جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «کوردیپیدیا لە خەونەوە بۆ خەنە! (بەشی دووه‌م)»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە « له (هاوڕێنامه)وه بۆ (كورديپيديا) بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى كورديپيديا بۆ ساڵى ١...»ەوە) |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٢١:٢٨، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١
له (هاوڕێنامه)وه بۆ (كورديپيديا)
بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى كورديپيديا بۆ ساڵى ١٩٩٩ و (هاوڕێ قادر ڕەسوڵ)ى ناسراو به (هاوڕێ باخه‌وان) و كتێبه‌كه‌ى (هاوڕێنامه بۆ مێژووى كوردستان و كورد) ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌وه‌كو خۆى له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات: ويستوويه‌تى به‌رده‌وامى به‌و پرۆژه‌يه‌ى بدات و ئينسكلۆپيديايه‌كى گه‌وره‌ترى ئه‌له‌كترۆنى لێ دروست بكات.
له سەرەتای نووسینی (هاورێینامە)دا ناوبراو سەردانی کردم و پرسى ئه‌وه‌ى له لا باس كردم كه چۆن ده‌توانم زانیاری لە ڕۆژنامە هۆڵندييه‌کانى بۆ کۆبکەمەوە، بەتایبەت ئەوانەی بابه‌تيان لەسەر کورد بڵاوکردووه‌تەوە، منیش کەمتەرخەمیم نەکرد، ڕۆژانە ئەوەی بەرچاوم بکەوتایە کۆم دەکردنەوە و ده‌مگه‌يانده ده‌ستى.
لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ جارێکی تر سەردانی کردم و وتی: بەنیازم ماڵپەرێک دابمەزرێنم بەناوی (کوردیپیدیا)ه‌وه زۆریش حەز دەکەم هاوکاریم بکەیت و تۆش بابەتی تێدا تۆمار بکەیت. وتم: جگە لە من کێى تر کار لەو ماڵپەرەدا دەکات؟ ناوی چەند کەسیکی هێنا کە من لە نزیکەوە دەمناسین و لە پاڵەوانە ڕووکەشەکانی کوردایەتی بوون و له‌و كه‌سانه بوون كه تەنیا هەوڵی ناو و گەورەکردنی خۆیان دەدا بۆیە وتم: ببورە من ناتوانم لەگەڵ ئەو کەسانەدا کار بکەم. ئەو کەسانەش تا ساڵی ٢٠١٤ تۆمارەکانیان نەگیشتە ١٢ تۆمار.!
ئه‌وه‌بوو کوردیپیدیا، وه‌ك ڕێكخراوێكى ناحكومى (NJO) به فه‌رمانى كارگێڕى ژماره ١٣٥٣ له ١١/١١/٢٠١٣ له‌لايه‌ن فه‌رمانگه‌ى (ڕێكخراوه ناحكومييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان)ـه‌وه، تۆمار كرا و خۆى ناساند.
به درێژايى ئه‌و ماوه‌يه هاوڕێ باخه‌وان بە بەردەوامی ئیميلی دەنارد و ده‌يان جار دووبارەی ده‌كرده‌وه کە بۆ ناچم کارى له‌گه‌ڵ بكه‌م، هەرجارە بە بیانوویەک خۆم لە کورديپیدیا و پێشنازەکەی دەدزیيەوە تا ساڵی ٢٠١٤ تەلەفۆنی بۆ كردم و وتی: ئێستا بەتەنیا کار دەکەم، کەس لە کوردیپیدیا ئیش ناکات و هەر خۆمم، بۆ نایەت ئێستا پێکەوە کار بکەین؟ منیش بە داواکارييه‌کەی ڕازی بووم، هەرچەندە وتم: نازانم چۆن بابەت تۆمار بکەم، وتی: خه‌مت نه‌بێت ئیشی نیوکاژێرە و فێرت دەکەم.
بە بەردەوامی و ڕۆژانە دەیان تەلەفۆن لە نێوان من و باخه‌واندا هەبوو، هەموو جارێک دەیوت خۆزگە یەک دوو هاوکاری وەک تۆمان دەبوو... له ڕێى منيشه‌وه هاوڕێيان: سەریاس ئەحمەد، نالیا ئیبراهیم و جوان عومەر ئەحمەد هاتنه ڕێکخراوەکەوه.