جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:ههڵبژاردهی یهكهم»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[ | '''[[ئێران موجەرەد (ئێران خانم)]]''' | ||
[[پەڕگە: | [[پەڕگە:39743.jpg|وێنۆک]] | ||
ئێران خانم لە گوندی ئیچکەسۆ سەر بە ناوچەی برادۆست لە 01-01-1951 لەدایکبووە. ناوی باوکی عەبدوڵڕەحمان و ناوی دایکیشی پەریبشان بووە. بنەماڵەکەی فەقیر و جووتیار بوون و لە منداڵییەوە کاری کردووە و لە بواری ئابوورییەوە یارمەتی بنەماڵەکەی داوە؛ ھەر بۆیەش لە سەختی و ناخۆشیدا گەورە بووە. | |||
ھاوسەرگیری لەگەڵ سەعید ناوێک کردووە و لە گوندی سۆماناوا ژیانی بەسەر بردووە. بە پشتیوانیی مێردەکەی درێژە بە کاری دەنگبێژی داوە. لە سەعید کچێک و دوو کوڕی ھەبووە، کاتێک سەعید ویستوویەتی ھەوێی بەسەر بھێنێت ماڵ و منداڵی بەجێ ھێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵە بابی. | |||
ساڵی 1971 بە یارمەتیی مستەفا عەلیزادە، حەمید یوسفی و ئیبراھیم نەورووزی بە شێوەی فەرمی لە بەشی کوردیی ڕادیۆی ورمێ دەستی بە دەنگبێژی کردووە. | |||
لە | لە وێڕا ناسراوە و خەڵک خۆشی ویستووە و ھەموو کوردستان گوێی لێ گرتووە. شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕەوشی ڕادیۆ و ھونەرمەندانی گۆڕاند و ھەر کوردێک بیویستبا بە ئازادی زمان و کلتووری خۆی بەکارھێنابا بەرەوڕووی گوشار و زەخت دەبۆوە، لەو کاتەدا ئێران خانم ناچار بووە بە شێوەی نھێنی درێژە بە کاری ھونەریی خۆی بدات، چەند بەرھەمی خۆی بۆ بڵاوکردنەوە بە شێوەی قاچاغ بردووەتە باکووری کوردستان و لەو ڕێگەوە خەڵکی باکووریش بە دەنگی ئاشنا بوونە و گوێیان لێ گرتووە. | ||
ئێران خانم مێردی بە پیاوێک بە ناوی داداش ناسری کردووەتەوە و چوونەتە تاران و لەوێ ماونەتەوە. | |||
پاش سێ ساڵان چوونەتە شاری سەڵماس و بۆ ماوەی 15 ساڵ لەوێ ماونەتەوە و پاشی وێ بڕیاریان داوە بگەڕێنەوە ورمێ و لەوێ دووکانێکیان داناوە و پێکەوە کاریان لێ کردووە و بژێوی ژیانیان دابین کردووە. | |||
[[ | [[ئێران موجەرەد (ئێران خانم)|درێژەی بابەت]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:١٦، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤
ئێران خانم لە گوندی ئیچکەسۆ سەر بە ناوچەی برادۆست لە 01-01-1951 لەدایکبووە. ناوی باوکی عەبدوڵڕەحمان و ناوی دایکیشی پەریبشان بووە. بنەماڵەکەی فەقیر و جووتیار بوون و لە منداڵییەوە کاری کردووە و لە بواری ئابوورییەوە یارمەتی بنەماڵەکەی داوە؛ ھەر بۆیەش لە سەختی و ناخۆشیدا گەورە بووە.
ھاوسەرگیری لەگەڵ سەعید ناوێک کردووە و لە گوندی سۆماناوا ژیانی بەسەر بردووە. بە پشتیوانیی مێردەکەی درێژە بە کاری دەنگبێژی داوە. لە سەعید کچێک و دوو کوڕی ھەبووە، کاتێک سەعید ویستوویەتی ھەوێی بەسەر بھێنێت ماڵ و منداڵی بەجێ ھێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵە بابی.
ساڵی 1971 بە یارمەتیی مستەفا عەلیزادە، حەمید یوسفی و ئیبراھیم نەورووزی بە شێوەی فەرمی لە بەشی کوردیی ڕادیۆی ورمێ دەستی بە دەنگبێژی کردووە.
لە وێڕا ناسراوە و خەڵک خۆشی ویستووە و ھەموو کوردستان گوێی لێ گرتووە. شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕەوشی ڕادیۆ و ھونەرمەندانی گۆڕاند و ھەر کوردێک بیویستبا بە ئازادی زمان و کلتووری خۆی بەکارھێنابا بەرەوڕووی گوشار و زەخت دەبۆوە، لەو کاتەدا ئێران خانم ناچار بووە بە شێوەی نھێنی درێژە بە کاری ھونەریی خۆی بدات، چەند بەرھەمی خۆی بۆ بڵاوکردنەوە بە شێوەی قاچاغ بردووەتە باکووری کوردستان و لەو ڕێگەوە خەڵکی باکووریش بە دەنگی ئاشنا بوونە و گوێیان لێ گرتووە.
ئێران خانم مێردی بە پیاوێک بە ناوی داداش ناسری کردووەتەوە و چوونەتە تاران و لەوێ ماونەتەوە.
پاش سێ ساڵان چوونەتە شاری سەڵماس و بۆ ماوەی 15 ساڵ لەوێ ماونەتەوە و پاشی وێ بڕیاریان داوە بگەڕێنەوە ورمێ و لەوێ دووکانێکیان داناوە و پێکەوە کاریان لێ کردووە و بژێوی ژیانیان دابین کردووە.