جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «مولازم عومەر»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٢١٤: | ھێڵی ٢١٤: | ||
* 2. لە حاڵەتى هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەدا، تۆمارێک بە هەموو ژمێریاریەکان و بنەچەکان و داهاتەکان بە پاکتاوکار دەدرێت، بنەچەکانی یەکەم بۆ دانەوەی قەرزی موستەحەقی دامەزراوە بەکاردێت، بنەچەکانی (ئەیلول) دیکەش بۆ موڵکیەتی دامەزراوە یان دامەزراوەیەکی دیکە دەگوازرێتەوە کە هەمان ئامانجی هەبێت، یان ئامانجەکانی لە ئامانجەکانی دامەزراوە وە نزیک بێت. | * 2. لە حاڵەتى هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەدا، تۆمارێک بە هەموو ژمێریاریەکان و بنەچەکان و داهاتەکان بە پاکتاوکار دەدرێت، بنەچەکانی یەکەم بۆ دانەوەی قەرزی موستەحەقی دامەزراوە بەکاردێت، بنەچەکانی (ئەیلول) دیکەش بۆ موڵکیەتی دامەزراوە یان دامەزراوەیەکی دیکە دەگوازرێتەوە کە هەمان ئامانجی هەبێت، یان ئامانجەکانی لە ئامانجەکانی دامەزراوە وە نزیک بێت. | ||
[[پۆل:بنەماڵەی تاڵەبانی]][[پۆل:پۆل: ناوەند و ڕێکخراوەکان]][[پۆل:وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان]][[پۆل:شار و شارۆچکەکان:سلێمانی]] | [[پۆل:بنەماڵەی تاڵەبانی]][[پۆل:پۆل: ناوەند و ڕێکخراوەکان]][[پۆل:وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان]][[پۆل:شار و شارۆچکەکان: سلێمانی]] |
دوایین پێداچوونەوەی ٠٩:٢١، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
بوارەکانی کارکردنی دامەزراوە:
(ڕۆشنبیری، گەشەپێدانی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی مرۆیی)
بنەماکانی کارکردن لە دامەزراوە
- 1. پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ.
- 2. پێگیریکردن لە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
- 3. پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
- 4. ئەو لقانەی لە دەرەوەی هەرێمن پابەندی یاسا پەیڕەوکراوەکانی ئەو شوێنانە دەبن کە کاری لێ دەکەن.
- 5. پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
ئامانجەکانی دامەزراوەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى
یەکەم: دامەزراوە کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە:
- 1. پاراستن و کۆکردنەوەی ئەرشیفی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، وەک دەستکەوتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی.
- 2. پەرەپێدانی بواری ڕووناکبیری وتوێژینەوەی ئەکادیمی؛ لەسەر فیکر و ژیان وسیاسەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
- 3. گەشەپێدانی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان و یەکسانیی جێندەری لە کۆمەڵگەی کوردستانی و عێراقیدا.
- 4. گەشەپێدانی بەها مرۆییەکان لە بواری جێندەری و کولتووری پێکەوە ژیان لەناو کۆمەڵگەی کوردستانی و عێراقیدا.
- 5. گەشەپێدانی چۆنایەتى بە نووسینی توێژینەوەی ئەکادیمی لەسەر ڕێباز و ئەندێشەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى و بڵاو کردنەوەی.
- 6. هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری تاک لە کۆمەڵی کوردستان و عێراقدا.
- 7. کارکردن بۆ دابینکردنی خوێندنی ساڵانەى (سکۆڵەرشیپ) لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات.
- 8. دیارى کردنى ڕۆژى ژیان ئاوایکردنى سەرۆک جەلال تاڵەبانى لە بەروارى ٣ی ئۆکتۆبەر وەک بۆنەیەکى نیشتمانى و نەتەوەیی.
- 9. پێگیریکردن بە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
- 10. پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
پەیڕەوی ناوخۆیی
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
پەیڕەوی ناوخۆیى دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانى -:
ماددەی یەکەم: ناوی دامەزراوە:
یەکەم-:
- 1. بە کوردی: دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانى
- 2.بە عەرەبی: مۆسسە الرئیس جلال طالباني
- 3. بە ئینگلیزی: Foundation President Jalal Talabani
دووەم : - کورتکراوەی ناوی دامەزراوەکە PJTF
ماددەی دووەم : لۆگۆی دامەزراوە
وێنەیەکی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ناوی دامەزراوەکە بە زمانی (کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) لە ژێریدا نوسراوە.
