جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «زاهیر عەبدوڵڵا»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:9613.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:9613.jpg|وێنۆک]]
هونەرمەند '''زاهیر عەبدوڵڵا خدر''' لە ساڵی ١٩٥٨ لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لە دایک بووە، قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە ھەولێر خوێندووە و بەشی کارەبای لە ئامادەیی پیشەسازی ھەولێر تەواوکردووە.

ھێڵی ٥: ھێڵی ٦:

جگە لە کاری هونەری لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە دەستی بە چیرۆکنووسین کردووە و کۆمەڵە چیرۆکێکی بەناوی "خەرەند" بڵاوکردووەتەوە.

[[پەڕگە:85746.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
لە ساڵی ١٩٨٠ ژیانی هاوسەری لەگەڵ شیرین سابیر پێکدەهێنن و بۆ یەکەمجاریش لەساڵی ١٩٨٤ دەستی هاوسەرەکەی دەگرێت و دەیباتە سەر تەختی شانۆ و دواتر لە چەندین دراما و فیلمدا بەیەکەوە رۆڵ دەبینن.

ھێڵی ١١: ھێڵی ١٢:

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا بەشداری دەیان شانۆگەریی و درامای کردووە کە دیاترینییان درامای "هەبوو نەبوو" بوو کە یەکێکە لە کارە جوانەکانی و زۆر کاردانەوەی گەورەی لەنێو خەڵکدا ھەبوو، ھاوکات کۆمەڵێک ھونەرمەند لە رێگای ئەم کارەوە چوونە نێو خەڵک، لەوانەش زاھیر عەبدوڵڵا بوو کە بە رۆڵی عومەر چاوچنۆک بەشداری ئەم کارەی کردووە.

[[پەڕگە:Zahirabdulla.jpg|وێنۆک|چەپ]]
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٩٧٩ کاتێک قوتابی ئامادەیی پیشەسازی دەبێت، سوود لە حەیرانێک وەردەگرێت و وەکو شانۆ نامەیەک دەینووسێتەوە دەیکاتە شانۆگەریەک بەناوی "محەمەد و سێوێ" و دواتر لە تەلەڤیزیۆنی کەرکووک شانۆگەرییەکە تۆمار دەکەن و لە ناوەڕاستی تۆمارکردنە ھونەرمەند زاھیر عەبدوڵڵا بەهۆی پەیوەندی بە رێکخستنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە، لەلایەن رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت و ناتوانێت زیاتر درێژە بە رۆڵەکەی بدات لە شانۆگەرییەکەدا و دوای چوار مانگ لە دەستگیرکردنی ئازاد دەکرێت.

دوایین پێداچوونەوەی ‏١١:١٨، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

9613.jpg

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا خدر لە ساڵی ١٩٥٨ لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لە دایک بووە، قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە ھەولێر خوێندووە و بەشی کارەبای لە ئامادەیی پیشەسازی ھەولێر تەواوکردووە.

لە ساڵی ١٩٧٢ بۆیەکەمجار بەشداری شانۆگەرییەک دەکات بەناوی "ئەنجامی پوڵپەرستی"، هەروەها بەشداری دەیان شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەمایی کردووە.

جگە لە کاری هونەری لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە دەستی بە چیرۆکنووسین کردووە و کۆمەڵە چیرۆکێکی بەناوی "خەرەند" بڵاوکردووەتەوە.

85746.jpg

لە ساڵی ١٩٨٠ ژیانی هاوسەری لەگەڵ شیرین سابیر پێکدەهێنن و بۆ یەکەمجاریش لەساڵی ١٩٨٤ دەستی هاوسەرەکەی دەگرێت و دەیباتە سەر تەختی شانۆ و دواتر لە چەندین دراما و فیلمدا بەیەکەوە رۆڵ دەبینن.

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا خاوەن سێ کوڕ و دوو کچە.

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا بەشداری دەیان شانۆگەریی و درامای کردووە کە دیاترینییان درامای "هەبوو نەبوو" بوو کە یەکێکە لە کارە جوانەکانی و زۆر کاردانەوەی گەورەی لەنێو خەڵکدا ھەبوو، ھاوکات کۆمەڵێک ھونەرمەند لە رێگای ئەم کارەوە چوونە نێو خەڵک، لەوانەش زاھیر عەبدوڵڵا بوو کە بە رۆڵی عومەر چاوچنۆک بەشداری ئەم کارەی کردووە.

Zahirabdulla.jpg

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٩٧٩ کاتێک قوتابی ئامادەیی پیشەسازی دەبێت، سوود لە حەیرانێک وەردەگرێت و وەکو شانۆ نامەیەک دەینووسێتەوە دەیکاتە شانۆگەریەک بەناوی "محەمەد و سێوێ" و دواتر لە تەلەڤیزیۆنی کەرکووک شانۆگەرییەکە تۆمار دەکەن و لە ناوەڕاستی تۆمارکردنە ھونەرمەند زاھیر عەبدوڵڵا بەهۆی پەیوەندی بە رێکخستنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە، لەلایەن رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت و ناتوانێت زیاتر درێژە بە رۆڵەکەی بدات لە شانۆگەرییەکەدا و دوای چوار مانگ لە دەستگیرکردنی ئازاد دەکرێت.

دواتر لە ساڵی ١٩٨٩ بەشداری لە تەمسیلی "کەونە دەرکە" دەکات و لە ساڵی ١٩٩١ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی تەلەڤیزیۆنی گەلی کوردستان کەناڵی ھەولێر و لە ساڵی ١٩٩٣ بەشداری زنجیرە تەمسیلی "کەوەکانی قەرەچووخ" دەکات کە رۆڵی کوڕی ئاغا دەبینێت و ستەم لە دانیشتوانی گوندەکەی دەکات و لە ساڵی ٢٠٠٧ بووەتە بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی ھەولێر و ماوەی شەش ساڵ لەم پۆستەدا خزمەتی کردووە.

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا ساڵی ٢٠١٩ کتێبێکی بیرەوەریی بڵاوکردەوە بەناوی "تەیراوە هەربە پیاسە" کە تیایدا باسی سەردەمی منداڵی خۆی دەکات تا رۆژی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ و لەم کتێبەدا هەوڵی داوە واقیعی ژیانی خۆی بنووسێتەوە و لە ئێستاشدا دوای خانەنشینبوونی خەریکی نووسینی رۆمانێکە به‌ناونیشانی "ره‌حه‌تی لوقم" كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌چاپی ده‌گه‌یه‌نێت.

سەرچاوە: aa.com