جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «کاوە حەمە مستەفا (کاوەی ئیزاعە)»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «کاوە حەمە مستەفا ناسراو بە ( کاوەی ئیزاعە) لە ساڵی 1960 لە شاری '''سلێمانی''' لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی نەورۆز و دواناوەندیش لە قوتابخانەی ڕۆشنبیر خوێندوە، پاشان لە ساڵی 1982 ئامادەیی پیشەسازی '''سلێمانی''' تەواو کردووە. ساڵی 1979 پەی...»ەوە)
 
ھێڵی ٢٩: ھێڵی ٢٩:




[[پۆل:کەسایەتی]][[پۆل: جۆری کەس: ڕاگەیاندنکار/ میدیاکار]][[پۆل:جۆری کەس: پێشمەرگەی دێرین]][[پۆل:جۆری کەس: سەربازی]][[شار و شارۆچکەکان: سلێمانی]][[وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان]]
[[پۆل:کەسایەتی]][[پۆل: جۆری کەس: ڕاگەیاندنکار/ میدیاکار]][[پۆل:جۆری کەس: پێشمەرگەی دێرین]][[پۆل:جۆری کەس: سەربازی]][[پۆل:شار و شارۆچکەکان: سلێمانی]][[پۆل:وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٣٢، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

کاوە حەمە مستەفا ناسراو بە ( کاوەی ئیزاعە)

لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی نەورۆز و دواناوەندیش لە قوتابخانەی ڕۆشنبیر خوێندوە، پاشان لە ساڵی 1982 ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی تەواو کردووە.

ساڵی 1979 پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانوە

لە دوایی تەواوکردنی خوێندن ساڵی 1982 پەیوەندی دەکات بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەبێت بە پێشمەرگە.

سەرەتا لە ناوزەنگ لە سکرتارییەتی ڕەوانشاد مام جەلال ئەبێتە پێشمەرگەی دەستەی پارێزگاری.

لە کۆتایی ساڵی 1983 ئەگوازرێتەوە بۆ ئینزگەی دەنگی گەلی کوردستان لە شارەدێی بەرگەڵو نازناوی کاوەی ئیزاعەکەش لە وەوە هاتووە.


ناوبراو لە شاخ دووجار بریندار بووە و جارێکیشی بە سەختی بە چەکی کیمیایی لە گوندی شاناخسێ بریندار بووە، لە نەخۆشخانەکانی ئێران چارەسەری بۆ کراوە، تا ئێستاش کاریگەری چەکی کیمایی لە سەر چاوەکانی و سنگ و هەناسەی هەر ماوە.

کاوە حەمە مستەفا لە ڕاگەیاندی بەرەی کوردستانی لە گوندی ڕاژان کاری کردووە تا دوای ڕاپەڕینەکەی بەهاری ساڵی 1991، پاشان گەڕاوەتەوە سکرتاریەتی مام جەلال وەک شوفێری دەستەی پارێزگاری لە مام جەلال ( جەلال تاڵەبانی) کاری کردووە.

لە کاتی ڕاپەرینەکەدا بۆ یەکەمجار سەفەری بەغدا کردووە لەگەڵ مام جەلالدا وەک ستافی ڕاگەیاندن بۆ دامەزراندنی تەلەفیزیۆنی حریە.

دواتر خولی سەربازی بینوە و دوایی پڕۆسەی ئازادی ئێراق و دامەزراندنی هێزی پاسەوانی سنوور گواستراوەتەوە بۆ لیوای 3ی پاسەوانی سنوور لە سلێمانی دەستبەکار بووە سنووری لیوای 3 لە خانەقین تا شارۆچکەی قەڵادزێ بووە بە درێژترین و گەورەترین لیوای وەزارەتی ناوخۆی ئێراق هەژمار دەکرێت.

لە ناو هێزی پاسەوانی سنووردا هەموو پلە و پایەکانی بێنووە تا گەیشتۆتە بەرێوەبەری گشتی هەواڵگیری لیوای 3.

هێزەکانی لیوای 3ی سنووری شاری سلێمانی بەشداری شەری داعش (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) دەکەن و کاریگەری بەرچاویان لەو سنوورەدا هەبووە، هەربۆیە دوایی هێرش و پەلامارێکی کەم وێنە جارێکی تر (کاوە حەمە مستەفا) لە شەڕی دژ بە داعش زۆر بە سەختی بریندار ئەبێت و لە کەناری مەرگ دەگەرێتەوە. ناوبراو بە رێژەی لە سەدا چل کەمئەندام ئەبیت.

لەدوای خزمەتێکی زۆر بە خاک و نیشتمان بە پلەی عەمید خانەنشین کراوە.