵام لە ڕێکەوتی (1918_11_1)پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)کۆتایی بە کاری سیاسی خۆی هێنا.
هەروەها ژمارەی ئەندام پەرڵەمانەکانی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)لە ئەنجوومەنی مەبعوسان لە ساڵی (1908ز)دا (60)ئەندام بووە لە کۆی (288) ئەندام و لە ساڵی (1912ز)دا (269) ئەندام بووە لە کۆی (275) ئەندام و لە ساڵی (1914ز) دا (275) ئەندام بووە لە کۆی (275) ئەندام بووە.
ناوی هەندێ لە ئەندامەکانی پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)نەوەکو هەر هەموو ئەندامەکانیان
د. ئیبراهیم تیمۆ و د. عەبدوڵڵا جەودەت و د.ئیسحاق سکۆتی و محمەمەد چەرکەسی و عەلی ڕەشید پاشا و د.نازم بەگ و کریم سەباتی و میکایل سەبری بەگ و شیرافیتین ماگمومی و سیڤدیت عوسمان و گیریتلی شەفیق و میر سەباحەددین و بەهاو ددین شاکر پاشا و ئەحمەد تۆفیق پاشا لە ڕێکەوتی (1909_4_13) تا ڕێکەوتی (1909_5_5) بۆ یەکەم جار و لە ڕێکەوتی (1919_11_11) تا ڕێکەوتی (1919_5_3) بۆ دووەم جار لە ڕێکەوتی (1920_10_21) تا ڕێکەوتی (1922_11_4) بۆ سێیەم و دوا جار بووەتە سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان ، هەروەها دوا سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بووە و مەحمود شەوکەت پاشا سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە ڕێکەوتی (1913_2_23) تا ڕێکەوتی (1913_6_11) و سەعید پاشا سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە ڕێکەوتی (1913_6_11) تا ڕێکەوتی (1917_2_4) و ژەنەڕاڵ تەلعەت پاشا سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە ڕێکەوتی (1917_2_4) تا ڕێکەوتی (1918_8_8) و ئەحمەد عێزەت پاشا سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی لە ڕێکەوتی (1918_8_8) تا ڕێکەوتی (1918_11_11) و ژەنەڕاڵ جەمال پاشا و ژەنەڕاڵ ئیسماعیل ئەنوەر پاشا و عەبدولکەریم پاشا و نوری کیللیگیل پاشا و ئەحمەد لۆتفوڵڵا و عەبدولڕەحمان بەدرخان و حیکمەت بابان و مەستەفا کەمال (ئاتاتورک) و عیسمهت ئینۆنۆ (مهستهفا) و مەحمود جەلال بایار و شمس ددین گونالتای و عەلی بەگ حوسێن زادە و ئەحمەد بەگ ئاغا ئۆغلو و محەمەد ڕەشید پاشا و جەلال مونیف بەگ و نورەدین ئیبراهیم پاشا و تۆفیق ڕەشید ئاراس و سلێمان عەسکەری و عەلی ئەزیز میسری و جەمال عەزمی پاشا و فوئاد بولکا و ئەمانوێل کاراسو و محەمەد کاڤیت بەگ و نوری کۆنکیر و محەمەد خەتییب و کەڤان عەباس گوریر و جەمیل ئیبراهیم پاشا و خەلیل مینتسی و مەستەفا زەهنی پاشای بابان و ئیسماعیل حەقی پاشای بابان و ئەحمەد ڕەزا و مەحمود جەلالەدین پاشا و عەلی فوئاد پاشا و عەلی فتحی ئوکیار.
جەنگی یەکەمی جیهانی و پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی)
کابینەی وەزاری سەعید پاشا (1913_1917ز) سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان سەر بە پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی) بڕیاری دا دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە پاڵ دەوڵەتانی ناوەند کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر(هەنگاریا) و شانشینی بولگاریا) بەشداری جەنگی یەکەمی جیهانی کە لە نێوان ساڵانی (1914_1918ز) دا بوو بکات لە دژی دەوڵەتانی هاوپەیمانان کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای بەریتانیای مەزن و کۆماری فەرەنسای سێیەم و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و شانشینی ئیتاڵیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) بە ئامانجی بە دەستهێنانەوەی ئەو هەموو ویلایەتانەی لە دەستی دەرچوو بوون وەکو میسر و کوپروس (قوبرس) و تەرابلوسی خۆرئاوا (لیبیای ئێستا) تونس و جەزائیر کە پاڵ ئەوەدا دەویست دەست بە سەر ئەو ناوچانەدا بگرێت کە تورکی تێدا دەژیان و پەیڕەوکردنی سیاسی بە تورک کردن لە تەواوی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان، بەڵام ئامانجەکانی بە دی نەهات بە هەڵوەشاندنەوە و شکستی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر(هەنگاریا) کۆتایی هات لە بەرامبەر دەوڵەتانی هاوپەیمانان و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان دابەش کرا.
هەڵوەشاندنەوەی پارتەکە
لە ڕێکەوتی (01-11-1918) پارتی یەکێتی و پێشکەوتن (ئیتحاد و الترقی) بە کۆنگرەیەکی نا ئاسایی کۆتایی بە ژیانی سیاسی خۆی هێنا لە پاش (29) ساڵ و (8) مانگ و (26) ڕۆژ لە خەتابی سیاسی.
سهرچاوهکان:
١- نۆیل باربەر: فەرمانڕەوایانی قۆچی زێرین لە سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە تا ئەتا تورک (مەستەفا کەمال)-وە: رێبوار کەریم وەلی-هەولێر2001ز.
٢- د.فەرهاد پیرباڵ: ژەنەڕاڵ شەریف پاشا-هەولێر2001ز.
٣- د.محمەمەد حەرب: سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم-وە: د.ئیبراهیم ئەحمەد شوان-هەولێر2004ز.
٤- د.عەبدوڵڵا عەلیاوەیی: کوردستان لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی دا-سلێمانی4200ز.
٥- یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
٦- کامەران محمەد حاجی: کوردستان لە بازنەی کێشەی ڕۆژهەڵاتیدا (1900_1800ز)-هەولێر2007ز.
٧- کۆمهڵێ نووسهر: عوسمانییهکان (له عوسمانی کوڕی ئۆرتغلهوه بۆ سوڵتان عهبدولحهمیدی دووهم)-وه: سهلام عهبدولکهریم- سلێمانی2007ز.
٨- د.فهرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان 625پ.ز_1932ز- ههولێر2011ز.
٩- کۆمهڵێک نووسهر: عوسمانییهکان-وه: سهلام عهبدوڵکهریم-سلێمانی2008ز.
١٠- د.محەمەد تەقوش: عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.
١١- د.موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
١٢- دیار غەریب: خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان-سلێمانی2016ز.
١٣- کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.
١٤- د. هیوا حەمید شەریف: کوردە عەلەوییەکانی باکووری کوردستان1938_1908-هەولێر2020