جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «بریسکەی عوسمان ئەحمەد لە ناو شەوەزەنگی ئەنفالدا»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «'''ناسر حەفید''' '''بریسکەی عوسمان ئەحمەد لە ناو شەوەزەنگی ئەنفالدا''' "بۆ ئەوەی دوێنێمان لە بیر نەچێتەوە!" ئەمە ناونیشانی پێشەنگایەکی هێڵکاریی هونەرمەند عوسمان ئەحمەدە کە لە رۆژی (٢٣/٠٦/٢٠٢٣)وە لە مەڵبەندی کوردۆلۆجیی زانکۆی سلێمانی پیشان دەدرێت. ئە...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[ناسر حەفید]]''' | '''[[ناسر حەفید]]''' | ||
[[پەڕگە:362649260 .jpg|وێنۆک]] | |||
'''بریسکەی عوسمان ئەحمەد لە ناو شەوەزەنگی ئەنفالدا''' | '''بریسکەی عوسمان ئەحمەد لە ناو شەوەزەنگی ئەنفالدا''' | ||
ھێڵی ٧: | ھێڵی ٨: | ||
'''ئەنفال و رۆژی حەشر''' | '''ئەنفال و رۆژی حەشر''' | ||
ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ دایکمدا کە لە سلێمانی بوو، لە تەلەفونێکدا لە وەڵامی هەواڵ چیەدا بە دەنگێک کە جۆرەها مانای دەبەخشی وتی: "وەڵا رۆڵە چیت پێ بڵێم، رۆژی حەشرە." لە ترسی سانسۆری تەلەفون لەوە زیاتر نە دەوترا. ئەو گوزارشتەو ئەو ئاوازی دەنگەش بەس بوون بۆ ئەوەی چزە لە دڵم هەستێنێت و ئیتر جۆرەها ئەندێشەی مەترسیدار دەرونم پڕ بکات. تێ گەشتم کە کاتی ئەو تۆڵەیەیە کە حکومەتی عێراق لە کوردی دەکاتەوە. ئەو هەموو هێزەی کە لە شەڕی دژی ئێراندا بوو، ئێستا بە کار دێت بۆ لەناوبردنی کوردان. ئەمەش لای من چاوەڕوانکراو بوو. چونکە پارتە کوردییەکان بووبون بە لایەن لە بەرەی ئێراندا. | ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ دایکمدا کە لە '''[[سلێمانی]]''' بوو، لە تەلەفونێکدا لە وەڵامی هەواڵ چیەدا بە دەنگێک کە جۆرەها مانای دەبەخشی وتی: "وەڵا رۆڵە چیت پێ بڵێم، رۆژی حەشرە." لە ترسی سانسۆری تەلەفون لەوە زیاتر نە دەوترا. ئەو گوزارشتەو ئەو ئاوازی دەنگەش بەس بوون بۆ ئەوەی چزە لە دڵم هەستێنێت و ئیتر جۆرەها ئەندێشەی مەترسیدار دەرونم پڕ بکات. تێ گەشتم کە کاتی ئەو تۆڵەیەیە کە حکومەتی عێراق لە کوردی دەکاتەوە. ئەو هەموو هێزەی کە لە شەڕی دژی ئێراندا بوو، ئێستا بە کار دێت بۆ لەناوبردنی کوردان. ئەمەش لای من چاوەڕوانکراو بوو. چونکە پارتە کوردییەکان بووبون بە لایەن لە بەرەی ئێراندا. | ||
ئەو کات دایکم یەک دو کەس لە کیژانی دەرپەڕیوو لە پەلاماری ئەنفالی داڵدە دابوو. کاتێک کە کەوتینە پەیداکردنی کەرەسە بۆ نوسین دەربارەی ئەم تاوان و کارەساتانە، گەشتینە ئەوەی کە ئەم بابەتە دو دیوی هەیە. لە ژمارە یەکی گۆڤاری "کۆنتراکت"دا مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٨نوسیم: | ئەو کات دایکم یەک دو کەس لە کیژانی دەرپەڕیوو لە پەلاماری ئەنفالی داڵدە دابوو. کاتێک کە کەوتینە پەیداکردنی کەرەسە بۆ نوسین دەربارەی ئەم تاوان و کارەساتانە، گەشتینە ئەوەی کە ئەم بابەتە دو دیوی هەیە. لە ژمارە یەکی گۆڤاری "کۆنتراکت"دا مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٨نوسیم: | ||
[[پەڕگە:362641220.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
"ئەم دو زاراوەیە "ئەنفال"و "رۆژی حەشر" پێویستە لە یەکتریی جودا بکرێنەوە. ئەنفال ئەوەیە کە حیزبی بەعسی عێراق بە خەڵکی بەشێک لە ناوچەی کوردستانی کرد و رۆژی حەشریش ئەوەیە کە ئەو خەڵکە بە سەری هات. ئەمە جیاوازە تۆ چاو دەنێیت بە کام کونیانەوە، باسی ئەوە دەکەیت کە ئەوان کردیان یان ئەوەی بە سەر خەڵکەکە هات؟ ئەمە بێئاگایی ئێمە دەگەیەنێت کە هەتا ئێستا روداوێکی ئاوا گەورە هەر بەو ناوەوە ناو دەبەین کە دوژمنەکانمان هەڵی بژاردووە." بۆیە لێرەدا دەتوانین بڵێین: | "ئەم دو زاراوەیە "ئەنفال"و "رۆژی حەشر" پێویستە لە یەکتریی جودا بکرێنەوە. ئەنفال ئەوەیە کە حیزبی بەعسی عێراق بە خەڵکی بەشێک لە ناوچەی کوردستانی کرد و رۆژی حەشریش ئەوەیە کە ئەو خەڵکە بە سەری هات. ئەمە جیاوازە تۆ چاو دەنێیت بە کام کونیانەوە، باسی ئەوە دەکەیت کە ئەوان کردیان یان ئەوەی بە سەر خەڵکەکە هات؟ ئەمە بێئاگایی ئێمە دەگەیەنێت کە هەتا ئێستا روداوێکی ئاوا گەورە هەر بەو ناوەوە ناو دەبەین کە دوژمنەکانمان هەڵی بژاردووە." بۆیە لێرەدا دەتوانین بڵێین: | ||
ھێڵی ١٨: | ھێڵی ١٩: | ||
١٩٨٧ بڵاوکراوەی "لەدایکبوون"مان دەر دەکرد لە سوید. لە کوردستانەوە بانگەوازێک لە لایەن یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانەوە بڵاو بووەوە. لە بانگەوازەکەدا داوا لە دنیاو کوردان کرابوو کە بە هاواریانەوە بێن چونکە حکومەتی عێراقی کیمیاویی و شاڵاوی دڕندانەی دەست پێ کردووە بۆ سەر کوردستان. بەڵام ئەم بانگەوازە نەی دەتوانی کاریگەریی بکاتە سەر کەس، نە کوردان نە میدیای وڵاتان. من بەش بە حاڵی خۆم رونکردنەوەیەکم لە ناو "لەدایکبوون"دا لەم بارەیەوە بڵاو کردەوە. هەوڵم دا کە قوڵایی پەیامەکە بگەیەنم بە شێوەیەک کە کاریگەریی هەبێت بۆ سەر خەڵکی کورد کە روداوێکی مەترسیدار لە ئارادایە. بەڵام ئەمەش هەر پرسیاری لێ دەکەوتەوەو وەکو ئەوە وابوو گوپێک ئاو بکەیت بە دارستانێکی گڕگرتوودا. ئایا بۆچی ئەو بانگەوازەی یەکێتی و رونکردنەوەکەی "لەدایکبوون" بێ کاریگەر بوون؟ | ١٩٨٧ بڵاوکراوەی "لەدایکبوون"مان دەر دەکرد لە سوید. لە کوردستانەوە بانگەوازێک لە لایەن یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانەوە بڵاو بووەوە. لە بانگەوازەکەدا داوا لە دنیاو کوردان کرابوو کە بە هاواریانەوە بێن چونکە حکومەتی عێراقی کیمیاویی و شاڵاوی دڕندانەی دەست پێ کردووە بۆ سەر کوردستان. بەڵام ئەم بانگەوازە نەی دەتوانی کاریگەریی بکاتە سەر کەس، نە کوردان نە میدیای وڵاتان. من بەش بە حاڵی خۆم رونکردنەوەیەکم لە ناو "لەدایکبوون"دا لەم بارەیەوە بڵاو کردەوە. هەوڵم دا کە قوڵایی پەیامەکە بگەیەنم بە شێوەیەک کە کاریگەریی هەبێت بۆ سەر خەڵکی کورد کە روداوێکی مەترسیدار لە ئارادایە. بەڵام ئەمەش هەر پرسیاری لێ دەکەوتەوەو وەکو ئەوە وابوو گوپێک ئاو بکەیت بە دارستانێکی گڕگرتوودا. ئایا بۆچی ئەو بانگەوازەی یەکێتی و رونکردنەوەکەی "لەدایکبوون" بێ کاریگەر بوون؟ | ||
[[پەڕگە:361190770 .jpg|وێنۆک|چەپ]] | |||
وەڵام چونکە نە وێنەیەک نە ڤیدیۆیەک نە دەنگ و هاوارێک هەبوو کە کاریگەریی بکاتە سەر هەست و ویژدانی خەڵک. هونەرمەند عوسمان ئەحمەد مێرولەئاسا ساڵەهای ساڵە لە رێگای هونەرەوە خەریکی گواستنەوەی کێوێک لە روداوەکانی ناو "رۆژی حەشر"ی ئەنفالە بە تاڵەدەزووی هێڵکاریی، لەو بارەیەوە لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی (کەی.ئێن.ئێن)دا دەڵێت کە "دوای ساڵەها لە ئەزمۆنی هونەریی خۆی هەوڵی داوە شێوازێکی خۆی بدۆزێتەوە بۆ تۆماری ناخۆشیی و چیرۆکە نەبیستراوەکانی ناو روداوەکانی ئەنفال. چونکە هیچ ڤیدیۆ یان وێنەیەک نیە دەربارەی روداوەکان کە چۆن قوربانییەکان براون، چییان بە سەر هاتووەو چۆن لە ناو چوون. هیچ شتێک نیە مەرگەساتی سەر دەشتەکان، ناو دۆڵەکان و شاخەکان لە ناوچەکانی گەرمیان، قەرەداخ، کۆیە و بالیسان بە بادینانەوە هەتا دەگاتە زاخۆ پیشان بدات." | وەڵام چونکە نە وێنەیەک نە ڤیدیۆیەک نە دەنگ و هاوارێک هەبوو کە کاریگەریی بکاتە سەر هەست و ویژدانی خەڵک. هونەرمەند عوسمان ئەحمەد مێرولەئاسا ساڵەهای ساڵە لە رێگای هونەرەوە خەریکی گواستنەوەی کێوێک لە روداوەکانی ناو "رۆژی حەشر"ی ئەنفالە بە تاڵەدەزووی هێڵکاریی، لەو بارەیەوە لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی (کەی.ئێن.ئێن)دا دەڵێت کە "دوای ساڵەها لە ئەزمۆنی هونەریی خۆی هەوڵی داوە شێوازێکی خۆی بدۆزێتەوە بۆ تۆماری ناخۆشیی و چیرۆکە نەبیستراوەکانی ناو روداوەکانی ئەنفال. چونکە هیچ ڤیدیۆ یان وێنەیەک نیە دەربارەی روداوەکان کە چۆن قوربانییەکان براون، چییان بە سەر هاتووەو چۆن لە ناو چوون. هیچ شتێک نیە مەرگەساتی سەر دەشتەکان، ناو دۆڵەکان و شاخەکان لە ناوچەکانی گەرمیان، قەرەداخ، کۆیە و بالیسان بە بادینانەوە هەتا دەگاتە زاخۆ پیشان بدات." | ||
ھێڵی ٣٠: | ھێڵی ٣٢: | ||
'''دیوی ناوەوەی ئەنفال''' | '''دیوی ناوەوەی ئەنفال''' | ||
