جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «چه‌ند وێستگه‌يه‌ك له‌ دارولمولكى ئه‌ده‌ب»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:269767182 .jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:269767182 .jpg|وێنۆک]]
نووسین و لێکۆڵینەوەی: '''[[ڕێبوار حه‌مه‌تۆفيق]]'''  
نووسین و لێکۆڵینەوەی: '''[[رێبوار حەمەتۆفیق]]'''  


سوله‌يمانی، وەک ناوی شارێکی نوێ، له‌ نيوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى هه‌ژده، له‌ نزيك شارستانييه‌تى (حه‌سه‌ن ته‌په)‌، (هەزارمێرد)، (قس قاپان) و(بێستانسوور)، به‌‌ ‌ته‌نيشت گوندى (مه‌ڵكه‌ندى)يه‌وه‌ به‌ردى بناغه‌ى دانرا‌.  
سوله‌يمانی، وەک ناوی شارێکی نوێ، له‌ نيوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى هه‌ژده، له‌ نزيك شارستانييه‌تى (حه‌سه‌ن ته‌په)‌، (هەزارمێرد)، (قس قاپان) و(بێستانسوور)، به‌‌ ‌ته‌نيشت گوندى (مه‌ڵكه‌ندى)يه‌وه‌ به‌ردى بناغه‌ى دانرا‌.  

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٩:٥٢، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

269767182 .jpg

نووسین و لێکۆڵینەوەی: رێبوار حەمەتۆفیق

سوله‌يمانی، وەک ناوی شارێکی نوێ، له‌ نيوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى هه‌ژده، له‌ نزيك شارستانييه‌تى (حه‌سه‌ن ته‌په)‌، (هەزارمێرد)، (قس قاپان) و(بێستانسوور)، به‌‌ ‌ته‌نيشت گوندى (مه‌ڵكه‌ندى)يه‌وه‌ به‌ردى بناغه‌ى دانرا‌.

له ‌دواى چه‌ند ساڵێك، ئينجا مير (ئيبراهيم پاشا)‌ ناوه‌ندى بڕيار و پايته‌خى ميرنشينى بابا‌نى له (قه‌لاچوالان)ـه‌وه‌ بۆ گواسته‌وه‌‌.

شارێك بە زمانی دۆست، وه‌ك (شێخ ڕەزا) ده‌ڵێت (دارولمولکی بابان)، لە پەسنی شيعرى (نالی)دا، (ڕیازی ڕەوز) و (فسوڵی هەمیشە بەهار)، له‌ تامى هۆنراوه‌ى(شێرکۆ بێکەس)ـدا (ليمۆى ترش) و له‌ ڕۆمانى(حوسێن عارف)دا به‌ واتاى وشه‌(شار) و له بيرى (ئيبراهيم ئه‌حمه‌د)يشدا (ژانى گه‌ل)ێك... له‌ ‌لاى بێگانه‌يه‌كى وه‌ك (وليه‌م هيود)يش، كه‌ ساڵى ١٨١٧ سه‌ردانى ناوچه‌كه‌ى كردووه‌ و يه‌كه‌م وێنه‌ى شاره‌كه‌ى كێشاوه، به‌ (پايته‌ختى كوردستان) ناوى بردووه‌‌.

پاشاى بابان، كه‌ هه‌ست ده‌كات شارى نوێ و ده‌سته‌بژێر، به‌بێ بوونى ناوه‌ندى خوێندن و زانيارى نابێت، بڕيارى دروستكردنى مزگه‌وتێك ده‌دات كه‌ فراوانتربێت له‌ مزگه‌وته‌كانى(شێخ بابا عه‌لى)، (حاجى حان) و (مه‌ڵكه‌ندى). بۆيه‌ هه‌ر پاش ته‌واوكردنى مزگه‌وته‌كه‌، كتێبخانه‌ى گه‌وره‌ى قه‌لاچوالانى بۆ گواسته‌وه‌ و (شێخ مارفى نۆدێى)ى پێشه‌واى قادريى و به‌رزنجه‌يى، ئه‌ديب و زانا كرده‌‌‌ ئيمام و موده‌ريسى گه‌وره‌ترين مزگه‌وتى‌ شاره‌كه‌.

