جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «محەمەد حاجی وەلی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(٥ دەستکاری لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ١٠: | ھێڵی ١٠: | ||
كه سته‌می داگیركه‌ر هه‌بی و هه‌ڕه‌شه له چاره‌نووس بكری، خه‌ڵكیی ده‌سته‌وه‌ستان نابن، به‌ڵكو توێشووی گه‌شتێك هه‌ڵده‌گرن و له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی و حیزبایه‌تیدا هه‌وارێك ئاوهداندهكهنهوه.. حه‌مه‌ی وه‌لی له 26 ساڵیدا پهیوهستدهبی به رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه.. ئه‌و ده‌مه عێراق كه‌وتبووه دۆخێكی وه‌رچه‌رخانه‌وه، رژێمی كۆماری راگه‌یه‌نرابوو، په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ڕووی ئازادی و ژیانێكی نوێ‌دا كرابووه‌وه، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند بۆ كورد بووه شمڵی شه‌ڕ.. | كه سته‌می داگیركه‌ر هه‌بی و هه‌ڕه‌شه له چاره‌نووس بكری، خه‌ڵكیی ده‌سته‌وه‌ستان نابن، به‌ڵكو توێشووی گه‌شتێك هه‌ڵده‌گرن و له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی و حیزبایه‌تیدا هه‌وارێك ئاوهداندهكهنهوه.. حه‌مه‌ی وه‌لی له 26 ساڵیدا پهیوهستدهبی به رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه.. ئه‌و ده‌مه عێراق كه‌وتبووه دۆخێكی وه‌رچه‌رخانه‌وه، رژێمی كۆماری راگه‌یه‌نرابوو، په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ڕووی ئازادی و ژیانێكی نوێ‌دا كرابووه‌وه، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند بۆ كورد بووه شمڵی شه‌ڕ.. | ||
[[پەڕگە:422323721 .jpg|وێنۆک|ڕاست|alt=دکتۆر ئەحمەد باوەڕ و محەمەد حاجی وەلی و سەباح عەلی جاف.|دکتۆر ئەحمەد باوەڕ و محەمەد حاجی وەلی و سەباح عەلی جاف.]] | [[پەڕگە:422323721 .jpg|وێنۆک|ڕاست|alt=دکتۆر ئەحمەد باوەڕ و محەمەد حاجی وەلی و سەباح عەلی جاف.|دکتۆر ئەحمەد باوەڕ و محەمەد حاجی وەلی و سەباح عەلی جاف.]] | ||
عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی به‌ڵێندان به خه‌ڵكی پاشهكشهیكرد، ئه‌و دیموكراسییهتهی چاوهڕواندهكرا عێراق بكاته وڵاتی خۆشیی و به‌هاری ژیان شه‌ڵاڵی ته‌پوتۆزی كۆنه‌په‌رستی كرایه‌وه، ته‌نیا ده‌سته‌ی پاشایه‌تی گۆڕا و باندێكیتر هاته‌سه‌ر حوكم، به هێزی سه‌ربازیی په‌لاماری كوردستانی دا.. كوردیش بێوهڵامنهبوو، رۆژی 11/9/1961 چووه‌ناو مێژووی شۆڕشگێڕیی كورده‌وه.. ئه‌وكاته خه‌ڵكیی پێیانده‌وت هه‌رای | عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی به‌ڵێندان به خه‌ڵكی پاشهكشهیكرد، ئه‌و دیموكراسییهتهی چاوهڕواندهكرا عێراق بكاته وڵاتی خۆشیی و به‌هاری ژیان شه‌ڵاڵی ته‌پوتۆزی كۆنه‌په‌رستی كرایه‌وه، ته‌نیا ده‌سته‌ی پاشایه‌تی گۆڕا و باندێكیتر هاته‌سه‌ر حوكم، به هێزی سه‌ربازیی په‌لاماری كوردستانی دا.. كوردیش بێوهڵامنهبوو، رۆژی 11/9/1961 چووه‌ناو مێژووی شۆڕشگێڕیی كورده‌وه.. ئه‌وكاته خه‌ڵكیی پێیانده‌وت هه‌رای '''[[دەربەندیخان]]'''. | ||