[[پەڕگە:362666504 .jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
لە نمونەی دیوی ناوەوەی روداوەکانی ئەنفال و ناو رۆژی حەشر، کە دەمانکردن بە دروشم و سەردێڕ، محەمەد حەفید لە کۆنتراکتی ژمارە یەکی ساڵی (١٩٩٨)دا دەنوسێت: | لە نمونەی دیوی ناوەوەی روداوەکانی ئەنفال و ناو رۆژی حەشر، کە دەمانکردن بە دروشم و سەردێڕ، محەمەد حەفید لە کۆنتراکتی ژمارە یەکی ساڵی (١٩٩٨)دا دەنوسێت: | ||
ھێڵی ٣٨: | ھێڵی ٤٠: | ||
"ئایشێ سکپڕ، تەمەن بیست ساڵ، خەڵگی گوندی شێخ حەمید کە لەسەر گردەکە دێتە خوارەوە جەستەی ٢٥ پێشمەرگە، لاشەی مەڕ، مانگا و باڵندە دەبینێت کە بە چەکی کیمیاویی کوژرابوون. ئایشێ ٣ رۆژ لە ئەشکەوتێکدا بە سەرماو برسێتیی خۆی دەشارێتەوە. لە رۆژی دووەمدا منداڵی دەبێت. لە گوندەکەی ئایشێ ٨٠کەس دەبرێن بۆ کوشتن. مێردەکەی ئایشێ و برای و دوانزە خزمی بەر پەلاماری ئەنفال دەکەون." | "ئایشێ سکپڕ، تەمەن بیست ساڵ، خەڵگی گوندی شێخ حەمید کە لەسەر گردەکە دێتە خوارەوە جەستەی ٢٥ پێشمەرگە، لاشەی مەڕ، مانگا و باڵندە دەبینێت کە بە چەکی کیمیاویی کوژرابوون. ئایشێ ٣ رۆژ لە ئەشکەوتێکدا بە سەرماو برسێتیی خۆی دەشارێتەوە. لە رۆژی دووەمدا منداڵی دەبێت. لە گوندەکەی ئایشێ ٨٠کەس دەبرێن بۆ کوشتن. مێردەکەی ئایشێ و برای و دوانزە خزمی بەر پەلاماری ئەنفال دەکەون." | ||
لە ژمارەی دوی کۆنتراکت"دا هاتووە: | لە ژمارەی دوی کۆنتراکت"دا هاتووە: | ||
[[پەڕگە:362654712 .jpg|وێنۆک|چەپ]] | |||
"دایکەکان لە هۆڵەکەی تەنیشتیانەوە گوێیان لە گریانی منداڵەکانیان دەبێت." | "دایکەکان لە هۆڵەکەی تەنیشتیانەوە گوێیان لە گریانی منداڵەکانیان دەبێت." | ||
ھێڵی ٥٦: | ھێڵی ٥٨: | ||
'''رێکردن بە ناو قوڕدا''' | '''رێکردن بە ناو قوڕدا''' | ||
[[پەڕگە:362649677 .jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
بە ئاواتەوە بووین دوای نەمانی دەستەڵاتی حکومەتی عێراق لە کوردستاندا دەستمان بگاتە پاشماوەی ئەنفالکراوەکان و ناوچەکانیان. بەڵام کاتێکیش دەچوینەوە بۆ کوردستان دەبوو لە رێگای دەستەڵاتی کوردییەوە ئەو کارانە ئەنجام بدرێت. بە تایبەت لە سەرەتادا کە لە ناو بازاڕیشدا ئاسایی وێنەت بگرتایە چەکبەدەستێک لێت راست دەبۆوە کە بۆچی وێنە دەگریت؟ هەر چەندە چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ژمارەیەکدا کرد، بەڵام ئەم ئەرکە تواناو دەستەڵاتێکی گەورەی دەویست کە لای ئێمە نە بوون، دەستگا یان رێکخراوی تایبەتی دەویست. ئیتر ئەم بابەتە مایەوە بۆ پارتەکان و دامودەستگاکانیان کاریان تێدا بکەن. ئایا ئەوان هەتا نوکە چییان کردووەو چۆنیان ئەنجام داوە؟ | بە ئاواتەوە بووین دوای نەمانی دەستەڵاتی حکومەتی عێراق لە کوردستاندا دەستمان بگاتە پاشماوەی ئەنفالکراوەکان و ناوچەکانیان. بەڵام کاتێکیش دەچوینەوە بۆ کوردستان دەبوو لە رێگای دەستەڵاتی کوردییەوە ئەو کارانە ئەنجام بدرێت. بە تایبەت لە سەرەتادا کە لە ناو بازاڕیشدا ئاسایی وێنەت بگرتایە چەکبەدەستێک لێت راست دەبۆوە کە بۆچی وێنە دەگریت؟ هەر چەندە چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ژمارەیەکدا کرد، بەڵام ئەم ئەرکە تواناو دەستەڵاتێکی گەورەی دەویست کە لای ئێمە نە بوون، دەستگا یان رێکخراوی تایبەتی دەویست. ئیتر ئەم بابەتە مایەوە بۆ پارتەکان و دامودەستگاکانیان کاریان تێدا بکەن. ئایا ئەوان هەتا نوکە چییان کردووەو چۆنیان ئەنجام داوە؟ | ||
دوایین پێداچوونەوەی ٢٣:١٣، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤
بریسکەی عوسمان ئەحمەد لە ناو شەوەزەنگی ئەنفالدا
"بۆ ئەوەی دوێنێمان لە بیر نەچێتەوە!" ئەمە ناونیشانی پێشەنگایەکی هێڵکاریی هونەرمەند عوسمان ئەحمەدە کە لە رۆژی (٢٣/٠٦/٢٠٢٣)وە لە مەڵبەندی کوردۆلۆجیی زانکۆی سلێمانی پیشان دەدرێت. ئەم ناونیشانە زەنگی بۆ ئەم نوسینە لێ دا. چونکە ئیشکردن لەم روداوانەدا بۆ ئێمە لە بڵاوکراوەی "لەدایکبوون" و گۆڤاری "کۆنتراکت" ئەرک و هەوڵێک بوون کە بە دڵی خۆمان دەستمان لێی گیر نە بو.
