جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «فه‌ریق حه‌مه‌ساڵح حسێن (‌ فه‌ریقه‌ کوێر)»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٨٣: ھێڵی ٨٣:
لە ڕێکەوتى 18-06-1986  لەهاوینەهەوارى سەرچنار دەکەوێتە ئاوەوە و دەخنکێت ،ئیتر هەواڵی کۆچیدوایی فەریقە کوێر بەشاردا بڵاو دەبێتەوە و شار هەموو ماتەم غەمگین دەبن بۆ کۆی ناوادەی.سلێمانیی بەکۆچی بەرزەفڕی ئەم ئازیزانە بێ بزە مایەوە.
لە ڕێکەوتى 18-06-1986  لەهاوینەهەوارى سەرچنار دەکەوێتە ئاوەوە و دەخنکێت ،ئیتر هەواڵی کۆچیدوایی فەریقە کوێر بەشاردا بڵاو دەبێتەوە و شار هەموو ماتەم غەمگین دەبن بۆ کۆی ناوادەی.سلێمانیی بەکۆچی بەرزەفڕی ئەم ئازیزانە بێ بزە مایەوە.


لە '''[[گردى سەیوانى]]''' شاری '''[[سلێمانى]]''' بەخاک دەسپێردرێت.
لە '''[[گردی سەیوان]]''' ی شاری '''[[سلێمانی]]''' بەخاک دەسپێردرێت.


'''یەکێك لەقسەنەستەقەکانی'''
'''یەکێك لەقسەنەستەقەکانی'''

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٥٢، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

ئامادەکردنی:زاگرۆس زه‌رده‌شتی

فەریقە کوێر.jpg

فه‌ریق حەمە ساڵح له‌ دایک و بابێکی هه‌ژار له‌ 21.05.1922 هاتۆته‌ ناو جیهانی نادادیه‌وه‌، هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌، تێکه‌ڵی چین و توێژه‌کانی کؤمه‌ڵ بووه‌، له‌ نزیکه‌وه‌ هه‌ستی به‌ ئازار و چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌ژاران کردووه‌، به‌ تایبه‌ت هه‌ژارانی گوند نیشین، که‌ چۆن له‌ لایه‌ن شێخ و ئاغاکانه‌وه‌ ده‌چه‌وسانه‌وه‌.


ساڵی 1937 باوکی هونەرمەند فه‌ریق، بۆ بژێویی خێزانه‌که‌ی، به‌ خۆی و خێزانه‌وه‌، رووده‌کاته‌ گوندی (کرپچنه‌)، به‌ کاری جووتیاری و وه‌رزێریه‌وه‌ و کشتکاریەوە خه‌ریک ده‌بێت، له‌ هه‌مانکاتدا، ده‌روێشیش خولیای سه‌ری ده‌بێت. به‌م جۆره‌ ئه‌م زارۆکه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ تێکه‌لآوی ئه‌و ژیانه‌ پڕ ئازاره‌ی باوکی ده‌بێت. ئه‌و ره‌وشه‌ گه‌لێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و کاره‌کتاری فه‌ریق داده‌نێت.

کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی فەریقە کوێر.!

فەریقە کوێر.1.jpg

له‌ 12.05.1922 له‌ خێزانێكی هه‌ژاری چه‌وساوه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه‌ له‌ گوندی (تاڤان) سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی (قه‌راخ) له‌ دایک بووه‌.

سێ برا و دوو خوشکی هه‌یه‌، دوو زڕبرای تریشی له‌ دایکه‌وه‌ هه‌یه‌.

ناوبراو خێزاندار بووەو خاوه‌نی کچێک و دوو کوڕه‌. له‌ شاری سلێمانی له‌ گه‌ڕه‌کی خه‌بات له‌ نزیک ئاماده‌یی سلێمانی کچان ده‌ژیان.

له‌ شاره‌وانی سلێمانی (چاودێر) ده‌بێت، جارێک له‌ شاره‌وانییه‌وه‌ فه‌رمانی ئه‌وه‌ی پێده‌که‌ن که‌ رێگا به‌ ده‌ستگێڕ و ئاره‌بانه‌ ده‌ستییه‌کانی ناو بازاڕ نه‌دات که‌ راوه‌ستن، به‌ڵام فه‌ریق حەمە ساڵح ئه‌و فه‌رمانه‌ ده‌داته‌ دوواوه‌ و ده‌ڵێت:"ناتوانم دڵی خه‌ڵکی زویرکه‌م."

ساڵی 1967 له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی (ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالیزمی ئێراق) وه‌ به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ ئامێری بێته‌ل هاوکاری شۆڕش ده‌کات، ده‌گیرێت و ماڵه‌که‌ی ده‌پشکنن و حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌ی هه‌ڵده‌که‌نن، بۆ بێته‌له‌که‌ ده‌گه‌ڕێن، پاشان ره‌وانه‌ی (هه‌یئه‌ی که‌رکوک) ی ده‌که‌ن و بۆ ماوی (شه‌ش) مانگ ده‌نگوباسی نامێنی و بێسه‌ر و شوێن ده‌کرێت.

پاش ئه‌وه‌ به‌رده‌رێت و چه‌ند جارێکی تریش له‌سه‌ر کوردایه‌تی ده‌گیرێت.

له‌م ساڵانه‌ی دووایشدا ده‌سته‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی ئێراقی داگیرکار کاسیه‌ته‌کانی له‌ تۆمارگه‌ و بازاڕدا یاساخ ده‌که‌ن و نا‌هێڵن بفرۆشرێن.

ساڵ 1954 بۆ بژێوی ژیانی خیزانه‌که‌ی، له‌ (پردی عه‌لافان) له‌ ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، چایخانه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه‌ و کاری چایچێتی ده‌کات.

له‌ ساڵانی هه‌فتاکاندا، ماستاوی ده‌فرۆشت، یان به‌ خۆی و جه‌زۆ قاوه‌که‌یه‌وه‌ له‌ ناوبازاڕ قاوی ده‌فرۆشت.

خێزانی فەریق حەمە ساڵح خێزانێکی نیشتیمانپه‌روه‌رن، بۆ کوردایه‌تی برایه‌کی به‌ ناوی (جه‌مال) گیانی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی به‌خشیووه‌.

کوڕێکیفەریق حەمە ساڵح له‌سه‌ر کوردایه‌تی ده‌گیرێت، بریاری له‌ سێداره‌دانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێڕاقی کۆلۆنیالیزمه‌وه‌ ده‌درێت، به‌ڵام له‌ لێبووردنی گشتیدا ئازاد ده‌کرێت.

وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند فه‌ریق زۆر رێزی له‌ هاوڕێیان و دۆست و ناسیاو گرتووه‌، گه‌لێک ئاره‌زووی له‌ میوانداری و رێزی له‌ میوان گرتووه‌ هونه‌رمەند (کاسێتی ڤیدیۆ) ی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌ دۆست و هاوڕێیانیدا له‌ شه‌و ئاهه‌نگێکدا تۆمارکراوه‌. خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و کاسێته‌ی پارێزراوه‌.

ناوبراو له‌ 18.06.1987 دڵه‌ گه‌وره‌که‌ی به‌ مه‌رگێکی کوتوپڕ له‌ لێدان که‌وت.

له‌ گردی سەیوان به‌ باوشی خاکه‌ داگیرکراوکه‌ی بەخاک سپێردرا.[١]

........

(فەریقە کوێر)

ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان

ناوی فەریق ساڵح ە.

پیاوێکی دیارو خۆشمەشرەب و لەبز شیرینی شاری سلێمانی بوو، لە گوندى تافان،لە ناوچەى قەرەداغی سەر بەپارێزگای سلێمانی لەبەروار و ساڵی 21-05-1922 لەدایکبووە.

لەخێزانێکی هەژار و کەمدەرامەت و چەوساوە ژیانی بەڕێکردووە.

لەگەڵ خێزانەکەیدا لەسەرەتایی سیەکاندا دێنە سلێمانی و بەیەکجاری لەوێ نیشتەجێ ئەبن.

بۆچی پێیان ئەوت فەریقە کوێر؟

فەریق لەبەر ئەوەی چاوێکی لای ڕاستیی بەباشی نەیئەبینی،چونکە سپێنەی چاوێکی زیاتر بوو لە ڕەشێنەکەی، زۆرجار چاویلکەیەکی ئەکردە چاوی وکڵاوێکی بەبێ جامانە ئەکردە سەری،یان زۆرجار مشکییەکی ئەکرد،پیاوێکی پاکژ و پۆشتە بوو،نازناوی فەریقە کوێر لای ئەو شتێکی ئاسایی بوو.هەرگیز پێ توڕە نەدەبوو.

چۆنێتی ژیانیی؟

پیاوێکی باڵا بەرزی بەقیاقەت بوو،بەقسەی خۆش و گفت ڕوو کۆمەڵاتییەکەیەوە،دڵی هەموویانی ڕادەگرت و ئازاری کەسی نەدەدا،زۆر زوو تێکەڵاوی خەڵک ئەبوو.

لەبزێکی شیرین و خاوەن نەزیلەی خۆش و پڕ نوکتە بوو،شەوانی زستان کوانووی دڵە ساردەکانی گەرمتر دەکرد.

خەڵکێکی بێشوماری لەدەوری خۆی کۆدەکردەوە و مەجلیس و کۆری یار و دۆستانیی پڕ پێکەنین و بەجۆش وخرۆشتر ئەکرد.

لەسەرەتایی هەشتاکاندا هەندێ گرتە ڤیدیۆی خۆی و و قسە وبەسەرهات و نەزیلەخۆشەکانی خۆی لەسەر تەسجیلی بەکرە تۆمار کردبوو ( تەسجیلی تیکە 21) شریتەکەی ماڵەو ماڵی کردبوو،کوانووی و هەموو ماڵەکانی جۆشدا بوو،پێکەنین و بزەی خستۆوە سەر هەموو خێزانێکی کوردو کوردستان.ئیتر ناوبانگی بە کوردستاندا بڵاو بۆوە.

زۆربەی کەس فەریقیان دەناسی و خۆشدەویست،ڕێزێکی تایبەتیان لێدەگرت،پیاوێکی سادە و خۆش مەشرەب،پیاوێکی دەم بەخەندە و خۆشەویست.

کار وپیشەیی؟

فەریق ماوەیەکی زۆر سەرقاڵیی چافرۆشتن و قاوەفرۆشتن بوو ودۆ فرۆشتن بوو.

سەرەتای هەشتاکان زۆربەی کاتەکانی لە شەقامی مەولەوی و کاوە و ئەسحابە سپی و بەر لەدییەکەو بەرخانەقا ئەبینرا. بە (جزوو فنجان)ی قاوە،قاوەی ئەفرۆشت و هەرگیز باقی بۆ کەس نەدەگەڕاندەوە.هاوشێوەی کەڕەی شەربەت،هەرکەس داوای باقیی لێبکردایەتەوە،بەقسە خۆشەکانی وای لێدەکرد کەبێدەنگی بکات، پێیان دەوت،تۆلاسایی کەڕەی شەربەت دەکەیتەوە،خۆت لەباقییەکە کەڕ وکوند دەکەی.

دەگێڕنەوە جارێک پیاوێکی قەڵادزێیی دێتە سلێمانیی،دۆی لێدەکرێ،دە دیناری دەداتێ،ئیتر بەکابرا دەڵێی بوەستە ئێستا دەچم باقییەکەت بۆ دەهێنمەوە،ئیتر فەریق دەڕوات و ناگەڕێتەوە. کابراش هەر چاوەڕێ دەکات و فەریق دیار نیە،بە دوکاندارەکان ئەڵێ ئەو پیاوە بۆنەهاتەوە،ئەوانیش پێی دەڵێن تۆ لەوە گەڕێ،خۆت دەست بکە بەدۆ فرۆشتن هاتە باقییەکەی خۆت وەردەگریتەوە..

قسەزان و وت وریا بوو،جێگە و پێگەی لای خەڵکی قایم کردبوو، نوکتە باز بوو و دم پڕ چیرۆک و پڕ سەرگوزشتەبوو. ئێستاش نەزیلەو نوکتەکانی ئەو بووەتە یادەوەری خەلکیی بەزۆری گوندنشینەکانی ناوچەی شارەزوور و هەورامان و گەرمیان و دەشتی بیتوێن وکەرکوک و هەولێر و بازیان و شارباژێر !

بەجزووی قاوەی گەورە قاوەی دەفرۆشت و دوکانی کەسایەتیەکانی شاری بەسەر دەکردەوە و گۆرانی بۆ دەوتن و نوکتە و سەرگوزشتەی خۆش خۆشی دەگێڕایەوە بۆیان و ئەوانیش قاوەییان لێدەکڕی و بەدەم نۆشکردنی قاوەی گەرمەوە قاقا پێدەکەنین.

لە ڕێکەوتى 18-06-1986 لەهاوینەهەوارى سەرچنار دەکەوێتە ئاوەوە و دەخنکێت ،ئیتر هەواڵی کۆچیدوایی فەریقە کوێر بەشاردا بڵاو دەبێتەوە و شار هەموو ماتەم غەمگین دەبن بۆ کۆی ناوادەی.سلێمانیی بەکۆچی بەرزەفڕی ئەم ئازیزانە بێ بزە مایەوە.

لە گردی سەیوان ی شاری سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.

یەکێك لەقسەنەستەقەکانی

" فەریقەکوێر "

  • دەڵێت پیاو ئەگەر پارەی پێبوو
  • بۆکس لەکۆنکرێت بدات وا دەزانێت
  • بۆکس لەهەویر دەدات.

قسەیەکی فەریقەکوێر هەیە دەڵێت جارێک لەرێی حەج ئەوسا خەڵک بە پاس دەچوون بۆ حەج لەناو پاسەکەدا کابرایەک چای لێنابوو کە چاکەی تەواودەبێت قۆریەکەی فڕێدەدات جامی پاسەکە دەشکێنێت کابرای سایەق زۆر تورە دەبیت دەڵێت ئەوە چیت کردوە جامەکەت شکاند ئەویش دەڵێت من قسەناکەم قۆریەکەم شکاوە تۆ بۆ تۆزێ شوشە دونیات هێناوەتە سەرمان.[٢]

  1. سەرچاوە: کوردستان پۆست
  2. سەرچاوە: داناز عەبدولڕەحمان