جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:ههڵبژاردهی یهكهم»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(١٤١ دەستکاری لەلایەن ٣ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[ | '''[[مەرگی چاوکاڵان]]''' | ||
نووسینی: '''[[ڕێڤان جاف]]''' | |||
[[پەڕگە:465916313 .jpg|وێنۆک]] | |||
ڕانانێکی وردی ڕێڤان جاف بۆ ڕۆمانی (مەرگی چاوکاڵان)ی '''[[نەبەز گۆران]]''' | |||
[[ | نووسەر زۆر بە سادەیی ئازارەکانی داڕشتووە، دەتوانی جوانیی هەموو ڕستەیەکی لەو سادەییەوە ببینیتەوە، جوانی دەربڕین و داڕشتن کە لە ئاکامی بیرکردنەوە و ئەزموونەکانی نووسەرەوە زۆر بە ئاسانی لە بیروهزری خوێنەردا جێگیر دەبن، بواری خوێندنەوە بۆ خوێنەر ئاسانتر و لەبارتر دەکات بەبێ ئەوەی ئاسۆی بیرکردنەوە بشێوێنێت وا لە خوێنەر دەکات بە دوای ڕەگی کێشە و تاوانەکاندا بگەڕێت و هەڵوێست وەربگرێت. بە ڕوانگەیەکی بەرز و ڕۆشنەوە، بە دیدێکی ڕوون و ڕاستەوە واقیعیەتی مێژووی مەرگ و کاریگەری ڕووداوەکان لە مێشکی خوێنەردا گەڵاڵە و پەسەند دەکات وا لە خوێنەر دەکات هەر زوو لە نێو هزر و هەستەکانیدا ساغ بێتەوە، هێزی وشە و ڕستەکانی زۆر بە وردی خوێنەر بە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەوە دەبەستێتەوە. | ||
نووسەر بە زامێکی قووڵ و ئازارێکی نەبڕاوەوە، بە کارامەیی و شارەزایی پوخت و چڕەوە، بە هەستێکی پڕ لە شانازی نیشتیمانی و نەتەوایەتی یەوە، ڕژان و ئافاتی مەرگ لە شارە بە هەیبەت و خانەدانەکەی هەڵەبجەدا دەگێڕێتەوە، بە دڵێکی پڕ ئازارەوە ئەو ئازارە جەرگبڕەی سەنگینی ژیانت لەبیردەباتەوە بە نێو بچوککردنەوە و چاوەڕوانی گەلیکی هەمیشە چاوەڕوانکراو و ئومێدبڕاو و زامداردا شۆڕدەبێتەوە کە کرانە کەرەستە و هەوێنی دەسەڵاتی خوێناویی و ستەمکاری بەعس. باس لە خامۆشیەکی ترسناک و ژەهراوی، باس لە هەتککردن و دەستبردنی ئاسمان و خاکی کوردستان دەکات کە دەستبردنە بۆ ڕۆحی نەتەوەیەک، باس لە خاڵێکی ڕەشی قڕکردن و کۆمەڵکوژی دەکات کە هێندەی ئەستێرەکانی سەر ئاسمانی شارەکە لە ناو کوچە و کۆڵان و ماڵ و قەراغ ڕێگاکاندا کوردی بێ دەرەتان کرانە قوربانی دەستی دیکتاتۆرێکی تاوانکار و خوێنڕێژ. | |||
[[مەرگی چاوکاڵان|درێژەی بابەت]] |
دوایین پێداچوونەوەی ١٠:١٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
نووسینی: ڕێڤان جاف
ڕانانێکی وردی ڕێڤان جاف بۆ ڕۆمانی (مەرگی چاوکاڵان)ی نەبەز گۆران
نووسەر زۆر بە سادەیی ئازارەکانی داڕشتووە، دەتوانی جوانیی هەموو ڕستەیەکی لەو سادەییەوە ببینیتەوە، جوانی دەربڕین و داڕشتن کە لە ئاکامی بیرکردنەوە و ئەزموونەکانی نووسەرەوە زۆر بە ئاسانی لە بیروهزری خوێنەردا جێگیر دەبن، بواری خوێندنەوە بۆ خوێنەر ئاسانتر و لەبارتر دەکات بەبێ ئەوەی ئاسۆی بیرکردنەوە بشێوێنێت وا لە خوێنەر دەکات بە دوای ڕەگی کێشە و تاوانەکاندا بگەڕێت و هەڵوێست وەربگرێت. بە ڕوانگەیەکی بەرز و ڕۆشنەوە، بە دیدێکی ڕوون و ڕاستەوە واقیعیەتی مێژووی مەرگ و کاریگەری ڕووداوەکان لە مێشکی خوێنەردا گەڵاڵە و پەسەند دەکات وا لە خوێنەر دەکات هەر زوو لە نێو هزر و هەستەکانیدا ساغ بێتەوە، هێزی وشە و ڕستەکانی زۆر بە وردی خوێنەر بە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەوە دەبەستێتەوە.
نووسەر بە زامێکی قووڵ و ئازارێکی نەبڕاوەوە، بە کارامەیی و شارەزایی پوخت و چڕەوە، بە هەستێکی پڕ لە شانازی نیشتیمانی و نەتەوایەتی یەوە، ڕژان و ئافاتی مەرگ لە شارە بە هەیبەت و خانەدانەکەی هەڵەبجەدا دەگێڕێتەوە، بە دڵێکی پڕ ئازارەوە ئەو ئازارە جەرگبڕەی سەنگینی ژیانت لەبیردەباتەوە بە نێو بچوککردنەوە و چاوەڕوانی گەلیکی هەمیشە چاوەڕوانکراو و ئومێدبڕاو و زامداردا شۆڕدەبێتەوە کە کرانە کەرەستە و هەوێنی دەسەڵاتی خوێناویی و ستەمکاری بەعس. باس لە خامۆشیەکی ترسناک و ژەهراوی، باس لە هەتککردن و دەستبردنی ئاسمان و خاکی کوردستان دەکات کە دەستبردنە بۆ ڕۆحی نەتەوەیەک، باس لە خاڵێکی ڕەشی قڕکردن و کۆمەڵکوژی دەکات کە هێندەی ئەستێرەکانی سەر ئاسمانی شارەکە لە ناو کوچە و کۆڵان و ماڵ و قەراغ ڕێگاکاندا کوردی بێ دەرەتان کرانە قوربانی دەستی دیکتاتۆرێکی تاوانکار و خوێنڕێژ.