ماددەی سێیەم: پێناسەی دامەزراوە:
دامەزراوەیەکی نا حکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێ لایەنە، دامەزراوەیەکی کلتوری و مرۆڤایەتی و نیشتمانی یە ، کاردەکات بۆ ناساندن و پاراستن و ئەرشیف کردنی ژیان و خەباتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
مادەی چوارەم : شوێنی دامەزراوە:
بنکەی سەرەکی دامەزراوە لە شاری سلێمانی، هەرێمی کوردستان/عێراق دەبێت و دەتوانێت لەسەرجەم شارەکانی تری هەرێمى کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵاتدا بنکەی خۆی بکاتەوە. مادەی پێنجەم: بوارەکانی کارکردنی دامەزراوە:
(ڕۆشنبیری و گەشەپێدانی کۆمەڵگا و پەرەپێدانی مرۆیی)
مادەی شەشەم : بنەماکانی کارکردن لە دامەزراوە
- 1. پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتی یەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ.
- 2. پێگیریکردن لە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
- 3. پاراستنی بەرژەوەندی یە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
- 4. ئەو لقانەی لە دەرەوەی هەرێمن پابەندی یاسا پەیڕەوکراوەکانی ئەو شوێنانە دەبن کە کاری لێ دەکەن.
- 5. پاراستنی بەرژەوەندی یە گشتی و باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
'ماددەی حەوتەم: ئامانجەکانی دامەزراوەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى'
یەکەم: دامەزراوە کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە:
- 1. پاراستن و کۆکردنەوەی ئەرشیفی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، وەک دەستکەوتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی.
- 2. پەرەپیدانی بواری روناکبیری وتوێژینەوەی ئەکادیمی؛ لەسەر فیکرو ژیان وسیاسەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
- 3. گەشەپێدانی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان و یەکسانی جێندەری لە کۆمەڵگای کوردستانی و عێراقیدا.
- 4. گەشەپێدانی بەها مرۆییەکان لە بواری جێندەری و کلتوری پێکەوە ژیان لەناو کۆمەڵگای کوردستانی و عێراقیدا.
- 5. گەشەپێدانی چۆنایەتى بە نوسینی توێژینەوەی ئەکادیمی لەسەر رێباز و ئەندێشەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى و بڵاو کردنەوەی.
- 6. هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری تاک لە کۆمەڵی کوردستان و عێراقدا.
- 7. کارکردن بۆ دابینکردنی خوێندنی ساڵانەى (سکۆڵەرشیپ) لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات.
- 8. دیارى کردنى رۆژى ژیان ئاوایکردنى سەرۆک جەلال تاڵەبانى لە بەروارى 3/10 وەک بۆنەیەکى نیشتمانى و نەتەوەیی.
- 9. پێگیریکردن بە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
- 10. پاراستنی بەرژەوەندی یە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
دووەم: دامەزراوە کاردەکات بۆخستنەڕووی ئەم ئامانج و بەها مرۆییانە لە ڕوانگەی بیروبۆچونی سەرۆک جەلال تاڵەبانییەوە.
مادەی هەشتەم : میکانیزمی گەیشتن بە ئامانجەکان
- 1. ڕێکخستنی کۆڕو سیمینار، چالاکى روناکبیرى و کلتوری و هەوڵدان بۆ ئاشناکردنی کۆمەڵانى خەڵک بە ڕێبازی سەرۆک جەلال تاڵەبانى لە بوارە جیا جیاکاندا.
- 2. پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی لە سەر ژیان و فیکری سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بە دابینکردنی سەرچاوە بۆ توێژەران و هاوکاریکردنیان لە نوسین و بڵاوکردنەوی بابەتەکانیان لە چاپەمەنییەکانى دامەزراوەدا.
- 3. دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمیەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی دامەزراوە.
- 4. هەماهەنگی و هاوکاری و پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوە، ڕێکخراو، تۆڕ، دەستە، کۆمەڵە، یەکێتیەکان و دامەزراوە حکومییەکان.
- 5. هەموو شێوازێکی کاری مەدەنی ئاشتیخوازانە.
- 6. توێژینەوە و ڕاپرسی.
- 7. کۆبونەوە و سیمینار و کۆنفرانس و ۆرکشۆپ و دیدار و دیالۆگی کراوە.
مادەی نۆیەم:
تەواوی بڵاوکراوەو ئەرشیف و دیکۆمێنت و سەرجەم بابەتەکانی تری پەیوەست بە کەسایەتى سەرۆک جەلال تاڵەبانی کە دامەزراوە خاوەندارێتی دەکات، وەک موڵکیەتی فیکری، خاوەندارێتی دەستەبەرو پارێزراوە بۆ ئەم دامەزراوەیە.
