جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «نامه‌یه‌ک له‌ (نالی)یه‌وه‌ بۆ (عه‌دنان كه‌ریم)»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «نامه‌یه‌ک له‌ (نالی)یه‌وه‌ بۆ (عه‌دنان كه‌ریم) نووسینی: '''رێبوار حەمە تۆفیق''' * قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور * ئه‌ی په‌یكی شاره‌زا به‌ هه‌موو شاری شاره‌زوور پاش ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ یاد...»ەوە)
 
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
نامه‌یه‌ک له‌ (نالی)یه‌وه‌ بۆ (عه‌دنان كه‌ریم)
نامه‌یه‌ک له‌ (نالی)یه‌وه‌ بۆ (عه‌دنان كه‌ریم)


نووسینی: '''[[رێبوار حەمە تۆفیق]]'''  
نووسینی: '''[[ڕێبوار حەمەتۆفیق]]'''  


* قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور
* قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:١٨، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

نامه‌یه‌ک له‌ (نالی)یه‌وه‌ بۆ (عه‌دنان كه‌ریم)

نووسینی: ڕێبوار حەمەتۆفیق

  • قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور
  • ئه‌ی په‌یكی شاره‌زا به‌ هه‌موو شاری شاره‌زوور

پاش ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ یادی كیمیایی بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا وه‌رت گرتووه‌ و به‌و پێیه‌ی كه‌ چه‌ند شیعرێكی منت كردووه‌ به‌ گۆرانی، پێم باش بوو ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنووسم: تۆ هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كوردیی و نه‌ قسه‌ی ڕاست وه‌لامی هه‌یه‌ و نه‌ پێویستت به‌ پێداهه‌ڵدان و وه‌سفی كه‌سیش هه‌یه‌. بۆ من ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ گۆرانییه‌كانت به‌سه‌ر لێوی حه‌بیبه‌كانی شاره‌زووره‌كه‌مه‌وه‌یه‌! و لێره‌وه‌

وه‌ك هه‌ردووكمان وتوومانه‌:

  • دڵم وه‌ك حاكمی مه‌عزووله‌، قوربان
  • خه‌لاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره‌ ئه‌مشه‌و

به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌نزوور نییه‌ لام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ چۆن ئه‌وه‌ت كردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گۆرانی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند پاره‌یه‌ك (هه‌روه‌ك خۆتان به‌ گه‌لا ناوی ده‌به‌ن) (گه‌لا) وه‌ربگریت!؟ تۆ مافی خۆته‌ بۆ هونه‌ره‌كه‌ت پاڵپشتی مادی په‌یدا بكه‌یت، هه‌روه‌ك له‌ چۆن له‌ سندوقی ڕێزلێنان له‌ هونه‌رمه‌نداندا پاره‌ت وه‌رگرت، به‌لام به‌داخم بۆت ده‌ستت به‌سه‌ر ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌دا گرته‌وه‌ و ئه‌و چه‌ند گه‌لا پایزییه‌ت وه‌رگرت!؟ تۆ هه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ نه‌بوویت كه‌ پێشتر مولته‌زیم بوویت به‌ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و كۆڕه‌وه‌كه‌ و .... ئه‌ی خێره‌ ئێستا وابیر ده‌كه‌یته‌وه‌!؟ تۆ به‌م كاره‌ت منت شه‌رمه‌زار كرد! چی تر له‌به‌ر ده‌م كه‌سایه‌تییه‌كه‌ت و هونه‌ره‌كه‌تدا بۆشاییه‌ك ده‌بینم كه‌ هیوادارم ئه‌و بۆشاییه‌ نه‌مێنێت و داوای لێبوردن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌یی و كوردستانییه‌كان بكه‌یت. دوا قسه‌م بۆت ئه‌و دێڕه‌ شیعره‌مه‌ كه‌ خۆت كردووته‌ به‌ گۆرانیی:

  • حه‌نایی كردووه‌ په‌نجه‌ی به‌خوێناوی دڵی زارم
  • ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ شه‌هاده‌ت بێ كه‌ كوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم