جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ژمارە 13كەی عەلی حەمەساڵح شوم نەبوو»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «نووسینی '''جوانڕۆ محەمەد ئەحمەد''' وێنۆک له زۆربهی کلتورهکانی جیهاندا، ژماره 13 هێمای نهگبهتی و شوومی دهگهیهنێت. به جۆرێک له زۆر ولاتاندا ئهپارتمانی 13 قات دروست ناکهن ، یان له زۆر هۆتێلدا، ژماره 13 یان لابردوو...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) ب (Manu پەڕەی ژمارە 13كەی عەلی حەمەساڵح شوم نەبوو !ی گواستەوە بۆ ژمارە 13كەی عەلی حەمەساڵح شوم نەبوو) |
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |
(بەبێ جیاوازی)
|
دوایین پێداچوونەوەی ٠٨:٥٨، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤
نووسینی جوانڕۆ محەمەد ئەحمەد
له زۆربهی کلتورهکانی جیهاندا، ژماره 13 هێمای نهگبهتی و شوومی دهگهیهنێت. به جۆرێک له زۆر ولاتاندا ئهپارتمانی 13 قات دروست ناکهن ، یان له زۆر هۆتێلدا، ژماره 13 یان لابردووه، چونکه زۆرێک له میوانهکان ترسیان لهم ژمارهیه ههیه، بهتایبهتی له وڵاتی بهریتانیادا ، ئهم ژمارهیه زۆر خۆشهویست نییه.
لە كوردەواری خۆشماندالە زۆرێك مەجلیسو گفتوگۆدا كە باسی ژمارەی تێدا بكرێت یە كسەر دەوترێت 13 شومەو هەمیشە وەك ژمارەیەكی شوم ناوی دەبرێت و زۆرێك هاوڵاتی كە بڕوایان بەو وەهمەهە یە، كە ژمارە سیانزە شومو نەهاتبێت، ئەوا زۆر كات سڵی لێدەكەنەوەو خۆیانی لێدەپارێزن.
لەژمارەی مۆبایلو بە تایبەت ئوتومبێلیشدا ئەگەر ژمارە 13 تێدابێت ئەوا سڵدەكەنەوەو بە ترس و گومانەوە مامەڵەی لە گەڵ دەكەن. بەبۆچونی من ئەم بابەتە كەلە كوردەواریدا زۆر دەوترێتەوە جگە لە وەهمێك هیچی دی نیەو پەیوەندی بە بیر كردنەوەی ئەو تاكانەوە هەیە كە لە ناخیاندا كردویانەتە هێڵیكی مەترسیدار.
ئەگەر قەراربێت ژمارە 13 شومبێت ئەوا دەبو عەلی حەمە ساڵح ی كاندیدی ژمارە 13 ی لیستی 117ی بزوتنەوەی گۆڕان جگە لە چەند سەد دەنگێك هیچی دی نەهێنایە. پێدەچێت زۆر كەس لە كاتی بانگەشەشدا ئەو پرسیارو وەڵامەیان لە خۆیان كردبێت تۆبڵیی حاڵی ئەو كاندیدانە چۆن بێت كە لە ڕیز بەندیەكەدا ژمارە 13 ن.
ئەمەوێت بۆچونەكەی خۆم بەوە پشت ئەستوركەم كە شومی ژمارە لەوەهم زیاتر هیچی تر نیە، ئەوەی لە دەر ئەنجامەكاندا بینیمان عەلی حەمە ساڵحی كاندیدی ژمارە 13ی بزوتنەوەی گۆڕان 139.829دەنگی بە دەست هێناوە بۆ پەڕلەمانی كوردستان و بە پێی داتاكانیش ئەو كاندیدە ژمارە سیانزەیە یەكەمی سەرجەم لیستەكانەو زۆرترین دەنگی بە دەست هێناوە.
ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە لە كۆمەڵگای كوردیدا قردێلەی سور دەدرێت لە هەندێك بابەت و بە جۆرێك مەترسیدار دەكرێن كە مرۆڤ سڵبكاتەوە، لە دەست بۆبردنیان لەوانە هەندێك ژمارەو هەندێك گۆڕانی و هەندێك شوێنن كە ئاوا بەو شێوەیە ترسناك كراون و ناوی (شوم) یان لێنراوە كە وەك ئاماژەم بۆكرد بە بۆچونی من جگە لە خورافیاتێكی دروست كراوی هیچی دی نیەو عەلی ژمارە 13 ش باشترین نمونەی زیندوە لە بەردەستدا.