ماددەی دەیەم: پەیکەری ناوخۆی رێخراوەیی دامەزراوە پێک دێت لە :-
- 1. دەستەی دامەزرێنەر.
- ئەم دەستەیە پێک دێت لە (7) کەس کە دامەزرێنەری دامەزراوەکەن.
- 2. دەستەی ڕاوێژکاری
- ئەم دەستەیە بەپێی پێویستی دامەزراوەکە دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوەکە دیارییان دەکات.
- 3.دەستەی کارگێڕی
پێک دێت لە :
- 1. سەرۆکی دامەزراوە
- 2. جێگری سەرۆکی دامەزراوە
- 3. بەڕێوەبەرەکانی (کارگێڕی ، دارایی ، پڕۆژەکان ، پەیوەندی یەکان ، یاسایی)
مادەی یازدەیەم-: دەستەی دامەزرێنەر
یەکەم: دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێک دێت لە ( 7 ) حەوت کەس کە واژۆیان لەسەر (بەیان) یان داواکارى دامەزراندنی دامەزراوەکە کردووە. دووەم : دەسەڵاتەکانى دەستەی دامەزرێنەر:
- 1. دەستەی دامەزرێنەر یەکێک لە ئەندامانی خۆی هەڵدەبژێرێت بە دەنگی (٢/٣) دوو لەسەر سێى ئەندامانی وەک سەرۆکی دامەزراوە و هەر بەدەنگی (٢/٣) دوو لەسەر سێى ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەریش لای دەبەن .
- 2. دانان و پەسەند کردنی پلان و بەرنامە وستراتیجی کاری دامەزراوە، بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی.
- 3. پەسەندکردنی بودجەی دامەزراوە.
- 4. پێداچوونەوە بە کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردوو.
- 5. هەموار کردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆیی دامەزراوە.
- 6. چاودێری کردنی دارایی دامەزراوە.
- 7. دەستەی دامەزرێنەر لە کۆبونەوەی خۆیدا ئەندامانی دەستەی کارگێڕی دامەزراوە دیاری دەکات.
- 8. دەستەی دامەزرێنەر لە کۆبونەوەی خۆیدا بڕیار لە پێکهێنانی دەستەی ڕاوێژکاری دەدات.
سێیەم: لەکاتی مردن، یان پەککەوتن، یان دەست لەکارکێشانەوە، یان لادانی سەرۆکی دامەزراوە، دەستەی دامەزرێنەر، جێگری سەرۆک ڕادەسپێرن کە کارەکانی دامەزراوە بەڕێوە تا هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ دامەزراوەکە لە ماوەی یەک مانگدا.
چوارەم : کۆبونەوەی دەستەی دامەزرێنەر:
- 1. دەستەی دامەزرینەر ، هەر 4 مانگ جاریک کۆبونەوەی ئاسایی خۆی، ئەنجام ئەدات . وە کۆبوونەوەی نائاسایی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی دامەزراوە یان هەر ئەندامێکی ترى دەستەی دامەزرێنەر لە کاتی پیویستدا ئەنجام دەدات.
- 2. ڕێژەی یاسایی بۆ کۆبونەوەی دەستەی دامەزرینەر ؛ بریتییە لە زۆرینەی رەهای ئەندامان (٥٠+١)ی دەستە، بڕیارەکان بە زۆرینەی سادەی ئەندامانی ئامادەبوو دەدرێت، لەکاتی وەک یەکی دەنگەکاندا؛ دەنگی سەرۆکی دامەزراوە یەکلا کەرەوە دەبێت.
ماددەی دوازدەیەم: دەستەی ڕاوێژکاری
- 1. ئەم دەستەیە لە لایەن دەستەی دامەزرێنەرانەوە هەڵدەبژێردرێن کە بە پێی پسپۆڕی یەکانیان سود بە دامەزراوەکە دەگەێنن و ڕاسپاردە و پێشنیار دەدەنە سەرۆکی دامەزراوە بەمەبەستی پێشخستنی دامەزراوە.
- 2. دەستەی ڕاوێژکاری کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی دامەزراوە یان هەرئەندامێکی تری دەستەکە ئەنجام دەدات.
مادەی سیازدەیەم : دەستەی کارگێڕی
یەکەم: سەرۆکی دامەزراوە:
سەرۆکی دامەزراوە دەبێت ئەندامێکى دەستەی دامەزرێنەربێت، بە دەنگی ( ٢/٣ ) دوو لەسەر سێی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر هەڵدەبژێرێت و لادەبرێت. دووەم: دەسەڵاتەکانی سەرۆکی دامەزراوە:
- 1. بەرپرسە لە جێبەجێ کردنی ئامانجەکانی دامەزراوە و بڕیارەکانی دەستەی دامەزرێنەر، و دەستەی کارگێری.
