جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ڕێهات عەزیز»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١: ھێڵی ١:


[[پەڕگە:0009 22.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:Rehat Aziz22.jpg|وێنۆک]]
ناوی تەواوی رێهات عەزیز حەمە کەریمە لە رێکەوتی 13-02-2000 لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی هونەردۆست لە دایکبووە.
ناوی تەواوی رێهات عەزیز حەمە کەریمە لە رێکەوتی 13-02-2000 لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی هونەردۆست لە دایکبووە.



وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٤٦، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

Rehat Aziz22.jpg

ناوی تەواوی رێهات عەزیز حەمە کەریمە لە رێکەوتی 13-02-2000 لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی هونەردۆست لە دایکبووە.

لە سەرەتای تەمەنیدا بەهرەی قسەخۆشی و زیرەکی وریایی تێدا بەرجەستە بووە، بەهۆی زیرەکیەکەیەوە لە تەمەنی 5 ساڵان دەخرێتە بەر خوێندن.

هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە بەهرەی مۆزیک ژەنین و دەنگخۆشی تێدا دەردەکەوێت، پاش خوێندنی ناوەندی لە ساڵی 2014 بە پلەی یەکەم لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی شاری سلێمانی وەردەگیرێت، لە سەرەتادا حەزی بۆ ئامێری سەکسیفۆن وای کرد کە رێهات خۆی لە ئامێرە فوودارەکاندا بدۆزێتەوە، دواجار کلارنێت بووە دیارترین ئەو ئامێرانەی کە گوزارشت لە هەستە قووڵ و شاراوەکانی بکات، رێهات لەو ماوە کەمەی تەمەنی خۆی و هونەرەکەیدا گەیشتە ئاستێک، کە لەساڵی 2018 خەڵاتی ڕوانگە وەربگرێت وەک باشترین ژەنیاری لاو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ئێڕاق، چەند رۆژێکی کەم باش وەرگرتنی ئەو خەڵاتە و بە دیاریکراوی لە رۆژێ 12-12-2018 کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەندێک لە نووسین و بیر و باوەڕەکانی رێهات:

Rehat Aziz1.jpg

1. من ناوم رێهاتە... کاتێک ئەم دەقە دەنووسمەوە تەمەنم چواردە ساڵە، من لە شارێکدا دەژیم کە جۆرەها کەسانی تێدا دەبینرێت، لەم شارەی من تێیدا دەژیم شتێکی تێدایە بە ناوی سەرکەوتن! ئەو سەرکەوتنەی هەموو ژیانت بە خوێندن بەسەر دەبەیت کە پێتخۆش نییە ببیت بە پزیشک یان ئەندازیار یان هەر پلەیەکی تر! کەچی نازانن سەرکەوتن شتێکی دیکەیە... سەرکەوتن ئەوەیە کە شوێنیک بۆ خۆت بکەیتەوە لە داهاتوو و رابردوودا، لە داهاتوو بەوەی ئامێرێک بەرهەمبێنیت کە خەڵکی سوودی لێوەرگرن.

2. هەندێجار دەبیستم ئێمە لە خوامان دەوێت تووشی نەخۆشی نەبین بۆ ئەوەی بە دڵی خۆمان بخۆین، یان لە ژیاندا ئیشت بە تەمەندرێژی چییە؟ بە دڵی خۆت بخۆ و چێژ لە ژیان وەرگرە! ئەمە باوەڕی زۆرێک لەخەڵکە، بەڵام من دەڵێم تەمەندرێژی و تەندروستی هۆی دروستبوونی منە، بەڵام ئەوەی بەلای منەوە گرنگە مێشکە! من ئەگەر مێشکم زیاد لە پەنجا کتێبی پێنەخوێنمەوە و لە پاشاندا چەند داهێنانێکی پێ نەکەم بۆچی باشە...!؟

ڕیهات عەزیز


3. من ئێستا لە یەکێک لە کافتریا هەرە گرانەکانی سلێمانیم، ئەو خەڵکانەی دەیانبینم زۆر لەخۆبایی و دەوڵەمەندن، هەندێکیان قاقای دەوڵەمەندی و دزییەکانیان لێدەدەن، هەندێکیشیان ناڕازین و هێشتا هەر داوای زیاتر دەکەن، من لێرەم لەبەر رۆژی لەدایکبوونی تاقە برا گەورەکەم... ئەگینا بۆ یەک چرکەش نامەوێت کات بەسەربەرم لە شوێنێکی وەک ئێرە و لەم ئاست و پلەیەدا، ژیان هاوکێشەیەکە، ئەگەر تۆ ئێستا بڕی سەد هەزار دۆلار قازانجت کردە گیرفانت، ئەوا دڵنیابە هەر لەوڵاتەکەی خۆتدا یان لە شوێنێکی تر بڕی سەد هەزار دۆلاری تر لە گیرفانی کەسێکی تر دەڕوات...!

4. ئەم شێتییە هەندێجار ئاساییە، لەبەر ئەوەی لەوانەبێت لەو وڵاتەدا کەسەکە بە هەمان رێگەی تۆ ئەو بڕە پارەیەی دەست بکەوێتەوە و لە کەسێکی تری ببات... یان رەنگە هەر لە خۆتی بسەنێتەوە، بەڵام مەرجە ئەمە هەمووجار رووبدات؟ با ئەمە زیاتر روونبکەمەوە: ئەگەر داهاتی هەر تاکێک لە هەرێمی کوردستان، با بڵێین 700 هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک “بەڕێز” کاکی دەوڵەمەندەکانیش بۆ هەر مانگێک پێنج ملیۆن دینار بگرە زیاتریش دەخەنە گیرفانە گەردەلوولییەکانیانەوە، ئیتر هاوڵاتییەکانی تر 700 هەزارەکە لەکوێ بێنن؟ خۆ بە کارکردنیش ناتوانن بیهێننەوە، چونکە پارەکەش هەر بە کار بەرهەمهاتووە، ئەی پارە چۆنایی لە کار بەرهەمدێت؟.

5. شتێک هەیە پێی دەوترێ بەرهەمی مرۆیی، ئەم بەرهەمە دیسان لە کار بەرهەم دێت کە مرۆڤەکان هەموو رۆژێک زوو لە خەو هەڵدەستن، دەچن دەخوێنن... یان دەچنە سەر کارەکانیان، یان هەر شتێک، ئەم هەموو هیلاکییە لەگەڵ بەرهەمی سرووشتیی وەکو نەوت و زێڕ و زۆر شتی تر، دیسانەوە شتێک دروست دەکەنەوە بە ناوی پارە، ئەم کردارانە ئاوا روودەدات، بەڵام لە کاتێکدا کە مرۆڤێک دەستکاری ئەم کارەی کرد و زیاتری ویست، ویستی خانووەکەی دووقات و ئۆتۆمبێلەکەی بکات بە دانەیەکی گرانتر و خراپتر بۆ ژینگە و کارگەیەکی جگەرە دانێت و زۆر شتی تریش، ئەوکات وەکو پێشتر باسی مووچەکەم کرد، کەسانی تر باجەکەی دەدەن، کەسانێک دروست دەبن کە پێیان دەوترێت هەژار، کە لە راستیدا هەژار نەبوون، بەڵکو باجی مرۆڤەکانی تر دەدەن، بەڵام من کاتێک دەتوانم ئەم قسانە بکەم کە خۆم ئامادە بم لە هەوڵدان بۆ دەوڵەمەندیم خۆشبم و هیچ کاتێک و تەنانەت بۆ یەک ساتیش نامەوێت “دزی” بکەم و “دز” بەرهەمبێنم، بۆیە تەواو هەوڵی خۆم دەدەم بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی بیر و هۆش.

6. من زیکەی پێنج ساڵ دەبێت ئامێری پیانۆ دەژەنم، گۆرانی دەڵێم، هۆنراوە دەنووسمەوە، بیروباوەڕەکانیشم لەم کتێبەدا دەنووسمەوە... بەڵام نە بە خۆم دەڵێم موزی کژەن، نە بەخۆم دەڵێم گۆرانیبێژ، نە بە خۆم دەڵێم شاعیر، بە خۆشم ناڵێم نووسەر...! من ئەگەر بووم بە فاشیلترین کەس لەم جیهانەدا هەر ئەم (رێهاتە) دەبم کە ئێستا هەم، ئەگەر ببمە فەیلەسووفیش هەمان (رێهات) دەبم! قەت ئامادەنیم قات و پێڵاو بپۆشم، یاخوود پۆشاکێک کە نرخەکەی زیاد لە پنجا هەزار بێت، چونکە ئەوانی خوار خۆم پێی بێزار دەبن، خۆ ئەگەر دڵی کەسانی تری خۆش کرد، ئەوکات ئامادەم بیپۆشم.!

7. کەسانێکی زۆر هەن لەم جیهانەدا ئامادەم بیانخەمە گریان، بە هێزی مێشکی بێت، یان بەو شتەی پێیدەوترێت “زیرەکی’ لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە خراونەتە ئاست و پلەیەک کە شایەنی نین، یاخوود کەسانێک هەن زیرەک نین، بەڵام خۆیان بە زیرەک دەزانن، لەبیرمان نەچێت من تەنها “رێهات”م.

8. من باوەڕم بە وشەی زیرەکی نییە، تەنانەت باوەڕم بە زیرەکیش نییە، بەڵام ناچارم بۆ تێگەیاندنی بەرامبەر ب ڕێهات خۆ ئامادەکردن بۆ خەڵاتی ڕوانگە

بەکاری بهێنم، ئەگینا مرۆڤ هەر لە کاتی لەدایکبوونییەوە مێشکی ساغە و ئاسایی کار دەکات، بەڵام بە حیساب زیرەکی بەو کەسانە دەوترێت کە مێشکیان زیاتر کار دەکات، لە راستیدا لەنێوان مرۆڤ و زیرەکیدا چەند دەرگایەک هەیە، هەر دەرگایەکیش کلیلێکی هەیە، لە کردنەوەی هەر دەرگایەکدا، چەندەها دەرگای ترت دێنە بەردەم، ناکرێت هەموو دەرگاکان بکەیتەوە بە یەکجار.

9. ئەگەر مرۆڤەکان کوێربوونایە، ئەوکات مۆسیقا لە ئاستێکی بەرزتردا دەبوو، مۆسیقا لە راستیدا پێکهاتووە لە دەنگ، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ ئەیبینم تەنها دەنگ نییە “وێنەشە” چونکە ئێستا هەرکەسێک پارچەیەک مۆسیقا یان گۆرانی کە هەر سەر بە مۆسیقایە ئامادە بکات، دەیکات بە کلیپ، کلیپیش ئەگەر مۆسیقای خۆشەویستی بێت کچێکی کەم پۆساکی تێدایە، ئەگەر بەسەر نیشتماندا بێت ئەڕۆنە سەر شاخیک و زۆر شێوە و شتی تریش، بەڵام مەبەستی من ئەوەیە مۆسیقا پێویستی بە کلیپ نییە... چونکە تەرکیزی مرۆڤ لەسەر مۆسیقاکە کەم دەکاتەوە، کە خۆی لە دەنگ پێکهاتووە نەک وێنە.

10. لەوەتەی مرۆڤایەتی هەیە، خوا بە مرۆڤەکان دەڵێت شەڕ مەکەن، کەچی یەکجار بانگی گوێدرێژیان کرد و لای نەکردەوە، نازناوی بێ عەقڵترین گیانداریان لێنا.

11. خوا هەستی پەشیمانی و دڵتەنگی لە مرۆڤەکاندا دروستکردووە، ئەم هەستە لە پاش کردنی هەر کارێکی خراپ، بۆ یەکەمجار یان بەردەوام بوون کار دەکات، بەڵام مرۆڤەکان سوودی لێ وەرناگرن.

12. رۆژ بە رۆژ زەوی گیان دەدات و سروشتی خۆی لەدەست دەدات بەهۆی مرۆڤەوە، ئەگەر زەوی دەستی هەبوایە یەکەم شت کە دەیکرد مرۆڤی دەردەکرد، خوا ئێمەی جیاکردۆتەوە، خوا ئێمەی لە گیاندارەکانی تر خۆشتر دەویت، بەڵام مانای ئەوە نییە کە ئەوانی خۆش نەوێت، مافی ئەوەمان نییە لە بێتاوانەکانیان بکوژین و سووکایەتیان پێ بکەین و سرووشت بۆ بەرژەوەندی خۆمان بەکاربێنین و مافی ئەوەما نییە یاری بە سرووشت بکەین و بیسووتێنین و زۆر شی تر.

13. گۆڕینی بەرهەمە سرووشتییەکان بۆ کهول و جگەرە و ماددەی هۆشبەر و تەنانەت دەرمانی بەناو تەندروستی، لە قەفەسنان و کووشتنی گیانداران، پیسکردنی سرووشت، گۆڕینی خواردنی سرووشتی و بەسوود بۆ تڵپەیەکی بێسوود بە نرخێکی گرانتر، پیسکردنی ژینگەکەی بە جۆرەها سەرچاوەی دووکەڵیی و زۆر شتی تر... پێویستە لە خۆمانەوە دەست پێبکەین و هیوادارم وتە کۆن و مێژووییەکە دووبارە نەبێتەوە کە دەڵێت: ئینجا خۆ خەڵکی تر نایکەن ئیتر من بۆ بیکەم.!

14. کەس بێتوانا نییە، کەس بێبەهرە نییە، هەموومان خاوەنی بەهرە و توانای تایبەتین، بەڵام پێویستە بیدۆزینەوە لە چ کارێکدایە.

هەروەکو چۆن هەریەکەمان خاوەنی جۆرە دەموچاوێکی تایبەتین کە لە هی کەسی تر ناچێت، یان ژمارەی گەردیلەکانی لەشمان کەسایەتیمان و زۆرێکی تر، ئاوا بە هەمانشێوە خاوەنی بەهرە و توانای تایبەتی خۆمانین.

15. ژیان قوورس بووە، بەدەستی خۆمان قوورسمان کردووە، بە جۆرێ تەماعی ماددی و بێ قەناعەتی و زۆرێکی تر وامانکردووە لە بەرهەمەکانی خودا بیبەش بین، واتە هەریەکەمان زۆرتر لە پێویستمان بردووە.

16. بەیانیی ئەمڕۆ هەواڵێکم پێگەیشت کە وەرگیراوم بە پلەی یەکەم لە پەیمانگای هونەر بەشی مۆسیقا، لە راستیدا من پێشتر زۆر بەرهەڵستی و دژایەتی دەکرام لە قوتابخانەکانی پێشوومدا... گاڵتەم پێ دەکرا و پێمدەگوترا تۆ داهاتووت راکێشانی عەرەبانەیە و چەندەها شتی تریشیان دەگوت، بەڵام ئەوەی من گوێم پێنەدەدا، خۆ ئەم وەرگتنەی من لە بەشی موزیک، سەرکەوتنی تەواو نییە، بەڵام سەرەتایەکە بۆنی ئەنجامی سەرکەوتووی لێوەیەت، من زۆر دڵنیابووم کە بەم پلەیەوە وەردەگیرێم و زۆریش دڵنیام هەر بە سەرکەوتوویی ئەم خوێندنەم تەواو دەکەم، هەر ئەم باوەڕبوون بە خۆمەیە وام لێدەکات بەردەوام بم و چێژ لە کارەکانم وەرگرم و گوێ لە قسە و گەردەلوولەکانی ئەوانی تر نەگرم... بەڵام باوەڕبەخۆبوون... نەوەک لەخۆرازیبوون.

17. من ئێستا کە ئەم بەشە دەنووسم، چەند مانگێک بەسەر نووسینەکەی سەرەوەمدا رۆیشتووە، لە راستیدا ئەو کەسانەی دژایەتیم دەکەن روویان زۆر لە زیادبوون کردووە، بەڵام من هەر لەسەر باوەڕەکەی جارانم.رێهات