جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «جەمالی عەلی باپیر»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «جەمالی عەلی باپیر 1945 - 1981 ساڵی 1945 کۆرپەیەک لەناو ژیانی پرِ لەژان و کارەساتی کۆمەڵی ک...»ەوە)
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
جەمالی عەلی باپیر 1945 - 1981
جەمالی عەلی باپیر 1945 - 1981
ساڵی 1945 کۆرپەیەک لەناو ژیانی پرِ لەژان و کارەساتی کۆمەڵی کوردەواریدا، جەمال کورِی عەلی باپیر لەدایکبوو.
ساڵی 1945 کۆرپەیەک لەناو ژیانی پرِ لەژان و کارەساتی کۆمەڵی کوردەواریدا، جەمال کورِی عەلی باپیر لەدایکبوو.

ھێڵی ١٠: ھێڵی ١١:
هەموو خولیاکانی لەبواری وەرزش و کوردایەتیدا بووە لەبەرئەوەی چینە هەژارەکەیی و نەتەوە زۆرلێکراوەکەی هەر لەکاتی لاوێتییەوە رایان کێشاوەتە کۆرِی خەبات.
هەموو خولیاکانی لەبواری وەرزش و کوردایەتیدا بووە لەبەرئەوەی چینە هەژارەکەیی و نەتەوە زۆرلێکراوەکەی هەر لەکاتی لاوێتییەوە رایان کێشاوەتە کۆرِی خەبات.

ئەوکاتانەی شەش حەوت ساڵان بوو خولیای وەرزشی هەبوو، بۆیە کۆڵانە تەسک و تروسکەکانی گەرِەکی شێخانی شاری سلێمانی بوونە گۆرِەپانی فوتیۆڵێنی و خولیا وەرزشییەکانی تری، یەکێک بوو لەئەندامە چالاکەکانی دیدەوانی شاری سلێمانی لەهەموو سەفەری دیدەوانیانەی سلێمانی بەشداریکردووە.جگە لەفوتبۆڵێن لەپێشبرِکێکانی راکردن بەتایبەت ماوەی دوورودرێژدوو چەرخە سواری، لەرِێگەی وەرزشەوە تێکەڵاوی بزووتنەوەی کوردستان بووە، شەهید مامۆستا یاسینی وەرزشکار جگەلەوەی مامۆستای وەرزشی بووە، مامۆستای کوردایەتیشی بووە.
ئەوکاتانەی شەش حەوت ساڵان بوو خولیای وەرزشی هەبوو، بۆیە کۆڵانە تەسک و تروسکەکانی گەرِەکی شێخانی شاری سلێمانی بوونە گۆرِەپانی فوتیۆڵێنی و خولیا وەرزشییەکانی تری، یەکێک بوو لەئەندامە چالاکەکانی دیدەوانی شاری سلێمانی لەهەموو سەفەری دیدەوانیانەی سلێمانی بەشداریکردووە.
 
جگە لەفوتبۆڵێن لەپێشبرِکێکانی راکردن بەتایبەت ماوەی دوورودرێژدوو چەرخە سواری، لەرِێگەی وەرزشەوە تێکەڵاوی بزووتنەوەی کوردستان بووە، شەهید مامۆستا یاسینی وەرزشکار جگەلەوەی مامۆستای وەرزشی بووە، مامۆستای کوردایەتیشی بووە.
 
وەڵامێکی زیرەکانەکاک فایەق قەساب هاندەری بووە بۆ کوردایەتی و لەیەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە ساڵی 1959 لەدەزگاکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی داوە، ساڵی 1960 چۆتە ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدەستپێکی شۆرِشی ئەیلول و بڵێسەو گرِو کڵپەی خولیای شاخ بووە.

وەڵامێکی زیرەکانەکاک فایەق قەساب هاندەری بووە بۆ کوردایەتی و لەیەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە ساڵی 1959 لەدەزگاکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی داوە، ساڵی 1960 چۆتە ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدەستپێکی شۆرِشی ئەیلول و بڵێسەو گرِو کڵپەی خولیای شاخ بووە.ساڵی 1962 سەنگەری شاری گواستنەوە بۆ شاخ کاتێک تەمەنی حەڤدە ساڵی تەواونەکردبوو، لەبەر کەم تەمەنی لێپرسراوانی ئەوسای شۆرِش لەگەڵیدا خەریکبوون کەبگەرِێتەوە شارو خوێندن تەواوبکات، بەڵام شەهید جەمال وریایانە وەڵامی دابۆوەو پێی وتبوون: ئێوە چەند مافتان بەسەر کوردایەتی و کوردستانەوە هەیە منیش بەقەد ئێوە ئەو مافەم پێدەبرِێت.
ساڵی 1962 سەنگەری شاری گواستنەوە بۆ شاخ کاتێک تەمەنی حەڤدە ساڵی تەواونەکردبوو، لەبەر کەم تەمەنی لێپرسراوانی ئەوسای شۆرِش لەگەڵیدا خەریکبوون کەبگەرِێتەوە شارو خوێندن تەواوبکات، بەڵام شەهید جەمال وریایانە وەڵامی دابۆوەو پێی وتبوون: ئێوە چەند مافتان بەسەر کوردایەتی و کوردستانەوە هەیە منیش بەقەد ئێوە ئەو مافەم پێدەبرِێت.

ئیتر ئێوە بە چ هەقێک داوای ئەوەم لێدەکەن بەرگری لەمافی رەوای خۆم نەکەم؟!ئەو وەڵامە زیرەکانەیە بەس بوو بۆ لێپرسراوانی ئەوسای شۆرِش کەدەستبەجێ لەپەلی شەهید مەجید شوانی (عەریف مەجید) سەرەتا وەک چایچییەک وەریبگرن و ئەویش بەشانازییەوە چایچێتی بەخزمەتزانی و درێغی نەکرد لەخزمەتکردنی برا پێشمەرگەکانیدا.

ھێڵی ٢٢: ھێڵی ٢٧:
جەمال و تیپی شەهید کەمال سەلیمساڵی 1965 کەگەرِانەوە بۆ کوردستان، شەهید جەمال وەک پێشمەرگەیەک لەناوچەی ماوەت مایەوە، پاشان لەبەر چەند رووداوێک بەناچاری رۆیشتەوە بۆ سلێمانی و چووەوە بەر خوێندن لەقۆناغی ناوەندی، لەهەمانکاتدا پێشمەرگەیەکی لەسەرخۆو سادەو دەم بەپێکەنینی باڵی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) بووە.

لەگەرِانەوەی بۆ سلێمانی دوو تیپی وەرزشی لەگەرِەکەکانی ئیسکانی سەروو و ئیسکانی خواروو دامەزراندو وەکو براو مامۆستای وەرزشکارەکان ئیشەکانی بەرِێوەدەبرد، ساڵی 1966 داوایکرد تیپەکان بکرێنە یەک تیپ و لەکۆبوونەوەیەکیشدا لەیاریگای ئیسکان ستایشێکی باشی شەهید کەمال سەلیم میران دەکات وەکو پێشمەرگەیەکی ئازاو وەرزشەوانێکی لێهاتووی شاری سلێمانی، ئەو هەوڵەشی بۆئەوە بوو ناوی کەمال سەلیم بەنەمری بهێڵێتەوە.شەهید جەمال لەناو یاریگا فێرکارێکی لێهاتوو لەدەرەوەی یاریگاش هاورِێی دڵسۆزی یاریزانەکان بووە، لەرِاکردنی 5000 مەترو ماوە دوورودرێژدا زۆر بەتوانا بووەو هیلاکیش نەبووە، لەبەرئەوە دەوترا کە سپڵی نییە، تیپی وەرزشی چوارچرا کە تیپی دووەمی کەمال سەلیم بوو، هەر شەهید جەمال ئەو ناوەی لێناو لەهەڵبژاردنی ناوی چوارچرا دوو مەبەستی هەبوو:
لەگەرِانەوەی بۆ سلێمانی دوو تیپی وەرزشی لەگەرِەکەکانی ئیسکانی سەروو و ئیسکانی خواروو دامەزراندو وەکو براو مامۆستای وەرزشکارەکان ئیشەکانی بەرِێوەدەبرد، ساڵی 1966 داوایکرد تیپەکان بکرێنە یەک تیپ و لەکۆبوونەوەیەکیشدا لەیاریگای ئیسکان ستایشێکی باشی شەهید کەمال سەلیم میران دەکات وەکو پێشمەرگەیەکی ئازاو وەرزشەوانێکی لێهاتووی شاری سلێمانی، ئەو هەوڵەشی بۆئەوە بوو ناوی کەمال سەلیم بەنەمری بهێڵێتەوە.
 