ئەنفال و رۆژی حەشر
ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ دایکمدا کە لە سلێمانی بوو، لە تەلەفونێکدا لە وەڵامی هەواڵ چیەدا بە دەنگێک کە جۆرەها مانای دەبەخشی وتی: "وەڵا رۆڵە چیت پێ بڵێم، رۆژی حەشرە." لە ترسی سانسۆری تەلەفون لەوە زیاتر نە دەوترا. ئەو گوزارشتەو ئەو ئاوازی دەنگەش بەس بوون بۆ ئەوەی چزە لە دڵم هەستێنێت و ئیتر جۆرەها ئەندێشەی مەترسیدار دەرونم پڕ بکات. تێ گەشتم کە کاتی ئەو تۆڵەیەیە کە حکومەتی عێراق لە کوردی دەکاتەوە. ئەو هەموو هێزەی کە لە شەڕی دژی ئێراندا بوو، ئێستا بە کار دێت بۆ لەناوبردنی کوردان. ئەمەش لای من چاوەڕوانکراو بوو. چونکە پارتە کوردییەکان بووبون بە لایەن لە بەرەی ئێراندا.
ئەو کات دایکم یەک دو کەس لە کیژانی دەرپەڕیوو لە پەلاماری ئەنفالی داڵدە دابوو. کاتێک کە کەوتینە پەیداکردنی کەرەسە بۆ نوسین دەربارەی ئەم تاوان و کارەساتانە، گەشتینە ئەوەی کە ئەم بابەتە دو دیوی هەیە. لە ژمارە یەکی گۆڤاری "کۆنتراکت"دا مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٨نوسیم:
"ئەم دو زاراوەیە "ئەنفال"و "رۆژی حەشر" پێویستە لە یەکتریی جودا بکرێنەوە. ئەنفال ئەوەیە کە حیزبی بەعسی عێراق بە خەڵکی بەشێک لە ناوچەی کوردستانی کرد و رۆژی حەشریش ئەوەیە کە ئەو خەڵکە بە سەری هات. ئەمە جیاوازە تۆ چاو دەنێیت بە کام کونیانەوە، باسی ئەوە دەکەیت کە ئەوان کردیان یان ئەوەی بە سەر خەڵکەکە هات؟ ئەمە بێئاگایی ئێمە دەگەیەنێت کە هەتا ئێستا روداوێکی ئاوا گەورە هەر بەو ناوەوە ناو دەبەین کە دوژمنەکانمان هەڵی بژاردووە." بۆیە لێرەدا دەتوانین بڵێین:
"دیوی "ئەنفال" دیوی پەلاماری دەوڵەتە بۆ سەر خەڵکی بەشێک لە ناوچەکانی باشور. بەڵام دیوی "رۆژی حەشر" ئاکامی ئەو پەلامارەیە لەسەر خەڵک. دیوی ئەنفال و پەلامار دیوی تاوان و جینۆسایدکردنە. بەڵام دیوی رۆژی حەشر دیوی لەناوچوون، کارەسات، زوڵم، ئیهانە، ئەشکەنجە و بەگشتیی قوربانییبوونە.
کوشتاری بێ شوێنەوار هەر ژمارەیە
١٩٨٧ بڵاوکراوەی "لەدایکبوون"مان دەر دەکرد لە سوید. لە کوردستانەوە بانگەوازێک لە لایەن یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانەوە بڵاو بووەوە. لە بانگەوازەکەدا داوا لە دنیاو کوردان کرابوو کە بە هاواریانەوە بێن چونکە حکومەتی عێراقی کیمیاویی و شاڵاوی دڕندانەی دەست پێ کردووە بۆ سەر کوردستان. بەڵام ئەم بانگەوازە نەی دەتوانی کاریگەریی بکاتە سەر کەس، نە کوردان نە میدیای وڵاتان. من بەش بە حاڵی خۆم رونکردنەوەیەکم لە ناو "لەدایکبوون"دا لەم بارەیەوە بڵاو کردەوە. هەوڵم دا کە قوڵایی پەیامەکە بگەیەنم بە شێوەیەک کە کاریگەریی هەبێت بۆ سەر خەڵکی کورد کە روداوێکی مەترسیدار لە ئارادایە. بەڵام ئەمەش هەر پرسیاری لێ دەکەوتەوەو وەکو ئەوە وابوو گوپێک ئاو بکەیت بە دارستانێکی گڕگرتوودا. ئایا بۆچی ئەو بانگەوازەی یەکێتی و رونکردنەوەکەی "لەدایکبوون" بێ کاریگەر بوون؟
وەڵام چونکە نە وێنەیەک نە ڤیدیۆیەک نە دەنگ و هاوارێک هەبوو کە کاریگەریی بکاتە سەر هەست و ویژدانی خەڵک. هونەرمەند عوسمان ئەحمەد مێرولەئاسا ساڵەهای ساڵە لە رێگای هونەرەوە خەریکی گواستنەوەی کێوێک لە روداوەکانی ناو "رۆژی حەشر"ی ئەنفالە بە تاڵەدەزووی هێڵکاریی، لەو بارەیەوە لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی (کەی.ئێن.ئێن)دا دەڵێت کە "دوای ساڵەها لە ئەزمۆنی هونەریی خۆی هەوڵی داوە شێوازێکی خۆی بدۆزێتەوە بۆ تۆماری ناخۆشیی و چیرۆکە نەبیستراوەکانی ناو روداوەکانی ئەنفال. چونکە هیچ ڤیدیۆ یان وێنەیەک نیە دەربارەی روداوەکان کە چۆن قوربانییەکان براون، چییان بە سەر هاتووەو چۆن لە ناو چوون. هیچ شتێک نیە مەرگەساتی سەر دەشتەکان، ناو دۆڵەکان و شاخەکان لە ناوچەکانی گەرمیان، قەرەداخ، کۆیە و بالیسان بە بادینانەوە هەتا دەگاتە زاخۆ پیشان بدات."
