جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٢٨، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

82214969 2.jpg

تیپی مۆزیکی باواجی کۆیە لە ساڵی ١٩٥٧ لە کۆیە و بە سەرپەرەشتی ئەندریۆس خەمۆ دامەزرا.

ئەم تیپە لە سەرەتادا گرووپی میوزێکی قوتابخانەی کوڕانەی کۆیە بوو کە دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ بە ناوی تیپی مۆسیقای باواجی دەرکەوت و لە ٢٧ی ئازاری ھەمان ساڵ یەکەم کۆنسێرتی خۆی لە قوتابخانە بەڕێوە برد. لە ١ی ئازاری ١٩٧٢ زاھیر محەممەد، ئەنوەر تاھیر، سەردار ئەحمەد مۆڵەتی فەرمییان بۆ تیپ وەرگرت.

لە ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٧٤ نۆزدە بەرھەمیان لە بەغدا و ھەشت بەرھەمیان بۆ تەلەڤیزۆنی کەرکووک تۆمار کرد و ھەروەھا لە یەکەمین مێھرەجانی کوردیشیدا بەشدار بوون.

بەھۆی ئەوەیکە زۆرینەی ئەندامانی تیپەکە چوونە ڕیزی شۆڕشی ئەیلوولەوە ساڵی ١٩٧٤ لەلایەن ڕژیمی بەعس مۆڵەتی لێ وەرگیراوە کە دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ دووبارە توانی بە فەرمی چالاک بێتەوە.

15698162 1262216793824478 3098772858385191569 n.jpg

ئەندامە سەرەکییانی تیپی مۆزیکی باواجی کۆیە:

  • سەردار ئەحمەد
  • زاھیر محەممەد
  • ئیبراھیم فەرەجوڵا
  • حەمید ئیسماعیل
  • ئەکرەم باقی
  • عەونی عەلی مەولوود
  • نەشئەت حەمید
  • کاکەمەم قادر
  • وریا قادر
  • ئەکرەەم ئەنوەر
  • ئەنوەر تاھیر

بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:

  • گوشاد میرزا کەماڵ
  • نوا نەھرۆ
  • شنۆ ئیبراھیم
  • حەمە بەگرەز
  • ئیبراھیم سابیر
  • شەوکەت ڕەشید
  • سەلاح پشدەری
  • دیاری بەرزنجی

ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆزیکی باوەجی کۆیە:

  • ھەلاو ھەلاوە
  • شەوێکی یەڵدا
  • خەم
  • کچە شۆخەکە
  • لەم کۆڵبەی ئەحزانا
  • بۆم بڵێ تۆزە تۆزە
  • ئەسمەران
  • مرییەم
  • کاڵێ ھەی لیمۆ
  • بۆ خەمناکی
  • پا بە موروو
  • میللەتانی ڕووی زەمین
  • لێمگەڕێ
  • ھەرمێ
  • بزمارە
  • ئینجانەی شێعر
  • ئەگەر دەمزانی
  • بمبەخشە
  • ئەی گوڵ
  • یادی جاران
  • دڵ و گەردوون
  • کانی ئەوین
  • بووکی کەرکووک
  • ڕەنگی زەردم
  • کچی مەھابادی
  • مەلەنگێنە
  • بڕیار
  • بۆ فڕینی[١]


مێژووی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، لەسەر زاری مامۆستا(سەردار ئەحمەد)

من ناوم : سەردار ئەحمد ە لە شاری کۆیە چاوم بە دونیا هەڵێناوە لە ساڵی 1945 لە گەڕەکی بەفری قەندی، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە کۆیە تەواو کردووە، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا بەشی مۆسیقا ئامێری (فلوت)م تەواو کردوە، هەر لە منداڵیەوە خولیای میوزیک بووم لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی دەستم لە ئامێری شمشاڵ و دوزەلە و نای دار دا، ئەمەش هۆیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەو ساڵە باوکم دەڵاڵی گەراج بوو شاگردی پاسێک بوو ئەوکاتە، ئەو ئامێرانەی زۆر بە جوانی لێ دەدا منیش بۆیە حەزم لەو ئامێرانە کرد و بەردەوام خۆم پێوە خەریک دەکرد، شەو و ڕۆژم نەبوو لە کۆڵان و ماڵەوە هەر خەریکیان بووم تا ساڵی(1956 – 1957) لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی بووم، مامۆستایەکی زۆر بەڕێزمان هەبوو ئەویش مامۆستا (محەمەدئەمین معروف) بوو، زۆر هانی ئەدام و پێی ووتم قوتابخانەیەک لە بەغدا هەیە کە دەتوانی وانەی میوزیک بخوێنی لە دوای تەواو کردنی پۆلی سێی ناوەندی بڕۆ بۆ ئەوێ پێی دەوترێت (پەیمانگای هونەرەجوانەکان- معهد الفنون الجميلة) منیش ئەوەم هەر لە گوێ بوو هەر لە ساڵی(1957) چوومە پۆلی یەکەمی ناوەندی لەو کاتە مامۆستایەکمان بۆ هات، بۆ وانەی ئینگلیزی بە ناوی مامۆستا (باکوری) ئەو کاتە بە پۆلەکاندا دەگەڕا دەیپرسی کێ لە چ ئامێرێکی میوزیکی شارەزایی هەیە ؟ من یەکێک بووم لەوانە کە ناوی نوسیم کە گوتم شارەزایم لە شمشاڵ و نەی هەیە، چەند قوتابیەکی تر ناوی خۆیان نوسی و تیپێکی قوتابخانەی لێ هەڵبژاردین و بەردەوام پرۆڤەمان دەکرد و ئاهەنگەکەمان لە قوتابخانەکەمان گێڕا، بەڕێوەبەرەکەمان بەڕێز مامۆستا (شەفیق سابر) خوا لێی خۆشبێت زۆر هاوکاری دەکردین ئیتر ئەم تیپە بۆ پشووی هاوین لە ساڵی(1958) ناونرا بە(تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە) سەر بە کۆمەڵەی بوژانەوەی هونەرە جوانەکان بوو، بەردەوام بووین تا مامۆستا(باکوری) لە کۆتایی ساڵی(1961) گواسترایەوە بۆ هەولێر، لە ساڵی(1959) برایانی هونەرمەند مامۆستا(زاهیر محەمەد، خوالێخۆش بوو مامۆستا ئەنوەر تاهیر)، چوونە پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی مۆسیقا لە بەغدا، لە دوای ساڵی(1961)ئیتر ئەو تیپە بە پچڕ پچڕ هەندێ کاری دەکرد تا ساڵی(1963) وە لە ساڵی(1962)منیش چوومە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا بەشی مۆسیقا سەر ئامێری (فلوت) لە پەیمانگادا بەشداری هەموو جموجۆڵە هونەریەکانم دەکرد یەکێک بووم لە تیپی مۆسیقای پەیمانگا بە سەرپەرشتی مامۆستای بەڕێز مامۆستا(روحي ئەلخماش و جەميل سەليم) خوالێیان خۆش بێت.

لە ساڵی 1966 بووم بە ئەندام لە تیپی مۆسیقای کۆماری (الفرقة الجمهورية) ئەم تیپە تیپێکی ئەهلی بوو ئەو کاتە لە تەلەفزیۆنی بەغداد ڕاستەوخۆ بەرهەممان پێشکەش دەکرد، لە ساڵی 1967 پەیمانگام تەواو کرد، لە 20/1/1968 لە چالاکی قوتانخانەکانی هەولێر دامەزرام، ئەو کاتە سەرپەرشتی بەشی مۆسیقام دەکرد زۆربەی ئاهەنگەکانی هەولێرمان دەگێڕا لە پشووی هاوینەکان لە کۆیە لە گەڵ برادەران (مامۆستا زاهیر محەمەد، خوا لێخۆش بوو مامۆستا ئەنوەرتاهیر ومامۆستا وریا ئەحمەد و ئازاد بیلال و خوالێخۆش بوو سیامەند عیزەت و جانا تۆماس و چاپوک شەفیق و ڕزگار کەریم) وەکو(تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە) پرۆڤەمان دەکرد تا ساڵی(1972)، کە توانیمان مۆڵەت بۆ تیپەکە وەربگرین و لە هەولێریش لە ساڵی(1971) مۆڵەتمان وەرگرت بە ناوی(تیپی هونەری هەولێر) ئەو کاتە لەگەڵ برادەرانی چالاکی قوتابخانەکان ئەو تیپەمان بەڕێوە دەبرد بە سەرپەرشتی مامۆستا جەلال هەداین، سەرپەرشتی بەشی مۆسیقام دەکرد تا کۆتایی(1971) ئیتر گواسترامەوە بۆ کۆیە، وەکو باسم کرد پرۆڤەمان دەکرد تا مۆڵەتەکەمان وەردەگرت لە(1/3/1972) ئیتر هەر لەو تیپە کارم دەکرد وەکو(فلوت) ژەن و(شمشاڵ) ژەن، بەشداری تیپی هونەری هەولێریشم دەکرد لەبەر ئەوەی بەڵێنم پێدابوون دەنا نەیان دەهێشت بگوازرێمەوە بۆ کۆیە لە ساڵی(1974)بەشداریم کرد لە تیپی میوزیکی شۆڕشی کوردستان، لە ساڵی(1978) خولێکی مۆزیکم لە کۆیە کردەوە، بە هاوکاری خوالێخۆش بوو مامۆستا ئەنوەر تاهیر، ئیتر ئەم تیپە ئەنجامی باشی هەبوو، لە ساڵی(1979) هەمان خولمان کرد مامۆستا زاهیر محەمەد لەگەڵ مامۆستا شێرکۆ محەمەد بەشداریان کرد لەگەڵ ئێمە و هەمان ساڵ من و مامۆستا زاهیر محەمەد خولمان لە مەڵبەندی لاوانیش کردەوە تا کۆتایی ساڵی(1992) ئەنجامی زۆر باشی هەبوو و مۆزیک ژەنی بەتوانایان لێ دەرچوو هیوادارم هەر بەردەوام بن، تا ئێستاش من هەر لە تیپی مۆزیکی باواجی بەردەوام وەکو یەکێک لەدەستەی دامەزرێنەری تیپەکە و ساڵێک زیاتر لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی ڕانیە وانەی تیوری ڕۆژهەڵاتیم وتۆتەوە و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی (شەهید جەعفەر) لە کۆیە ئێستا دەرسی مۆزیک دەڵێمەوە، لەسەر ئامێری فلوت و نای و سۆلفێجی ڕۆژهەڵاتی و تیورەکانی ڕۆژهەڵاتی.

مامۆستا سەردار ئەحمەد ناسراو بە باب سەردار لەساڵی 2019 کۆچی دواییکردووە یەکێک لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە بوو.[٢]


سەرچاوە: لاپەڕەی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە

  1. سەرچاوە: ویکیپیدیا
  2. سەرچاوە: لاپەڕەی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە