جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «وێرانكار وه‌ك فریادڕه‌س!»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٥: | ھێڵی ٥: | ||
له ئێستادا كه جگه له مه‌رگی ڕووت خۆی، هیچ مانایه‌كی دی بۆ مردن نه‌ماوه‌ته‌وه، كه توندوتیژی و شه‌ڕانگێزی خۆمان و ئه‌وانی تریش بوونه‌ته‌وه سێبه‌ر و پێشڕه‌ویمان ده‌كه‌ن، ئیدی پێویسته ووردتر خوێندنه‌وه بۆ هه‌ندێ چه‌مك بكه‌ین. | له ئێستادا كه جگه له مه‌رگی ڕووت خۆی، هیچ مانایه‌كی دی بۆ مردن نه‌ماوه‌ته‌وه، كه توندوتیژی و شه‌ڕانگێزی خۆمان و ئه‌وانی تریش بوونه‌ته‌وه سێبه‌ر و پێشڕه‌ویمان ده‌كه‌ن، ئیدی پێویسته ووردتر خوێندنه‌وه بۆ هه‌ندێ چه‌مك بكه‌ین. | ||
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه داعش وه‌ك هێزێكی به‌ربه‌ری و دڕنده به ئێمه‌ی كورد نامۆ نییه، به‌ڵام هه‌ر پێوستمان به‌و میدیا ناپرۆفشناڵ و نه‌زانه نیه تا سیفات و سیمای ئه‌م دوژمنه‌مان بۆ ده‌ربخات و له‌به‌رچاومان زه‌قی بكاته‌وه. چونكه له سه‌ر ئاسته سیاسیه‌كه‌ی هه‌مان سیستمی فاشیستی به‌عسه و زۆر به‌ئاسانی ڕه‌فتاره قێزه‌ون و سهدامیهكانیان ده‌ناسینه‌وه، وه‌كچۆن له‌سه‌ر ئاستی توندوتیژییه دینیهكهیشی هه‌مان ڤێرژنه موحهمهدییهكهیهی نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌به به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا به پێشكه‌وتووترین تێكنۆلۆژیای سه‌ربازیه‌وه خۆی نمایش ده‌كات! | له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه داعش وه‌ك هێزێكی به‌ربه‌ری و دڕنده به ئێمه‌ی كورد نامۆ نییه، به‌ڵام هه‌ر پێوستمان به‌و میدیا ناپرۆفشناڵ و نه‌زانه نیه تا سیفات و سیمای ئه‌م دوژمنه‌مان بۆ ده‌ربخات و له‌به‌رچاومان زه‌قی بكاته‌وه. | ||
چونكه له سه‌ر ئاسته سیاسیه‌كه‌ی هه‌مان سیستمی فاشیستی به‌عسه و زۆر به‌ئاسانی ڕه‌فتاره قێزه‌ون و سهدامیهكانیان ده‌ناسینه‌وه، وه‌كچۆن له‌سه‌ر ئاستی توندوتیژییه دینیهكهیشی هه‌مان ڤێرژنه موحهمهدییهكهیهی نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌به به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا به پێشكه‌وتووترین تێكنۆلۆژیای سه‌ربازیه‌وه خۆی نمایش ده‌كات! | |||
من پێم وایه كه ده‌كرێت بۆ لێكشیتاڵكردنی كه‌سێتی داعشی، داعشی وه‌ك فریادڕه‌سی عێراق و سوریا و جیهانی عه‌ره‌بی، پهناببهینه به‌ر دوو چه‌مكی گرنگی ده‌روونشیكار و ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێریك فرۆم) كه ساڵی 1963 له نامیلكه‌ی (جه‌نگ له‌ناو مرۆڤ خۆیدا) به‌كاریهێناون و وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆژی بۆ ووردبوونه‌وه له ڕه‌گوڕیشه‌ی وێرانسازیی بڵاویكردۆته‌وه، كه ئه‌وانیش بریتین له چه‌مكه‌كانی: نیكرۆفیلیا و بیۆفیلیا. | من پێم وایه كه ده‌كرێت بۆ لێكشیتاڵكردنی كه‌سێتی داعشی، داعشی وه‌ك فریادڕه‌سی عێراق و سوریا و جیهانی عه‌ره‌بی، پهناببهینه به‌ر دوو چه‌مكی گرنگی ده‌روونشیكار و ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێریك فرۆم) كه ساڵی 1963 له نامیلكه‌ی (جه‌نگ له‌ناو مرۆڤ خۆیدا) به‌كاریهێناون و وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆژی بۆ ووردبوونه‌وه له ڕه‌گوڕیشه‌ی وێرانسازیی بڵاویكردۆته‌وه، كه ئه‌وانیش بریتین له چه‌مكه‌كانی: نیكرۆفیلیا و بیۆفیلیا. | ||
بێگومان ئه‌م كاره خۆی له بنه‌ڕه‌تدا یه‌كێك بووه له هه‌وڵه دیار و به‌رچاوه‌كانی فرۆم له دژی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كاته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له ڕوسیا كردبوو. ئارگومێنتهكهی فرۆم له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه بوو، كه: ده‌توانینن ڕه‌گوڕیشه ده‌روونیه‌كانی خه‌مساردی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردن له كاره‌كته‌ری (نیكرۆفیلیكی) یا (عه‌شق بۆ مه‌رگ) دا بدۆزینه‌وه. دیاره مه‌به‌ستی فرۆم له به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه باسكردنی ئاره‌زووی سێكسی كه‌سی نیكرۆفیلیك نیه بۆ ته‌رم و لاشه، به‌ڵكو زیاتر به گشتی حه‌ز و ئاراسته‌یه‌كی سایكۆلۆژیانهیه بۆ جیهان له دۆخه مردوویی و پاسیڤی و وهستاویهكهیدا كه زۆر سانا كۆنترۆڵدهكرێت. | بێگومان ئه‌م كاره خۆی له بنه‌ڕه‌تدا یه‌كێك بووه له هه‌وڵه دیار و به‌رچاوه‌كانی فرۆم له دژی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كاته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له ڕوسیا كردبوو. ئارگومێنتهكهی فرۆم له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه بوو، كه: ده‌توانینن ڕه‌گوڕیشه ده‌روونیه‌كانی خه‌مساردی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردن له كاره‌كته‌ری (نیكرۆفیلیكی) یا (عه‌شق بۆ مه‌رگ) دا بدۆزینه‌وه. | ||
دیاره مه‌به‌ستی فرۆم له به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه باسكردنی ئاره‌زووی سێكسی كه‌سی نیكرۆفیلیك نیه بۆ ته‌رم و لاشه، به‌ڵكو زیاتر به گشتی حه‌ز و ئاراسته‌یه‌كی سایكۆلۆژیانهیه بۆ جیهان له دۆخه مردوویی و پاسیڤی و وهستاویهكهیدا كه زۆر سانا كۆنترۆڵدهكرێت. | |||
فرۆم ڕای وایه كه‌سانی نیكرۆفیلیكی شاگه‌شكه‌ن به مردوو، تاكه شتێك سه‌رنجیان ڕابكێشێت به ته‌نها ته‌رم و لاشه‌ی مردووه‌كانه، ئه‌وان چێژ له وورده‌كاریه‌كانی پارچه‌پارچه‌بوون و ڕزیین، مهحفبوونهوه و پۆخڵیی و بۆگه‌نبوونی لاشه‌كان وه‌رده‌گرن. | فرۆم ڕای وایه كه‌سانی نیكرۆفیلیكی شاگه‌شكه‌ن به مردوو، تاكه شتێك سه‌رنجیان ڕابكێشێت به ته‌نها ته‌رم و لاشه‌ی مردووه‌كانه، ئه‌وان چێژ له وورده‌كاریه‌كانی پارچه‌پارچه‌بوون و ڕزیین، مهحفبوونهوه و پۆخڵیی و بۆگه‌نبوونی لاشه‌كان وه‌رده‌گرن. | ||
ئه‌مانه (نیكرۆفیلییهكان) عاشقی تاریكی و ئه‌شكه‌وت، مهڵاسگه و شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ن. فرۆم پێیوایه ئه‌م جۆره كه‌سانه به سۆز و خۆشه‌ویستیان بۆ ڕابردوو ده‌ناسرێنه‌وه، له ڕابردوودا نیشته‌جێن و باوه‌ڕیان به داهاتوو نییه، هه‌ربۆیه ئاماده‌ن هه‌موو دونیا وێران بكه‌ن و مردوهكانیش بكوژنه‌وه تا ئه‌م هه‌سته پاتۆلۆژییهیان تێر بكه‌ن. ئه‌مانه به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبێن: له ئازادی و به‌رپرسیارێتی و هه‌موو ئه‌ركێكی تاكه‌كه‌سی ڕابكه‌ن، ئه‌ویش له ڕێی په‌شیمانبوونه‌وه و عهوداڵبوونیانهوه بۆ ڕابردوو. | ئه‌مانه (نیكرۆفیلییهكان) عاشقی تاریكی و ئه‌شكه‌وت، مهڵاسگه و شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ن. فرۆم پێیوایه ئه‌م جۆره كه‌سانه به سۆز و خۆشه‌ویستیان بۆ ڕابردوو ده‌ناسرێنه‌وه، له ڕابردوودا نیشته‌جێن و باوه‌ڕیان به داهاتوو نییه، هه‌ربۆیه ئاماده‌ن هه‌موو دونیا وێران بكه‌ن و مردوهكانیش بكوژنه‌وه تا ئه‌م هه‌سته پاتۆلۆژییهیان تێر بكه‌ن. | ||
ئه‌مانه به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبێن: له ئازادی و به‌رپرسیارێتی و هه‌موو ئه‌ركێكی تاكه‌كه‌سی ڕابكه‌ن، ئه‌ویش له ڕێی په‌شیمانبوونه‌وه و عهوداڵبوونیانهوه بۆ ڕابردوو. | |||
ته‌واو پێچه‌وانه‌ی كه‌سێتی بیۆفیلییانه كه كراوه‌ن، باوه‌ڕیان به گۆڕان و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌یه و ئیش بۆ داهاتوو ده‌كه‌ن. | |||
به ڕای فرۆم نیكرۆفیلیا له هه‌ردوو سادیست و غه‌ریزه‌ی مه‌رگه‌وه نزیكه، به‌ڵام هیچ كامیشیان به ته‌نیا ناتوانن گوزارشتی لێ بكه‌ن. | |||
هه‌ربۆیه سادۆماسۆشیزم یان وێرانسازیی دوو میكانیزمن بۆ ده‌ربازبوون و هه‌ڵاتن له ئازادی. سادۆماسۆشیزم هه‌م خۆیان ده‌خه‌نه ناڕه‌حه‌تی و تهڵزگهوه، هه‌م ئه‌وانی تریش. | |||
به‌ڵام كه‌سانی وێرانكار به‌ته‌نها له هه‌وڵی ته‌فروتوناكردنی ئهویتردان. | |||
ئامانجی سه‌ره‌كی من له‌م خوێندنه‌وه فرۆمییه بۆ دیارده‌ی داعش و شیكاركردنیان به پێی چه‌مكی نیكرۆفیلیا به‌ته‌نها له‌به‌ر دزێوكردنیان نیه، مه‌به‌ست لێی دێواندن و شهیتانكردنیان نیه، وه‌ك چۆن به ئامانجی وێناكردنی پێشمه‌رگه‌یش نیه وه‌ك هێزێكی بیۆفیلی عاشق به ژیان و به‌س، به‌ڵكو كێشه داعشه وه‌ك فریشته، وه‌ك فریادڕه‌س! | ئامانجی سه‌ره‌كی من له‌م خوێندنه‌وه فرۆمییه بۆ دیارده‌ی داعش و شیكاركردنیان به پێی چه‌مكی نیكرۆفیلیا به‌ته‌نها له‌به‌ر دزێوكردنیان نیه، مه‌به‌ست لێی دێواندن و شهیتانكردنیان نیه، وه‌ك چۆن به ئامانجی وێناكردنی پێشمه‌رگه‌یش نیه وه‌ك هێزێكی بیۆفیلی عاشق به ژیان و به‌س، به‌ڵكو كێشه داعشه وه‌ك فریشته، وه‌ك فریادڕه‌س! |
دوایین پێداچوونەوەی ٢١:٣٣، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١
نووسینی: شارا تاهیر
له ئێستادا كه جگه له مه‌رگی ڕووت خۆی، هیچ مانایه‌كی دی بۆ مردن نه‌ماوه‌ته‌وه، كه توندوتیژی و شه‌ڕانگێزی خۆمان و ئه‌وانی تریش بوونه‌ته‌وه سێبه‌ر و پێشڕه‌ویمان ده‌كه‌ن، ئیدی پێویسته ووردتر خوێندنه‌وه بۆ هه‌ندێ چه‌مك بكه‌ین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه داعش وه‌ك هێزێكی به‌ربه‌ری و دڕنده به ئێمه‌ی كورد نامۆ نییه، به‌ڵام هه‌ر پێوستمان به‌و میدیا ناپرۆفشناڵ و نه‌زانه نیه تا سیفات و سیمای ئه‌م دوژمنه‌مان بۆ ده‌ربخات و له‌به‌رچاومان زه‌قی بكاته‌وه.
