جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(٢٣ دەستکاری لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[سوهەیلا قادری لە کۆنفڕانسی سەد ساڵی لۆزاندا]]'''
'''[[مەرگی چاوکاڵان]]'''

ئامادەکردنی: '''[[حەسەن قازی]]'''
نووسینی: '''[[ڕێڤان جاف]]'''
[[پەڕگە:10479877 .jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:465916313 .jpg|وێنۆک]]

ماڵپەری ڕوانگە
ڕانانێکی وردی ڕێڤان جاف بۆ ڕۆمانی (مەرگی چاوکاڵان)ی '''[[نەبەز گۆران]]'''

نووسەر زۆر بە سادەیی ئازارەکانی داڕشتووە، دەتوانی جوانیی هەموو ڕستەیەکی لەو سادەییەوە ببینیتەوە، جوانی دەربڕین و داڕشتن کە لە ئاکامی بیرکردنەوە و ئەزموونەکانی نووسەرەوە زۆر بە ئاسانی لە بیروهزری خوێنەردا جێگیر دەبن، بواری خوێندنەوە بۆ خوێنەر ئاسانتر و لەبارتر دەکات بەبێ ئەوەی ئاسۆی بیرکردنەوە بشێوێنێت وا لە خوێنەر دەکات بە دوای ڕەگی کێشە و تاوانەکاندا بگەڕێت و هەڵوێست وەربگرێت. بە ڕوانگەیەکی بەرز و ڕۆشنەوە، بە دیدێکی ڕوون و ڕاستەوە واقیعیەتی مێژووی مەرگ و کاریگەری ڕووداوەکان لە مێشکی خوێنەردا گەڵاڵە و پەسەند دەکات وا لە خوێنەر دەکات هەر زوو لە نێو هزر و هەستەکانیدا ساغ بێتەوە، هێزی وشە و ڕستەکانی زۆر بە وردی خوێنەر بە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەوە دەبەستێتەوە.

نووسەر بە زامێکی قووڵ و ئازارێکی نەبڕاوەوە، بە کارامەیی و شارەزایی پوخت و چڕەوە، بە هەستێکی پڕ لە شانازی نیشتیمانی و نەتەوایەتی یەوە، ڕژان و ئافاتی مەرگ لە شارە بە هەیبەت و خانەدانەکەی هەڵەبجەدا دەگێڕێتەوە، بە دڵێکی پڕ ئازارەوە ئەو ئازارە جەرگبڕەی سەنگینی ژیانت لەبیردەباتەوە بە نێو بچوککردنەوە و چاوەڕوانی گەلیکی هەمیشە چاوەڕوانکراو و ئومێدبڕاو و زامداردا شۆڕدەبێتەوە کە کرانە کەرەستە و هەوێنی دەسەڵاتی خوێناویی و ستەمکاری بەعس. باس لە خامۆشیەکی ترسناک و ژەهراوی، باس لە هەتککردن و دەستبردنی ئاسمان و خاکی کوردستان دەکات کە دەستبردنە بۆ ڕۆحی نەتەوەیەک، باس لە خاڵێکی ڕەشی قڕکردن و کۆمەڵکوژی دەکات کە هێندەی ئەستێرەکانی سەر ئاسمانی شارەکە لە ناو کوچە و کۆڵان و ماڵ و قەراغ ڕێگاکاندا کوردی بێ دەرەتان کرانە قوربانی دەستی دیکتاتۆرێکی تاوانکار و خوێنڕێژ.

وتاری دکتۆر سوهەیلا قادری

لە کۆنفڕانسی سەد ساڵە لۆزان

٢٢/ ٧ / ٢٠٢٣

بە شانازی دەزانم، بە بەختەوەری دەزانم کە دە ڕۆژێکی ئاوا مێژوویی دەتوانم بەشداری بکەم لە وەبیرهێنانەوەی پەیماننامەی لۆزان و پڕۆسەیەکی کە گەیشتە لۆزان. ڕەخنەیەکی چکۆڵەشم هەیە بەر لەوەی خۆم مەعرفی بکەم  ئەویش ئەوەیە باش دەبوو ئەو پانێلە سەر لەبەیانی بووبایە یان ئەوەڵی نیوەڕۆیە بایە ڕاستییەکەی ئەوەیە کە تەمەرکوز کردن لە سەر قسان زیاتر  لە دوو سەعات زۆر کارێکی زەحمەتە.
من سوهەیلای قادریم، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتم لە شاری مەهابادەوە دێم زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە فەڕانسە دەژیم، دوکتورای تاریخی پێوەندیی نێونەتەوەییم هەیە لە زانکۆی سۆربۆن، تێزەکەم لە سەر سنوورەکانی ئیمپراتوری عوسمانی لە پاش شەڕی یەکەمی جیهانی هەتا پێش شەڕی دووەمی جیهانی نووسیوە. کۆنفڕانسی لۆزان و پەیماننامەی لۆزان دە دڵی کارەکانی من بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر پێکهاتن و کێشانی ئەو سنوورانە بووە. من ماوەیەکیش ئەڵبەتە بەختەوەری وەم هەبووە دەگەڵ خانمی دانیێل میتێران لە ڕێکخراوەکەی " فڕانس لیبێرتێ"  هاوکاری بکەم  و بەو بۆنەوە هێندێک توانیومە لە نزیکەوە لەگەڵ موشکیلات و مەسائیلی کوردی و ئەو ئالوگۆڕانەی کە بە سەر کۆمەڵگاکەمان دا دێن ئاشناییم هەبێ.

ئەگەر ئیزن بدەن ئەمن پاورپۆینتێکی چکۆلەم دروست کردووەبۆ ئەوەی زۆر دووبارەی نەکەینەوە، ئەمڕۆ زۆر قسە کرا، زۆرشت کوترا، بەعزێکی دروست بوو، بەعزێکی لە باری مێژووییەوە پێویستی بە ڕاست کردنەوە هەیە، من وەکوو کەسێک کە مێژووی خوێندووە و چاوی بە مێژووەیە تەشخیسم دا کە باشە بە شێوەی کڕۆنۆلۆژیک بێینەوە سەر ڕووداوەکان، بزانین لە کوێ ڕا هاتینە کوێ و بۆ لە سێڤر ڕا گەیشتینە لۆزان؟
[[مەرگی چاوکاڵان|درێژەی بابەت]]
پەیماننامەی لۆزان پەیماننامەیەکە کە بە پەیماننامەی ئاشتی ناوی دەبردرێ، شتێکی زۆر پارادۆکسە چونکێ لە  ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو دا کە ئەو پەیماننامەیە جێ بەجێ کراوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگی ئاشتی و تەبایی بە خۆیەوە نەدیوە و هەر شەڕ و کێشەی تێدا بووە. پەیماننامەی لۆزان هەر وەها کۆتایی بە دوو شەڕی گەورە هێناوە؛ شەڕی یەکەمی جیهانی و شەڕی تورکەکان دژی یۆنانییەکان کە بە شەڕی سەربەخۆیی ناسراوە.
 
بۆ ئەوەی کە بێینە نێو کڕۆنۆلۆژی ئەو ڕووداوانە، من دەستم پێکردووە لە شەڕی ئەوەڵی جیهانی ڕا.
 
[[سوهەیلا قادری لە کۆنفڕانسی سەد ساڵی لۆزاندا|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:١٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

مەرگی چاوکاڵان

نووسینی: ڕێڤان جاف

465916313 .jpg

ڕانانێکی وردی ڕێڤان جاف بۆ ڕۆمانی (مەرگی چاوکاڵان)ی نەبەز گۆران

درێژەی بابەت