حه‌مه‌ی وه‌لی ئه‌و ساڵه بووه پێشمه‌رگه.. وه‌كو كه‌سێكی دیار ده‌ركه‌وت، له‌ناو فه‌رمانده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول ته‌نیا له‌گه‌ڵ یادبوو عه‌زیز قازی‌دا دۆستایه‌تی و تێكه‌ڵی هه‌بوو، تا پێش مردنی هه‌ركه له‌ده‌ره‌وه بهاتایه‌ته‌وه سهردانیدهكرد.. زۆرتر له‌گه‌ڵ مامۆستا حیلمی عه‌لی شه‌ریف و شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری و مامۆستا عوله‌ما و كه‌مال مفتیدا نێوانی خۆش‌بوو. | حه‌مه‌ی وه‌لی ئه‌و ساڵه بووه پێشمه‌رگه.. وه‌كو كه‌سێكی دیار ده‌ركه‌وت، له‌ناو فه‌رمانده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول ته‌نیا له‌گه‌ڵ یادبوو عه‌زیز قازی‌دا دۆستایه‌تی و تێكه‌ڵی هه‌بوو، تا پێش مردنی هه‌ركه له‌ده‌ره‌وه بهاتایه‌ته‌وه سهردانیدهكرد.. زۆرتر له‌گه‌ڵ مامۆستا حیلمی عه‌لی شه‌ریف و شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری و مامۆستا عوله‌ما و كه‌مال مفتیدا نێوانی خۆش‌بوو. | ||
ھێڵی ٢٩: | ھێڵی ٢٩: | ||
كه‌چی لهڕووداوێكیتردا كه پێوه‌ندی به شه‌هید سه‌یید محه‌ممه‌د و هاتنه‌ناو شاره‌وه هه‌بوو گه‌یشته پای قه‌ناره و به هه‌وڵێكی فره ئه‌و و كۆمه‌ڵێك له هاوڕێكانی ئازادكران، ته‌نیا سه‌یید محه‌مه‌د و حاجی سیروان له سزای به‌عسییانه رزگاریان نه‌بوو. | كه‌چی لهڕووداوێكیتردا كه پێوه‌ندی به شه‌هید سه‌یید محه‌ممه‌د و هاتنه‌ناو شاره‌وه هه‌بوو گه‌یشته پای قه‌ناره و به هه‌وڵێكی فره ئه‌و و كۆمه‌ڵێك له هاوڕێكانی ئازادكران، ته‌نیا سه‌یید محه‌مه‌د و حاجی سیروان له سزای به‌عسییانه رزگاریان نه‌بوو. | ||
<youtube>https://www.youtube.com/watch?app=desktop&v=vxi2aANQ0MI </youtube> | |||
به‌داخه‌وه ئه‌م مرۆڤه په‌رۆشه‌ی كوردایه‌تی، له‌ژیانیدا بۆی هه‌ڵنه‌كه‌وت بخوێنی، به‌ڵام وه‌كو تێكۆشه‌رێكی دیار ئاگای له زۆر حیكایه‌تی ئه‌م كورده و باسوخواسی شۆڕش و هه‌واڵه‌كانی رۆژگار هه‌یه و بیره‌وه‌رییه‌كانی هی ئه‌وه‌یه سرنج بدرێ. | به‌داخه‌وه ئه‌م مرۆڤه په‌رۆشه‌ی كوردایه‌تی، له‌ژیانیدا بۆی هه‌ڵنه‌كه‌وت بخوێنی، به‌ڵام وه‌كو تێكۆشه‌رێكی دیار ئاگای له زۆر حیكایه‌تی ئه‌م كورده و باسوخواسی شۆڕش و هه‌واڵه‌كانی رۆژگار هه‌یه و بیره‌وه‌رییه‌كانی هی ئه‌وه‌یه سرنج بدرێ. | ||
ھێڵی ٣٨: | ھێڵی ٣٨: | ||
محەمەدی حاجی وەلی لە رێکەوتی 25-01-2024 کۆچی دوایی کرد. | محەمەدی حاجی وەلی لە رێکەوتی 25-01-2024 کۆچی دوایی کرد. | ||
'''بابەتە پەیوەستکراوەکان''' | |||
* '''[[پشکم لە کوردایەتیدا]]''' | |||
* '''[[پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کەسوکار و بنەماڵەی (حەمەی وەلی)]]''' | |||
[[پۆل:کەسایەتی]][[پۆل:جۆری کەس: پێشمەرگەی دێرین]] [[پۆل:جۆری کەس: ڕامیاری]] | [[پۆل:کەسایەتی]][[پۆل:جۆری کەس: پێشمەرگەی دێرین]][[پۆل:جۆری کەس: ناسراو]] [[پۆل:جۆری کەس: ڕامیاری]][[پۆل:لەژیاندا ماوە؟: نەخێر]] [[پۆل:رەگەزی کەس: نێر]] [[پۆل:زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست]] [[پۆل:نەتەوە: کورد]] [[پۆل:شار و شارۆچکەکان: خانەقین]] [[پۆل:شار و شارۆچکەکان: کەلار]][[پۆل:وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان]] |
دوایین پێداچوونەوەی ٢٣:٠٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ئامادەکردن و نووسینی: مامۆستا عەلی پەرلەمان
پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی گەرمیان
پیاوێكی كهڵگهت، سیما سپی، قۆز، شیكپۆش، هه‌ر له بڕنه‌وی دارشووشه ده‌چی.. چۆن بڕنه‌وی دارشووشهی ئه‌ڵمانی ژماره 17 له شۆڕشی ئه‌یلولدا له‌ڕووی جوانی و نیشانه ئه‌نگاوتن و له‌دووره‌وه پێكان باوبوو، كاكه حه‌مه‌ی وه‌لیش ئاوا له‌ناو شۆڕش و له‌ناو خه‌ڵكیشدا جوانخاس، به‌هه‌ڵوێست، به‌په‌رۆشی كوردایه‌تی بوو.
