جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «جەمال عیرفان»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «جەمال عەبدوڵلا عیرفانی مەلا ڕەسولی کاژاوی ناسراو بە جەمال عیرفان (لەدایکبووی ١٨٨١-...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
جەمال عەبدوڵلا عیرفانی مەلا ڕەسولی کاژاوی ناسراو بە جەمال عیرفان (لەدایکبووی ١٨٨١-مردووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٢) ئەفسەر و کاربەدەستێکی کورد بوو. لە پاڵ کارە ئیدارییەکانی، جەمال لە ڕۆژنامەی پێشکەوتن نووسینی بڵاوکردۆتەوە. زۆرجار جەمال بەیەکەم تیرۆرکراوی سیاسیی کورد دەناسرێت. | جەمال عەبدوڵلا عیرفانی مەلا ڕەسولی کاژاوی ناسراو بە جەمال عیرفان (لەدایکبووی ١٨٨١-مردووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٢) ئەفسەر و کاربەدەستێکی کورد بوو. | ||
لە پاڵ کارە ئیدارییەکانی، جەمال لە ڕۆژنامەی پێشکەوتن نووسینی بڵاوکردۆتەوە. | |||
زۆرجار جەمال بەیەکەم تیرۆرکراوی سیاسیی کورد دەناسرێت. | |||
'''ژیانی سەرەتایی و خێزان''' | '''ژیانی سەرەتایی و خێزان''' |
وەک پێداچوونەوەی ٠٧:٤٧، ٧ی ئابی ٢٠٢١
جەمال عەبدوڵلا عیرفانی مەلا ڕەسولی کاژاوی ناسراو بە جەمال عیرفان (لەدایکبووی ١٨٨١-مردووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٢) ئەفسەر و کاربەدەستێکی کورد بوو.
لە پاڵ کارە ئیدارییەکانی، جەمال لە ڕۆژنامەی پێشکەوتن نووسینی بڵاوکردۆتەوە.
زۆرجار جەمال بەیەکەم تیرۆرکراوی سیاسیی کورد دەناسرێت.
ژیانی سەرەتایی و خێزان
جەمال لە ساڵی ١٨٨١ لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە شاری سلێمانی لەدایکبوو. باوکی ناوی عیرفان بوو وە دایکی ناوی ئامینە، دوو برا و چوار خوشکی ھەبووە ئەحمەد، و عەلی وە خوشکەکانیشی ناویان نائیلە، حەفسە، کامیلە و حەبیبە بوون.
جەمال سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی و لەپاشانیش لە قوتابخانەی ڕوشدییە خوێندوویەتی، دواتریش لە بەغدا خوێندنی ئامادەیی سەربازی تەواوکردووە، بۆ درێژەدان بەخوێندنەکەی ڕوویکردۆتە ئیستەمبوڵ لەوێ کۆلێژی سەربازی خوێندووە.
جەمال لەگەڵ خەدیجە ھاوسەرگیری کرد و بوونە خاوەنی کوڕ و کچێک بەناوەکانی عادل و جەمیلە.
کارکردن
لە دوای تەواوکردنی خوێندن، جەمال گەڕاوەتەوە سلێمانی ئەوکاتەش وڵاتەکە لەژێر دەسەڵاتی ئینگلیز بووە.
لەو دەمە، جەمال بووەتە بەرپرسی یەکەی سوارە لە ھێزی لیڤی. بۆ ماوەیەکیش بووەتە بەڕێوبەری ناحییەی مەرگە، ھەروەھا ئەندامی مەجلیسی ئیدارەی سلێمانی.
تیرۆرکردن
لە ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٢، جەمال عیرفان تیرۆرکرا، ھۆکاری تیرۆرکردنەکەشی ناڕوونە، بەڵام ڕۆژنامەی ڕۆژی کوردستان بەھۆکاری پێشکەوتنخوازییەکانی بووە.
ھەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوەکردووە، کە جەمال لەلایەن پیاوەکانی شێخ مەحموود تیرۆرکراوە، لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی تەلەفزیۆنی خاک، بنەماڵەی جەمال عیرفان ئەوەیان ڕەتکردەوە.