جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئیبراهیم نه‌قدیان»
(پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک|هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم نه‌قدیان هونەرمەندی میوزیكژه‌ن و ئاوازدانه‌ر و كه‌مانچه‌ژه‌ن، ئیبراهیم نەقدیان ناسراو بە (مام شێر) یه‌كێكه له هه‌ره باشترین میوزیكژه‌ن و كه‌مانچه‌ژه‌نه‌كانی كوردستا...»ەوە) |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٦:٣٨، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
هونەرمەندی میوزیكژه‌ن و ئاوازدانه‌ر و كه‌مانچه‌ژه‌ن، ئیبراهیم نەقدیان ناسراو بە (مام شێر) یه‌كێكه له هه‌ره باشترین میوزیكژه‌ن و كه‌مانچه‌ژه‌نه‌كانی كوردستان و ئێران. مامۆستا ئیبراهیم به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد-لوڕه و له ڕێكه‌وتی 27-09-1954 له شاری ته‌هرانی پایته‌ختی ئێران له‌دایكبووه. هەر لەتەمەنی مناڵییەوە لای مامۆستایانی گەورەی ئێران وانەی موزیکی خوێندووە و له‌لای چه‌ندین مامۆستا فێری كه‌مانچه بووه به‌تایبه‌ت عه‌لی ئه‌سغه‌ر به‌هاری و هه‌روه‌ها له لای مامۆستا عه‌بادی سێ تار فێربووه و ژه‌نیوه. لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵییەوە لەگەڵ گرووپە بەناوبانگەکانی ئێران کاری کردووە. چالاکییەکانی گرنگه‌گانی ژیانی لەگەڵ گروپی عارف و شه‌یدا خاڵی وەرچەرخانی ژیانی هونەریییەتی و چه‌ندین ئه‌لبوومی میوزییكیی هه‌یه. تا ئێستا زیاتر لە سەد نمایشی لە ئێران و دەرەوەی وڵات نمایش کردووە.
هونه‌رمه‌ند بۆ کاری هونەری دێتە باشوری کوردستان و ئەبێتە ئەندامی گروپی موزیکی مەحوی، لەماوەی ژیانیدا لە کوردستان، لە زۆربەی کۆنسێرت و چالاکییەکانی ئەم گرووپەدا بەشدار بووە. هونه‌رمه‌ند نزیکەی 17 ساڵە لە سلێمانی کاری موزیک دەکات، جگە لەوەی وەك ئەكادیمییەك چەندین فێرخوازی پێگەیاندووە و ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە پێگەیاندنی چەندین فێرخوازی موزیک لە شاری سلێمانی.
مامۆستا ئیبراهیم ژەنیاری ئامێری: ڤایۆلین، سێ‌تار، کەمانچە(جۆزە) بووە.
ئیبراهیم نه‌قدیان پێشتر كاری بۆ هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی وه‌ك موعین ئه‌سفه‌هانی و هایده و حومەیرای كردووه، هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانیش كاری بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك كردووه، جگه له‌وه كاری موزیكی بۆ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك كردووه.
هونه‌رمه‌ند خێزاندارە و خاوەنی كوڕێكە..
كۆچی دوایی:
ئیبراهیم نه‌قدیان به‌ره‌به‌یانی 27-01-2024 له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ئاماده كردنی: دلێر ڕه‌فیق