نه‌ك هه‌ر مزگه‌وتى حاجى كاك ئه‌حمه‌دى شێخ‌، به‌ڵكو هه‌موو مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌‌ ئاينييه‌كان، له ‌لايه‌ن پاشايانى بابانه‌وه‌‌ سه‌رپه‌رشتى كراون و هه‌ندێكيشيان هه‌ر له‌لايه‌ن ميرانى بابان خۆيانه‌وه‌ دروست كراون و‌ زانا و ئه‌ديبه‌ دياره‌كانيان ده‌ستنيشان ‌كردووه‌ تا به‌ ته‌نيشت ئيمامه‌ت و وتنه‌وه‌ى وانه‌ شه‌رعييه‌كانه‌وه‌‌، ئه‌ده‌ب و ڕه‌وانبێژى له‌م دامه‌زراوانه‌دا بڵێنه‌وه‌‌.

كۆڕى زۆرى ئه‌ده‌بيات‌، سه‌رنجى به‌ كوڵى ڕه‌خنه‌يى، خوێندنى كتێبه‌كانى گوڵستان و بولستان، به‌ته‌نيشت نوكته‌ و به‌سه‌رهات و مه‌ته‌ڵ و چيرۆكه‌كانه‌وه‌ تا ده‌هات له‌م ناوه‌نده‌ ئاينيى و ئه‌ده‌بييانه‌دا زياتر جۆشيان ‌سه‌ندووه‌.

269880417 4908290092525657 7508876956433230099 n.jpg

له‌ولاشه‌وه‌ وه‌ك (ڕيچ) كه‌ ساڵى ١٨٢٠ سه‌ردانى سلێمانى كردووه‌، ده‌ڵێت (له‌ ديوه‌خانى ميريشدا هه‌فتانه‌ كۆڕى گۆرانى و مۆسيقا‌) هه‌بووه‌.

هه‌موو ئه‌م چالاكييانه‌ پێكه‌وه‌ بوونه‌ته‌‌ ‌هات و هه‌وێنى ده‌ركه‌وتنى ئه‌ده‌بێك كه‌ دواتر به‌‌ شێوه‌ى كرمانجى ناوه‌ڕاست (سلێمانى) و قوتابخانه‌ى شيعرى بابان ناوى ده‌ركرد.

ئێوه‌ن به‌ حه‌قيقه‌ت مه‌ليكى ميلله‌تى كوردان

شايانى زياره‌ت بكرێ خاكى قه‌ده‌متان

ئينكارى حوقووقيان له‌سه‌ر ئه‌م ميلله‌ته‌ ناكرێ


ئاباى فه‌ره‌يدوون، فروو، جه‌مشيده‌ حه‌شه‌متان

(شێخ ڕه‌زا)

له‌ هه‌موو لايه‌كه‌وه‌، هاوشانى كاروانى بازرگان و پيشه‌وه‌ران، تا ده‌هات فه‌قێ و سوخته‌ و خوێنده‌وارى زياتر ڕوويان له‌ سلێمانى كردووه‌.

ده‌يان زانا و ئه‌ديبى گه‌وره‌ى وه‌ك: (مه‌ولاناخاليدى نه‌قشبه‌ندى) له‌ (قه‌ره‌داغ)‌،(نالى ئه‌فه‌ندى) له‌(خاكوخۆڵ)ى شاره‌زوور، (مه‌حوى) له‌ (با‌ڵخ)‌ى شارباژێڕ و (مه‌وله‌وى)‌‌ له‌ (سه‌رشاته‌)وه‌ هاتوون و ئاويان له‌‌‌ ئاشى ڕۆشنبيرى ئه‌م شاره‌ كردووه‌.

ئه‌هلێكى واى هه‌يه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌هلى دانشن

هه‌م نازيرى عوقودن و هه‌م نازيرى ئوموور

(نالى)

(شێخ مارف) و (مه‌ولانا خاليد) وه‌ك دوو ڕۆشنبيرى ديارى شارى سلێمانى،‌ هه‌ر ڕابه‌رايه‌تى ته‌ريقه‌تيان نه‌كردووه‌، به‌ڵكو له‌ ڕۆژگارى خۆياندا، به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان ئاين و ئه‌ده‌ب و ده‌سه‌ڵاتيشيان به‌يه‌كه‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر يه‌كه‌يان پێگه‌ و شكۆى تايبه‌تيان له‌لاى خه‌ڵك و ميرانى بابانيش هه‌بووه‌.

267487934.jpg

له‌ڕۆژى ئيمتيحانا ديم به‌رابه‌ر تاليب و مه‌عشووق

كه‌مه‌ربه‌سته‌ى هونه‌ر هاتن له‌ تيپى عيشق بازانا

له‌يه‌ك لا نالى و مه‌شوى له‌ لايه‌ك سالم و كوردى

له‌ هه‌نگامه‌ى هونه‌ر گه‌رمى تكاجۆ بوون له‌ مه‌ولانا

(سالم)

له‌م شاره‌وه‌، له‌ سلێمانيى‌ دارولمولكى بابانه‌وه‌، مه‌ولانا خاليد (عه‌قيده‌ى ئيمان)ى وه‌ك هه‌وێنى يه‌كه‌م په‌خشانى كوردى نووسى‌‌.