شەهید جەمال لەناو یاریگا فێرکارێکی لێهاتوو لەدەرەوەی یاریگاش هاورِێی دڵسۆزی یاریزانەکان بووە، لەرِاکردنی 5000 مەترو ماوە دوورودرێژدا زۆر بەتوانا بووەو هیلاکیش نەبووە، لەبەرئەوە دەوترا کە سپڵی نییە، تیپی وەرزشی چوارچرا کە تیپی دووەمی کەمال سەلیم بوو، هەر شەهید جەمال ئەو ناوەی لێناو لەهەڵبژاردنی ناوی چوارچرا دوو مەبەستی هەبوو:

یەکەم لەبەرئەوەی تیپی کەمال سەلیم ئەندامەکانی زۆربوون بۆئەوەی لەکاتی خولەکاندا مافی یاریزان نەفەوتێ و هاوبەشی بکەن.
یەکەم لەبەرئەوەی تیپی کەمال سەلیم ئەندامەکانی زۆربوون بۆئەوەی لەکاتی خولەکاندا مافی یاریزان نەفەوتێ و هاوبەشی بکەن.

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٥٣، ١٨ی ئابی ٢٠٢١

جەمالی عەلی باپیر 1945 - 1981

ساڵی 1945 کۆرپەیەک لەناو ژیانی پرِ لەژان و کارەساتی کۆمەڵی کوردەواریدا، جەمال کورِی عەلی باپیر لەدایکبوو.

عەلی باپیر لەبەر هەژاری و دەستکورتی پەنای بردە بەر ژیانی مەژی و مەمرەی پۆلیسی و بەوجۆرە بنەماڵەکەی بەخێوکردووە.

جەمالی بەخێوکراوی ئەم بنەماڵە هەژارە لەگەڵ رۆژگاردا کەوتە گرِوگاڵ و گەورەبوون و ساڵی 1952 بەجلوبەرگی درِاوی کورِە پۆلیسێکی هەژارەوە چۆتە قوتابخانەیەکی شارە بەوەفاکەی سلێمانی.

ئەم کەڵەپیاوەی کورد هەر لەمنداڵییەوە گورج و گۆڵ و چوست و چالاک بووە، دەم بەپێکەنین و ئارەزووی گاڵتەو نوکتەو تەڵە میشکیتەی هەبووە.

هەموو خولیاکانی لەبواری وەرزش و کوردایەتیدا بووە لەبەرئەوەی چینە هەژارەکەیی و نەتەوە زۆرلێکراوەکەی هەر لەکاتی لاوێتییەوە رایان کێشاوەتە کۆرِی خەبات.

ئەوکاتانەی شەش حەوت ساڵان بوو خولیای وەرزشی هەبوو، بۆیە کۆڵانە تەسک و تروسکەکانی گەرِەکی شێخانی شاری سلێمانی بوونە گۆرِەپانی فوتیۆڵێنی و خولیا وەرزشییەکانی تری، یەکێک بوو لەئەندامە چالاکەکانی دیدەوانی شاری سلێمانی لەهەموو سەفەری دیدەوانیانەی سلێمانی بەشداریکردووە.

