جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «جه‌مالی دەلاک»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) ب (Manu پەڕەی جه‌مالی ده‌لاكی گواستەوە بۆ جه‌مالی دەلاک) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(٢ دەستکاری لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە: | [[پەڕگە:278987399.jpg|وێنۆک]] | ||
ناو : جه‌مال عومه‌ر حه‌مه سه‌عید | ناو : جه‌مال عومه‌ر حه‌مه سه‌عید | ||
ناسراو : جه‌مالی | ناسراو : جه‌مالی ده‌لاک | ||
ساڵی له‌دایكبوون : 1963 _ كۆڵانی حاجی حان / گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی / '''[[سلێمانی]]''' | ساڵی له‌دایكبوون : 1963 _ كۆڵانی حاجی حان / گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی / '''[[سلێمانی]]''' | ||
ھێڵی ١٠: | ھێڵی ١٠: | ||
باری كۆمه‌ڵایه‌تی : خێزاندار | باری كۆمه‌ڵایه‌تی : خێزاندار | ||
كاری وه‌زیفی / فه‌رمانبه‌ر له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری / كارگیڕی / به‌رپرسی به‌شی دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان. | كاری وه‌زیفی / فه‌رمانبه‌ر له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری / كارگیڕی / به‌رپرسی به‌شی دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان. [[پەڕگە:10869684 .jpg|وێنۆک]] | ||
گه‌وره‌یی و پڕ به‌خشش و ده‌نگی به‌سۆز وگه‌رووی پاراو ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌مه منیان كه‌مه‌ندكێش كردووه بۆلای هونه‌ره‌كه‌یان، هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌م ئه‌گه‌ر بهرزترنهبن له‌هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه دڵنیام كه‌مترنین. | گه‌وره‌یی و پڕ به‌خشش و ده‌نگی به‌سۆز وگه‌رووی پاراو ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌مه منیان كه‌مه‌ندكێش كردووه بۆلای هونه‌ره‌كه‌یان، هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌م ئه‌گه‌ر بهرزترنهبن له‌هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه دڵنیام كه‌مترنین. | ||
ھێڵی ٤٤: | ھێڵی ٤٤: | ||
* '''[[جان تۆماس جانۆ]]''' | * '''[[جان تۆماس جانۆ]]''' | ||
* '''[[وریا ئه‌حمه‌د]]''' | * '''[[وریا ئه‌حمه‌د]]''' | ||
* '''[[حه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵڵا]]''' | |||
* '''[[مه‌لا كه‌ریم هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و پێشه‌نگى موزیک وگۆرانى كوردى]]''' | |||
دوایین پێداچوونەوەی ٠٦:٤٤، ١١ی ئایاری ٢٠٢٤
ناو : جه‌مال عومه‌ر حه‌مه سه‌عید
ناسراو : جه‌مالی ده‌لاک
ساڵی له‌دایكبوون : 1963 _ كۆڵانی حاجی حان / گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی / سلێمانی
ئاستی خوێندن : بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی / زانستی
باری كۆمه‌ڵایه‌تی : خێزاندار
كاری وه‌زیفی / فه‌رمانبه‌ر له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری / كارگیڕی / به‌رپرسی به‌شی دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان.
گه‌وره‌یی و پڕ به‌خشش و ده‌نگی به‌سۆز وگه‌رووی پاراو ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌مه منیان كه‌مه‌ندكێش كردووه بۆلای هونه‌ره‌كه‌یان، هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌م ئه‌گه‌ر بهرزترنهبن له‌هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه دڵنیام كه‌مترنین.
له ته‌مه‌نی منداڵیمه‌وه حه‌زو خولیام گوێگرتن له‌هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌م بووه ،ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ل زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیارو گۆرانیبێژانی گه‌له‌كه‌مدا هه‌یه. له ساڵی (1980 تا كۆتایی 2006) كاری سه‌رتاشینم كردووه و له‌شاری سلێمانی خاوه‌نی سه‌رتاشخانه‌ی ( ڕه‌زازی) بووم.
من وه‌ك پیشه سه‌رتاش بووم و لهشاگردییهوه تا ماوه‌ی(26) ساڵ له‌گه‌ڵ شانه‌و مقهستداژیاوم و ئه‌و نازناوه‌م لهپیشهكهمهوه وه‌رگرتووه، داوای لێبوردن له‌ناوی پیرۆزی باوكم ( عومه‌ر حه‌مه سه‌عید) ده‌كه‌م نازناوی (ده‌لاك) ناوی ئه‌وی شاردۆته‌وه، بۆزانیاری زیاتر له نێو زۆر له هونه‌رمه‌ندان و ئازیزان دا به ( جه‌مالی ڕه‌زازی) یش ناسراوم ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه برایانه له‌مێژینه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ، ئه‌و نازناوه‌ش به‌شانازییه‌وه له هاوینی ساڵی (2001) له‌لایه‌ن (شه‌ریفه خان_ ڕۆحی شاد بێت) دایكی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی و هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی یه‌وه ئه‌و نازناوه‌م پێ به‌خشرا و منیشیان وه‌ك یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زازی ئه‌ژماركرد.
پاشان له‌ساڵی (2003) وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌رگێڕان دامه‌زرام ، له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره له‌كۆتایی ساڵی (2006) له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌رگێڕانی سلێمانی ،ڕاژه‌كه‌م گواسترایه‌وه بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ده‌ست به‌كاربووم .