- 2. ڕێنمایی کارگێڕی دەردەکات و واژوو لەسەر نوسراوەکان دەکات.
- 3. نوێنەرایەتی کەسایەتی مەعنەوی دامەزراوە دەکات، لەبەرامبەر دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان و دادگاکان و هەموو ئەو لایەنانەی کە دامەزراوە پرۆژەو پەیوەندیان لەگەڵیاندا دەبەستێت.
- 4. بانگهێشت بۆ کۆبونەوەکانی دەستەی دامەزرێنەر دەکات و کۆبونەوەکان بەڕێوەدەبات.
- 5. پێشنیاری هەموارکردنەوەی پەیڕەوەی ناوخۆیی دامەزراوە بۆ دەستەی دامەزرێنەر دەکات.
- 6. پەسەند کردنی پڕۆژەکان، واژۆکردن لەسەر نوسراو و گرێبەستەکان و واژوو لەسەر خەرجییەکانى دامەزراوە دەکات.
- 7. مافی کردنەوەی هەژماری بانکی هەیە، لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوەى وڵات، و واژوو لەسەر چەک بە هاوبەشی لەگەڵ ژمێریاردا دەکات، دەسەڵاتى دانان و ڕاکێشانی پارە و ئاڵوگۆڕی ناوخۆیی و دەرەکی و بەڕیوەبردنی سەرجەم کارە بانکییەکانى هەیە.
- 8. ڕاپۆرتی گشتی و دارایی بۆ کۆبونەوەکانی دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوە ئامادە دەکات.
- 9. سەرپەرشتی کردنی کۆبونەوەی دامەزراوە و لێپرسینەوە لەگەڵ تەواوی ستافی کارگێڕی دەکات.
- 10. مافی دامەزراندنی فەرمانبەری دامەزراوەی هەیە بە پێی پێویستی دامەزراوە بە موچە و پلەی دیاریکراو.
سێیەم : جێگری سەرۆکی دامەزراوە
جێگر لە کاتی ئامادەنەبوونی سەرۆک بە هەر هۆیەک ، یان لەسەرکار لاچونی ، کارەکانی سەرۆک ئەنجام دەدات یان هەر دەسەڵاتێکی تر کە سەرۆک بەپێی نوسراوێک پێی بدات و سەرۆک دەتوانێت دەسەڵاتەکانی لێ وەربگرێتەوە.
چوارەم: کۆبونەوەی دەستەی کارگێڕ و بڕیارەکان
دەستەی کارگێڕ مانگانە کۆبونەوەی خۆی ئەنجام دەدات بە ئامادەبونی زۆرینەی ڕەهای ئەندامان (50 +1 ) ی دەستە، بڕیارەکان بە زۆرینەی سادەی ئەندامانی ئامادەبوو دەدرێت ، لەکاتی وەک یەکی دەنگەکان دا دەنگی سەرۆکی دامەزراوە یەکلا کەرەوە دەبێت.
پێنجەم: یەکە کارگێڕیەکانی دامەزراوە:
یەکەم: دامەزراوە لەم یەکە کارگێڕیانە پێک دێت.
- 1. کارگێڕی
- 2. دارایی
- 3. پڕۆژەکان
- 4. پەیوەندی یەکان
- 5. یاسایی
دووەم: یەکە کارگێڕی یەکان گرێدراو دەبن بە سەرۆکی دامەزراوەوە و سەرپەرشتی کارەکانیان دەکات.
مادەی چواردەیەم : ناوەندەکانی دامەزراوە
یەکەم: دامەزراوە ئەم ناوەندانە لەخۆدەگرێت کە لەمەزارگەى سەرۆک جەلال تاڵەبانیدان:
- 1. ناوەندى مۆزە: ئەم ناوەندە پێکدێت لە یادگارو کەرەستەو کەلوپەلە تایبەتەکانى سەرۆک جەلال تاڵەبانى کە لەماوەى ژیان و خەباتیدا بەکارى هێناون.
- 2. ناوەندی کتێبخانە و دیکۆمینتکردن: تایبەت دەبێت بە کۆکردنەوەی سەرجەم ئەو کتێب و ئەو بڵاوکراوانەی کە لە کتێبخانە تایبەتییەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دا پارێزراون و لەگەڵ دیکۆمینتکردنی (دەستخەت، نوسراو، وتار، لێدوان، نامەکان) یان هەربابەتێکی تری پەیوەست بەم بوارە و پاراستنیان وەک (وێنە و ڤیدیۆ و تۆماری دەنگی).