جگە لەفوتبۆڵێن لەپێشبرِکێکانی راکردن بەتایبەت ماوەی دوورودرێژدوو چەرخە سواری، لەرِێگەی وەرزشەوە تێکەڵاوی بزووتنەوەی کوردستان بووە، شەهید مامۆستا یاسینی وەرزشکار جگەلەوەی مامۆستای وەرزشی بووە، مامۆستای کوردایەتیشی بووە.

وەڵامێکی زیرەکانەکاک فایەق قەساب هاندەری بووە بۆ کوردایەتی و لەیەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە ساڵی 1959 لەدەزگاکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی داوە، ساڵی 1960 چۆتە ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدەستپێکی شۆرِشی ئەیلول و بڵێسەو گرِو کڵپەی خولیای شاخ بووە.

ساڵی 1962 سەنگەری شاری گواستنەوە بۆ شاخ کاتێک تەمەنی حەڤدە ساڵی تەواونەکردبوو، لەبەر کەم تەمەنی لێپرسراوانی ئەوسای شۆرِش لەگەڵیدا خەریکبوون کەبگەرِێتەوە شارو خوێندن تەواوبکات، بەڵام شەهید جەمال وریایانە وەڵامی دابۆوەو پێی وتبوون: ئێوە چەند مافتان بەسەر کوردایەتی و کوردستانەوە هەیە منیش بەقەد ئێوە ئەو مافەم پێدەبرِێت.

ئیتر ئێوە بە چ هەقێک داوای ئەوەم لێدەکەن بەرگری لەمافی رەوای خۆم نەکەم؟!ئەو وەڵامە زیرەکانەیە بەس بوو بۆ لێپرسراوانی ئەوسای شۆرِش کەدەستبەجێ لەپەلی شەهید مەجید شوانی (عەریف مەجید) سەرەتا وەک چایچییەک وەریبگرن و ئەویش بەشانازییەوە چایچێتی بەخزمەتزانی و درێغی نەکرد لەخزمەتکردنی برا پێشمەرگەکانیدا.

تا چەند مانگێک کارێکی ئەوتۆیان پێنەسپارد، بەڵام بەژیری و لێهاتوویی، خۆی بۆ لێپرسراوەکانی سەلماندو لای شەهید مەجید شوانی پێشمەرگەیەکی گورج و گۆڵ و ئازاو چاونەترس بووە، شەهید جەمال نموونەی پێشمەرگەی خوورِەوشت بەرزو دەست و دەم و داوێن پاک بووە، لەزۆربەی هەرە زۆری نەبەردەکانی ئەوکاتەی پێشمەرگە لەناوچەی شارباژێرو زۆربەی نەبەردەکانی تری کوردستان هاوبەشیکردووە، لەکۆتایی ساڵی 1962 لەگەڵ هێزێکی هەڵبژاردنی ناوچەکانی سلێمانی و کەرکوکدا نێردرا بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگەکانی بادینان لەشەرِەکانی بازەگیرو ئەزمەرِو مۆکەبەو شەرِەکانی پێنجوێندا بەشداریکردووە، هەر لەوسەردەمەوە خەباتی شۆرِشگێرِانەی گرتەبەرو بەشداری خەباتی قارەمانانەی گەلەکەمان بووە، لەدەیان نەبەردی قارەمانانەدا لەکەناری مردنەوە گەرِایەوە.

لەژیانی خوێندکاری و لەرِیزەکانی پارتیدا، وەک پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی زرنگی شۆرِشگێرِ بیری کردۆتەوەو هەردەم دژی تێگەیشتنە چەوت و نارِاستەکانی خەڵکانی ناو شۆرِش بووە، بەهۆی ئەو هەڵوێستەشەوە، تووشی چەندین تەنگ و چەڵەمەو تەنگ پێهەڵچنین بووە، بەڵام هەرگیز کۆڵدان پێی نەوێراوەو بەرگەی گرتووەو لەئەرک و فرمانەکانیدا پشووی نەداوە، کاتێک ناکۆکی کەوتە ناو ریزەکانی کوردایەتی، شەهید جەمال لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی ساڵی 1964 چووە دیوی ئێران و لەگەڵ شەهید مەجید شوانی و شەهید عەزیز گەزەڵانی و هەندێ پێشمەرگەی دیکە لەسەر سنوور ماوەیەک وەک هێزی گەرِۆک، لەناوچەی ئالانی ئێران لەهەموو لایەکەوە گەمارۆو راودەنران، بەڵام بەلێهاتوویی و ئازایەتی خۆیان توانییان ئەرکە پێسپێردراوەکانی ئەو قۆناغەی خەبات بەباشی جێبەجێبکەن.

