جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سەڵاحەدین حەسەن ئەمین»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک رەوانشاد سەڵاحەدین حەسەن ئەمین لە ساڵی ١٩٣٧ لە خانەوادەیەکی رەسەنی گەرەکی سەرشەقام لە شاری '''سلێمانی''' لە دایکبووە. لەمناڵیەوە نیردراوەتە بەر خویندن خویندنی سەرەتای لە قوتابخانەی فیسەڵیە تەواواکردووە. ناوەندی لە دوانا...»ەوە)
 
ھێڵی ٣٩: ھێڵی ٣٩:
[[پەڕگە:420432216.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
[[پەڕگە:420432216.jpg|وێنۆک|ڕاست]]


تێبینی: تۆمارێکی تایبەت لەلایەن بەرێز خاتوو( ئافتاو عەزیز عەلاف) سەبارتەت بەژیان و کارنامەی شەهید(سەڵاحەدین حەسەن ئەمین
تێبینی: تۆمارێکی تایبەت لەلایەن بەرێز خاتوو( ئافتاو عەزیز عەلاف) سەبارتەت بەژیان و کارنامەی شەهید(سەڵاحەدین حەسەن ئەمین).
 
 
 
[[پۆل:شەهیدان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٤١، ١ی شوباتی ٢٠٢٤

415749685 .jpg

رەوانشاد سەڵاحەدین حەسەن ئەمین لە ساڵی ١٩٣٧ لە خانەوادەیەکی رەسەنی گەرەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

لەمناڵیەوە نیردراوەتە بەر خویندن خویندنی سەرەتای لە قوتابخانەی فیسەڵیە تەواواکردووە.

ناوەندی لە دواناوەندی سلێمانی بە سەرکەوتووی تەواوکردووە ،لە بەر باری ئابوری و باوەژنداری ریگەی پێنەدراوە زانکۆ تەواو بکات.

بۆیە دەچێتە خولێکی شەش مانگی بۆ مامۆستای سەرەتای.

420145582 .jpg

یەکەم دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٥٩. بە مامۆستا لە پشدەر لە گوندی مەرگە دەبێت ، پاش دوو ساڵ واژەکەی دەگوێزرێتەوە بۆ ناو شاری سلێمانی.

ھەر لەو ساڵەدا پەیوەندی دەکات بەریزەکانی حزبی شیوعی عێراقەوە لە رێگای مامۆستایەکی ھاورێیەوە ( مامۆستا عەتا رەشید).

لە ساڵی ١٩٦٢ لە بەر چالاکی سیاسی دوور ئەخرێتەوە بۆ ناسریە دوای کۆدەتا شوومەکەی ١٩٦٣ ھەر لە ناسریە دەستگیر دەکرێت ، پاش ئازار و وئەشکەنجەدانێکی زۆرو خۆراگرتن بە ١٠ ساڵ حوکمی حوکم دەدرێت.

پاش 5 ساڵ لە زیندانی بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت.

ساڵی 1968 دەگەڕێتەوە سەر کارو پیشەی خۆی لە چوارقوڕنەوە قەڵادزی دەبێتەوە بە مامۆستا.

تا سەرەتایی حەفتاکان لە قوتابخانەی چوارباخ و ئەیوبییە وەک مامۆستا وانە دەڵیتەوە.

تا وازهێنان لە مامۆستایەتی مامۆستایەکی دڵسۆز و هێمن و لێهاتوو بووە لە نێوو مامۆستاکاندا.

کادێر و ئەندامێکی پێشکەوتووی حیزبی شیوعی بووە.

416012947 .jpg

لە ساڵی 1977 هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ خاتوو ئافتاو عەزیز عەلاف دەبنە خاوەنی سێ منداڵ بە ناوەکانی ئەستێرە و دەریا و دەوەن.

لە ساڵی ١٩٧٨ دوایی هێرشە دڕندانەکەی بەعس بۆ سەر رێکخراوەکانی حیزبی شیوعی بڕیاری دەستگیرکردنی دەردەچێت.

بەناچاوری دەست لە کاری مامۆستایی دەکێشێتەوە و خۆی دەشارێتەوە لە ناو شاردا بۆ ماوەی ساڵێک هاوکات سەرپەرشتی رێکخراوەکانی حیزبیش دەکات بە نهێنی.

پاشان ھاوسەرەکەی خاتوو ئافتاو عەزیز عەلاق دەستگیر دەکرێت کە ئەویش ئەندامیکی چالاکی حیزبی شیوعی دەبێت.

415904581 .jpg

لە ساڵی ١٩٧٩ شار بەجێدەهێڵیت و پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە وەک کادێری سیاسی لە کاتی پێشمەرگایەتیدا بەشداری چالاکێکانی هێزی پێشمەرگە دەکات دژی سوپای ئێراقی.

لە ساڵی ١٩٨٨ لە کاتی شاڵاوەکانی ئەنفالدا لە دوایی هەشت ساڵ پێشمەرگایەتی و خۆ ونکردن بەبڕیاری حیزبی شیوعی دەگەرێتەوە ناو شاری سلێمانی بەهۆی ئەو سێ رۆژە لێبوردنەی کە حکومەتی ئێراقی بۆ گوندنشینەکانی دەرکرد بوو ئەمیش خۆی تێکەڵی ئەوان دەکات و بە مەبەستی هاتنەوە بۆ شار لە دوایی تەواو بوونی ئەو سێ رۆژە هێرشیان بۆ دەکرێت هەرچیان دەستبکەوێت ئەنفالی دەکەن ئەم ڕووداوە بە دروستی لە رێکەوتی 31-03-1988دا روویداوە لەو کاتەوە بێ سەروشوێن دەکرێت.

420432216.jpg

تێبینی: تۆمارێکی تایبەت لەلایەن بەرێز خاتوو( ئافتاو عەزیز عەلاف) سەبارتەت بەژیان و کارنامەی شەهید(سەڵاحەدین حەسەن ئەمین).