جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئیبن ئادەمی باڵەک»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٢٩: | ھێڵی ٢٩: | ||
له كۆتایی دا ده‌بێ ئاماژه بدرێت، كه ئیبن ئاده‌م دوازده كوڕی ھەبووه و به‌شێكیان له ڕۆڵه و نه‌وه‌كانی بوونه‌ته مه‌لای زانا و ئێستاكه‌ش نه‌وەكانی له گوندی ڕوستێ و شارۆچكه‌ی ڕه‌واندزی جاران و "سۆران"ی ئێستادا بڵاوبوونه‌ته‌وه. | له كۆتایی دا ده‌بێ ئاماژه بدرێت، كه ئیبن ئاده‌م دوازده كوڕی ھەبووه و به‌شێكیان له ڕۆڵه و نه‌وه‌كانی بوونه‌ته مه‌لای زانا و ئێستاكه‌ش نه‌وەكانی له گوندی ڕوستێ و شارۆچكه‌ی ڕه‌واندزی جاران و "سۆران"ی ئێستادا بڵاوبوونه‌ته‌وه. | ||
ئیبن ئادەمی باڵەک، ئەم زانا بەهرەمەندە لە دوای ساڵانێک لە خزمەتی خوێندن و نووسین و لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆر، لە ساڵی 1822ز کۆچی دوایی کردووە، لە گۆڕستانێکی دەڤەری باڵەکایەتیی لە سنووری شارۆچکەی چۆمان بەخاکسپێردراوە. | ئیبن ئادەمی باڵەک، ئەم زانا بەهرەمەندە لە دوای ساڵانێک لە خزمەتی خوێندن و نووسین و لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆر، لە ساڵی 1822ز کۆچی دوایی کردووە، لە گۆڕستانێکی دەڤەری باڵەکایەتیی لە سنووری شارۆچکەی چۆمان بەخاکسپێردراوە.<ref>سەرچاوە: ویکیپیدیا</ref> | ||
[[پەڕگە:033214.jpg|وێنۆک|ڕاست]][[پەڕگە:063256.jpg|وێنۆک|چەپ]] | [[پەڕگە:033214.jpg|وێنۆک|ڕاست]][[پەڕگە:063256.jpg|وێنۆک|چەپ]] | ||
[[پەڕگە:0066547.jpg|وێنۆک|ناوەڕاست]] | [[پەڕگە:0066547.jpg|وێنۆک|ناوەڕاست]] |
دوایین پێداچوونەوەی ٢٠:٤٥، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ئیبن ئادەم یاخود ئیبنو ئادەم زانای بلیمه‌تی ئایینی و گەردونناسی كورد محه‌مه‌د كوڕی ئاده‌م كوڕی عه‌بدوڵڵا و ناسراو به "ئیبن ئاده‌م" له ساڵی ١١٦٠ی كۆچی به‌رامبه‌ر به1747ی زاینی له گوندی (ڕوستێ)ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی (باڵه‌کایەتی) له پارێزگای ھەولێر لە دایکبووە.
له سه‌رده‌می منداڵی‌دا له‌لای باوكی ده‌ستی به خوێندن كردووه له دوایدا له‌لای زانای به‌ناوبانگ "مه‌لا عه‌بدوڵڵا بایه‌زیدی"ی سوخته‌ی زانای مه‌زنی كورد "سیبغه توڵڵای حه‌یده‌ری" درێژه‌ی به خوێندنه‌كه‌ی داوه، ئینجا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی له ساڵی1192ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1778ی زایینی چووه‌ته شاری مه‌هاباد له ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ فێربوونی زمانی فارسی، ئەوجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری کوردستان له‌شاری ڕەواندزی پایته‌ختی میرنیشینێتی سۆران نیشته‌جێ بووه و محه‌مه‌د پاشای ڕواندزی ڕێزێكی زۆری لێناوه و ئه‌ویش ده‌ستی داوه‌ته وانه گوتنه‌وه و کتێب دانان.
دوای ماوەیەکیش محەمەد پاشا کردوویەتیە ڕاوێژکاری خۆی.
ئه‌م زانا بلیمه‌ته‌ی كورد ناوبانگی زانایی به‌هه‌موو لایه‌كی كوردستان و جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاوبۆته‌وه و گه‌لێک زانای ناوداری وه‌ک مه‌ولانا خالیدی شارەزووری ناسراو بە (مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی) و مه‌لا محه‌مه‌دی خه‌تێ ناسراو بە (مەلای خەتێ) و مه‌لا عه‌لی وه‌سانی له‌لایان خوێندووه.
دوای ماوه‌یه‌ك ناكۆكی كه‌وتۆته نێوانی ئه‌و و محه‌ممه‌د پاشا، بۆیه شاری ڕه‌واندوزی به‌جێهێشتووه و چووه له گوندی "ڕوستێ" دانیشتووه و هه‌ر خه‌ریكی وانه گوتنه‌وه و کتێب دانان بوو، هەتا له ساڵی 1252ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1836ی زاینی له گوندی "دێڵزه‌دا" كۆچی دوایی كردووه.
به‌رهه‌مه به‌نرخه‌كانی ئیبن ئاده‌م
مه‌لا محه‌مه‌د ناسراو به ئیبن ئاده‌م له‌ماوه‌ی ژیانیدا زنجیره‌یه‌كی له په‌رتووک و نامیلکه‌ی زانستی و فیقهی و زمانه‌وانی و ڕه‌وانبێژی و گەردونناسی داناوه و هه‌موویان به‌زمانی عه‌ره‌بین، چونكه له‌و سه‌رده‌مه زووه‌دا زمانی خوێندن و فێركردنی ڕووداوی ئاینی عه‌ره‌بی یان فارسی بووه.
تاكو ئێستا 27 په‌رتووكی به‌نرخی تۆماركراون له بواره‌كانی زانست و فیقهی و ڕه‌وانبێژی و لۆژیک و زمانه‌وانی و جوگرافیا و گه‌ردوونناسی دا، زۆربه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه‌ش له گونده‌كانی ڕوستێ و دێڵزه داناوه و دانیشتووانی ته‌سه‌ووف ماوه‌یان نه‌داوه په‌رتووكه‌كان به هه‌موو لایه‌كی دا بڵاوببنه‌وه، هه‌ر وه‌كو مامۆستا عه‌بدولڕه‌قیب یوسف ده‌ڵێت: "ئیبن ئاده‌م و سۆفیگه‌ریه‌تی دژ به یه‌ک بوون و ئه‌و زانا مه‌زنه باوه‌ڕی به سۆفیگه‌ریه‌تی نه‌بووه، به‌ڵكو باوه‌ڕی به زانستی ئایینی بینات نراو له‌سه‌ر لۆژیک و هزر بووه.
ئیبن ئاده‌م زانایه‌كی بلیمه‌ت بوو، زانیاریی و پایه‌ی زانستی ئه‌و كه‌سه سه‌رنجی زانا و مێژوو نووسانی له‌هه‌موو لایه‌كدا ڕاکێشاوه، له‌وانه مێژوونووسی كورد "ئیبراهیم حه‌یده‌ری" له په‌رتووكه‌كه‌ی "عنوان المسجد"دا له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "گه‌وره‌مان محه‌ممه‌د كوڕی ئاده‌می كوردی، كه‌سێكی گه‌وره‌ی وه‌ک مه‌ولانا خالید نه‌قشبه‌ندی وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی خوێندووه، پایه‌ی هێنده‌ی پایه‌ی ئیمامی "فه‌خری ڕازی" بووه، پتر له‌سه‌د په‌رتووكی به‌نرخی له‌زانسته‌كانی هزری داناوه و زۆربه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه‌شی له گوندی "ڕۆستێ" داناوه و هه‌مووشیان په‌سه‌ند و به‌رزوپته‌ون و دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ: "داخی گرانم ئه‌و په‌رتووكه به‌نرخانه‌ی كه‌وتوونه‌ته گۆشه‌ی له بیركردن، به‌ڵام هه‌موو زانایانی عێراق دانیان به گرانبه‌هایی به‌رهه‌مه‌كانی داناوه".
مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له په‌رتووكه‌كه‌ی "الشیخ معروف النودهی البرزنجی"دا له‌باره‌یه‌وه ناوی 27 په‌رتووكی له‌و سه‌د په‌رتووكه‌ی ئیبن ئاده‌می هێناوه، كه بیستن و حه‌فته‌مینیان به‌ناوی "سلسله الذهب" واته "زنجیره‌ی زێڕ"ه له‌ساڵی 1234ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1819ی زاینی دایناوه و له ژیان و به‌سه‌ر هاته‌كانی خۆی ده‌دوێ و باسی ئه‌و ناكۆكیانه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د پاشای ڕه‌واندزدا به‌رپا بوون، كه ئێستا دانه‌یه‌ک له‌م په‌رتووكه ده‌سنووسه له په‌رتووكخانه‌ی پارێزه‌ر و مێژوونووسی كۆچ كردوو "عه‌باس عه‌زاوی" پارێزراوه.
ئیبن ئاده‌م و وێژه‌وانی
ئیبن ئاده‌م هه‌ر وه‌ک زانایه‌كی بلیمه‌ت بووه له بواری زانستی ئایینی و فیقھی و لۆژیک و گه‌ردوونناسی و بیركاری و جوگرافیادا، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ستی هۆنراوه هۆنینه‌وه‌شی ھەبووه و ئه‌م چه‌ند دێره شیعره‌یان چنگ كه‌وتووه کە لێره‌دا ده‌یان خه‌ینه ڕوو:
هه‌وران كرده گۆڵه‌گۆڵ میكائیلا ئه‌تۆش ده‌ی توتن و ماشان بڕشێنه ده‌با نۆش بێته سه‌رده‌ی ڕۆمی ئه‌وا په‌یا بوون كوتبخانان ده‌كه‌ن ئه‌ی!
ئیبن ئاده‌م ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی داناوه، كه له دوا دوای ژیانی دا بووە (کۆتاییەکانی ژیانی بووە)، ده‌وڵه‌تی عوسمانی میرنیشینی سۆرانی له‌ناوبرد و فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی عوسمانی له شار و گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێكرد و هه‌رچی كه‌لتووری كورد هه‌بوو له‌ناویان ده‌برد، لێره‌دا ناوی كاربه‌ده‌ستانی عوسمانی به "ڕۆمی" ناوده‌با و له هۆنراوه دانانیشدا نازناوی "واجم"ی بۆ خۆی داده‌نا.
له كۆتایی دا ده‌بێ ئاماژه بدرێت، كه ئیبن ئاده‌م دوازده كوڕی ھەبووه و به‌شێكیان له ڕۆڵه و نه‌وه‌كانی بوونه‌ته مه‌لای زانا و ئێستاكه‌ش نه‌وەكانی له گوندی ڕوستێ و شارۆچكه‌ی ڕه‌واندزی جاران و "سۆران"ی ئێستادا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئیبن ئادەمی باڵەک، ئەم زانا بەهرەمەندە لە دوای ساڵانێک لە خزمەتی خوێندن و نووسین و لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆر، لە ساڵی 1822ز کۆچی دوایی کردووە، لە گۆڕستانێکی دەڤەری باڵەکایەتیی لە سنووری شارۆچکەی چۆمان بەخاکسپێردراوە.[١]
- ↑ سەرچاوە: ویکیپیدیا