جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(٤٨ دەستکاری لەلایەن ٢ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[شەهابە هەولێری (شەهابەدین ئەحمەد حوسێن مهاجیر)]]'''
'''[[دەڵێن بەردێک لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە، بەر سەری کوردێک دەکەوێت]]'''
ئامادەکردنی:  '''[[نەجمەدین عەزیز سمایل]]'''
[[پەڕگە:Clipbo99ard05.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:شەهابە هەولێری.jpg|وێنۆک]]

مەقام و قۆریاتبێژ بەزمانی کوردی و تورکمانی، قورئان خوێن و نیگارکێش و خۆشنووس، شەهابەی هەولێری بەسەر دەکەینەوە.
نووسینی: '''[[مانو بەرزنجی]]'''
ناوی تەواوی(شەهابەدین ئەحمەد حوسێن مهاجیر)ە، ناسراوە بە شەهابە '''[[هەولێر]]'''ی، بە پێی سەرچاوەکان، یەکێك لەوانە نووسەر جەلال خدر حوسێن ساڵی لە دایك بوونی دەگێڕێتەوە بۆ(١٨٩١-١٩٣٩)، بەڵام هەندێ سەرچاوەی دیکە ساڵی لە دایك بوونی دەگەڕیننەوە بۆ(١٨٨٥-١٩٤٥) هەندێ سەرچاوەی تریش ساڵی لە دایك بوونی بە ساڵی ١٩٠٢ دادەنێن، شەهابە هەولێری لە یەکێ لە گەڕەکەکانی قەڵاتی هەولێر لە دایك بووە.
هونەرمەندی و قورئان خوێن شەهابەی '''[[هەولێر]]'''ی لە جەنگی جیهانی یەکەم باوکی لەدەسەتداوە، دایکی بەخێوکردنی گرتۆتە ئەستۆ، دیارە پاش ماوەیەکی کەم دایکیشی کۆچی دواییکردووە،(مەلا فەندی)هەولێر خۆی لێکردۆتە ساحێب و لە مزگەوتی گەورەی ناو بازاری هەولێر ژوورێکی بۆ دابێنکردووە و مووچەیەکیشی بۆ بڕیوەتەوە.

شەهابەی '''[[هەولێر]]'''ی لە ساڵی ١٩٢٠ ماوەیەك چۆتە شاری '''[[کەرکووک]]''' لەوێ دەستی بە خوێندنی قورئانی پیرۆز کردووە، دواتر هاتۆتەوە '''[[هەولێر]]'''، لە مزگەوتی گەورەی هەولێر ئاشنایەتی لەگەڵ هەریەك لە(مەلا مستەفا و مەلا فەتاح و مەلا ئەمین) پەیداکردووە، بۆتە هاوڕێی سەید مەردان و سەید عەبدولقادر کە هەردووکیان شارەزاییەکی زۆریان لە قورئان خوێندن هەبووە، ئەو لەسەر دەستی ئەوان فێری خوێندن و تەجویدی قورئان بووە، لەگەڵ ئەوانیش بەشداری لە خوێندنەوەی ئاهەنگی مەولود کردووە، دواتر دەستی بە خوێندنی سروود و تەواشیح و شیعر و ستایشی ئایینی کردووە،
پێداچوونەوەی: '''[[ڕێبوار حەمەتۆفیق]]'''

[[شەهابە هەولێری (شەهابەدین ئەحمەد حوسێن مهاجیر)|درێژەی بابەت]]
لە مێژووی مرۆڤایەتی و شاری '''[[سلێمانی]]'''دا، ساڵی 1888 بە یەکەمین ڕوودا و دادەنرێت كه‌ نه‌یزه‌كێك كه‌وتبێته‌ خواره‌وه‌ و بووبێته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك.
 
له‌ مێژووی شاری '''[[سلێمانی]]'''دا ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویان داوە، جەنگ،  كوشتنی تاك و ڕه‌شه‌كوژی و به‌كۆمه‌ڵ كوشتن‌،  بۆردومان، لافاو و... به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م كه‌مێك جیاوازتر و ڕووداوێكی ئەسترۆنۆمی و فەلەکییەکە نزیکەی 136 ساڵ بەر لە ئێستا ڕووی داوه‌.
 
بەداخەوە وه‌كو كورد زۆر به‌ كه‌می مێژووی خۆمان نووسیوه‌ته‌وه‌ و ڕوودا و كاره‌سات و به‌سه‌رهاته‌كانمام یادداشت و دۆكۆمێنت كردووه‌، ئه‌وه‌ی هه‌مانبووه‌ زیاتر ده‌مام ده‌م گێڕاومانه‌ته‌وه‌ و وه‌ك ئه‌ده‌بی زاره‌كییان لێهاتووه‌ و زۆر و كه‌میان به‌سه‌دا هاتووه‌ و هه‌ندێ جاریش بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌ ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر. ئه‌و هه‌وڵانه‌شی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی کۆتایدا دراوه‌ و كار له‌سه‌ر به‌ دیجیتاڵکردنی مێژوو كراوه‌. زۆر مایەی دڵخۆشی نییە، چونكه‌ زۆربه‌ی زۆری داتا و زانیارییه‌كان خۆمان تۆمارمان نەکردوون و نه‌یار و بێگانه‌كان ‌پاراستویانه‌ و تۆماریان كردووه‌.
 
زانستی فه‌له‌كناسی(The science of astronomy) زۆر گرنگی بە نه‌یزه‌ك (Meteorite)  نەیزەک داوە، چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەژیانی مرۆڤەوە هەیە.
 
جا بۆ ئەوەی بابەتەکە ڕوونتر بێت، سەرەتا با چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر نه‌یزه‌ك بخه‌ینه‌ ڕوو و بزانیین كه‌ نەیزەک چییە؟
 
نه‌یزه‌ك، بریتییە لە پارچەیەکی ڕەق لە پاشماوەی تەنێکی دوورەپەرێز، وەک ئەستێرەی بچووک، کە لە بۆشایی ئاسمانەوە سەرچاوە دەگرێت و تا ده‌گاته‌ سه‌ر ڕووی هەسارە یان مانگێک، بە بەرگەهەوادا تێپه‌ڕ دەبێت. له‌م ڕێیه‌دا، ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری به‌ركه‌وتن و پەستان و کارلێکی کیمیایی و ئه‌م هۆكارانه‌ واده‌كه‌ن كه‌ له‌شێوه‌ی تۆپێکی ئاگریندا ده‌ربكه‌وێت کە بە ئەستێرەی تەقێنەر یان ئەستێرەی کەوتو ناسراوە و له‌لایه‌ن فەلەکناسانیشه‌وه‌ بە نموونەی گەشاوە، یان (ڕووناکی پڕشنگدار) ناوی دەبەن.
 
[[دەڵێن بەردێک لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە، بەر سەری کوردێک دەکەوێت|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٧:٠٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

دەڵێن بەردێک لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە، بەر سەری کوردێک دەکەوێت

Clipbo99ard05.jpg

نووسینی: مانو بەرزنجی

پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق

لە مێژووی مرۆڤایەتی و شاری سلێمانیدا، ساڵی 1888 بە یەکەمین ڕوودا و دادەنرێت كه‌ نه‌یزه‌كێك كه‌وتبێته‌ خواره‌وه‌ و بووبێته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك.

له‌ مێژووی شاری سلێمانیدا ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویان داوە، جەنگ، كوشتنی تاك و ڕه‌شه‌كوژی و به‌كۆمه‌ڵ كوشتن‌، بۆردومان، لافاو و... به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م كه‌مێك جیاوازتر و ڕووداوێكی ئەسترۆنۆمی و فەلەکییەکە نزیکەی 136 ساڵ بەر لە ئێستا ڕووی داوه‌.

درێژەی بابەت