ئه‌و له گوندی جڵهوگیرهی ناوچه‌ی عهللایی خانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ساڵی 1932 پێینایه‌ناو كه‌لاوه‌كانی ژیانه‌وه.. دواتر ماڵباته‌كه‌یان له‌و زێده نامێنن و رووده‌كه‌نه‌وه كوردستانی باشوور و له گوندی حه‌وش كوڕ‌و دا بنه‌وبارگه ده‌خه‌ن.
كه سته‌می داگیركه‌ر هه‌بی و هه‌ڕه‌شه له چاره‌نووس بكری، خه‌ڵكیی ده‌سته‌وه‌ستان نابن، به‌ڵكو توێشووی گه‌شتێك هه‌ڵده‌گرن و له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی و حیزبایه‌تیدا هه‌وارێك ئاوهداندهكهنهوه.. حه‌مه‌ی وه‌لی له 26 ساڵیدا پهیوهستدهبی به رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه.. ئه‌و ده‌مه عێراق كه‌وتبووه دۆخێكی وه‌رچه‌رخانه‌وه، رژێمی كۆماری راگه‌یه‌نرابوو، په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ڕووی ئازادی و ژیانێكی نوێ‌دا كرابووه‌وه، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند بۆ كورد بووه شمڵی شه‌ڕ..
عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی به‌ڵێندان به خه‌ڵكی پاشهكشهیكرد، ئه‌و دیموكراسییهتهی چاوهڕواندهكرا عێراق بكاته وڵاتی خۆشیی و به‌هاری ژیان شه‌ڵاڵی ته‌پوتۆزی كۆنه‌په‌رستی كرایه‌وه، ته‌نیا ده‌سته‌ی پاشایه‌تی گۆڕا و باندێكیتر هاته‌سه‌ر حوكم، به هێزی سه‌ربازیی په‌لاماری كوردستانی دا.. كوردیش بێوهڵامنهبوو، رۆژی 11/9/1961 چووه‌ناو مێژووی شۆڕشگێڕیی كورده‌وه.. ئه‌وكاته خه‌ڵكیی پێیانده‌وت هه‌رای دەربەندیخان.
حه‌مه‌ی وه‌لی ئه‌و ساڵه بووه پێشمه‌رگه.. وه‌كو كه‌سێكی دیار ده‌ركه‌وت، له‌ناو فه‌رمانده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول ته‌نیا له‌گه‌ڵ یادبوو عه‌زیز قازی‌دا دۆستایه‌تی و تێكه‌ڵی هه‌بوو، تا پێش مردنی هه‌ركه له‌ده‌ره‌وه بهاتایه‌ته‌وه سهردانیدهكرد.. زۆرتر له‌گه‌ڵ مامۆستا حیلمی عه‌لی شه‌ریف و شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری و مامۆستا عوله‌ما و كه‌مال مفتیدا نێوانی خۆش‌بوو.
له‌میانه‌ی كاركردن و چالاكیی رێكخستن و جموجووڵی حیزبی‌دا چه‌ندینجار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گیراوه و ئازاردراوه، به‌ڵام وه‌كو كه‌سێكی خه‌مخۆری كوردایه‌تی هه‌رگیز ساردنه‌بووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ره‌تی كارواندا به‌رده‌وامبووه.
وه‌نه‌بی شۆڕش گیروگرفتی نه‌بووبێ، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ناو سه‌ركردایه‌تیدا بیروبۆچوونی جیاواز، دیدی ناكۆك، هه‌ڵوێستی دژیه‌ك له‌مه‌ڕ زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگ سه‌ریهه‌ڵدا كه هه‌رگیز نه‌توانرا چارهسهربكری تا به لێكترازان و جیابوونه‌وه گه‌یشت.. ئه‌مه‌ش كوردی دڵته‌نگ و دوژمنه‌كانی خۆشنوودكرد، ته‌نیا به قازانجی ئه‌وان ده‌شكایه‌وه!
