جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «نەجۆ (نەجمەدین بیووک کایا)»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٩: | ھێڵی ٩: | ||
دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی 1971 لە 12-03-1971 واز لە خوێندن دێنیت و بەرەو کوردستانی عێراق هەڵدێت و بووەتە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان/باکوور(Partiya Demokrat a Kurdistanê - Bakur) هەرچەندە سەرەتا ناوی ئەو پارتە پارتی دیموکراتی تورکیا (Partiya Demokrat A Kurdistana Tirkiyeyê) بوو. | دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی 1971 لە 12-03-1971 واز لە خوێندن دێنیت و بەرەو کوردستانی عێراق هەڵدێت و بووەتە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان/باکوور(Partiya Demokrat a Kurdistanê - Bakur) هەرچەندە سەرەتا ناوی ئەو پارتە پارتی دیموکراتی تورکیا (Partiya Demokrat A Kurdistana Tirkiyeyê) بوو. | ||
لە 22ی ئەیلولی1972 سوریای بەجێهێشت و چووەتە پراگ، لە 6ی ئۆکتۆبەری 1972دا چووە سوید. نەجۆ پرۆسەی بوون بە پەنابەری سیاسی دەست پێدەکات. | |||
دوای بەدەستهێنانی مافی پەنابەری، هەر کە پاسپۆرتەکەی وەرگرت دەستبەکاری سیاسی کردوە. | |||
بێ وەستان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەڕوات بۆ کۆکردنەوەی بزووتنەوەکە. پەیوەندی لەگەڵ گەلی نیشتمانپەروەری کورد دروست دەکات. بەردەوام بووە لە گەشت و گەڕانەوە بۆ سوریا و لوبنان و وڵاتانی جۆراوجۆری ئەوروپا. | |||
[[پەڕگە:.cicekli.gomlek.jpg|وێنۆک|چەپ]] | [[پەڕگە:.cicekli.gomlek.jpg|وێنۆک|چەپ]] | ||
ساڵی 1975 دوایی لێبوردنە گشتێکەی ساڵی 1974 پاش ئەوەی حکومەتی (بولەند ئەجەڤیت) لێبووردنی گشتی دەرکرد، ئەمیشە گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا و بووە بە ئەندام لە باڵی چەپی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا بە سەرکردایەتی (سەعید قرمز توبراخ- د.شڤان) ، دواتر دەستی لە کارکێشاوەتەوە و هاوکاری '''[[یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان]]'''ی کردووە، لە سەرەتای دەسپێکردنەوەی شۆڕشی نوێی چەکداریدا. | ساڵی 1975 دوایی لێبوردنە گشتێکەی ساڵی 1974 پاش ئەوەی حکومەتی (بولەند ئەجەڤیت) لێبووردنی گشتی دەرکرد، ئەمیشە گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا و بووە بە ئەندام لە باڵی چەپی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا بە سەرکردایەتی (سەعید قرمز توبراخ- د.شڤان) ، دواتر دەستی لە کارکێشاوەتەوە و هاوکاری '''[[یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان]]'''ی کردووە، لە سەرەتای دەسپێکردنەوەی شۆڕشی نوێی چەکداریدا. |
وەک پێداچوونەوەی ١٤:٢٢، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤
نەجۆ (نەجمەدین بیووک کایا) کرمانجی (Necmettîn Bûyûkkaya) بە تورکی (Necmettin Büyükkaya)
هەڵسووراوی سیاسی باکووری کوردستان، لە ساڵی 1943 لە گوندی قەرەهان (Dağbaşı) ی سەربە شارۆچەکەی سوێرگی (Siwêreg) لە دایکبووە.
دوای تەواوکردنی خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری ئامەد (Amed) و ئەدەنە (Edenê) ساڵی 1966 لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئیستامبوڵ وەرگیراوە.
ساڵی 1969 یەکێک بووە لەو 13 خوێندکارەی کە کۆمەڵەی ڕۆشنبیری شۆڕشگێرانەی ڕۆژهەڵات- دەدەقەدە (Civîngehên Çandî yên Şoreşgerê Rojhilat) بە تورکی (Devrimci Doğu Kültür Ocakları)یان دەمەزراندووە بووە بە سەرۆکی کۆمەڵەکە.
دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی 1971 لە 12-03-1971 واز لە خوێندن دێنیت و بەرەو کوردستانی عێراق هەڵدێت و بووەتە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان/باکوور(Partiya Demokrat a Kurdistanê - Bakur) هەرچەندە سەرەتا ناوی ئەو پارتە پارتی دیموکراتی تورکیا (Partiya Demokrat A Kurdistana Tirkiyeyê) بوو.
لە 22ی ئەیلولی1972 سوریای بەجێهێشت و چووەتە پراگ، لە 6ی ئۆکتۆبەری 1972دا چووە سوید. نەجۆ پرۆسەی بوون بە پەنابەری سیاسی دەست پێدەکات.
دوای بەدەستهێنانی مافی پەنابەری، هەر کە پاسپۆرتەکەی وەرگرت دەستبەکاری سیاسی کردوە.
بێ وەستان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەڕوات بۆ کۆکردنەوەی بزووتنەوەکە. پەیوەندی لەگەڵ گەلی نیشتمانپەروەری کورد دروست دەکات. بەردەوام بووە لە گەشت و گەڕانەوە بۆ سوریا و لوبنان و وڵاتانی جۆراوجۆری ئەوروپا.
ساڵی 1975 دوایی لێبوردنە گشتێکەی ساڵی 1974 پاش ئەوەی حکومەتی (بولەند ئەجەڤیت) لێبووردنی گشتی دەرکرد، ئەمیشە گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا و بووە بە ئەندام لە باڵی چەپی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا بە سەرکردایەتی (سەعید قرمز توبراخ- د.شڤان) ، دواتر دەستی لە کارکێشاوەتەوە و هاوکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە، لە سەرەتای دەسپێکردنەوەی شۆڕشی نوێی چەکداریدا.
نەجۆ (نەجمەدین بیووک کایا) یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە خنکان ڕزگار کرد.
لە ساڵانی 1976-1977 ڕۆڵی کارای بینیوە لە داینیکردنی پێداویستییە لۆجستییەکانییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەناو تورکیادا نەوشیروان مستەفا و جەلال تاڵەبانی لە نووسینەکانیاندا وەک دەینەمۆی فریاد ڕەسی شۆرشەکە ئاماژە و ستایشتی دەکەن. نەجۆ بڕێکی زۆر چەکی لە شاری قامیشلۆوە بە گایاندۆتە دەست هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ساڵی 1977 هەر نەجۆ لەکاتی گەڕانەوەی مام جەلال ئەرکی سەلامەتی مام جەلالی لە ئیستامبوڵەوە بۆ سەر سنووری ئێراق- تورکیا لە ئەستۆ گرتووە.
دوای کودەتاکەی ساڵی 1980ی تورکیا لە شاڵاوێکی ڕەشبگیریدا لە مانگی نیسانی 1982 لە شاری (ئامەد) دەستگیر دەکرێت و لە 24-01- 1984 لە دوایی مانگرتن لە خواردن لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید دەکرێت.