جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «خالید مەجید فەرەج»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٥: | ھێڵی ١٥: | ||
بابەتە پەیوەستکراوەکان | '''بابەتە پەیوەستکراوەکان''' | ||
* '''[[بزمارەکان]]''' | * '''[[بزمارەکان]]''' | ||
* '''[[ پیاوە ناماقوڵەکان]]''' | * '''[[ پیاوە ناماقوڵەکان]]''' | ||
* '''[[حیزبی هاشمی و دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی]]''' | |||
* '''[[حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی]]''' | |||
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٥٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ساڵی 1956 لە شاری سلێمانی گەڕەکی کانێسکان لەدایکبووە خوێندنی سەرەتایی لە قوتانخانەی مەولەوی و ناوەندی لە کانێسکان و ئامادەیی لە هەڵکەوت بووە دواتر بۆ خوێندن چووەتە بەغدا و لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاری بەشی یاسای تەواوکردووە.
ماوەیەک لە دادگای سلێمانی وەکوو فەرمانبەرێکی داد کاری کردووە و لە دوای ڕاپەڕین وازی هێناوە و بووەتە پارێزەر و لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستانە.
خالید مەجید، یەکێکە لەو نوسەر و وەرگێڕانەی چەندان بەرهەمی لە زمانی شیرینی کوردییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و هەروەها بە پێچەوانەشەوە.
ئەمە بێ لەوەی کاری لە ڕاگەیاندنیشدا کردووە و ئەگەر بە هەڵەشدا نەچووبم، لەدوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991ەوە بەردەوام بۆ نزیکەی 3 ساڵ بەرنامەیەکی گرنگی پێشکەش دەکرد بە ناوی "یاسا و کۆمەڵ" ئەم بەرنامەیە خاوەنی بینەرێکی زۆر بوو.
خالید لە وتارەکانیدا، زیاتر بایەخ دەدات بە هزر و موزیک و ئەدەب.
وێڕای هەموو ئەم کارە جوان و بەپێزانەی خالید مەجید دەیانکات، کتێبێکی تەنز ئامێزیشی هەیە بە ناوی "پیاوە ناماقوڵەکان."
لەبیریشم نەچێت ئەم نوسەر و وەرگێڕەشمان خاوەنی شیعری جوانیشە و سەرنجی خوێنەرانی شیعر و هەروەهاش هونەرمەندانی موزیسیان و گۆرانیبێژانیشی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و چەندان شیعری ئەم نوسەرەمانیان کردۆتە گۆرانی.[١]
بابەتە پەیوەستکراوەکان
- بزمارەکان
- پیاوە ناماقوڵەکان
- حیزبی هاشمی و دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی
- حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
- ↑ سەرچاوە:dengiamerika