جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «محەمەد هەریری»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە: | [[پەڕگە:New photo mo.jpg|وێنۆک]] | ||
[[پەڕگە:Muhamad-Hariri.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:Muhamad-Hariri.jpg|وێنۆک]] | ||
لە ساڵی 1966 لە هەولێر، لە دایکبووە. لە بواری نووسیندا بە محەمەد هەریری ناودێر کراوە. | لە ساڵی 1966 لە هەولێر، لە دایکبووە. لە بواری نووسیندا بە محەمەد هەریری ناودێر کراوە. |
دوایین پێداچوونەوەی ٢٣:١٦، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
لە ساڵی 1966 لە هەولێر، لە دایکبووە. لە بواری نووسیندا بە محەمەد هەریری ناودێر کراوە.
کۆلیژی ئادابی بەشی ئینگلیزی لە زانکوی سەلاحەدین تەواو کردوەو، لە ساڵی 2006 لە وڵاتی بەریتانیا ماستەری لە لە وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزی بەدەست هێناوە.
لە کۆتایی هەشتاکانەوە دەنووسێت لەسەر بابەتی سیاسی و دینی و فیکری و کۆمەڵایەتی.
لە ساڵی 1995 کۆچی هەندەرانی کردوەو لە بەریتانیا نیشتەجێ بووە. سەرنووسەری ڕوژنامەیەکی کوردی و گوڤارێکی عەرەبی بووە، بە کوردی و عەرەبی و جاروبار ئینگلیزیش دەنووسێت.
بە بەردەوامە لە نووسین لە ڕۆژنامە و ماڵپەرە کوردی و عەرەبیەکان، تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، وەک نووسەرێکی کوردی سەربەخۆ خاوەن ڕامی تایبەتی خۆیەتی لەسەر زۆربەی ئەو کێشانەی لە گۆڕەپانی کوردستان و جیهانی ئیسلامیدا ڕوو دەدات.
سەرەکیترین بواری نووسینی دەربارەی تووندڕەوی دینییە لە کوردستان و جیهانی ئیسلامیدا بە گشتی، لەو بوارەدا سەدان وتاری بڵاوکراوەی هەیە. توندڕەوی دیینی بە تایبەتی سەلەفیزم بە هەموو فۆرمەکانیەوە.
بەڕای نووسەر خوێندنەوەیەک و فکرێکی نامۆیە بە سروشتی دینداری کوردی، نووسەر پێی وایە دەبێت کورد ڕزگاری بێت لە هەموو فۆرمە ئیسلامە نامۆکانی عەرەبی و غەیری عەرەبی، خاوەن دیدو خوێندنەوەو فۆرمی تایبەتی خۆی بێت.
گرنگیەکی تایبەت دەدات بە دۆزی ئافرەت لە ئیسلام و کۆمەڵگای کوردیدا تا ئێستا سەدان وتار و دوو کتێبی تایبەت کردوە بە دۆزی ئافرەتی کورد کە پێی وایە کەوتۆتە نێوان بەرداشی توندڕەوی دینی و توندڕەوی هەندێ لە فێمنستەکان.
هەروەها لە بواری ڕەخنەی سیاسیش دەنووسێت، بە تایبەتی لەسەر ئەزموونی دەسەڵاتی کوردی. نووسەر خەبات لە پێناو بەرقەرابوونی دیموکراتیەت و مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا.