جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دڵشاد مه‌ريوانى وه‌ك فۆلكلۆريست»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
ھێڵی ٣: ھێڵی ٣:


نووسینی: '''[[رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد]]'''
نووسینی: '''[[رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد]]'''
ئه‌وه‌ى دوێنێ بۆ مه‌ريوانى كرا، كارێكى شايسته‌ و ئاوڕدانه‌وه‌يه‌كى مه‌زن‌ بوو. زۆربه‌ى ئاماده‌بووان له‌ ده‌سته‌بژێرى نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بوون.  
ئه‌وه‌ى دوێنێ بۆ مه‌ريوانى كرا، كارێكى شايسته‌ و ئاوڕدانه‌وه‌يه‌كى مه‌زن‌ بوو. زۆربه‌ى ئاماده‌بووان له‌ ده‌سته‌بژێرى نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بوون.  



دوایین پێداچوونەوەی ‏١١:٤٦، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

Fullscreen capture 12112021 121400.jpg

دڵشاد مه‌ريوانى وه‌ك فۆلكلۆريست

نووسینی: رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد

ئه‌وه‌ى دوێنێ بۆ مه‌ريوانى كرا، كارێكى شايسته‌ و ئاوڕدانه‌وه‌يه‌كى مه‌زن‌ بوو. زۆربه‌ى ئاماده‌بووان له‌ ده‌سته‌بژێرى نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بوون.

چ ئه‌وانه‌ى بابه‌تيان پێشكه‌ش كرد و چ ئه‌وانه‌شى كه‌ له‌ مه‌له‌فه‌كه‌ى گۆڤارى (وانه‌ر) به‌شدارييان كردووه‌، چه‌ند دێڕێكى نووسينه‌كه‌ى كاك (زاهيرى عه‌به‌ ڕه‌ش)ى لێ ده‌ربچێت، باسیان له‌م توانايه‌ى ناوبراو نه‌كردووە كه‌ چه‌ند دڵى به‌ ئه‌ده‌بى فۆلكلۆر خۆش بووه و كارى بۆ كردووه‌!

به‌نده‌ دوو به‌ڵگه‌ى بۆ ئه‌م بواره‌ له‌ به‌رده‌ستايه‌ كه يه‌كه‌ميان له‌ كاك (ده‌وه‌ن مه‌عروف) و دووه‌ميان له‌ كاك (محه‌ممه‌د مه‌ردان)ـه‌وه‌ به‌ ده‌ستم گه‌يشتوون‌:

يه‌كه‌م: ده‌ستخه‌تێكى دڵشاد مه‌ريوانى خۆيه‌تى كه‌ به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى به‌ ئه‌ندامێتى پێشكه‌شى (كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌خنه‌گرانى ئه‌ده‌بى عێراقى)‌ كردووه و جگه‌ له‌ خسته‌ڕووى (٢٧) له‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌ له‌ بوارى ڕه‌خنه‌دا ‌نووسيونى و بڵاوى كردوونه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌ چه‌ند به‌رهه‌مێكى تريشى ده‌كات كه‌ ئاماده‌ن بۆ چاپ، له‌وانه‌: (الديوان النوعي الاول مسيرة‌ الفلكلور الغنائي الكردى) (القصص الشعبية الكردية و القيم الفلسفية) (جمع و تحقيق أبيات على بردشانى)

دووه‌م: تۆمارێكى ده‌نگى به‌ شێوه‌ى كاسێت كه‌ كۆڕێكى مه‌ريوانييه ‌و باس له‌ (شێته‌كانى سلێمانى) ده‌كات و له‌ پازده‌ لاپه‌ڕه‌ى (قه‌بارى ئه‌ى فۆڕ) پێك هاتووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێدا له‌ته‌نيشت هونه‌رمه‌ند (مامه‌ عه‌زه‌)وه‌ دانيشتبووم و كاتێك ئه‌م سه‌رنجه‌م بۆ باس كرد‌، وتى خۆم له‌و كۆڕه‌ى دڵشاد مه‌ريوانيدا بووم و ئاماده‌ى ئه‌و كۆڕه‌ى بووم.

Dlashad54.jpg

له‌ ده‌ستپێكى نووسينه‌كه‌يدا ده‌ڵێت:

ئێمەی گەلانی ڕۆژهەڵات گەلێک زانا و دانامان شێت کردووە، گەلێک گێلمان کردووە بە بلیمەت، گەلێک ترسنۆکمان کردووە بە ڕۆستەم، گەلێک خاوەن کەڵبە و چڕنووکيشمان کردووە بەکۆتری ئاشتی و گەلێک شتی تریش...