جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «شەماڵ موفتی»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(٢ دەستکاری لەلایەن ٢ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی، ساڵی 1955، لە شاری بەغداد، لە بنەماڵەیەكی ئایینپەروەر لەدایكبووە، هەر لەوێ، دەستی بە خوێندنی سەرەتایی كردووە. | |||
[[پەڕگە: | [[پەڕگە:مامۆستا شەماڵ موفتی.jpg|وێنۆک]] | ||
ساڵی 1972، کۆلێژی ئەمریکیی لە بەغداد تەواودەکات. | |||
ساڵی 1977، بەشی زانستی گڵی لە كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی تەواوكردووە و چەند ساڵێك مامۆستا بووە. | |||
شهماڵ موفتی، له ههشتاكانی سهدهی رابردووهوه، دهستیكردووه به نووسینی بابهتی زانستی، له گۆڤارهكانی، "علوم" و "نەورۆز عێراق"، بڵاویکردوونەتەوە، هاوکات، چەندین بابەتی گرنگیشی لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی عەرەبی، بەشێکی زۆریان ئەو بابەتانە بوون کە خەڵاتی (نۆبڵ)یان لەسەر وەرگیراوە. | |||
شهماڵ موفتی، بەدرێژایی ژیانی، هاوشانی کاری بانگخوازیی و زانستییدا، خزمهتێکی گەورەی بە ژینگه کردووە و بەردەوام هۆشیاری لەبارەی ژینگهپارێزییەوە داوە، بۆ ئەم ئامانجەش پاش راپهڕینی ساڵی 1991، لهگهڵ چەند کەسێک، كۆمهڵهی كوردستانێكی سهوزی دامهزراندووە. | |||
ساڵی 2003، پاش روخانی رژێمی بهعس، بووه بە جێگری وهزیری ژینگهی عێراق. | |||
[[پەڕگە:326676825 .jpg|وێنۆک|چەپ]] | |||
ناوبراو پێشکەشکاری بەرنامەی میحراب بووە. | ناوبراو پێشکەشکاری بەرنامەی میحراب بووە. | ||
شەماڵ موفتی پێشکەشکاری بەرنامەی میحراب بوو. میحراب سەرەتا لە تەلەفزیۆنی ناوخۆیی یەکگرتوو پەخشکرا، دواتر لەکەناڵی ئاسمانی سپێدە پەخشکرا. | شەماڵ موفتی پێشکەشکاری بەرنامەی میحراب بوو. میحراب سەرەتا لە تەلەفزیۆنی ناوخۆیی یەکگرتوو پەخشکرا، دواتر لەکەناڵی ئاسمانی سپێدە پەخشکرا. | ||
لەگەڵ بەرزی ئاستی زانستی و هۆشمەندییدا، هێمنییەکەی شەماڵ موفتی، لەشێوازی قسەکردندا، هۆکاری راکێشانی سەرنجی گوێگرانی بووە، لەکاتی قسەکردندا، نموونەی پاڵپشت به بهڵگهی زانستیی هێناوەتەوە و ههوڵیداوە بەم شێوازە، پهیامه ئاینیی و زانستییهكهی باشتر بگەیەنێت، تاوەکو لەلایەن خەڵکەوە، کاریگەرییان لەسەر جێبهێڵێت. | |||
پهروهردهكردنی تاک، كرۆكی پهیامه ئاینی و پهروهردهیی و زانستییهكانی شهماڵ موفتی بووە، پێی وابووە، گەر تاکەکان به ئاكار و رهفتاری جوان پهروهردهبكرێن، دەبنە هۆی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تهندروست، كه خزمهتی گهوره به مرۆڤایهتی بكات. | |||
[[پەڕگە:بەیان سولەیمان خەندان هاوژینی مامۆستا شەماڵ موفتی.jpg|وێنۆک|ڕاست|alt=بەیان سولەیمان خەندان هاوژینی مامۆستا شەماڵ موفتی|بەیان سولەیمان خەندان هاوژینی مامۆستا شەماڵ موفتی]] | |||
شەماڵ موفتی لە ماوەی ژیانیدا، لە چەندین وێستگەی گرنگدا کاری کردووە، ساڵانی 2007 بۆ 2011، راوێژكاری وەزارەتی ژینگەی كوردستان بووە، ساڵانی 2004 بۆ 2007، بەڕێوەبەری گشتی و بڕیاردەری لیژنەی راوێژكاری وەزارەتی ژینگە بووە، سەرۆكی لیژنەی هەمواركردنەوەی یاسای ژینگە بووە، بابەتی هەفتانەی بۆ كارمەندان پێشکەشکردووە، بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیارییان بە درێژایی ساڵ، کۆرسی بۆ خوێندنی ژینگە لە خوێندنی ناوەندی داناوە، خولی هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی لە شارەكانی كوردستان کردووەتەوە، تاوەکو لە ساڵی 2012، خانەنشین دەبێت. | |||
[[پەڕگە:323894933 .jpg|وێنۆک|چەپ]] | |||
شەماڵ موفتی، چەند ساڵێک بەر لە کۆچیدوایی، توشی نەخۆشیی بووە، پاش ساڵانێک لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشییدا، رێکەوتی 19-02-2016، لە تەمەنی 61 ساڵییدا کۆچیدوایی کردووە. | |||
* '''[[کۆباسەکانی میحراب بەرگی 1 - 7]]''' | |||
[[پۆل:کەسایەتی]] | [[پۆل:کەسایەتی]] |
دوایین پێداچوونەوەی ٠٨:٣٧، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤
شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی، ساڵی 1955، لە شاری بەغداد، لە بنەماڵەیەكی ئایینپەروەر لەدایكبووە، هەر لەوێ، دەستی بە خوێندنی سەرەتایی كردووە.
ساڵی 1972، کۆلێژی ئەمریکیی لە بەغداد تەواودەکات.
ساڵی 1977، بەشی زانستی گڵی لە كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی تەواوكردووە و چەند ساڵێك مامۆستا بووە.
شهماڵ موفتی، له ههشتاكانی سهدهی رابردووهوه، دهستیكردووه به نووسینی بابهتی زانستی، له گۆڤارهكانی، "علوم" و "نەورۆز عێراق"، بڵاویکردوونەتەوە، هاوکات، چەندین بابەتی گرنگیشی لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی عەرەبی، بەشێکی زۆریان ئەو بابەتانە بوون کە خەڵاتی (نۆبڵ)یان لەسەر وەرگیراوە.
شهماڵ موفتی، بەدرێژایی ژیانی، هاوشانی کاری بانگخوازیی و زانستییدا، خزمهتێکی گەورەی بە ژینگه کردووە و بەردەوام هۆشیاری لەبارەی ژینگهپارێزییەوە داوە، بۆ ئەم ئامانجەش پاش راپهڕینی ساڵی 1991، لهگهڵ چەند کەسێک، كۆمهڵهی كوردستانێكی سهوزی دامهزراندووە.
ساڵی 2003، پاش روخانی رژێمی بهعس، بووه بە جێگری وهزیری ژینگهی عێراق.
ناوبراو پێشکەشکاری بەرنامەی میحراب بووە.
شەماڵ موفتی پێشکەشکاری بەرنامەی میحراب بوو. میحراب سەرەتا لە تەلەفزیۆنی ناوخۆیی یەکگرتوو پەخشکرا، دواتر لەکەناڵی ئاسمانی سپێدە پەخشکرا.
لەگەڵ بەرزی ئاستی زانستی و هۆشمەندییدا، هێمنییەکەی شەماڵ موفتی، لەشێوازی قسەکردندا، هۆکاری راکێشانی سەرنجی گوێگرانی بووە، لەکاتی قسەکردندا، نموونەی پاڵپشت به بهڵگهی زانستیی هێناوەتەوە و ههوڵیداوە بەم شێوازە، پهیامه ئاینیی و زانستییهكهی باشتر بگەیەنێت، تاوەکو لەلایەن خەڵکەوە، کاریگەرییان لەسەر جێبهێڵێت.
پهروهردهكردنی تاک، كرۆكی پهیامه ئاینی و پهروهردهیی و زانستییهكانی شهماڵ موفتی بووە، پێی وابووە، گەر تاکەکان به ئاكار و رهفتاری جوان پهروهردهبكرێن، دەبنە هۆی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تهندروست، كه خزمهتی گهوره به مرۆڤایهتی بكات.
شەماڵ موفتی لە ماوەی ژیانیدا، لە چەندین وێستگەی گرنگدا کاری کردووە، ساڵانی 2007 بۆ 2011، راوێژكاری وەزارەتی ژینگەی كوردستان بووە، ساڵانی 2004 بۆ 2007، بەڕێوەبەری گشتی و بڕیاردەری لیژنەی راوێژكاری وەزارەتی ژینگە بووە، سەرۆكی لیژنەی هەمواركردنەوەی یاسای ژینگە بووە، بابەتی هەفتانەی بۆ كارمەندان پێشکەشکردووە، بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیارییان بە درێژایی ساڵ، کۆرسی بۆ خوێندنی ژینگە لە خوێندنی ناوەندی داناوە، خولی هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی لە شارەكانی كوردستان کردووەتەوە، تاوەکو لە ساڵی 2012، خانەنشین دەبێت.
شەماڵ موفتی، چەند ساڵێک بەر لە کۆچیدوایی، توشی نەخۆشیی بووە، پاش ساڵانێک لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشییدا، رێکەوتی 19-02-2016، لە تەمەنی 61 ساڵییدا کۆچیدوایی کردووە.