لە پەیوەندیی بەو بابەتەوە من کاتی هەڵەبجە بە شەو کارم دەکرد. تەلەفیزیۆنم نە دەدی. دوای ئەوەی ئێران تاوانی هەڵەبجەی بە جیهاندا بڵاو کردەوەو وێنەی فۆتۆگرافە بیانییەکان بڵاو بوونەوە، بۆ یەکەم جار لە خۆپیشاندانێکدا لە شاری ئۆپسالە کە چاوم بە وێنەی قوربانییەکان کەوت چەناگەم جام بو. هەتا نزیکەی پێنچ سەعات نەمتوانی قسە بکەم. لێرەوە مرۆڤ دەبێت لە خۆی بپرسێت ئەی ئەو هەموو رۆحکێشانانەی منداڵان، ژنان، لاوان و پیران بە چەندەها جۆر، هەر لە گولـلەوە هەتا لە چاڵنان و خۆڵکردن بە سەردا کوان، چییان لێ هات کە بێ وێنە، بێ تۆمارو ڤیدیۆن؟ قسەیەکی "بیرتۆڵد بریخت"ی شانۆکارو شاعیری ئەڵمانییم دێتەوە یاد کە دەڵێت:
"هەندێک بە روناکییدا دەڕۆن، هەندێکی تر بە تارکییدا. ئەوانەی ناو روناکییەکە دەبینرێن. بەڵام ئەوانەی ناو تاریکییەکە هەرگیز نابینرێن."
کوشتار بە بێ وێنەو تۆماری دەنگ یان فیلم بە هەزارەهاش بێت هەر ژمارەی روتە. عوسمان ئەحمەد هەستی بە ونبوونی هەزارەها گیان، هاوار، ئازارو ناڵە کردووە کە بریخت وتەنەی بە ناو تاریکییدا رۆشتوون. عوسمان ئەحمەد تێ دەکۆشێت کە لە ناو شەوەزەنگی رۆژی حەشردا ئەم گیانە کێشراوانە بدۆزێتەوەو بیانهێنێتەوە قسە. شێوەیان پێ بداتەوەو ئامادەیان بکاتەوە. ناوبراو دوکتۆرای لە روداوە نادیارو نەبیستراوەکانی ناو پەلاماری ئەنفال و بەسەرهاتەکانی رۆژی حەشردا کردووە. ئەو دەڵێت روداوی جەرگبڕیان تێدان. ئێمە دەستەیەک کە لە مانگی یەکی ساڵی (١٩٩٨)دا گۆڤاری "کۆنتراکت"مان لە سوید دەر کرد، لە خەم و هەوڵی ئەوە نە کەوتبووین کە دەستمان بگاتە ورگی ئەم روداوەو ناوسکی هەڵ بدڕین چی تیادایە پەخشی بکەین. چونکە دەمانزانی بە بەرزکردنەوەی ژمارەی کەسە لەناوچووەکان و گوندە وێرانکراوەکان کەس ناهەژێت. ئەوانە لە ژمارە زیاتر هیچی تر نین. هەر هەوڵی ناسینی "دیوی ناوەوەی ئەنفال و رۆژی حەشر"مان بوو. هەتا دوا جار کتێبەکەی "میدڵ ئیست ۆچ" و راپۆرتەکانی عەدنان مەکییەی عەرەب بڵاو بوونەوە.
محەمەد حەفید لە ژێر ناوی ئالان محەمەدا دەستی کرد بە ئامادەکردنی ئەم بابەتە لە زمانی ئینگلیزییەوە. عوسمان ئەحمەد وتەنی روداوی جەرگبڕیان تیادا بوو. بەسەرهاتەکان وەکو مۆرانەی رۆح تێمان بەر بو. هەر یەکەمان کە رەشنوسی وتارەکەی محەمەدی دەخوێندەوە تەواو دەتاساو هەتا ماوەیەک نەماندەتوانی بە لای کۆبوونەوەی دەرکردنی گۆڤارەکەو کارەکانیدا بچین. بە رستەیەکی گونجاتر، زوخاوە سک دەبووین. کارکردن لە سەر دیوی ناوەوەی ئەو جۆرە روداوە سەخت و مرۆڤخۆرە. بۆیە تێ دەگەین کە هونەرمەندو جوامێر عوسمان ئەحمەد لەگەڵ کارەساتەکاندا خۆشی دەبێت بە قوربانیی. تەندروستیی و خۆشیی خۆشی دەخاتە کارەکەوە. هەموو جارێک بە هۆی سەختیی ئیشەکەیەوە کەلەلا دەبێت و بە مانگ بە هۆی زەبری خەمی ئەنفالکراوەکانەوە لە توانا دەکەوێت. ماوەیەکی دەوێت هەتا گوژمێکی دی دەداتەوە بە ئیشەکانی کە هەڵهێنجانی هاوارو زەخمی ناو شەوەزەنگی رۆژی حەشر بووە. بە پێی قسەکانی ناوبراو هەتا ئێستاش کاریگەریی ئەوسای تیادا ماوەو ژمارەیەک لە کارەکانی سەرچاوە لە ئێقکردنەوەی ئەو زوخاوانەوە دەگرن کە بوون بە تراومایەک بۆی. عوسمان ئەحمەد دوای ٥ساڵ رۆژی ١٤/٠٧/٢٠١٤ لە لەندەن دوکتۆرا وەر دەگرێت.
دیوی ناوەوەی ئەنفال
لە نمونەی دیوی ناوەوەی روداوەکانی ئەنفال و ناو رۆژی حەشر، کە دەمانکردن بە دروشم و سەردێڕ، محەمەد حەفید لە کۆنتراکتی ژمارە یەکی ساڵی (١٩٩٨)دا دەنوسێت:
"زوبێدە ئەنفالی یەک دەگێڕێتەوە رەحمانی برام پێشمەرگەی یەکێتی بوو، لە ئاوەکە من و دایکم و باوکمی پەڕاندەوەو لە ئەو بەرەوە هەر هاواری دەکرد بڕۆن، بڕۆن بڕۆن! ئەوە دوا جار بوو گوێمان لە دەنگی بوو. رەحمان خۆی گەڕایەوە بۆ یارمەتیدانی خەڵکەکە. دوای دو حەفتە عومەری براشی لە سنورەوە دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە. دواتر پێشمەرگەیەکی دی هەواڵ دێنێتەوە بۆ دایکوباوکی رەحمان: عومەرو رەحمان یەکترییان دۆزییەوە، لە شوێنێکدا هەتا دوا فیشەک دژی هێزەکانی حکومەت بەرگرییان کرد. من بە دوربین تەماشام دەکرد، بینیم کەوتنە دەست هێزی دوژمن، ئیتر نە بینرانەوە." "کە دایان بەزاندین هەموو لە تونوێتیی و برسێتییدا شەکەت بوبووین. کات ئێوارەیەکی درەنگ بوو. بۆ هەر سەیارەیەک چاڵێک ئامادە کرابوو. خراینە ناو چاڵەکانەوە، دنیا بێ دەنگ بوو. کەسێک دەنگی لێوە نە هات، کەسێک نە خۆی را پسکاند نە قیژەیەکی کرد. ئەو دەنگەی کە هات دەنگی ئەفسەرەکە بوو، دوا بە دوایدا دەنگی گولـلە." "چەندەها زیل ئامادە کرا بوون. جلیان لەبەری پیاوەکان دا دەکەند، تەنانەت پێڵاوەکانیشیان. دو کەس دو کەس دەستیان دەبەستن و فڕێیان دەدانە ناو زیلەکانەوەو دەیانبردن. ژنەکان لە ژورەوە دەگریان. لە خۆیان دەداو دەیان لاوانەوە. دەمانزانی دەیانبەن بۆ کوشتن." "ئایشێ سکپڕ، تەمەن بیست ساڵ، خەڵگی گوندی شێخ حەمید کە لەسەر گردەکە دێتە خوارەوە جەستەی ٢٥ پێشمەرگە، لاشەی مەڕ، مانگا و باڵندە دەبینێت کە بە چەکی کیمیاویی کوژرابوون. ئایشێ ٣ رۆژ لە ئەشکەوتێکدا بە سەرماو برسێتیی خۆی دەشارێتەوە. لە رۆژی دووەمدا منداڵی دەبێت. لە گوندەکەی ئایشێ ٨٠کەس دەبرێن بۆ کوشتن. مێردەکەی ئایشێ و برای و دوانزە خزمی بەر پەلاماری ئەنفال دەکەون." لە ژمارەی دوی کۆنتراکت"دا هاتووە:
"دایکەکان لە هۆڵەکەی تەنیشتیانەوە گوێیان لە گریانی منداڵەکانیان دەبێت."
"عەلی حەسەن مەجید دەڵێت: ئەم سەگانە دەبێت سەریان پان بکەمەوە! بە بیلدۆزەر بیاننێژم!"
"جگە لە ماڵ و مەڕو ماڵاتیان ژنەکانیشیان حەڵاڵتانن!"
هونەرمەند عوسمان ئەحمەد دەیەوێت لەم جۆرە دیمەنانە کە بە بێ دەنگ و بە بێ فۆرم بە ناو تاریکیی رۆژی حەشردا رەت بون، بە هێڵکاریی بهێنێتەوە بوون و وەکو چاوە پشیلە لە تاریکییدا بسوتێن. هونەرمەند چەندەها وێنای ناو کارەساتەکان لە ناخیدا هەن کە دەتکێنە سەر کارە هونەرییەکانی لە نمونەی ئەوانە، دابڕاندنی منداڵ لە دایکوباوک، ژوری تاریک، برسیکردن و لە پڕ نانپێدان کە کاریگەریی کردۆتە سەر رێخۆڵەی قوربانییەکان و خواردنەکە ئیتر بۆیان بووە بە ژەهر. بەڵام ئایا چاو هەیە بۆ بینینی ئەم دیمەنانە؟ ئایا گەلێک کە بەم کارەساتانەدا رۆشت کام گۆڕانکاریی لە خۆیدا کرد؟ ئەمەش بابەتێکی ترە کە نیووەی کێشەی خودی تاوانی ئەنفالە کە گەلە ئەنفالکراوەکە دەگرێتەوە. هەڵوێست و تێگەشتن لەم تاوان و کارەساتانە دەرخەرێکی جەوهەری کۆمەڵگای کوردییە. گەلەکە لەم بابەتەدا چی پیشان دابێت هەر ئاواشی کردووە بۆ ئێستاو داهاتووی.
