جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داستانی دابان ، هەلاج»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٥: | ھێڵی ٥: | ||
هێزی پێشمه‌رگه ی تیپه‌کانی (مه‌ڵبه‌ندی دوو و مەڵبەندی یه‌ک ), به سهپهرشی ملازم عومه‌ر لێپرسراوی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری و قادری حاجی عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دوو، به‌ره‌و ئەو شوێنانەی هەنگاویان نا ، بۆیان دیاری کرابوو . | هێزی پێشمه‌رگه ی تیپه‌کانی (مه‌ڵبه‌ندی دوو و مەڵبەندی یه‌ک ), به سهپهرشی ملازم عومه‌ر لێپرسراوی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری و قادری حاجی عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دوو، به‌ره‌و ئەو شوێنانەی هەنگاویان نا ، بۆیان دیاری کرابوو . | ||
'''[[مولازم عومەر]]''' ، هێزەکەی کرد ، بە دوو بە شەوە، هێزێکیان لە گوندی هه‌ڵه‌دنه‌وه ، به‌ره ئاڕاسته‌ی دابان و هێزه‌که ی تریان ، لە گوندی '''[[ | '''[[مولازم عومەر]]''' ، هێزەکەی کرد ، بە دوو بە شەوە، هێزێکیان لە گوندی هه‌ڵه‌دنه‌وه ، به‌ره ئاڕاسته‌ی دابان و هێزه‌که ی تریان ، لە گوندی '''[[سەرگەڵۆ]]'''وە وە، به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی هه‌لاج ،چه‌رماوه‌ند سه‌رکه‌وتن . | ||
'''[[مولازم عومەر]]''' و '''[[قادر حاجی عەلی]]''' ، ماوه‌یه‌ک له‌وەو به‌ر، نەخشەی شه‌ڕه‌که‌یان ، به پێی هەڵکوتنی شوێنی به‌رزایی ره‌بایه‌کان و بارەگای (سریه وفهوجهکه) ،دیاری کردبوو . | '''[[مولازم عومەر]]''' و '''[[قادر حاجی عەلی]]''' ، ماوه‌یه‌ک له‌وەو به‌ر، نەخشەی شه‌ڕه‌که‌یان ، به پێی هەڵکوتنی شوێنی به‌رزایی ره‌بایه‌کان و بارەگای (سریه وفهوجهکه) ،دیاری کردبوو . | ||
ئەو رێچکانەیان دیاری کردبوو ، کە دەبوایە پێشمه‌رگه‌کان ، پیا سەرکەون ، بۆ بەرزایی چیاکەو گرتنی رەبایەکان. | ئەو رێچکانەیان دیاری کردبوو ، کە دەبوایە پێشمه‌رگه‌کان ، پیا سەرکەون ، بۆ بەرزایی چیاکەو گرتنی رەبایەکان. | ||
ھێڵی ٦٥: | ھێڵی ٦٥: | ||
له مزگه‌وتەکەی هه‌ڵه‌دن ، جله‌کانیان له به‌ر شەهیدەکان داکه‌ند ، بۆئه‌وه‌ی کفن به به باڵایان بپۆشن، ده‌ستیان کرد به گیرفانیای وەستا محەمەدا ، وێنه‌ی ده‌سگیرانه‌که‌ی تیا بوو.؟ | له مزگه‌وتەکەی هه‌ڵه‌دن ، جله‌کانیان له به‌ر شەهیدەکان داکه‌ند ، بۆئه‌وه‌ی کفن به به باڵایان بپۆشن، ده‌ستیان کرد به گیرفانیای وەستا محەمەدا ، وێنه‌ی ده‌سگیرانه‌که‌ی تیا بوو.؟ | ||
'''[[ | '''[[عەبدوڵڵا کەریم مەحمود]]''' | ||
سەرچاوە و پەراوێز : | سەرچاوە و پەراوێز : |
دوایین پێداچوونەوەی ٠٧:٤٧، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤
سه‌عات 2ی شه‌وی 15 / 02 / 1985 به‌فر سه‌راپا زنجیره چیاکان و دۆڵی جافایەتی گرتبوو ، چه‌ند پله‌یه‌ک له ژێر سفرا بوو ، دار‌و درەخت و بەرد و هەموو سروشت ،ببوو بە شەختە ،بەستبووی .
تەوژمی سەرماکە هورژومی بۆ هەموو شوێنێک و پەناگەکان دەبرد . هێزی پێشمه‌رگه ی تیپه‌کانی (مه‌ڵبه‌ندی دوو و مەڵبەندی یه‌ک ), به سهپهرشی ملازم عومه‌ر لێپرسراوی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری و قادری حاجی عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دوو، به‌ره‌و ئەو شوێنانەی هەنگاویان نا ، بۆیان دیاری کرابوو .