- 3. ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە: تایبەت دەبێت بە چاپ و بڵاوکردنەوەی نوسراو و ئەدەبیاتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ هاوکارى چاپکردنی بەرهەمی نوسەران تایبەت بەو بوارە.
دووەم: لەسەر پێشنیاری سەرۆکی دامەزراوە و بە بڕیاری دەستەی دامەزرێنەر بە پێی پێویستی دەکرێت، ناوەندی تر دەکرێتەوە.
سێیەم: لێپرسراوی ناوەندەکان و سەرجەم کارمەندان، لەلایەن سەرۆکی دامەزراوە بە فەرمانێکی نوسراو دادەمەزرێن و لادەبرێن.
چوارەم: سەرجەم ناوەندەکان هەر چوار مانگ جارێک راپۆرتی خۆیان، پێشکەش بە سەرۆکی دامەزراوە دەکەن، سەبارەت بە کاروچالاکیەکانی ناوەندەکان.
مادەی پازدەیەم: دارایی دامەزراوە:
یەکەم: ئەو کۆمەک و بەخشین و دیاری و منحانەی لەلایەن کەسان و کەرتی تایبەت و لایەنانی ناوخۆ وبیانی پێشکەش دەکرێت.
دووەم: پشکی دامەزراوە لە پارەی بودجەی تەرخان کراوی هەرێم و هەر بەخشین و یارمەتیەکی دیکە بێت کەلە لایەن حکومەتەوە بۆ پشتگیری پڕۆژەکانی رێکخراوەکان پێشکەش دەکرێت.
سێیەم: هەر دەستکەوتێکی تر کە دەمەزراوە لە رێگەی وەبەرهێنەکانى خۆى و قازانجی چالاکییەکانى بە دەستی دەهێنێت.
مادەی شازدەیەم :
یەکەم: دامەزراوە مافی موڵکدارێتی سامانی گوازراوەو نەگوازراوەی هەیەو بە ناوی دامەزراوەکەوە تۆمار دەکرێت. دووەم: دامەزراوە مافی مامەڵەکردنی (حق التصرف)ی بە سامانی گوازراوە و نەگوازراوە هەیە و تۆماردەکرێـت.
مادەی حەڤدەیەم: بودجەی دامەزراوە:
- 1. دامەزراوە لە ڕێگەی بودجەی ساڵانەوە بە گوێرەی سیستەمی ژمێریاری، پەیڕەوکراو لە هەرێمی کوردستان دارایی خۆی رێک دەخات وبەڕێوەی دەبات.
- 2. دامەزراوە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی پێشکەش دەکات؛ بە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان و لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی دەکرێت.
مادەی هەژدەیەم : تۆمارەکانی دامەزراوە:
یەکەم :
- 1.تۆماری بنەڕەتی (تۆماری هەبووەکان): تۆماری هەموو سامانی گوازراوەو نەگوازراوەی دامەزراوەی تیادا تۆمار دەکرێت.
- 2.تۆماری ژمێریاری کۆی داهات و خەرجی دامەزراوەکەی تێدا تۆمار دەکرێت.
- 3.تۆماری کۆبونەوەو بڕیارەکان.
- 4.تۆماری ئەندامان
دووەم: تۆمارەکانی دامەزراوە دەبێت لەلایەن دادنوسەوە پەسەند بکرێت.
سێیەم: هەر تۆمارێکى تر کە دامەزراوە بۆ ڕێکخستنی کارەکانی پێویستی پێی دەبێت.
مادەی نۆزدەیەم: بنەمای یەکگرتن لەگەڵ ڕێکخراو و دەستەی تر هەرگیز پێشنیاز ناکرێت و جێبەجێ ناکرێت، ئەویش بەمەبەستی پاراستنی تایبەتمەندی دامەزراوەکە و ئامانجەکانی.
ماددەی بیستەم: هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە
- 1. مافی هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە بە دەنگی زۆرینەی (٣/٤) سێ لەسەر چواری ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر دەبێت.
- 2. لە حاڵەتى هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەدا، تۆمارێک بە هەموو ژمێریاریەکان و بنەچەکان و داهاتەکان بە پاکتاوکار دەدرێت، بنەچەکانی یەکەم بۆ دانەوەی قەرزی موستەحەقی دامەزراوە بەکاردێت، بنەچەکانی (ئەیلول) دیکەش بۆ موڵکیەتی دامەزراوە یان دامەزراوەیەکی دیکە دەگوازرێتەوە کە هەمان ئامانجی هەبێت، یان ئامانجەکانی لە ئامانجەکانی دامەزراوە وە نزیک بێت.