جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(١٤٦ دەستکاری لەلایەن ٣ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:128545.jpg|وێنۆک]]
'''[[دەڵێن بەردێک لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە، بەر سەری کوردێک دەکەوێت]]'''
نووسینی: [[عومەر مەعروف بەرزنجی]]
[[پەڕگە:Clipbo99ard05.jpg|وێنۆک]]
راستییەکی بەڵگە نەویستە کە باکووری کوردستان لانکەی دروستبوون و گەشەکردنی بیرو باوەری نەتەوایەتی و مەڵبەندی سەرەتای پەیدابوونی جووڵانەوەی ئازادی هەموو میللەتی کورد بووە، هەر لەبەر ئەمەیش سیاسەتی شۆڤێنی چینە کاربەدەستەکانی تورک بە خێرایی رەمەکی خەڵکەکەی جووڵاند، کە زۆربەیان لە بۆتەی خەباتی دێرینی باوو باپیری خۆیاندا قاڵ بووبوون. دیارە ئەمەیش راستییەکی مێژوویی گەورەیە کە کارێکی زۆری کردووەتە سەر بەرپابوون و سروشتی راپەڕینەکەی ساڵی 1925. لە لایەکی ترەوە زۆربەی جوڵانەوەکانی کورد لە سەدەی نۆزدەیەمدا لەم بەشەداگیرکراوەی کوردستاندا بڵێسەی سەندووە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1880 دا دروشمی سەربەخۆیی کوردستانی گەورە لەکاتی راپەڕینەکەی (شێخ عوبیدوڵڵا) دا بەرزکرایەوە، هەر کوردە نیشتمانپەروەرەکانی ئەم بەشەی کوردستان بوون کە یەکەم رێکخراوی سیاسییان لە مێژووی کورددا دامەزراند.

[[باکووری کوردستان و نامەیەکی مێژوویی هێنری دۆبس|درێژەی بابەت]]
نووسینی: '''[[مانو بەرزنجی]]'''
 
پێداچوونەوەی: '''[[ڕێبوار حەمەتۆفیق]]'''
 
لە مێژووی مرۆڤایەتی و شاری '''[[سلێمانی]]'''دا، ساڵی 1888 بە یەکەمین ڕوودا و دادەنرێت كه‌ نه‌یزه‌كێك كه‌وتبێته‌ خواره‌وه‌ و بووبێته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك.
 
له‌ مێژووی شاری '''[[سلێمانی]]'''دا ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویان داوە، جەنگ،  كوشتنی تاك و ڕه‌شه‌كوژی و به‌كۆمه‌ڵ كوشتن‌،  بۆردومان، لافاو و... به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م كه‌مێك جیاوازتر و ڕووداوێكی ئەسترۆنۆمی و فەلەکییەکە نزیکەی 136 ساڵ بەر لە ئێستا ڕووی داوه‌.
 
بەداخەوە وه‌كو كورد زۆر به‌ كه‌می مێژووی خۆمان نووسیوه‌ته‌وه‌ و ڕوودا و كاره‌سات و به‌سه‌رهاته‌كانمام یادداشت و دۆكۆمێنت كردووه‌، ئه‌وه‌ی هه‌مانبووه‌ زیاتر ده‌مام ده‌م گێڕاومانه‌ته‌وه‌ و وه‌ك ئه‌ده‌بی زاره‌كییان لێهاتووه‌ و زۆر و كه‌میان به‌سه‌دا هاتووه‌ و هه‌ندێ جاریش بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌ ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر. ئه‌و هه‌وڵانه‌شی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی کۆتایدا دراوه‌ و كار له‌سه‌ر به‌ دیجیتاڵکردنی مێژوو كراوه‌. زۆر مایەی دڵخۆشی نییە، چونكه‌ زۆربه‌ی زۆری داتا و زانیارییه‌كان خۆمان تۆمارمان نەکردوون و نه‌یار و بێگانه‌كان ‌پاراستویانه‌ و تۆماریان كردووه‌.
 
زانستی فه‌له‌كناسی(The science of astronomy) زۆر گرنگی بە نه‌یزه‌ك (Meteorite)  نەیزەک داوە، چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەژیانی مرۆڤەوە هەیە.
 
جا بۆ ئەوەی بابەتەکە ڕوونتر بێت، سەرەتا با چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر نه‌یزه‌ك بخه‌ینه‌ ڕوو و بزانیین كه‌ نەیزەک چییە؟
 
نه‌یزه‌ك، بریتییە لە پارچەیەکی ڕەق لە پاشماوەی تەنێکی دوورەپەرێز، وەک ئەستێرەی بچووک، کە لە بۆشایی ئاسمانەوە سەرچاوە دەگرێت و تا ده‌گاته‌ سه‌ر ڕووی هەسارە یان مانگێک، بە بەرگەهەوادا تێپه‌ڕ دەبێت. له‌م ڕێیه‌دا، ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری به‌ركه‌وتن و پەستان و کارلێکی کیمیایی و ئه‌م هۆكارانه‌ واده‌كه‌ن كه‌ له‌شێوه‌ی تۆپێکی ئاگریندا ده‌ربكه‌وێت کە بە ئەستێرەی تەقێنەر یان ئەستێرەی کەوتو ناسراوە و له‌لایه‌ن فەلەکناسانیشه‌وه‌ بە نموونەی گەشاوە، یان (ڕووناکی پڕشنگدار) ناوی دەبەن.
 
[[دەڵێن بەردێک لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە، بەر سەری کوردێک دەکەوێت|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٧:٠٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

دەڵێن بەردێک لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە، بەر سەری کوردێک دەکەوێت

Clipbo99ard05.jpg

نووسینی: مانو بەرزنجی

پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق

لە مێژووی مرۆڤایەتی و شاری سلێمانیدا، ساڵی 1888 بە یەکەمین ڕوودا و دادەنرێت كه‌ نه‌یزه‌كێك كه‌وتبێته‌ خواره‌وه‌ و بووبێته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك.

له‌ مێژووی شاری سلێمانیدا ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویان داوە، جەنگ، كوشتنی تاك و ڕه‌شه‌كوژی و به‌كۆمه‌ڵ كوشتن‌، بۆردومان، لافاو و... به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م كه‌مێك جیاوازتر و ڕووداوێكی ئەسترۆنۆمی و فەلەکییەکە نزیکەی 136 ساڵ بەر لە ئێستا ڕووی داوه‌.

درێژەی بابەت