جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «محەمەد موکری»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:Mukry (1).jpg|وێنۆک]] | |||
- له ساڵی 1945 لە گەڕەکی قەڵای شاری [[کەرکووک]] لەدایکبووە. | - له ساڵی 1945 لە گەڕەکی قەڵای شاری [[کەرکووک]] لەدایکبووە. | ||
وەک پێداچوونەوەی ٠٧:٤٧، ٢١ی ئابی ٢٠٢١
- له ساڵی 1945 لە گەڕەکی قەڵای شاری کەرکووک لەدایکبووە.
- پیشهى ئهدهبى: رۆماننوس، چیرۆكنوس و نوسەر
- خوێندنی دواناوەندی تەواو کردووە.
- نزیكەی نیوسەدە لە خەباتی ئەدەبی و ڕۆشنبیری کورد بوو.
- لەسەرەتای ژیانی گەنجیەوە خولیای جیهانی ئەدەب و نوسین بووە.
- وەكو نوسەرێكی بەهەڵویست چۆتە ریزی شۆڕشی نوێ و بەچەك و قهڵهم بۆ ماوەی (9) ساڵ بەرگری لەگەلەكەی كردووە.
- هەر لەشاخ بایەخى بەكاری رۆژنامەنوسی داوە و لەرۆژنامە و گۆڤارەكانی سەردەمی شۆڕشدا بەرهەمەكانی بڵاوكردۆتەوە و گۆڤاری كەلتوری لەشاخ و پەیڤینی لەشار دەركردووە كە دوو گۆڤاری سەنگین بوون.
- هەر لەشاخ چەند چیرۆك و رۆمانێكی نوسیوه و بڵاویكردەوە. لەناو ئەوانەدا رۆمانی سەگوەڕ كە بەشێوازێكی رەخنەیی لەسەر شۆڕش نوسرا بوو گفتوگۆو مشتومڕی زۆری لەسەر كراو كاردنەوەی توندی لێكەوتەوە، تا ئەوکاتەی مام جەلال وەک پیاوێکی خوێندەوار و بەهەڵوێستی نێوشۆڕش هاتە دەنگ و ئاماژەی بەوە كرد كەدەبێ قەڵەم بەقەڵەم وەڵام بدرێتەوە و لە چاپەکانی دواتردا خۆی پێشەکی بۆ سەگوەڕی محەمەد موکری نووسی.
- بایەخی بەشانۆ داوەو چەند شانۆگەریەكی نوسیوە لەوانە شانۆگەریی (هارونە رەشید، و دادگا).
- لەبواری وەرگێڕانیشدا شوێن دەستی دیار بووه و (10) شاكاری شانۆیی گەورە شانۆنوسانی جیهانی بۆ زمانی كوردی وەرگێڕاوە.
- خاوهنى چهند بهرههمێكى چاپكراوه، لهوانه: سەگوەڕ، تۆڵە، هەرەس، ئەژدیها، نێچیر.
- شێرکۆ بێکەس دەربارەی ڕۆمانی هەرەسی محەمەد موکری نوسیویهتى: "ئەمە ڕۆمانی ئازارە ئەو ئازارەی لەبوونی کوردەوە تائەمڕۆ هەر لەدرێژبوون و بەردەوام بوون و پەرەسەندندایە.
- له بهرهبهیانى رۆژى 6/5/2012 بە نەخۆشیی دڵ له شارى سلێمانى کۆچی دوایی کردوه و ههمان رۆژ له مهراسیمێكى شایستهدا له گۆڕستانی راپهڕین له شاری سلێمانی بهخاكسپێردراوه.
سەرچاوە: بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