جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «یادی خوشکێک بۆ مەرگی براکەی (مردنێکی ناوەخت بەڵام ناوازە)»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «'''فاتیمە سەڵاح ئەرکەوازی''' ئەمڕۆ 28ی مانگی نیسانە، ئێوارەیە ئاسمانی شار بەرگی رەشی داپۆشیوە بەڵام رەشیەکەی ئەمجارەی لەبەر نەمانی خۆر نییە، گەردەلوولێکی تۆقێنەری هەڵکردووە کە زۆر لە شێوەی گەردەلوولی پایزان ئەچێت. ئەمڕۆ رۆژێکی جیاوازە، نیسانی ئ...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[فاتیمە سەڵاح ئەرکەوازی]]''' | '''[[فاتیمە سەڵاح ئەرکەوازی]]''' | ||
[[پەڕگە:1682686886916.jpg|وێنۆک]] | |||
ئەمڕۆ 28ی مانگی | ئەمڕۆ 28ی مانگی نیسانی ساڵی 2023یە، ئێوارەیە ئاسمانی شار بەرگی ڕەشی داپۆشیوە بەڵام ڕەشییەکەی ئەمجارەی لەبەر نەمانی خۆر نییە، گەردەلوولێکی تۆقێنەری هەڵکردووە کە زۆر لە شێوەی گەردەلوولی پایزان ئەچێت. | ||
ئەمڕۆ رۆژێکی جیاوازە، نیسانی ئەمساڵ بەرگی پاییزی پۆشیوە، پەرێشانە و رەنگی زەردە و مژدەی شەهیدبونی دەیان (حەمە)ی هەڵگرتووە، لەگەڵیا مژدەی تۆ!. | |||
مژدەی لەدایکبوونێکی نوێ لەنێو تەنۆلکەکانی گەردەلولەکەی هەڵگرتووە زۆر بە خێرایی و بەبێ وچان بەرەو دەرگای ماڵە باوانت ئەڕوات، ئەوەندە خێرا و بەپەلەیە بۆ ساتێکیش ڕاناوەستێت، هەرکە گەێشتە بەردەرگا زۆر بەتوند و توڕەیی دەرگای ئەدا بەبێ ئەوەی هیچ چاوەڕێ بێت، گەردەلول پەیامی شەهید بوونت و لەدایکونێکی نوێت لە دونیایکی نوێ ئارام و بەرین پێ راگەیاندین. | |||
بەڵێ لەدایکبوونێکی نوێ و رزگاربوونت لەم دونیایە پیسە، تۆ لەو رۆژەدا دوبارە لەدایک بویتەوە تۆ ئەم ژیانتەت بردەوە، بەڵام جلی باوانت و تارای بوکێنی دوو مانگەی خوشکت بوو بە رەش ئەو خوشکەی کە هەردەم هاوڕێت بوو تەنانەت لە دوا ساتی دەرچونت لەماڵ دەسبەندێکی سەوزی لە دەستی تۆی بەست و پێ وتی خوا پشت و پەنات بێت. | |||
برای شیرینم حەمە گیان ئەمڕوو یادی 9 ساڵەی شەهید بونی تۆ و حەمەکانی هاوڕێتە یادی شەهیدبوونی 36 گەنجی خوێن گەرم و بێ تاوانی '''[[خانەقین]]'''ە، بە کارەساتێکی قێزەوەن، بنوون ئارام بنوون، شار بووە بە وێرانە و فرۆشراوە، زۆر دەمێکە تام و بۆنی خانەقینمان وەکو جارانی نەماوە. | |||
[[پۆل:یاداشت/ بیرەوەری]] | |||
[[پۆل:یاداشت/ بیرەوەری]][[پۆل:شەهیدان]] |
دوایین پێداچوونەوەی ٠٩:٣٢، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤
ئەمڕۆ 28ی مانگی نیسانی ساڵی 2023یە، ئێوارەیە ئاسمانی شار بەرگی ڕەشی داپۆشیوە بەڵام ڕەشییەکەی ئەمجارەی لەبەر نەمانی خۆر نییە، گەردەلوولێکی تۆقێنەری هەڵکردووە کە زۆر لە شێوەی گەردەلوولی پایزان ئەچێت.
ئەمڕۆ رۆژێکی جیاوازە، نیسانی ئەمساڵ بەرگی پاییزی پۆشیوە، پەرێشانە و رەنگی زەردە و مژدەی شەهیدبونی دەیان (حەمە)ی هەڵگرتووە، لەگەڵیا مژدەی تۆ!.
مژدەی لەدایکبوونێکی نوێ لەنێو تەنۆلکەکانی گەردەلولەکەی هەڵگرتووە زۆر بە خێرایی و بەبێ وچان بەرەو دەرگای ماڵە باوانت ئەڕوات، ئەوەندە خێرا و بەپەلەیە بۆ ساتێکیش ڕاناوەستێت، هەرکە گەێشتە بەردەرگا زۆر بەتوند و توڕەیی دەرگای ئەدا بەبێ ئەوەی هیچ چاوەڕێ بێت، گەردەلول پەیامی شەهید بوونت و لەدایکونێکی نوێت لە دونیایکی نوێ ئارام و بەرین پێ راگەیاندین.
بەڵێ لەدایکبوونێکی نوێ و رزگاربوونت لەم دونیایە پیسە، تۆ لەو رۆژەدا دوبارە لەدایک بویتەوە تۆ ئەم ژیانتەت بردەوە، بەڵام جلی باوانت و تارای بوکێنی دوو مانگەی خوشکت بوو بە رەش ئەو خوشکەی کە هەردەم هاوڕێت بوو تەنانەت لە دوا ساتی دەرچونت لەماڵ دەسبەندێکی سەوزی لە دەستی تۆی بەست و پێ وتی خوا پشت و پەنات بێت.
برای شیرینم حەمە گیان ئەمڕوو یادی 9 ساڵەی شەهید بونی تۆ و حەمەکانی هاوڕێتە یادی شەهیدبوونی 36 گەنجی خوێن گەرم و بێ تاوانی خانەقینە، بە کارەساتێکی قێزەوەن، بنوون ئارام بنوون، شار بووە بە وێرانە و فرۆشراوە، زۆر دەمێکە تام و بۆنی خانەقینمان وەکو جارانی نەماوە.