جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «زوڵێخا وەلی ئیسماعیل (زوڵێخا پشدەری)»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٢٦: | ھێڵی ٢٦: | ||
[[پۆل:کەسایەتی]][[پۆل:ژنانی کورد]][[جۆری کەس: هونەرمەند/گۆرانیبێژ]] | [[پۆل:کەسایەتی]][[پۆل:ژنانی کورد]][[پۆل:جۆری کەس: هونەرمەند/گۆرانیبێژ]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٧:٠٣، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
گۆرانی بێژی میللی زوڵێخا پشدەری
زوڵێخا وەلی ئیسماعیل لەساڵی 1930 لە نزیک مەزاری شێخ باڵەک لە حاجی ئۆمەران لەدایکبووە.
ساڵی 1956 شووی بە ئامۆزای خۆی کردووە و سێ کچی لێبووە، لەساڵی 1962 بۆ جاری دووەم شووی بە حەمە مەحمود کردووە و لەو پیاوەش سێ کچ و کوڕێکی هەیە، لەساڵی 1969 مێردەکەی دەمرێ.
هەرچەندە زوڵێخا هەر لەمنداڵییەوە وەک ئافرەتێکی کۆچەری و لەنێو کانی و مێرگوزارو دارودرەختە مەڕو ماڵات حەزی لە گۆرانی کردووە، بەڵام داب و نەریتی کوردەواری ڕێگای نەداوە.
لە دوای نەمانی مێردەکەی و باری ناهەمواری ژیانی چەرمەسەری و لەخۆگرتنی منداڵەکانی، کاری کردۆتە ناخ و دەروونی و دەستی کردووە بە گۆرانی وتن و بەدیهێنانی حەزی سەردەمانی کچێنی و بۆ یەکەمجار لە ئاهەنگی جەژنی کرێکاران لەساڵی 1974 لە شاری سلێمانی و دوکان ئاهەنگی گێڕاوە.
هەر لەو ساڵەدا چۆتە ئێزگەی کوردی و ئەم گۆرانیانەی تۆمارکردووە: لاوکێ مەمێ، لاوکێ میوانۆ، بەستەی وە وەی زارا.
پاشان لە هەمان ساڵدا چووەتە تەلەفزیۆنی کەرکووک بۆ تۆمارکردنی لاوکی دەروێشی عەبدی، لۆرکێ، دەنگیان دێ.
بەبۆنەی جەژنە میللیەکان لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن گۆرانیەکانی تۆمارکردووە و لەشەوی 31-01-1989 وەک میوان لە بەرنامەی لە کەلەپورەوە لە تەلەفزیۆنی کەرکووک بۆ ماوەی 32 خولەک لەگەڵ ئەسعەد عەدۆی ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەکە گفتوگۆی کردو گۆرانی چڕی.
هەموو ڕۆژی پێنج شەممە و هەینیەک لە ئاهەنگی بووک گواستنەوە و جەژنە میللیەکاندا گۆرانی دەوت. زولەیخا پشدەری دانیشتووی شارەدێی حاجیاوە و ڕانیە بوو بەردەوام هاتوچۆی سلێمانی دەکرد و ئەندامی نەقابەی هونەرمەندانی لقی سلێمانی بوو لەساڵانی هەشتاکاندا.
زوڵێخا بەناوبانگترین و دیارترین و یەکەمین خانمە گۆرانیبێژی میلی کوردە کە بە سێ زمانی فارسی و تورکی و کوردی و بە شێوازێکی لێهاتوانە گۆرانی وتوە، هاوکات هەرخۆشی تەپڵ لێدەری گۆرانیەکانی خۆی بووە.
بەداخەوە لە ڕووداوی کوشتن گیانی لەدەستدا. وەکو زانراوە لەلایەن بنەماڵەکەی خۆیەوە کوژراوە، بەدیاریکراوی ساڵی کوشتنی نەزانراوە.
سەرچاوە: وێنە کۆنەکانی سلێمانی