جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «بنکەی ژین»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «بنكه‌ى ژین، ناوه‌ندێكى ئه‌رشیفیى ناحكوومییه‌، ساڵى 2004 له‌ شارى '''سلێمانى''' دامه‌زراوه‌، ته‌رخانى كۆكردنه‌وه‌، پاراستن، ڕێكخستن و زیندووكردنه‌وه‌ى سامانى به‌ڵگه‌نامه‌، ده‌ستنووس، ڕۆژنامه‌گه‌رى و كتێبى تایبه‌ت به‌ كورد و كوردستان...»ەوە)
 
ھێڵی ١٨: ھێڵی ١٨:




[[پۆل:جۆری ناوەند/ ڕێکخراو : ڕۆشنبیری]][[شار و شارۆچکەکان: سلێمانی]]
[[پۆل:جۆری ناوەند/ ڕێکخراو : ڕۆشنبیری]][[پۆل:شار و شارۆچکەکان: سلێمانی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٤٦، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

بنكه‌ى ژین، ناوه‌ندێكى ئه‌رشیفیى ناحكوومییه‌، ساڵى 2004 له‌ شارى سلێمانى دامه‌زراوه‌، ته‌رخانى كۆكردنه‌وه‌، پاراستن، ڕێكخستن و زیندووكردنه‌وه‌ى سامانى به‌ڵگه‌نامه‌، ده‌ستنووس، ڕۆژنامه‌گه‌رى و كتێبى تایبه‌ت به‌ كورد و كوردستان و تۆماركردنى مێژووى زاره‌كیى كورده‌وارییه‌. كارده‌كا بۆ؛ هه‌م بنیاتنانى پاشخانى یاده‌وه‌ریى كوردستانیی هه‌موو پێكهاته‌ ئه‌نتی و ئهایینییه‌كانی كورده‌واری له‌و كه‌ره‌سته‌ كۆكراوانه‌ له‌ ڕێى دیجیتاڵكردن و دانانى داتابه‌یز و ئه‌رشیفێكى ئه‌لكترۆنییه‌وه‌، هه‌م هه‌نگاونان بۆ دامه‌زراندنى ده‌زگاى تایبه‌تمه‌ندى پاراستنى به‌ڵگه‌نامه‌ و ده‌ستنووس و كتێبخانه‌ى نیشتمانی له‌ هه‌رێمى كوردستان.


تێڕوانینى ستراتیجیى بنكه‌ى ژین

  • هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى سیستمێكى ئه‌لكترۆنى له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت (ON LINE) بۆ پاراستنى هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كى كۆكراوه‌ى بنكه‌ و دابینكردنى بۆ توێژه‌ره‌وه‌.
  • هه‌وڵدان بۆ كردنى بنكه‌ به‌ كانگایه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌رشیفى بۆ كۆكردنه‌وه‌ و ڕێكخستنى كتێب، ده‌ستنووس، به‌ڵگه‌نامه‌، گۆڤار و ڕۆژنامه‌ى كوردى، سه‌رچاوه‌كانى كوردناسى و هه‌موو به‌رهه‌مێكى مێژووییى ده‌نگ و ڕه‌نگ. له‌و ڕێیه‌یشه‌وه‌ هه‌وڵدان بۆ هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ دامه‌زراندنى ناوه‌ندى پاراستنى به‌ڵگه‌نامه‌ و ده‌ستنووس و كتێبخانه‌ى نیشتمانیى هه‌رێمى كوردستان.
  • كاركردن بۆ به‌جێهێنانى (پڕۆژه‌ى فه‌رهه‌نگنووسیى كوردى) بۆ ئاماده‌كردنى فراوانترین و هه‌مه‌لایه‌نه‌ترین فه‌رهه‌نگى هه‌موو زاراوه‌كانى زمانى كوردى.
  • كاركردن بۆ تۆماركردنى (مێژووى زاره‌كى) سه‌باره‌ت به‌ ژیان و ڕووداوه‌كانى ڕابوردووى كوردستان و كردنى به‌ پڕۆژه‌یه‌كى مه‌یدانیى فراوان و به‌رده‌وام.
  • زیندووكردنه‌وه‌ى یادى وه‌چه‌ى یه‌كه‌مى نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانى كورد و كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى په‌رش‌وبڵاویان و سازكردنى سیمینارى زانستى سه‌باره‌ت به‌ شاكار و چالاكییان.
  • وه‌رگێڕانى سه‌رچاوه‌ى زانستی سه‌باره‌ت به‌ مێژووى ناوچه‌كه‌ و گه‌لانی دراوسێى كورد.
  • وه‌رگێڕانى سه‌رچاوه‌كانى كوردناسى و تایبه‌ت به‌ مێژووى ناوچه‌كه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى كتێبخانه‌ و مێژووى كورد و دابینكردنى سه‌رچاوه‌.
  • هه‌وڵدان بۆ ئه‌رشیفكردنى چالاكیى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تیى درێژاییى ساڵ له‌ شاره‌كانى هه‌رێمدا و ڕێكخستن و ئاماده‌كردنى به‌ شێوه‌ى نامیلكه‌ى بیبلیۆگرافیایى.
  • هه‌وڵدان بۆ توندوتۆڵكردنى پێوه‌ندیى ڕۆشنبیرى و زانستى له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى حكوومى و ناحكوومیى هاومه‌به‌ستدا له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ده‌ره‌وه‌یدا بۆ ئاڵوگۆڕى زانستى و پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش.
  • هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى عوسمانى و دابینكردنى سه‌رچاوه‌گه‌لى ڕه‌سه‌ن -به‌ كتێب و به‌ڵگه‌نامه‌وه‌- سه‌باره‌ت به‌ مێژووى ده‌وڵه‌تى عوسمانى.
  • ئاماده‌كردنی پێڕست (ئیندێكس) و ببلیۆگرافیا بۆ كتێب و ده‌ستنووس و ڕۆژنامه‌وانیی كوردی، وه‌ك ڕێبه‌رێك بۆ چوونه‌وه‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌ى زانیاری.
  • بایه‌خدان به‌ سنعاتى كتێب و كاركردن له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى دیكه‌ى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردستان بۆ دامه‌زراندنى ڕێكخراوێكى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو ده‌زگاكان تا پێكه‌وه‌ پیشه‌ى كتێب-به‌رهه‌مهێنان پێش بخه‌ن و پێشانگا و چالاكیى هاوبه‌ش له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.