عوسمان ئەحمەد دەیەوێت هێڵکاریی روداو و کارەساتەکانی تاوانی ئەنفال بکات بە ئامراز بۆ ئەوەی خەڵکی کورد لە راستیی خۆی، لە مێژووی خۆی تێ بگات و ئامادە بێت بۆ داهاتوو. نەکا ئەو روداوانە وەکو نوسینی سەر لم پیسخۆریی و سیاسەتی دژکاریی بیانسڕێتەوە. هونەرمەند هەوڵی داوە بۆ ئەوەی کە ناوەندێکی تایبەت دا بمەزرێت بۆ ئەنفال کە ببێت بە سەرچاوە بۆ توێژینەوە، بۆ ئەوەی کەسانی پەرتەوازە لە روداو و مێژوو بچنەوە سەر رەگی خۆیان. بەڵام هەتا ئێستا هەوڵەکانی بێ هودە بوون. تەنانەت جارێک بۆ راپەڕاندنی چالاکییەکی، کاربەدەستێک دەڵێت: "ئەوە ئەو خۆی حەزی لەو شتانەیە، با خۆی بیکات!" هونەرمەند عوسمان ئەحمەد ویستوویەتی لە رێگای دامودەزگاکانی دەستەڵاتی کوردییەوە قوتابیان ئاشنا بکرێن بە ئەنفال و روداوەکان کە بێگومان گرنگە بۆیان بزانن لە دنیای کورددا چی روی داوەو دەتوانرێت چی رو بدات. بەڵام دیارە دەبێت لای هەموو کەسێک روون بێت کە ئەم جۆرە هەڵوێست و سیاسەتانە دورن لە دەستەڵاتی هەرێم و بە پێچەوانەوە، تاوانبارانی ئەنفال و هەڵەبجە نەک قێزەوەن و نەفەرەت لێکراو نە بوون لە لایەن دەستەڵاتی پارتەکانەوە، بەڵکو ئەوان پەناگە بوون بۆیان و ئاشنا بوون بە خۆیان.
گرفتێکی بڵاوکردنەوەی وێنەو بەسەرهاتەکان بۆ ئێمە لە گۆڤاری "کۆنتراکت"دا بریتی بوو لەوەی کە ئەو کارەساتانە دەبوونە دروستبوونی خەمووکیی لای خوێنەرەکانیشمان. لە چەند لایەکەوە ئاگادار کراینەوە کە ئەو جۆرە بابەتانە بڵاو نەکەینەوە. بەڵام تێگەشتن و وەڵامی ئێمە بۆ خوێنەران کە بۆ ئێستای هونەرەکەی عوسمان ئەحمەدیش دەست دەدات، بریتی بوو لەوەی کە ئەو کارەساتانە بە راستیی رویان داوە لە هاووڵاتانی ئێمە. ئەوان لە باتی هەموومان بەو دەردە چوون. کوردبوونیان دۆزەخی بۆ دا خستن. کەچی هەیە لە ئێوە ئامادە نیە گوێ لە هاوار، ئازارو کارەساتەکانیشیان ببێت. لەوەش دژوارتر، کەسانێکی گەمژە هەبوون دەیان وت ئەنفال کۆن بووە، وەکو ئەوەی ئەنفال مۆدێلی جل بێت. لە راستییدا روداوەکانی ئەنفال و رۆژی حەشر هەر چۆنێک کاریگەریی بکەنە سەر خەڵکیی ئیتر ئەوە راستیی بوون و رەوشی ئێمەیە. راستییەکان چەند تاڵ بن پێویستە هەموومان هەڵگریان بین و خۆمانی لێ نەدزینەوە. لایەنی سیاسیی ئەم بابەتە بۆ وڵاتپارێزان، نەک بۆ بازرگانانی جەنگ و روناکبیرانی حەرامخۆر، ئەوە نیە چۆن لێفەیەک بدەین بە سەر ئەم بابەتەدا، بە پەخشان و وشەی بەتاڵ بێ ناوەڕۆکی بکەین یان کەسوکاریان بە سودمەندیی دەمکوت بکەین. بەڵکو لایەنی سیاسیی ئەم جۆرە روداوانە ئەوەیە کە چۆن گۆڕانکاریی بە سەر ئەقڵ و بوونەوەریی خۆماندا بهێنین. چۆن خۆمان بە هێز بکەین و ئایندەمان بپارێزین؟
لە قسەکانی هونەرمەند عوسمان ئەحمەددا دەر دەکەوێت کە ئەو مەبەستی لەوە نیە بینەران دڵگران بن بە بینینی بەرهەمە هونەرییەکانی، بەڵکو ئەو دەیەوێت کە پەندیان لێ وەر بگیرێت، خراپە دەر بخەن، خەڵک وڵاتپارێز بن و نەفرەت لە جاشێتیی بکەن. ئەمەش بابەتێکی گرنگە بە تایبەت بۆ ئێستا کە رەش و سپی تێکەڵاو بوون. بە گێڕانەوەی عوسمان ئەحمەد گوندی وا هەبووە کە هێزەکانی حکومەت لەوەو پێش هەرگیز رێگایان تێی نە کەوتووە. بەڵام بە تولەجاشێتیی ناپاکان کە پێش سوپا کەوتوون، دۆزراونتەوەو سوپا و جاش چونەتە سەریان. هەر بە گوێرەی هونەرمەند عوسمان ئەحمەد کە خۆی لە ئەنفالی یەکەم و دووەمدا بووە، جاش هەبووە گفتی داوە بە خەڵک کە پارێزەریان دەبن کەچی ئەو خەڵکانە بەر ئەنفال کەوتوون و نە بینراونەتەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بڵێم:
جاش بە هەمان زمانی خەڵکی خاک لەگەڵ خەڵکەکە دوواون و کۆیان کردوونەتەوە بۆ رۆژی حەشری سەر ئەرز. ئەنفالی کوردان رۆژی حەشری سەر ئەرزە کە شەیتان رەش و سپی تیادا جودا دەکاتەوە. هاووڵاتانی شەنگالیش دەرگای ھەمان دۆزەخەیان دوای ٣٦ ساڵ رۆژی ٠٣/٠٨/٢٠١٤ بە سەردا کرایەوە.
رێکردن بە ناو قوڕدا
بە ئاواتەوە بووین دوای نەمانی دەستەڵاتی حکومەتی عێراق لە کوردستاندا دەستمان بگاتە پاشماوەی ئەنفالکراوەکان و ناوچەکانیان. بەڵام کاتێکیش دەچوینەوە بۆ کوردستان دەبوو لە رێگای دەستەڵاتی کوردییەوە ئەو کارانە ئەنجام بدرێت. بە تایبەت لە سەرەتادا کە لە ناو بازاڕیشدا ئاسایی وێنەت بگرتایە چەکبەدەستێک لێت راست دەبۆوە کە بۆچی وێنە دەگریت؟ هەر چەندە چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ژمارەیەکدا کرد، بەڵام ئەم ئەرکە تواناو دەستەڵاتێکی گەورەی دەویست کە لای ئێمە نە بوون، دەستگا یان رێکخراوی تایبەتی دەویست. ئیتر ئەم بابەتە مایەوە بۆ پارتەکان و دامودەستگاکانیان کاریان تێدا بکەن. ئایا ئەوان هەتا نوکە چییان کردووەو چۆنیان ئەنجام داوە؟
لە یەکێک لە سەردانەکانمدا بۆ سلێمانی برادەرێک ژمارەیەک کتێب و نامیلکەی دەربارەی ئەنفال بۆ هێنام کە لە رێگای دەستگایەکی حیزبییەوە دەر کرابوون. کە خوێندنمەوە رێک ئەوانە بوون کە من نەمدەویست بیانبینم. یەکسەر خستمنە ناو تەنەکەی خۆڵەوە. چونکە لە پەخشان و قسەڕیزکردن بەو لاوە هیچی تریان تێدا نە بوون. ئەم جۆرە قسەو نوسینەش جگە لە بێ پێزکردن و چەواشەکردن هیچی تر نین.
هونەرمەند عوسمان ئەحمەد وەکو ئەوە وایە لە قوڕێکدا بڕوات کە هەتا بێت خستر ببێتەوە. سەر دەکات بە ماڵی شاری دهۆکدا کە کارەکانی لە ئەوێش پیشان بدرێن. چونکە خۆی وتنەنی ئازارەکانی ئازاری ئەوێشن. سێ ساڵ هەوڵیان لەگەڵ دەدات بێ سود دەبێت. لە بێخەمیی کاربەدەستان شەکەت و بێزار دەبێت. عوسمان چاوەڕێی پاداشت و دۆلاریان لێ ناکات. بەڵام خۆ دەبێت لە شارێکدا کە زانکۆ و شارەوانیی تیادان، لایەک هۆڵێکی بۆ دیاری بکات، پۆستەری بۆ بکەن و ریکلامی بۆ بکرێت. بەڵام ئەز وای دەبینم ئەگەر دەستەڵاتداران بە ئاشکرا دژی ئەم جۆرە کارە نەوەستن، ئەوا چاوەڕوانکراوە کە بواریان پێ نەدەن، بۆ ئەوەی دڵی جاشیان پێ دا نەچڵەکێن! چاوی خەڵکیان پێ تیژ نەکەنەوە رەش و سپی لە یەکتریی جودا بکەنەوە. ئەز ساڵی ١٩٩٨ بەر لە ٢٥ ساڵ لە ژمارە یەکی گۆڤاری "کۆنتراکت" نوسیبووم:
"ئەگەر ئەنفالی عەرەبیی سەددام لە دەرەوە دەست و قاچی کوردەکەی بڕیبێتەوە، ئەوا ئەنفالی کوردیی حیزبەکان لە ناوەوە لە سیستێمی لەشەکەی داو توشی هەڵوەشاندی کرد." محەمەد حەفید لە توێژینەوەکەیدا کۆبوونەوەکانی سەرانی حکومەت و یاساکانی تاوانەکانی دیاریی کردبوون. دو وتاری ئامادە کردن کە شایەنی ئەوەن هەموو کوردێک لەو بارەیەوە بیانخوێنێتەوە. محەمەد حەفید نوسیبووی: "بە پێی "میدڵ ئیست ۆچ" پرۆسەی ئەنفالکردن بە مو لە جینۆسایدی جولەکەکان جیاواز نیە. پرۆسەکە ٣ هەنگاوە: دیاریکردن، کۆکردنەوەو لەناوبردن."
هونەرمەند عوسمان ئەحمەدیش رای وایە کە هەر چەندە خۆی لە ئەنفالی یەکەم و دووەمدا بووە، بەڵام ئەم دو ئەنفالە دابڕاو نین لەوانی دی. لێرەوە دەتوانین بڵێین:
هەموو ئەنفالەکان بە جیاوازیی ژمارەی قوربانیی و وێرانکارییانەوە لە سەر یەک جۆرێتیی رۆشتوون کە هەر سێ پرۆسەی دیاریکردن، کۆکردنەوەو لەناوبردن ناوکۆییانە. ئەمەش یەکێکە لە خەسڵەتەکانی کردەوەکە کە وا دەکات پەلاماری ئەنفال بە جینۆساید بناسرێت.
دوای بڵاوەپێکردنەکەی ساڵی ١٩٧٥ گەلی باشور بە شکستیی کەوتە بەر رەحمی دەوڵەتی عێراق. تا دەهات کۆنترۆڵ لە سەر هزر، هەڵسوکەوت و جوڵانەوەی مرۆڤ زیادی دەکرد. ئەدەب و هونەر بە گشتیی کەوتنە ژێر کاریگەریی ئەم سەردەمەوەو رەنگێکی تایبەتیان وەر گرت. لێرەوە پرسی هونەرو ئەدەب بە موراڵەوە تۆخ دەبێتەوە. لە بەشی دووەمی ئەم وتارەدا دەچمە سەر ئەم بابەتەو هەندێک لە کارەکانی هونەرمەدیش عوسمان ئەحمەد دەخەمە بەر چاو.
ناسر حەفید ٢٢/٠٧/٢٠٢٣