مولازم عومەر ، هێزەکەی کرد ، بە دوو بە شەوە، هێزێکیان لە گوندی هه‌ڵه‌دنه‌وه ، به‌ره ئاڕاسته‌ی دابان و هێزه‌که ی تریان ، لە گوندی سەرگەڵۆوە وە، به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی هه‌لاج ،چه‌رماوه‌ند سه‌رکه‌وتن . مولازم عومەر و قادر حاجی عەلی ، ماوه‌یه‌ک له‌وەو به‌ر، نەخشەی شه‌ڕه‌که‌یان ، به پێی هەڵکوتنی شوێنی به‌رزایی ره‌بایه‌کان و بارەگای (سریه وفهوجهکه) ،دیاری کردبوو . ئەو رێچکانەیان دیاری کردبوو ، کە دەبوایە پێشمه‌رگه‌کان ، پیا سەرکەون ، بۆ بەرزایی چیاکەو گرتنی رەبایەکان.
سەعاتی سفر
له سه‌عات 4ی سفردا ، دەنگی تەقینی ئاربیجی بۆ سەر رەبایەکان ، سەراپا ناوچەکەی له هه‌موو قۆڵهکانه وه هەژاند .
پێشمەرگەکان هێرشیان کردە ، سه‌ر ره‌بایه‌کان ، لە ماوەیەکی دیاری کراودا ،(17 )ره‌بایه یان له ( دابان ،هه‌لاج ، چه‌رماوه‌ند ) گرت.
دوای کۆنترۆڵ کردنی زنجیرە چیای دابان ،هەلاج ،چەرماوەند ، پێشمەرگەکان له به‌رزای دابانه‌وه ، بە رێگا خۆڵەکەدا ، به‌ره‌و خواره‌وه ی دابان کشان ، هه‌ڵمه‌تیان بۆ مقەر سریەکەی ، نزیک گوندی شه‌ده‌ڵه برد‌و گرتیان.
هیزێکی تر ی پێشمەرگە ، پەلاماری رەبایەکانی مقەر فەوجەکەی (هۆمەر قەوم )یان دا ؟
والی باریکەیی
والی باریکەیی جێگری فەرماندی کەرتی دووی تانجەرۆ ، لە تیپی 55ی قەرەداغ، لە کاتی هەڵمەت بردن ، بۆ رەباییەکانی مقەر فەوجەکە ، پێکراو گیانی سپارد. دوو هێزی سه‌ربازی سوپای عێراق ، له جادەی دوکان - سلێمانی یه‌وه به‌ره‌و ئاراستەی گوندی هۆمەرقەوم و گوندی شەدەڵە کشان.
هەڵۆ چەمچەماڵی
هێزی پێشمه‌رگه له سابوئاوا و حاجی تان -ه‌وه ، به‌سه‌رپه‌رشتی (هه‌ڵۆ چه‌مچه‌ماڵی ) ، جێگری سه‌رتیپی 23 سورداش، دیوار به‌دیوار ی ماڵه‌کان ، بە ئاربی جی ، ده‌بابه‌کانی شکاند. به‌جۆرێک رووبه‌رووی. دەبابەکان بوەوه و بواری نەدا، بێنه پێشه‌وه، زیان به‌و پێشمه‌رگانه بگەیەنن.
پێشمەرگەکان له سەر چیای دابانەوە ، هاتبونه خواره‌وه بۆ شه‌ده‌ڵه‌و نزیک هۆمه‌ر قه‌وم .
سابیر رەسوڵ و عومەر پاڵەوان
سابیر ره‌سوڵ و عومه‌ر پاڵه‌وان دۆشکهیەکیان ، له سه‌ر دابان دامەزراندبوو ، رۆڵی سه‌ره‌کی و گرنگیان بینی ،بواریان نه‌دەدا ،هیزه‌کانی سوپا ی عێراق، لەسەر جادەی سلێمانی-دوکان و لە کۆتەڵەوە ، بەرەو ئاراستەی( شەدەڵەو هۆمەر قەوم) بێنه پێشه‌وه.
عومەر پاڵەوان و سابیر رەسووڵ ، بە جۆرێک بەو دۆشکەیە ، کۆپته‌ره‌کانیان بە ئاسمانەوە داگرتەوە ، بواریان بە کۆپتەرەکان نەدا ،ئەو پێشمه‌رگانە دابێژن ، بەدیل و دەسکەوتەوە ، له شهدهڵهوە ، بە لاپاڵی چیای دابان دا سەردەکەوتن بەرە و بەرزاییەکانی شاخی دابان.
عومه‌ر پاڵه‌وان به جۆرێک ، له کاتی ده‌سڕێژدا ، په‌رده‌ی گوێی بریندار بوو ،خوینی پیا هاته خواره‌وه ، ناو بەناو دۆشکەکەی ، بە بازوە بەهێزەکەی، لە شوێنێکەوە دەگواستەوە بۆ شوێنێکی تر ، بۆ ئەوەی کۆپتەرەکان دۆشکەکە نەپێکن.
له‌م داستانه‌دا ( 540 )سه‌ربازو ئه‌فسه‌رو جیش شه‌عبی کوژران .(198 )سه‌ربازو ئه‌فسه‌رو جیش شه‌عبی به‌دیل گیران، 18 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدکران.
پێشمه‌رگه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌کی قورس و سوک و که‌ره‌سه‌ی جیا جیای سه‌ربازی دا گرت.
ئیسماعیل عەترەو ئەیوب
ئیسماعیل عەترە پێشمەرگەی تیپی ٥٣ ی شیروانە ، لە نزیک رەبایەکەی دابان پێکرا ، پێشمەرگەیەک کردیە کۆڵ ، بۆ ئەوەی بیگەینە هەڵەدن ، لە ناو قەدی شاخەکەدا گیانی سپارد . مامۆستا عەلی عەبدوڵڵای ڕابەر سیاسیی، تیپی 51 ی گەرمیان ، لە گەرمیان بە ئیسماعیل عەترە و ئەیوبی برای وتبوو:
ئێوە دووبرا ، تەنیا یەکێکتان لە گەڵمانا وەرن ، هەردووکتان پێکەوە ، مەیەن بۆ ئەو شەڕە.
بەڵام ( ئیسماعیل عەترە و ئەیوب )ی برای هەردوو کیان ، پێکەوە لە گەڵ هێزە هاوبەشەکەی (تیپی ٥51ی گەرمیان )و (تیپی53ی شیروانە)دا ، هاتبوون بۆ شەڕەکە . تەرمی ئیسماعیل عەترەیان ، لە مزگەوتەکەی هەڵەدن دانرابوو ،دەبوایە (ئەیوب) ی برای و چەند پێشمەرگەیەک، ته‌رمی براکەی بە ناو دەیان رەبایەو سەربازگەو بۆسەی جاش دا، لە هەڵەدنەوە بگوێزنەوە بۆ گه‌رمیان.
سەید برایم
سەید برایم ی فەرماندەی بە جەربەزەی کەرتی 3ی 25ی خاڵخاڵان ، لەگەڵ حەوت پێشمەرگە، لە قوڵە پوشین ی کلکەی پیرەمەگرون ، دەستەی هجوم بوون بۆ گرتنی رەبایەک .
سەید برایم ئاربیجیەکی نا بەرەبایەکەوە ، بروسکەئاسا ، لە کاتی هەڵمەت، بۆ سەر رەبایەکە ، رۆمانەیەکی هەڵدایە ناو رەبایەکەوە ، لەو کاتەدا سەربازێک دەسرێژێکی لێ کردبوو ، دەیپێکێت وگیانی لەدەست دا.
وەستا محەمەد
پێشمه‌رگه‌یه‌کی تر ناوی وه‌ستا محه‌مه‌د بوو ،لە تەنیشت عەبدولکەریم هەڵەدنی، لە پاڵ رەبایەی (گۆڕە جولەکە )ی دابان دا بوون ، وەستا محەمەد هەستا سەر پێ و لە کاتی دەسڕیژ لە رەبایەکە ، بروسکە ئاسا هەڵمەتی بۆ رەبایەکە بردبوو ، لە ناکاو گولەیەک سه‌رسنگی پێکا، لە شوێنی خۆی دا گیانی سپارد ،عومەر هەڵەدنی ، بە خیرایی تەرمەکەی بە کۆڵ ،گواستەوە، بۆ دوای سەنگەرەکان.
له مزگه‌وتەکەی هه‌ڵه‌دن ، جله‌کانیان له به‌ر شەهیدەکان داکه‌ند ، بۆئه‌وه‌ی کفن به به باڵایان بپۆشن، ده‌ستیان کرد به گیرفانیای وەستا محەمەدا ، وێنه‌ی ده‌سگیرانه‌که‌ی تیا بوو.؟
سەرچاوە و پەراوێز :
ئەکاونتی مەحمودی حاجی عومەر
بۆ رۆژی 15 / 2 / 1985 دوای داستانی دابان ، هەلاج، چەرماوەند و رۆژانی داواتر ،ده‌یان فه‌رده نان و ناوساجی و ئازوقه‌ی جۆراو جۆر‌و گۆشتی قوت‌و ، له جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی و رێکخستنه‌کانی ناو شار‌و خه‌ڵکی گونده‌کان ، به تراکتۆرو وڵاخ گه‌یشتنه باره‌گای که‌رتی رێکخستنی دوکان له ناو گوندی هه‌ڵه‌دن و باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی دوو له گوندی سه‌رگه‌ڵو .
ئەم نوسینە کورتە ، تەنیا بۆ یادکردنەوەی، چەند دیمەنێکی ، ئەو داستانەیە.
وێنەکان . یەکەم : والی باریکەیی ،دووەم: ئیسماعیل عەترە،سێیەم :سەید برایم .چوارەم :وەستا محەمەد