جەمال و تیپی شەهید کەمال سەلیمساڵی 1965 کەگەرِانەوە بۆ کوردستان، شەهید جەمال وەک پێشمەرگەیەک لەناوچەی ماوەت مایەوە، پاشان لەبەر چەند رووداوێک بەناچاری رۆیشتەوە بۆ سلێمانی و چووەوە بەر خوێندن لەقۆناغی ناوەندی، لەهەمانکاتدا پێشمەرگەیەکی لەسەرخۆو سادەو دەم بەپێکەنینی باڵی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) بووە.

لەگەرِانەوەی بۆ سلێمانی دوو تیپی وەرزشی لەگەرِەکەکانی ئیسکانی سەروو و ئیسکانی خواروو دامەزراندو وەکو براو مامۆستای وەرزشکارەکان ئیشەکانی بەرِێوەدەبرد، ساڵی 1966 داوایکرد تیپەکان بکرێنە یەک تیپ و لەکۆبوونەوەیەکیشدا لەیاریگای ئیسکان ستایشێکی باشی شەهید کەمال سەلیم میران دەکات وەکو پێشمەرگەیەکی ئازاو وەرزشەوانێکی لێهاتووی شاری سلێمانی، ئەو هەوڵەشی بۆئەوە بوو ناوی کەمال سەلیم بەنەمری بهێڵێتەوە.

شەهید جەمال لەناو یاریگا فێرکارێکی لێهاتوو لەدەرەوەی یاریگاش هاورِێی دڵسۆزی یاریزانەکان بووە، لەرِاکردنی 5000 مەترو ماوە دوورودرێژدا زۆر بەتوانا بووەو هیلاکیش نەبووە، لەبەرئەوە دەوترا کە سپڵی نییە، تیپی وەرزشی چوارچرا کە تیپی دووەمی کەمال سەلیم بوو، هەر شەهید جەمال ئەو ناوەی لێناو لەهەڵبژاردنی ناوی چوارچرا دوو مەبەستی هەبوو:

یەکەم لەبەرئەوەی تیپی کەمال سەلیم ئەندامەکانی زۆربوون بۆئەوەی لەکاتی خولەکاندا مافی یاریزان نەفەوتێ و هاوبەشی بکەن.

دووەم: چوارچرا ئەو گۆرِەپانە پیرۆزەیە کە قازی محەمەدی پێشەوای لێ لەسێدارەدرا.

ساڵی 1968 بەبرِیاری سەرکردایەتی باڵی مەکتەبی سیاسی چووە دەورەیەکی تایبەتی مفەوزی پۆلیس و پاشان خوێندنی مفەوەزیەکەی لەکۆلێجی پۆلیس تەواوکردووە، ماوەیەک لەبەغدای پایتەخت مایەوەو لەهەر شارێک کەگوازرابێتەوە وەکو ملتەزمێک ئەرکەکانی کوردایەتی خستۆتە سەروو ئیشی رەسمیەوە، دواتر گواسترایەوە بۆ سلێمانی.لەپۆلیسی سلێمانی وەکو مفەوەزێکی وەرزش دەستبەکاربوو خەڵکێکی زۆری بۆ تیپی پۆلیسی سلێمانی پێگەیاندو پلەی باشیان لەسەرئاستی پارێزگاو وڵات بەدەستهێنا.