چونكه له سه‌ر ئاسته سیاسیه‌كه‌ی هه‌مان سیستمی فاشیستی به‌عسه و زۆر به‌ئاسانی ڕه‌فتاره قێزه‌ون و سهدامیهكانیان ده‌ناسینه‌وه، وه‌كچۆن له‌سه‌ر ئاستی توندوتیژییه دینیهكهیشی هه‌مان ڤێرژنه موحهمهدییهكهیهی نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌به به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا به پێشكه‌وتووترین تێكنۆلۆژیای سه‌ربازیه‌وه خۆی نمایش ده‌كات!
من پێم وایه كه ده‌كرێت بۆ لێكشیتاڵكردنی كه‌سێتی داعشی، داعشی وه‌ك فریادڕه‌سی عێراق و سوریا و جیهانی عه‌ره‌بی، پهناببهینه به‌ر دوو چه‌مكی گرنگی ده‌روونشیكار و ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێریك فرۆم) كه ساڵی 1963 له نامیلكه‌ی (جه‌نگ له‌ناو مرۆڤ خۆیدا) به‌كاریهێناون و وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆژی بۆ ووردبوونه‌وه له ڕه‌گوڕیشه‌ی وێرانسازیی بڵاویكردۆته‌وه، كه ئه‌وانیش بریتین له چه‌مكه‌كانی: نیكرۆفیلیا و بیۆفیلیا.
بێگومان ئه‌م كاره خۆی له بنه‌ڕه‌تدا یه‌كێك بووه له هه‌وڵه دیار و به‌رچاوه‌كانی فرۆم له دژی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كاته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له ڕوسیا كردبوو. ئارگومێنتهكهی فرۆم له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه بوو، كه: ده‌توانینن ڕه‌گوڕیشه ده‌روونیه‌كانی خه‌مساردی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردن له كاره‌كته‌ری (نیكرۆفیلیكی) یا (عه‌شق بۆ مه‌رگ) دا بدۆزینه‌وه.
دیاره مه‌به‌ستی فرۆم له به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه باسكردنی ئاره‌زووی سێكسی كه‌سی نیكرۆفیلیك نیه بۆ ته‌رم و لاشه، به‌ڵكو زیاتر به گشتی حه‌ز و ئاراسته‌یه‌كی سایكۆلۆژیانهیه بۆ جیهان له دۆخه مردوویی و پاسیڤی و وهستاویهكهیدا كه زۆر سانا كۆنترۆڵدهكرێت.
فرۆم ڕای وایه كه‌سانی نیكرۆفیلیكی شاگه‌شكه‌ن به مردوو، تاكه شتێك سه‌رنجیان ڕابكێشێت به ته‌نها ته‌رم و لاشه‌ی مردووه‌كانه، ئه‌وان چێژ له وورده‌كاریه‌كانی پارچه‌پارچه‌بوون و ڕزیین، مهحفبوونهوه و پۆخڵیی و بۆگه‌نبوونی لاشه‌كان وه‌رده‌گرن.
ئه‌مانه (نیكرۆفیلییهكان) عاشقی تاریكی و ئه‌شكه‌وت، مهڵاسگه و شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ن. فرۆم پێیوایه ئه‌م جۆره كه‌سانه به سۆز و خۆشه‌ویستیان بۆ ڕابردوو ده‌ناسرێنه‌وه، له ڕابردوودا نیشته‌جێن و باوه‌ڕیان به داهاتوو نییه، هه‌ربۆیه ئاماده‌ن هه‌موو دونیا وێران بكه‌ن و مردوهكانیش بكوژنه‌وه تا ئه‌م هه‌سته پاتۆلۆژییهیان تێر بكه‌ن.
ئه‌مانه به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبێن: له ئازادی و به‌رپرسیارێتی و هه‌موو ئه‌ركێكی تاكه‌كه‌سی ڕابكه‌ن، ئه‌ویش له ڕێی په‌شیمانبوونه‌وه و عهوداڵبوونیانهوه بۆ ڕابردوو.
ته‌واو پێچه‌وانه‌ی كه‌سێتی بیۆفیلییانه كه كراوه‌ن، باوه‌ڕیان به گۆڕان و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌یه و ئیش بۆ داهاتوو ده‌كه‌ن.
به ڕای فرۆم نیكرۆفیلیا له هه‌ردوو سادیست و غه‌ریزه‌ی مه‌رگه‌وه نزیكه، به‌ڵام هیچ كامیشیان به ته‌نیا ناتوانن گوزارشتی لێ بكه‌ن.
هه‌ربۆیه سادۆماسۆشیزم یان وێرانسازیی دوو میكانیزمن بۆ ده‌ربازبوون و هه‌ڵاتن له ئازادی. سادۆماسۆشیزم هه‌م خۆیان ده‌خه‌نه ناڕه‌حه‌تی و تهڵزگهوه، هه‌م ئه‌وانی تریش.
به‌ڵام كه‌سانی وێرانكار به‌ته‌نها له هه‌وڵی ته‌فروتوناكردنی ئهویتردان.
ئامانجی سه‌ره‌كی من له‌م خوێندنه‌وه فرۆمییه بۆ دیارده‌ی داعش و شیكاركردنیان به پێی چه‌مكی نیكرۆفیلیا به‌ته‌نها له‌به‌ر دزێوكردنیان نیه، مه‌به‌ست لێی دێواندن و شهیتانكردنیان نیه، وه‌ك چۆن به ئامانجی وێناكردنی پێشمه‌رگه‌یش نیه وه‌ك هێزێكی بیۆفیلی عاشق به ژیان و به‌س، به‌ڵكو كێشه داعشه وه‌ك فریشته، وه‌ك فریادڕه‌س!
به‌ڵام چ فریادڕه‌سێك؟ فریادڕه‌سێكی وێرانكار! بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه فرۆم جیاكاری ده‌كات له نێوان دوو چه‌شنی جیاوازی فریادڕه‌سدا: فریادڕه‌سی وێرانكار و فریادڕه‌سی خاوه‌نپه‌یام. فریادڕه‌سی وێرانكار وه‌ك له نمونه داعشیهكهیدا ده‌یبینین به‌ناوی ڕزگاركردنی مرۆڤه‌وه دێت، به‌ڵام سه‌ره‌تا به سه‌ربڕینی مرۆڤ ده‌ستپێده‌كات، به دروشمی دامه‌زراندنه‌وه دێته سه‌ر شانۆ (دامه‌زراندنی خه‌لافه‌ت، ده‌وڵه‌ت و مه‌مله‌كه‌ت و حوكمڕانی و ده‌زگای ئایینیی)، كه‌چی هه‌ر خۆی ده‌وڵه‌ت و مه‌مله‌كه‌ت و ده‌زگاكانی حوكمڕانی و په‌رستگا ئایینیه‌كان (مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كان بۆ نمونه) خاپور و وێران ده‌كات. به‌ڵام نمونه پهیامدارهكهی فریادڕه‌س كه پێشمه‌رگه‌یه، كه ئومێدی به دونیایه‌كی باشتره و چاوی له ئایینده‌یه، پتر كار له‌سه‌ر دامه‌زراندن ده‌كات، له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانی، هه‌ر بۆیه زۆر گرنگه خۆی تێكه‌ڵ به ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌و كاره‌كته‌ره نیكرۆفیلییه نه‌كات، نه‌بێته فریادڕه‌سێكی وێرانكار، یان لانیكه‌م ته‌واو دوور له‌و جوگرافیا داعشییه خه‌ونه‌كانی خۆی ببینێت و ئومێده‌كانی به داهاتوو په‌ره‌پێبدات.
داعش وه‌ك هێزێكی خاپوركهری خۆ به فریادڕهسزان خواستیه‌تی خاسیه‌ته‌كانی ئه‌و كاره‌كته‌ره نیكرۆفیلییه بۆ خانهبهخانهی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بگوێزێته‌وه، به‌ڵام ئایا پێشمه‌رگه چۆن به‌ر به‌م درمه ده‌گرێت و ناهێڵێت وه‌ك تاعون له‌ش و هه‌ست و بیری په‌كبخات! به‌چی؟ به‌وه‌ی كه هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و دیمه‌نی كوشتن و سه‌ربڕینه‌كان بڵاوبكاته‌وه، توندوتیژی پهخشبكاتهوه، جهندرمهئاسا و مولازم موحسینیانه، بهچهپڵهڕێزانهوه ته‌رم به ئۆتۆمبێل ڕابكێشێت و وێنه‌ی سێڵفی و دوێڵ له‌گه‌ڵ سه‌ری بڕدراوی داعشه‌كاندا بگرێت و ڕاسته‌وخۆ له فه‌یسبوك په‌خشیان بكات؟ ئایا خودی پێشمه‌رگه وه‌ك فریادڕه‌سێكی خاوه‌ن په‌یام، به‌م كارانه‌ی ڕیسكی نیكرۆفیلیبوونی خۆی و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ده‌مامكی فریادره‌سه وێرانكارهكه ناكات؟
2015 شارا تاهیر