جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «خالید مەجید فەرەج»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١٧: ھێڵی ١٧:
بابەتە پەیوەستکراوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان
* '''[[بزمارەکان]]'''
* '''[[بزمارەکان]]'''
* '''[[ پیاوە ناماقوڵەکان]]'''





وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٤٦، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

284463331 .jpg

ساڵی 1956 لە شاری سلێمانی گەڕەکی کانێسکان لەدایکبووە خوێندنی سەرەتایی لە قوتانخانەی مەولەوی و ناوەندی لە کانێسکان و ئامادەیی لە هەڵکەوت بووە دواتر بۆ خوێندن چووەتە بەغدا و لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاری بەشی یاسای تەواوکردووە.

ماوەیەک لە دادگای سلێمانی وەکوو فەرمانبەرێکی داد کاری کردووە و لە دوای ڕاپەڕین وازی هێناوە و بووەتە پارێزەر و لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستانە.

خالید مەجید، یەکێکە لەو نوسەر و وەرگێڕانەی چەندان بەرهەمی لە زمانی شیرینی کوردییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و هەروەها بە پێچەوانەشەوە.

ئەمە بێ لەوەی کاری لە ڕاگەیاندنیشدا کردووە و ئەگەر بە هەڵەشدا نەچووبم، لەدوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991ەوە بەردەوام بۆ نزیکەی 3 ساڵ بەرنامەیەکی گرنگی پێشکەش دەکرد بە ناوی "یاسا و کۆمەڵ" ئەم بەرنامەیە خاوەنی بینەرێکی زۆر بوو.

خالید لە وتارەکانیدا، زیاتر بایەخ دەدات بە هزر و موزیک و ئەدەب.

وێڕای هەموو ئەم کارە جوان و بەپێزانەی خالید مەجید دەیانکات، کتێبێکی تەنز ئامێزیشی هەیە بە ناوی "پیاوە ناماقوڵەکان."

لەبیریشم نەچێت ئەم نوسەر و وەرگێڕەشمان خاوەنی شیعری جوانیشە و سەرنجی خوێنەرانی شیعر و هەروەهاش هونەرمەندانی موزیسیان و گۆرانیبێژانیشی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و چەندان شیعری ئەم نوسەرەمانیان کردۆتە گۆرانی.[١]


بابەتە پەیوەستکراوەکان





84834579 .jpg
  1. سەرچاوە:dengiamerika