خۆیشی لەهەمانکاتدا یاریزانێکی بزێوی یانەی پۆلیس بوو کەمفەوەزێکی رۆح سووک و خۆشەویستی سلێمانی بوو، لەناو خەڵکدا رێزی تایبەتی لێدەنرا.

رێبازی نوێ و دەربازبوون لەتەڵەی دوژمنکۆتایی شەستەکان و سەرەتای هەفتاکانی سەدەی رابردوو لەرِێگەی گۆڤاری رزگاری و باڵی مەکتەبی سیاسی ئاشنای بیروباوەرِی چەپ بوو یەکێکیش بوو لەو گەنجانەی باوەرِی تەواوی بەچەپ هەبوو لەدروستبوونی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان (مارکسی لینینی کوردستان) لەئەڵقە رۆشنبیرییەکانی ئەو کۆمەڵەیە وەرگیرا، پاشان چەندین کەسی بۆ کۆمەڵە رێکخست کەزۆر بەهێمنی و زیرەکانە چالاکییەکانی بۆ خزمەتی کۆمەڵە پەرەپێدەدا.

کەبەیانی 11ی ئازار دەرچوو شەهید جەمال لەبەر مەیلی بەلای باڵی مەکتەبی سیاسیی دوورخرایەوە بۆ شاری حلە (بابل) ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوەو خەریکی رێکخستنی کۆمەڵە بوو.

دیسان گواسترایەوە بۆ کوردستان بۆ پارێزگای دهۆک، پاشان گواسترایەوە بۆ سلێمانی و وەکو مفەوەزێکی وەرزش چالاکییەکانی دەستپێکرد، ئەو سەردەمە کۆمەڵە خەریکی گەشەکردن بوو شەهید جەمال لەپیاوە چالاکەکانی رێکخستن بوو وریایانە نەیدەهێشت لەلایەن لایەنە نەیارەکانی کۆمەڵەوە هەست بەجموجۆڵی بکرێت، تا شەرِ لەنێوان سەرکردایەتی پارتی و رژێمی بەعسدا ساڵی 1974 دەستیپێکردەوە لەسەر رەزامەندی کۆمەڵە شەهید جەمال دیسان بۆوە میوانی شاخ یەکێک بوو لەو پێشمەرگە کارامانەی ئەو سەردەمە، چونکە ئەزموونی زۆری هەبوو لەخەباتی پێشمەرگەیی، داوای تێبینی و سەرنجی لێکرابوو بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی شۆرِش دەستنیشانکردنی پێویستیەکانی پێشمەرگەو شوێنە سەختەکان بۆ بنکەی نهێنی.

لەشەرِەکانی شاخی زمناکۆو حەوزی رەواندزدا جێدەستی دیاربوو چالاکی بەرچاوی هەبوو، هەربۆیە زیاد لەهەموو هاورِێکانی و لەهێزی ئەزمەرِی ئەوسا کرایە سەر لق و لەلایەن سەرکردایەتی پارتییەوە خەڵات کرا.تا هەرەس یەکێک بوو لەپێشمەرگە چالاکەکانی هێزی ئەزمەرِو دوای هەرەس بەبرِیاری کۆمەڵە هاتەوە سلێمانی و دوورخرایەوە بۆ خوارووی عیراق، لەمفەوەزی پۆلیس دەرکراو کرایە کارمەندی پۆستەو گەیاندنی شاری بەسرە، دیسان هۆشیارانەو لێهاتووانە دەستیکرد بەچالاکی رێکخراوەیی بۆ کۆمەڵە، دوابەدوای گیرانی سەرکردایەتی کۆمەڵە خاڵە شیهاب و هاورِێکانی هەست بەجموجۆڵی شەهید جەمال کرا.

لەپایزی 1975 لەلایەن دەزگاکانی ئەمنی سلێمانیەوە راونراو زۆر ئازایانە خۆی دەربازکرد، رۆژێک پیاوانی ئەمن بەدوایدا دەگەرِان لەخۆی دەپرسن ئەرێ ماڵی جەمالی عەلی باپیر نازانی؟ ئەویش بەبێ ئەوەی بترسێ و بشڵەژێ ئاماژە بۆ ماڵێک دەکات ئەمنەکانیش بەپرتاو بەرەو ماڵەکە دەرِۆن شەهید جەمال بەرِاکردنە وەرزشکارییەکەی خۆی رزگاردەکات و دەچێتە ماڵی کاک کەمالی حەبێ لەگەرِەکی مەڵکەندی، لێرەوە خەباتی ژێرزەمینی دەستپێدەکات لەماڵەکانی کاک عومەر سەعیدو کاک عومەر کڵاولارو ماڵی کاک ئاوات قارەمانی و ماڵی حەمە خرِەی دارتاش لەکانێسکان و ماڵی عەزیز ئیسماعیل لەگەرِەکی تووی مەلیک رۆژانی خۆشاردنەوەی زۆر بێباکانە بەسەربردو ئەرکەکانیشی ئەنجامدەدا بەبێ ئەوەی رۆژێک لەرِۆژان نارِەزاییەک دەرببرِێ یان رەشبینی دایبگرێ.

دووبارە بەرەو چیا، بەرەو خۆری شەهیدبوونکەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا شەهید جەمال کەوتە خۆئامادەکردن بۆ شۆرِشی چەکداری و لە 19-07-1976 لەگەڵ کاک سالار عەزیز یەکەم دەستەی چەکداری دۆڵی جافایەتیان دروستکردو ئەو چەکەی لەکاتی هەرەسدا شاردبویەوە کردیەوە شانی و بۆوە بەپێشمەرگە گورج و گۆڵەکەی ساڵی 1962ی جاران و پاشتریش پێشمەرگەیەکی نوێ و بەبیروباوەرِێکی شۆرِشگێرِانە، دوای یەک رۆژ چەککردنە شان هەڵیکوتایە سەر رەبایەی (باوی زاوێ)ی دەشتی کارێزەو بەمەش یەکەمین فیشەکی شۆرِشی نوێ لەلولەی تفەنگەکەیەوە تەقی و چەند داگیرکەرێکی بەسزای گەل گەیاندو هەر لەوساڵەشدا بەسەختی برینداربوو.

شەهید جەمال یەکێک بوو لەکادیرە ئازاو چوست و چالاکەکانی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مامۆستای شەرِی پارتیزانی بوو لەدەیان نەبەردی گەورەو بچووکدا هاوبەشیکردووە، پیاوێکی خۆشەویست بوو لەوناوچانەی کاری لێکردووە، لەگەڵ پێشمەرگە بەسۆزو بەزەیی بووە هەڵسوکەوتی لەگەڵیاندا هاورِێیانەو برایانە بووە لەسەرەتای بوونە پێشمەرگە لەشۆرِشی نوێ کرایە لێپرسراوی سەربازی ناوچەی ماوەت لەگەڵ شەهید ئەحمەد فەتحوڵڵا ئاغا کاریان پێکەوە دەکرد، ساڵی 1978 وەکو کادرو پێشمەرگەو وەک جێگری فەرماندەی هەرێم بەشداری کارەساتەکەی هەکاری کردووەو بەژیری و ئازایەتی و چاورِوونییەوە رابەری دەستەیەک پێشمەرگەی کردو سەرکەوتووانە گەرِانەوە بۆ بارەگای سەرکردایەتی لەقەندیل، هەر ئەوکاتە سەرکردایەتی یەکێتی لەقەندیل بۆ تەقدیری ئازایەتی پلەی فەرماندەی هەرێمی درایەو کرایە فەرماندەی هەرێمی چواری یەکێتی ینیشتمانیی کوردستان، هەروەها ئەندامی کۆنفرانسی مالیمۆس بووە کە 01-05-1981 کە لە مالیمۆس بەسترا.

مەخابن لە 20-08-1981 لەگەڵ شەهیدان: حەسەن قارەمان و کاروان و ئیسماعیل گەورە دێیی و ئەنوەری عەبدوڵڵا مەلا ساڵح شەهیدکران و گەیشتنە کاروانی نەمران.