حه‌مه‌ی وه‌لی كه‌وته به‌ره‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی، ئه‌م به‌ره‌یه زۆرترین خه‌ڵكی سیاسیی و رووناكبیر و خوێنه‌وار و ته‌نانه‌ت نه‌خوێنه‌واری به‌ئاگای لهدهوربوو.. ئه‌و پێوه‌ندیی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ مام جەلال هه‌بوو به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌مانه‌ی كه باره‌گایان له کەلار بوو.
شكستی شۆڕشی ئه‌یلول كاری زۆر تێكرد، به‌تایبه‌تی كه حیزبی به‌عس هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی كۆنترۆڵكردبوو، له‌وڕۆژگاره‌دا پاگنده‌ی ئهوهدهكرا كه كورد رووبه‌ڕووی شاڵاوی گواستنه‌وه و گۆڕینی دیمۆگرافی به‌رفراوان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌رپابوونی شۆڕشی نوێ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی به‌عسی له نیوقهدی رێگادا په‌كخست..
له‌عه‌زره‌ت ناسۆرییه‌كانی نیشتماندا ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت، به‌ناو ته‌لیسمی پلانه ترسناكه‌كانی دوژمن‌دا بێباكانه رێیده‌كرد و هه‌میشه له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تێكۆشهرهكانیتردا چراوگی هوشیاریی هه‌ڵده‌كرد تا سیاسه‌ته دژی كوردییه‌كه‌ی دوژمن بپووكێته‌وه. ئه‌و یارمه‌تیده‌رێكی باشی شۆڕش نوێ بوو، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا پێوه‌ندی هه‌بوو.. ئابوونه‌ی مانگانه‌ی ده‌نارد، كۆمه‌كی ده‌كرد، پێداویستیی پێشمه‌رگه‌ی دابیندهكرد، لهكهناڵیتریشهوه پێوه‌ندی هه‌بوو.
له بارودۆخی دوای ئه‌نفال وه‌كو پیاوی رۆژی ته‌نگانه، ژیانی خۆی خسته خزمه‌تی یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه پارتیزانه‌كان، دهواجینهكهی سه‌رچه‌می سیروان له‌عاست گوندی ئاوه‌خوێڕی وێستگه‌یه‌كی پشوودان و گه‌یاندنی پێداویستی و كه‌لوپه‌لی پارتیزانه‌كان بوو، ده‌شیزانی باجی ئه‌وه لای دوژمن ملپهڕاندنه.
كه‌چی لهڕووداوێكیتردا كه پێوه‌ندی به شه‌هید سه‌یید محه‌ممه‌د و هاتنه‌ناو شاره‌وه هه‌بوو گه‌یشته پای قه‌ناره و به هه‌وڵێكی فره ئه‌و و كۆمه‌ڵێك له هاوڕێكانی ئازادكران، ته‌نیا سه‌یید محه‌مه‌د و حاجی سیروان له سزای به‌عسییانه رزگاریان نه‌بوو. به‌داخه‌وه ئه‌م مرۆڤه په‌رۆشه‌ی كوردایه‌تی، له‌ژیانیدا بۆی هه‌ڵنه‌كه‌وت بخوێنی، به‌ڵام وه‌كو تێكۆشه‌رێكی دیار ئاگای له زۆر حیكایه‌تی ئه‌م كورده و باسوخواسی شۆڕش و هه‌واڵه‌كانی رۆژگار هه‌یه و بیره‌وه‌رییه‌كانی هی ئه‌وه‌یه سرنج بدرێ.
حه‌مه‌ی وه‌لی وه‌كو تێكۆشه‌رێك رۆژێك له كایه‌ی خه‌بات دوورنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌رگیز له‌به‌رده‌م دێوه‌زمه‌ی داگیركه‌ردا چۆكیدانهداوه، هه‌میشه به‌عیشقه‌وه به‌دوای نواڵه نانی ئازادی‌دا ده‌گه‌ڕا تا له ته‌نووری گه‌رمی خۆبهختكردندا ده‌ستیبكه‌وێت.. ئه‌و و سه‌دان خهمخۆریتر به‌ته‌نگی چاره‌نووسه‌وه بوون تا ویستی كورد زیندهبهچاڵنهكری و هیوای دواڕۆژی نهتاسێنری.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدابی كاكه حه‌مه وه‌كو لاوه 26 ساڵییه‌كه له ئاته‌شگه‌ده‌ی خۆشه‌ویستی نیشتماندا بڵێسه‌ی ئاواته‌كانی به‌رزده‌بێته‌وه و هه‌رگیز ئه‌و ئهسكڵانهی خه‌ونه خۆشه‌كانی دواڕۆژی گه‌ش خامۆشنابنهوه.
محەمەدی حاجی وەلی لە رێکەوتی 25-01-2024 کۆچی دوایی کرد.
بابەتە پەیوەستکراوەکان