جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «حەمە ڕەئووف کەرکووکی»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
تاگ: گەڕاندنەوەی دەستی
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:57456863H.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:57456863H.jpg|وێنۆک]]


هونەرمەندی گۆرانیبێژ حەمە ڕەئووف کەرکووکی، ناوی تەواوی (محەمەد ڕەئووف ساڵح ئەحمەد عەبدوڵڵا)یە، لە 01/07/1956 لە گەڕەکی بەرتەکیەی تاڵەبانی لە شاری [[کەرکووک]] لەدایکبووە. بەهۆی ئەوەی گەڕەکی بەرتەکیەی تاڵەبانی مەنزڵگەی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و نووسەرانی شاری [[کەرکووک]] بووە. هەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانی و میوزیکی کوردی بووە، بۆیە ئەو گەڕەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پەرەپێدانی خولیا هونەرییەکەی هەبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی هەر لە [[کەرکووک]] تەواو کردووە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ حەمە ڕەئووف کەرکووکی، ناوی تەواوی (محەمەد ڕەئووف ساڵح ئەحمەد عەبدوڵڵا)یە، لە 01-07-1956 لە گەڕەکی بەرتەکیەی تاڵەبانی لە شاری [[کەرکووک]] لەدایکبووە. بەهۆی ئەوەی گەڕەکی بەرتەکیەی تاڵەبانی مەنزڵگەی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و نووسەرانی شاری [[کەرکووک]] بووە. هەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانی و میوزیکی کوردی بووە، بۆیە ئەو گەڕەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پەرەپێدانی خولیا هونەرییەکەی هەبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی هەر لە [[کەرکووک]] تەواو کردووە.


حەمە ڕەئووف کەرکووکی هەر لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لەو دەمەی خوێندکار بووە لە قوتابخانەی (بێکەسی سەرەتایی) لە پۆل و قوتابخانە گۆرانی گوتووەتەوە. هەروەها لە قۆناغی خوێندنی ناوەندیش لەو دەمەی خوێندکار بووە لە (ئامادەیی ئیمام قاسم) بەردەوام بووە لە گۆرانی گوتن لە پۆل و قوتابخانە. لە ساڵی 1972 بۆ یەکەم جار لەسەر تەختەی شانۆ لە (ئیمام قاسم) بەشداری کردووە لە ئاهەنگێکی هونەری و گۆرانی (وەک قومری سەر باڵم شینە)ی هونەرمەند ([[حەسەن زیرەک]])ی گوتووەتەوە. دواتر و لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکاندا بەشداری لە چەندین ئاهەنگی میوزیک و گۆرانی کردووە.
حەمە ڕەئووف کەرکووکی هەر لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لەو دەمەی خوێندکار بووە لە قوتابخانەی (بێکەسی سەرەتایی) لە پۆل و قوتابخانە گۆرانی گوتووەتەوە. هەروەها لە قۆناغی خوێندنی ناوەندیش لەو دەمەی خوێندکار بووە لە (ئامادەیی ئیمام قاسم) بەردەوام بووە لە گۆرانی گوتن لە پۆل و قوتابخانە. لە ساڵی 1972 بۆ یەکەم جار لەسەر تەختەی شانۆ لە (ئیمام قاسم) بەشداری کردووە لە ئاهەنگێکی هونەری و گۆرانی (وەک قومری سەر باڵم شینە)ی هونەرمەند ([[حەسەن زیرەک]])ی گوتووەتەوە. دواتر و لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکاندا بەشداری لە چەندین ئاهەنگی میوزیک و گۆرانی کردووە.

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٢٧، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤

57456863H.jpg

هونەرمەندی گۆرانیبێژ حەمە ڕەئووف کەرکووکی، ناوی تەواوی (محەمەد ڕەئووف ساڵح ئەحمەد عەبدوڵڵا)یە، لە 01-07-1956 لە گەڕەکی بەرتەکیەی تاڵەبانی لە شاری کەرکووک لەدایکبووە. بەهۆی ئەوەی گەڕەکی بەرتەکیەی تاڵەبانی مەنزڵگەی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و نووسەرانی شاری کەرکووک بووە. هەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانی و میوزیکی کوردی بووە، بۆیە ئەو گەڕەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پەرەپێدانی خولیا هونەرییەکەی هەبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی هەر لە کەرکووک تەواو کردووە.

حەمە ڕەئووف کەرکووکی هەر لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لەو دەمەی خوێندکار بووە لە قوتابخانەی (بێکەسی سەرەتایی) لە پۆل و قوتابخانە گۆرانی گوتووەتەوە. هەروەها لە قۆناغی خوێندنی ناوەندیش لەو دەمەی خوێندکار بووە لە (ئامادەیی ئیمام قاسم) بەردەوام بووە لە گۆرانی گوتن لە پۆل و قوتابخانە. لە ساڵی 1972 بۆ یەکەم جار لەسەر تەختەی شانۆ لە (ئیمام قاسم) بەشداری کردووە لە ئاهەنگێکی هونەری و گۆرانی (وەک قومری سەر باڵم شینە)ی هونەرمەند (حەسەن زیرەک)ی گوتووەتەوە. دواتر و لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکاندا بەشداری لە چەندین ئاهەنگی میوزیک و گۆرانی کردووە.

یەکەمین گۆرانی خۆی لە ساڵی 1986 لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک تۆمار کردووە بە ناوی (شەوانە)، کە شیعری ئەم گۆرانییە لە نووسینی (هێمن موکریانی) و ئاوازی (نورەدین ئیبراهیم جاف) بوو. هەر لەو ساڵانەدا وەک ئەکتەر لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کوردی کەرکووک بەشداری لە زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی (نەهێشتنی نەخوێندەواری) کردووە و ئەو زنجیرە درامایە پێک هاتبوو لە (6) ئەڵقە و تەلەڤزیۆنی کەرکووک تۆمار و پەخشی کردووە.

٢-٤-٢٠١٨.jpg

لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991 تا ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە و بەردەوامی بە کار و چالاکییە هونەرییەکانی داوە و لەو ڕووەوە دەیان گۆرانی سۆزداری و نیشتمان پەروەری بەرهەم هێناوە و بەشداری لە دەیەها فێستیڤاڵ و کۆنسێرت کردووە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان. لەوانە: ئێران، سوێد، نەمسا، دانیمارک.

بەرهەمەکانی:


لە ڕێڕەوی ژیانی هونەرییدا تاوەکوو ئەمڕۆ چەندین گۆرانی لە تەلەڤزیۆنەکانی کوردستان تۆمار کردووە کە زۆربەی ئەو گۆرانییانە لە ئاوازی خۆیەتی، لەگەڵ دەرکردنی (6) ئەلبوومی گۆرانی کە بریتین لە:

  • ئەلبوومی (عاشقی بێ دڵ) ساڵی 1994.
  • ئەلبوومی (ئاسەوار) ساڵی 2000.
  • ئەلبوومی (ناڵەی دڵ) ساڵی 2004.
  • ئەلبوومی (سیا پۆش) ساڵی 2008.
  • ئەلبوومی (عیشوە) ساڵی 2013.
  • ئەلبوومی (باعیسی دڵ) ساڵی 2019.
24176961.jpg

هونەرمەند لە ساڵی 1994 ژیانی هاوسەرگیری پێکهیناوە و خاوەنی کوڕ و کچێکە بە ناوەکانی (شارۆ) و (شانۆ).



- ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق