جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئیحسان نوری پاشا»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:Imagfdghes (2).jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:Imagfdghes (2).jpg|وێنۆک]] | ||
(ئیحسان نوری) كوڕی عه‌لی قولی پاشای ڕابه‌ری شۆڕشی ئاگری داخه، له‌ساڵی ١٨٩٣ له‌گه‌ڕه‌كی (ئالی گوڵی ـ عه‌لی قولی) شاری (به‌دلیس) له‌باكوری كوردستان له‌دایكبووه. | (ئیحسان نوری) كوڕی عه‌لی قولی پاشای ڕابه‌ری شۆڕشی ئاگری داخه، له‌ساڵی ١٨٩٣ له‌گه‌ڕه‌كی (ئالی گوڵی ـ عه‌لی قولی) شاری (به‌دلیس) له‌باكوری كوردستان له‌دایكبووه. | ||
ھێڵی ٩: | ھێڵی ١٠: | ||
له‌و ماوه‌یه‌شه‌وه كه وڵاَتانی هاوپه‌یمان لهڕێكهوتننامهی (سیڤه‌ر)ی ١٠ی ئابی ساڵی ١٩٢٠، به‌ڵێنیاندابوو قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ به‌گوێره‌ی (به‌نده‌كانی ٦٤-٦٣-٦٢) دابمهزرێتو دواتر لێی په‌شیمان بوونه‌وه، ئیحسان نوری پاشاش هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی بكات به‌و شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینه كوردیانه‌ی كه ساڵانی دوای جه‌نگی جیهانیی یهكهمو دوای به‌جێنه‌هێنانی به‌نده‌كانی سیڤه‌ر، له‌ناوچه‌كانی كوردستاندا سه‌ریانهه‌ڵدا ناچاربوو په‌نابباته شام‌و له‌وێوه بۆ باشوری كوردستان (هه‌رێمی كوردستان)، له‌باشوریش ئه‌وكاته كاروبار به‌ده‌ستی ئینگلیزهوهبوو نه‌یده‌ویست هاوكاری سوپای ئینگلیز بكات، بۆیه به‌ناچارییه‌وه پهنایبردووهتهبهر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام كاتێك شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران ده‌ستپێده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تری كورد ده‌چنه‌وه توركیا به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنی ئه‌و شۆڕشه‌وه. | له‌و ماوه‌یه‌شه‌وه كه وڵاَتانی هاوپه‌یمان لهڕێكهوتننامهی (سیڤه‌ر)ی ١٠ی ئابی ساڵی ١٩٢٠، به‌ڵێنیاندابوو قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ به‌گوێره‌ی (به‌نده‌كانی ٦٤-٦٣-٦٢) دابمهزرێتو دواتر لێی په‌شیمان بوونه‌وه، ئیحسان نوری پاشاش هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی بكات به‌و شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینه كوردیانه‌ی كه ساڵانی دوای جه‌نگی جیهانیی یهكهمو دوای به‌جێنه‌هێنانی به‌نده‌كانی سیڤه‌ر، له‌ناوچه‌كانی كوردستاندا سه‌ریانهه‌ڵدا ناچاربوو په‌نابباته شام‌و له‌وێوه بۆ باشوری كوردستان (هه‌رێمی كوردستان)، له‌باشوریش ئه‌وكاته كاروبار به‌ده‌ستی ئینگلیزهوهبوو نه‌یده‌ویست هاوكاری سوپای ئینگلیز بكات، بۆیه به‌ناچارییه‌وه پهنایبردووهتهبهر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام كاتێك شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران ده‌ستپێده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تری كورد ده‌چنه‌وه توركیا به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنی ئه‌و شۆڕشه‌وه. | ||
[[پەڕگە:Unnfgddamed (1).jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
دوای دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه، دووباره هاتووه‌ته‌وه‌و باشوری كوردستان (هه‌رێمی كوردستان)و پاشانیش چووه‌ته لای سمایل خانی شكاك. | دوای دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه، دووباره هاتووه‌ته‌وه‌و باشوری كوردستان (هه‌رێمی كوردستان)و پاشانیش چووه‌ته لای سمایل خانی شكاك. | ||
وەک پێداچوونەوەی ٠٨:٠٠، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
(ئیحسان نوری) كوڕی عه‌لی قولی پاشای ڕابه‌ری شۆڕشی ئاگری داخه، له‌ساڵی ١٨٩٣ له‌گه‌ڕه‌كی (ئالی گوڵی ـ عه‌لی قولی) شاری (به‌دلیس) له‌باكوری كوردستان له‌دایكبووه.
پۆله‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌و شاره‌دا ته‌واوكردووه، دواتر بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی به‌رزی سه‌ربازیی، روویكردووه‌ته شاره‌كانی (ئهرزنجانو ئیستانبوڵ)ی ئه‌وكاته‌و له‌ساڵی ١٩١٠ شدا، دوای خوێندنی سه‌ربازیی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ڕیزه‌كانی سوپای عوسمانی‌دا بوو به‌ئه‌فسه‌ر.
ئیحسان نوری پاشا، به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كردووه كه سوپای عوسمانی له(ئه‌لبانیا)و وڵاتانی عهرهبیو وڵاتی گورجستان دژ به‌سوپای ڕوس به‌رپای كردوون، ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌فسه‌رێك له‌سوپای عوسمانلیدا ماوه‌ی ٣٣ مانگ له (یه‌مه‌ن) ماوه‌ته‌وه‌و زۆر كار‌و لێپرسراوێتی سه‌ربازیی پێسپێردراوه.
دوای ساڵی ١٩٠٨ واته ئه‌وكاته‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی) ده‌سه‌ڵاتی توركیایان كه‌وته‌وه ده‌ست، ڕِێگه خۆش‌بوو بۆ پێكهێنان‌و كردنه‌وه‌ی گه‌لێك ڕێكخراو (ئیحسان نوری پاشا)ش وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری گه‌لی كورد له‌و ده‌مه‌دا، په‌یوه‌ندیكردووه به(كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان)ه‌وه، كه هه‌ر له‌وكاته به‌دواوه دامه‌زرا.
له‌و ماوه‌یه‌شه‌وه كه وڵاَتانی هاوپه‌یمان لهڕێكهوتننامهی (سیڤه‌ر)ی ١٠ی ئابی ساڵی ١٩٢٠، به‌ڵێنیاندابوو قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ به‌گوێره‌ی (به‌نده‌كانی ٦٤-٦٣-٦٢) دابمهزرێتو دواتر لێی په‌شیمان بوونه‌وه، ئیحسان نوری پاشاش هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی بكات به‌و شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینه كوردیانه‌ی كه ساڵانی دوای جه‌نگی جیهانیی یهكهمو دوای به‌جێنه‌هێنانی به‌نده‌كانی سیڤه‌ر، له‌ناوچه‌كانی كوردستاندا سه‌ریانهه‌ڵدا ناچاربوو په‌نابباته شام‌و له‌وێوه بۆ باشوری كوردستان (هه‌رێمی كوردستان)، له‌باشوریش ئه‌وكاته كاروبار به‌ده‌ستی ئینگلیزهوهبوو نه‌یده‌ویست هاوكاری سوپای ئینگلیز بكات، بۆیه به‌ناچارییه‌وه پهنایبردووهتهبهر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام كاتێك شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران ده‌ستپێده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تری كورد ده‌چنه‌وه توركیا به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنی ئه‌و شۆڕشه‌وه.
دوای دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه، دووباره هاتووه‌ته‌وه‌و باشوری كوردستان (هه‌رێمی كوردستان)و پاشانیش چووه‌ته لای سمایل خانی شكاك.
كاتێك (كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون)ی كورد له‌لوبنان دامه‌زرا، ئیحسان نوری پاشا جارێكی تر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باكوری كوردستان‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند ژماره‌یه‌ك تێكۆشه‌ری تری كورددا، به‌بڕیارێكی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆیبوون ڕابه‌رایه‌تی شۆڕشی (ئاگری داخ) ده‌كات.
پاش شكستهێنانی ئه‌و شۆڕشه، ئیحسان نوری پاشا په‌نای بردووهتهوهبهر ئێران‌و بۆ ماوه‌ی ٤٦ ساڵ به‌ئاواره‌یی له‌و وڵاته ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی١٨/٣/١٩٧٦ له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی شاری تاران، توشی ڕووداوێكی دڵته‌زێن بووه كه هه‌ر به‌هۆی ده‌ره‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌شه‌وه پاش هه‌فته‌یه‌ك‌و له‌ڕۆژی ٢٥/٣/١٩٧٦ ئه‌و پیاوه تێكۆشه‌ره‌ی كورد له‌نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد.