جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «قادر قادری»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «قادر قادری ناسراو بە(قادرماڵەدۆمی) لە دایک بووی ساڵی 1349هەتاوی 1970زایینی لە گوندی (ما...»ەوە)
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:134856.jpg|وێنۆک]]
قادر قادری ناسراو بە(قادرماڵەدۆمی) لە دایک بووی ساڵی 1349هەتاوی 1970زایینی لە گوندی (ماڵەدۆم) سەر بەشاری بانە لە دایک بووە و لە تەمەنی 13 ساڵیدا هۆگر بە گۆرانی بووە و هەستی بە بەهرەی دەنگی خۆش کردووە.

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٩:٤٦، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١

134856.jpg

قادر قادری ناسراو بە(قادرماڵەدۆمی) لە دایک بووی ساڵی 1349هەتاوی 1970زایینی لە گوندی (ماڵەدۆم) سەر بەشاری بانە لە دایک بووە و لە تەمەنی 13 ساڵیدا هۆگر بە گۆرانی بووە و هەستی بە بەهرەی دەنگی خۆش کردووە.

ناوبراو بەم جۆرە سەرەتایی دەسپێکی هونەری دەگێرێتەوە:لە مێرمنداڵیدا کاتێ ماڵمان لە گوندی (ماڵەدۆم) بوو لە گوندەکانی دەوروبەرمان کاتێ زەماوەند دەکرا لە خۆشی پڵاو و خۆرشت خۆم دەگەیاندە زەماوەندە،لەوسەردەمەدا 2گۆرانی بێژ له و دەڤەرە بوون بە ناوەکانی وەحید و رەحمان کە گۆرانی بێژی ناو ئاهەنگەکان بوون منیش لە گوێسوانەی سەربانەکان دادەنیشتم گوێم له و 2 گۆرانی بێژە رادەگرت و بەهرە و دەنگی ئەوانەبوون بە هاندەرم بۆ گۆرانی وتن و جاری وا هەبوو هێندە غەرقی ناو گۆرانیەکە دەبووم کە نان خواردنەکەم لە کیس دەچوو. "قادرماڵەدۆمی"لە ساڵی 1372هەتاوی 1993زایینی یەکەم کاسێتی بە یارمەتی تۆمارگای کوردستان لە شاری"بانە "کردووە و کە ئەم کاسێتە چەندین بەرهەمی فلکلۆری لە خۆ گرتووە کە زۆر بە چێژن.

ناو براو دواتر 2کاسێتی تری هەر بۆ تۆمارگای کوردستان تۆمار کردووە و لە چەندین ئاهەنگیشدا لە شارەکانی "بانە"،"مەهاباد"و"سەردەشت"بەشداری کردووە. شایانی باسە کە "قادرماڵەدۆمی" لە سێهەمین مێهرەجانی بەیت و حەیران(1387هەتاوی) لە شاری "سەردەشت"پلەی سێهەمی بەشی حەیرانی بە دەست هێناوە.

جێگەی ئاماژەیە ناوبراو دەنگی بۆ مەقام و حەیران و گۆرانی رەسەن زۆر لە بارو بە هەستە بەڵام بە داخەوە هێشتا لە باری مووزیکەوە دەنگەکەی باش رانەهاتووە و ئەگەر پشتیوانی لێ بکرێت کاک "قادرماڵەدۆمی" لە داهاتوو دا دەتوانێ سەرکەوتنی بەرچاو بە دەست بێنێ و خزمەتی مۆسیقای کوردی بکات.

ئامادەکردنی:عەلی عابدی