له ڕێكه‌وتی 7/1/2007 له‌دوای كاری وهزیفیم له‌ڕاگه‌یاندن كارم كردووه ، سه‌ره‌تا له‌كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس ماوه‌ی (9) ساڵ به‌رپرسی به‌شی هه‌ماهه‌نگی ( ته‌نسیق ) و په‌خشی كه‌ناڵی ناوبراو بووم. بۆ زانیاری زیاتر له‌ساڵی ( 2012 ) له‌سه‌ر خواستی به‌رێز ( دكتۆر نیاز لاجانی) و هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( فاروق باپیر و بورهان خۆشناو) بووم به پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری به‌ناوی ( له‌فۆلكلۆره‌وه بۆ سه‌رده‌م) (8) ئه‌ڵقه‌م تۆماركردوو له‌وساڵه‌دا په‌خش كراون له‌گه‌ڵ دیدارێكی هونه‌ری له‌گه‌ڵ گروپی موزیكی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ .
حه‌زوو ئاره‌زووم له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفه ، له‌ساڵی (2003) به‌هاوكاری پرۆژه‌ی كتێبی دانسقه ، كتێبی ( نه‌داری) تایبه‌ت بوو به كورته‌یه‌ك له‌ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ند ناسر ڕه‌زازی له‌ساڵی 1968 تا 2002 ، لهئامادهكردن و كۆكردنه‌وه‌ی جه‌مالی ده‌لاك كهپێهاتبوو له دوو به‌رگ به‌چاپم گه‌یاند و له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا لهكتێخانهكاندا نه‌ما، بۆزانیاری زیاتر كتێبی نه‌داری یه‌كه‌م كتێبه له‌سه‌ر به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان نوسرابێت جیاله‌وه‌ی ته‌نها ڕۆڵی گۆرانیبێژی تێدا به‌رجه‌سته كرابێت ، ئاماژه‌م به‌ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ژه‌نیارانه داوه به‌پێی ئه‌و گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌ی ده‌ستم كه‌وتووه ، له‌ساڵی 1968 وه تا 2002 هاوكار و پشتیوان و مۆسیقایان بۆ هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ژهندبێ ناوم هێناون.
ئه‌وه ماوه‌ی دووساڵه سه‌رقاڵی نوسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار و خۆشخوانانی نه‌ته‌وه‌كه‌مم ، زیاتر ئاوڕم له‌و هونه‌رمه‌ندانه داوه‌ته‌وه كه په‌راوێزخراون یان زۆر به‌كه‌می له‌سه‌ریان نوسراوه، تائێستا (150) هونه‌رمه‌ند به‌درێژی ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی و ژیانی هونه‌ریی و كاره هونه‌رییه‌كانی نووسیومه ،كتێبه‌كه به‌دوو به‌رگه به‌ناوی ( گوڵشهنێك له‌ده‌نگ و ئاواز) هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بووه ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه ببرێته چاپخانه ، واته باری ماڵی ڕێگره كه‌تائێستا چاپ نه‌كراوه و هیوادارم له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بگاته بهردییهی خوێنه‌ران و هۆگرانی مۆسیقا و گۆرانی ، زیاتر مه‌به‌ستم له‌و كاره ئه‌وه‌یه له‌م كه‌ش و ههوائازادییهی هه‌رێمی كوردستان له‌شار و شارۆچكه‌كان چه‌ندین په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان و كۆلێژی هونه‌ر به‌شی مۆسیقا هه‌یه ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌وه ده‌بێته سه‌رچاوه بۆ قوتابیان و خوێندكارانی مۆسیقا له كۆلیژی هونه‌ر و په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان .
ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروستی و ژیان بوار بدات له‌سه‌ر ئه‌وكاره به‌رده‌وام ده‌بم .
ده‌ستپێكی كاری نووسینم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1999) له‌و كاته‌وه تائێستا ، له‌م ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه بابه‌تی هونه‌ریی و ڕوونكردنه‌وه و زانیاری له‌سه‌ر وێنه و به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌م بڵاو كردۆته‌وه. ڕۆژنامه‌ی ( هه‌رێمی كوردستان ، میدیا ، ئاسۆ ، ڕێبازی ئازادی ، سلێمانی نوێ ، كوردستانی نوێ ، ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ ، خه‌بات، هه‌ولێر و تاد ) گۆڤاره‌كانیش بریتین له ( خاك ، چلاواز ، دیوان ، سلێمانی، هه‌رێمی كوردستان ...تاد) لێره‌شه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بڵێم من هه‌میشه له‌دڵه‌وه سوپاسی بێ پایانی برایانم ( حه‌مه عه‌زیزی شاعیر ، هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی و عه‌بدولی حه‌مه باقی ڕۆژنامه‌نووس ) ده‌كه‌م پشتیوان و هاوكارم بوون لهبهردهوامیم له‌دنیای نووسین و خزمه‌تكردن به فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌كه‌م .
كاره‌كانم له‌سۆشیال میدیا به‌تایبه‌ت له‌فه‌یسبووك ، پیشاندانی ئه‌و وێنه‌و دیكۆمێنتانهیه كه هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌م زه‌حمه‌تیان پێوهكێشاوه و مێژوویه‌كی جوانیان بۆ هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌م دروست كردووه، زیاتریش مه‌به‌ستمه به‌ڕاستی و به‌دروستی بیگه‌یه‌نمه دییه‌و هه‌ستی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ، چونكه ئه‌وه به‌شێكی گرنگه له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌وه ئه‌ركی هه‌موومانه ده‌بێ له‌خه‌می پاراستنی دوێنی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا بین و چیتر داگیركه‌ران تاوانبارنهكهین خۆمان خه‌مخۆری مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بین.
https://www.facebook.com/Jamalrazzazi
- تۆمارێکی تایبەت بۆ مان‌و بەرزنجی لەلایەن بەرێز (جەمالی دەلاک) سەبارەت باکارنامەی خۆی.
بابەتە پەیوەستکراوەکان