جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دیار غەریب»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:0006 (2)54.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:0006 (2)54.jpg|وێنۆک]]
دیار غەریب محەمەد ھەروەھا بە ھەڤال ھەڵمەت ناسراوە، (لەدایکبووی ١٩٧٣ لە قەرەداغ – لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە چیای قەندیل شەهید دەکرێت) ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و ھەروەھا ھاوسەرۆکی پارتیەکی ھەڵوەشێندراوی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە) بوو کە لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیلەوە کوژراو.
دیار غەریب محەمەد ھەروەھا بە ھەڤال ھەڵمەت ناسراوە، (لەدایکبووی ١٩٧٣ لە قەرەداغ – لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە چیای قەندیل شەهید دەکرێت) ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و ھەروەھا ھاوسەرۆکی پارتیەکی ھەڵوەشێندراوی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە) بوو کە لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیل شەهید بوو.

دیار غەریب محەمەد لە ساڵی ١٩٧٣ لە ناوچەی قەرەداغ لە دایک بوو. لە کۆلێژی زانست وانەی فیزیکی خوێندەوە.  
دیار غەریب محەمەد لە ساڵی ١٩٧٣ لە ناوچەی '''[[قەرەداغ]]''' لە دایکبوو. لە کۆلێژی زانست وانەی فیزیکی خوێندەوە.  

برایەکی گەورەتری بە ناوی دلێر لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ لە شاری کەرکووک کوژراو. تا ساڵی ١٩٩٦ لە شارۆچکەی سێوسێنان لە قەرەداغ وەکوو مامۆستای قوتابخانە کاری دەکرد.
برایەکی گەورەتری بە ناوی دلێر لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ لە شاری کەرکووک کوژراو. تا ساڵی ١٩٩٦ لە شارۆچکەی سێوسێنان لە قەرەداغ وەکوو مامۆستای قوتابخانە کاری دەکرد.

دیار غەریب بە دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیان کرد بە شەڕ لە بەرامبەر یەکەوە، لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندیی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان گرت و چوو لە ڕێزەکانی گەریلاکانی ئەو حیزبە.
دیار غەریب بە دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان کە '''[[پارتی دیموکراتی کوردستان]]''' و '''[[یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان]]''' دەستیان کرد بە شەڕ لە بەرامبەر یەکەوە، لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندیی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان گرت و چوو لە ڕێزەکانی گەریلاکانی ئەو حیزبە.

[[پەڕگە:0008 (2)658.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
[[پەڕگە:0008 (2)658.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
ھێڵی ٤٠: ھێڵی ٤٠:
[[پەڕگە:0009 (3)332.jpg|وێنۆک]]  
[[پەڕگە:0009 (3)332.jpg|وێنۆک]]  
[[پەڕگە:0010 (3)223.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:0010 (3)223.jpg|وێنۆک]]
دیار غەریب لە ڕۆژی ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە چیای قەندیل لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیل لە باشووری کوردستانەوە کوژراو.  
دیار غەریب لە ڕۆژی ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە چیای قەندیل لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیل لە باشووری کوردستان شەهید بوو.  

دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوەکانی دەوران جانفیدا (موراد گوندوز) و شاھین دجلە (عەبدولقادر ئاسلان) لەگەڵ دیار غەریب کوژراون.
دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوەکانی دەوران جانفیدا (موراد گوندوز) و شاھین دجلە (عەبدولقادر ئاسلان) لەگەڵ دیار غەریب شەهید بوون.

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕۆژی ٧ی تەممووز بە بڵاوکردنی ڕاگەیاندنامەیەک کوژراونی دیار غەریب و دوو گەریلای دیکەی پشتڕاستکردەوە و ئەم ڕووداوە بە شێوەیەکی ڕێکەوت نەبووە و حکۆمەتی تورکیا بە پیلانێکی بەرنامەڕێژکراو بۆ ئەم ئۆپێراسییۆنە ھەمووی ھێز و سیخوڕەکانی لە باشوور کۆ کردبوو.

ھێڵی ٥٤: ھێڵی ٥٤:
لێکۆڵێن ھەروەھا داوای ئەوە کردووەتەوە کە ناوی ئەو ئەندامانی پاراستن کە لە کۆبوونەوەکەدا بوونە و ھاوکارییان لەگەڵ میتی تورکیا کردووە لە بەردەستیانە.  
لێکۆڵێن ھەروەھا داوای ئەوە کردووەتەوە کە ناوی ئەو ئەندامانی پاراستن کە لە کۆبوونەوەکەدا بوونە و ھاوکارییان لەگەڵ میتی تورکیا کردووە لە بەردەستیانە.  

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم لە وەڵامی ئەم ھەواڵە بە دەربڕینی ڕاگەیانراوێک، بێ ئەوەی کە کوشتنی دیار غەریب تاواندار بکات، بەشداریی خۆی لەم کوشتنە ڕەتکردووەتەوە و بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی ھەریمی باشووری کوردستانی تاوانبار کردووەتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم لە وەڵامی ئەم ھەواڵە بە دەربڕینی ڕاگەیانراوێک، بێ ئەوەی کە کوشتنی دیار غەریب تاواندار بکات، بەشداریی خۆی لەم کوشتنە ڕەتکردووەتەوە و بوونی '''[[پارتی کرێکارانی کوردستان]]''' لە ناوچەکانی ھەریمی باشووری کوردستانی تاوانبار کردووەتەوە.

لە ڕۆژی ١٤ی ئابی ٢٠١٩ مەراسیمی چلەمین ڕۆژی کوژرانی دیار غەریب لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو و یادی بەرزڕاگێڕا<ref>سەرچاوە: https://ckb.wikipedia.org/wiki</ref>

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٧:٣٤، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

0006 (2)54.jpg

دیار غەریب محەمەد ھەروەھا بە ھەڤال ھەڵمەت ناسراوە، (لەدایکبووی ١٩٧٣ لە قەرەداغ – لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە چیای قەندیل شەهید دەکرێت) ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و ھەروەھا ھاوسەرۆکی پارتیەکی ھەڵوەشێندراوی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە) بوو کە لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیل شەهید بوو.

دیار غەریب محەمەد لە ساڵی ١٩٧٣ لە ناوچەی قەرەداغ لە دایکبوو. لە کۆلێژی زانست وانەی فیزیکی خوێندەوە.

برایەکی گەورەتری بە ناوی دلێر لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ لە شاری کەرکووک کوژراو. تا ساڵی ١٩٩٦ لە شارۆچکەی سێوسێنان لە قەرەداغ وەکوو مامۆستای قوتابخانە کاری دەکرد.

دیار غەریب بە دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیان کرد بە شەڕ لە بەرامبەر یەکەوە، لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندیی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان گرت و چوو لە ڕێزەکانی گەریلاکانی ئەو حیزبە.

0008 (2)658.jpg

چالاکیی سیاسی

دیار غەریب لە ساڵی ١٩٩٢ چالاکیەکانی خۆی دەستیپێکرد.

لە ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشنا بوو و چوو بۆ ڕۆژاوای کوردستان و شاری دیمەشق لە وڵاتی سووریا و لەورەدا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئەجەلان دیداری کرد و بە ماوەی ١٣ مانگ لە ئەکادیمیای مەحسوم کۆرکماز لە دۆڵی بیقاع دەورەی پەروەردەی تێپەڕاند و بوو بە گەریلا و ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان.

لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە، دیار غەریب بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە) و لەگەڵ نەجیبە عومەر تا ساڵی ٢٠١٤ کە ئەو حیزبە ھەڵوەشێندراو بەڕێوەیدەبرد.

بە دوای ھەڵوەشێنی پارتی چارەسەری دیموکرات چوو بۆ بناری قەندیل و بە ھۆی ئەزموونی لە جەرگەی خەبات وەکوو ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دا.

بەرھەمەکان

  • کورەتە مێژوویەکی عێراق و باشوری کوردستان
  • مانڤیستۆی گەنجانی باشوری کوردستان
  • خۆبەرێوبەری دیموکراتی
  • قەیرانی سیستەم و پرسی پێشەنگایەتی لە باشوری کوردستان
  • ھەڵوێستەیەک دەربارەی ئایین و باوەڕمەندیی
  • خوێندنەوەیەکی نوێ لە مێژووی کوردستان

کۆی بەرھەمەکان

لە نەورۆزی ساڵی ٢٠٢١ کتێبێک لە ژێر ناوی دیار غەریب: مانیفێستۆی كەسێتی ئازاد و شۆڕشگێڕی كوردستان لە پێنج بەرگدا بڵاو کرا.

ئەم کتێبە کە لە لایەن حەسەن جوودیەوە ئامادە کراوە، سەرجەمی بەرھەمەکان، ژیاننامە، كۆوتار و چاوپێكەوتنەكانێک سەبارەت بە دیار غەریب لە خۆ دەگرێتەوە.

ئەم کتێبە لە ڕۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕێوڕەسمی نەوڕۆز لە قەندیل پەردە لەسەری لادرا و بڵاو کرا.

0002 (7)963.jpg

مردن

0009 (3)332.jpg
0010 (3)223.jpg

دیار غەریب لە ڕۆژی ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە چیای قەندیل لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیل لە باشووری کوردستان شەهید بوو.

دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوەکانی دەوران جانفیدا (موراد گوندوز) و شاھین دجلە (عەبدولقادر ئاسلان) لەگەڵ دیار غەریب شەهید بوون.

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕۆژی ٧ی تەممووز بە بڵاوکردنی ڕاگەیاندنامەیەک کوژراونی دیار غەریب و دوو گەریلای دیکەی پشتڕاستکردەوە و ئەم ڕووداوە بە شێوەیەکی ڕێکەوت نەبووە و حکۆمەتی تورکیا بە پیلانێکی بەرنامەڕێژکراو بۆ ئەم ئۆپێراسییۆنە ھەمووی ھێز و سیخوڕەکانی لە باشوور کۆ کردبوو.

وێبگەی لێکۆڵین سەبارەت بە کوشتنی دیار غەریب بە ڕۆلی ڕێکخراوەی پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی کردووە و نووسیوە کە لە ڕۆژی ٥ی تەممووز دیار غەریب لەگەڵ دانیشتوانی بناری قەدیل کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند ئەندامی پاراستنیش ھەبووە کە ئەرکدار کرابوون زانیاریەکی ورد سەبارەت بە دیار غەریب بە پاراستن بدەن.

دیار غەریب لە کۆبوونەکەدا بە خەڵک گۆتووە کاربەدەستانی باشوور دەیانھەوێت پەکەکە وەکوو بەرپرسی کۆمەڵکۆژییەکانی تورکیا پێشان بدەن، بەم ھۆیە ئیمرۆژ لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکرات کۆدەبیننەوە تا سکاڵامان ڕابگەینین.

بەدوای ئەوە دیار غەریب لەگەڵ دوو گەریلا کۆبوونەوەکەیان بەجێھیشتووە تا لەگەڵ شاندێکی پارتی دیمۆکرات دیدار بکەن، کە لەو کاتە بە ھۆی بەردۆمانی فڕۆکەکانی تورکیا دەکوژرێن.

لێکۆڵێن ھەروەھا داوای ئەوە کردووەتەوە کە ناوی ئەو ئەندامانی پاراستن کە لە کۆبوونەوەکەدا بوونە و ھاوکارییان لەگەڵ میتی تورکیا کردووە لە بەردەستیانە.

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم لە وەڵامی ئەم ھەواڵە بە دەربڕینی ڕاگەیانراوێک، بێ ئەوەی کە کوشتنی دیار غەریب تاواندار بکات، بەشداریی خۆی لەم کوشتنە ڕەتکردووەتەوە و بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی ھەریمی باشووری کوردستانی تاوانبار کردووەتەوە.

لە ڕۆژی ١٤ی ئابی ٢٠١٩ مەراسیمی چلەمین ڕۆژی کوژرانی دیار غەریب لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو و یادی بەرزڕاگێڕا[١]