نالى و هاوڕێكانى، له‌ ئه‌ده‌بى نووسراودا بره‌ويان به‌ نووسينى هۆنراوه‌ به‌ كوردى و به‌ شێوه‌زارى سلێمانى دا‌.

نه‌ريتى نووسينى باو‌ و ده‌قى ئه‌ده‌بييان به‌ زمانى عه‌ره‌بى و فارسى له‌ قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانى ناو مزگه‌وته‌كان سه‌ند‌ه‌وه‌ و دايانه‌‌‌ ده‌ست زمانى دايك و زاراوه‌ى كورديى‌ خۆمأڵيى.

‌ كه‌س به‌ ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ كورديه‌ خۆكرديه‌

هه‌ر كه‌سێ نادان نه‌بێ خۆى تاليبى مه‌عنا ده‌كا

(نالى)

ميرانى بابان، هه‌زاران كتێب و ده‌ستنووس و سه‌رچاوه‌ى پێويستيان بۆ كتێبخانه‌ى ناو مزگه‌وتى گه‌وره‌ په‌يدا كردووه.

بۆ خه‌رجى ئه‌م كتێبخانه‌ و مه‌ردره‌سه‌ ئاينييانه،‌‌ موڵك و ماڵ و دێهاتيان وه‌قف كردووه‌‌‌.

ته‌نانه‌ت مير (ئه‌حمه‌د پاشا) كه‌ دووخراوه‌ته‌وه‌ بۆ (ئه‌سته‌مبوڵ) و دواتر بووه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌واى (يه‌مه‌ن)، له‌و دووره‌وه‌ ده‌ستنووسى ده‌گمه‌ن و كتێبى بۆ سلێمانى ناردووه‌ته‌وه‌‌.

به‌ڵام پاش كۆچى دوايى شێخ مارف و ڕووخاندنى ميرنشينه‌كه‌، ورده‌ ورده‌ كتێب و ده‌ستنووسه‌كان تياچوون و خۆرى ئه‌ده‌ب ڕووى له‌ ئاوابوون كردووه‌‌.

كه‌وكه‌به‌ى ماهى مورادى ئه‌هلى بابان بوو نيهان

دڵ له‌ ميحنه‌ت كه‌يله‌ مه‌يلى سه‌يرى ناوشارم نييه‌

(سالم)

وێستگه‌يه‌كى تر له‌ مێژووى ئه‌ده‌بى ئه‌م شاره‌، كردنه‌وه‌ى (قه‌تابخانه‌ى ڕوشدييه)يه‌، كه‌ له‌ناو هه‌موو شاره‌كانى سه‌ر به‌ ويلايه‌تى موسڵ، بۆ يه‌كه‌مجار ساڵى ١٨٩٢ له‌‌ سلێمانى دامه‌زراوه‌‌ و يه‌كه‌م نه‌وه‌ى مونه‌وه‌رانى وه‌ك (ئه‌مين زه‌كى به‌گ، تۆفيق وه‌هبى، ڕه‌فيق حيلمى، جه‌مال عيرفان و زێوه‌ر)ى به‌رهه‌م هێناوه‌، كه‌ دواتر هه‌ر يه‌كه‌يان بوونه‌ته‌ ئه‌ستێره‌يه‌ك به‌ ئاسمانى ڕۆشنبيريى كورد و شاره‌كه‌وه‌.

له‌ بوارى: مێژوو، هۆنراوه‌‌، يادداشت، زمان، بيرى سياسى و كارگێڕيدا له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌مان په‌ره‌ى سه‌ندووه‌ و داهێنانيان كردووه‌.

مونه‌وه‌رێكى وه‌ك (ڕه‌فيق حيلمى) له‌ چه‌ند بوارێكدا ئه‌سپى خۆى تاو داوه‌ و جگه‌ له شيعر‌، (يادداشت)ى نووسيوه‌، (مێژووى ئه‌ده‌بى كوردى) به‌ دوو به‌رگ ئاماده‌ كردووه‌، له‌ هه‌مان كاتدا سياسه‌توان و ڕاويژكارى ڕامياريى شێخ مه‌حمووديش بووه‌، توانا و ناوى به‌ جۆرێك ده‌ركردووه كه‌سێكى وه‌ك‌ مامۆستا (جه‌مال نه‌به‌ز) به‌ مام و گه‌وره‌ى خۆى ناوى بردووه!

هاتنى بريتانيا بۆ عێراق و داگيركردنى شارى سلێمانى، زامى دوژمنكارانه‌ى عوسمانييه‌كانى به‌رامبه‌ر شاره‌كه‌ كولانده‌وه‌.

به‌شێكى زۆرى ئه‌و كتێبانه‌ى كه‌ له‌ كتێبخانه‌ى بابانه‌كان به‌جێ مابوون، له‌لايه‌ن سه‌ربازانى ئينگليزه‌وه‌ سوتێران.

گه‌رچى (مێجه‌رسۆن) بۆ يه‌كه‌مجار له‌ مێژووى عێراق و سلێمانيدا چاپخانه‌ى هێنايه‌‌ شاره‌كه‌وه‌ و ڕۆژنامه‌ى(پێشكه‌وتن) ده‌ركرد، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا تا هه‌ڵگيرساندنى شۆڕشى شێخ مه‌حموودى حه‌فيد، بوژاندنه‌وه‌ى ڕاسته‌قينه‌ له‌ ئه‌ده‌بياتدا ڕووى نه‌داوه‌.

له ‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى مه‌ليك مه‌حموود له‌ سلێمانى، بزووتنه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى‌ گه‌شه‌ى ‌كرد.

ژماره‌يه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤار له‌ شاره‌كه‌دا ده‌رچوون، له‌وانه‌(ڕۆژى كوردستان، بانگى هه‌ق، ژيانه‌وه‌، ئومێدى ئيستقلال) دواتريش (ژين، ژيان، گه‌لاوێژ، زانستى)، هه‌روه‌ها چه‌ندين كتێب بڵاوكرانه‌وه‌.

بۆ يه‌كه‌مجار له‌ باشوورى وڵات و له‌ سلێمانيدا، چيرۆكى هونه‌ريى (له‌ خه‌وما)ى (جه‌ميل سائيب) و (مه‌سه‌له‌ى ويژدان)ى (ئه‌حمه‌د موختار به‌گ) نووسران.

ئه‌مين زه‌كى به‌گيش له‌ (ئه‌سته‌مبوڵ)ـه‌وه، يه‌كه‌م به‌رهه‌مى له‌(مێژووى ئه‌ده‌بى كوردى)دا نووسى.

شۆڕشى ١٩٥٨ و گۆڕينى ڕژێمى حوكمڕانى له‌ عێراق، ده‌رگاى له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنى بزووتنه‌وه‌ى ئه‌ده‌بى له‌ كوردستان به‌ گشتى و شارى سلێمانى به‌تايبه‌تى خسته‌ سه‌رپشت‌.

به‌شى كوردى له‌ كۆلێژى ئادابى زانكۆى به‌غداد كرايه‌وه‌ و بانگێشتى (گۆران)ى شاعير و (عه‌لادين سه‌جادى) كرا بۆ وانه‌وتنه‌وه و له‌سه‌ر‌ ده‌ستى ئه‌مان، نه‌وه‌يه‌كى ترى ئه‌ده‌بدۆست په‌يدابوو.

له‌ ناوه‌ڕاستى شه‌سته‌كاندا، ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌كاديمييه‌كانى سلێمانى بۆ خوێندن چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و له‌ ئه‌ده‌بياتناسيدا چه‌ند نامه‌يه‌كى دوكتۆرايان نووسرا.

زانكۆى سلێمانى دامه‌زرا و ژماره‌يه‌كى تر له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤار بڵاوكرايه‌وه‌‌.

له‌ ڕووى چۆنێتى و چه‌ندێتييه‌وه‌ كاروانى ئه‌ده‌بيات به‌خێرايى به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ڕۆيشت..‌.

كۆتايى شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تاى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى بيسته‌م، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاريى‌ ڕامياريى و ڕۆشنبيريى ڕوويان دا‌‌.

له‌ ديارترين ئه‌و گۆڕانكارييانه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌ياننامه‌ى يازده‌ى ئازار، دامه‌زراندنى يه‌كێتى نووسه‌ران و كۆڕى زانيارى كورد، بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌يان گۆڤارى وه‌ك(ڕزگارى كوردستان، ئامانج، تروسكه‌، ده‌نگى ده‌روون، ڕێبازى قوتابيان) و(سلێمانى، ڕزگارى، برايه‌تى، چيا، ئه‌ستێره‌، ڕۆشنبير) و گۆڕينى پرۆگرامه‌كانى خوێندن بوون بۆ زمانى كوردى.

هه‌روه‌ها به‌ ته‌نيشت دوو كتێبخانه‌ تاقانه‌كه‌ى شاره‌كه‌وه‌ (ئه‌وقافى مه‌ركه‌زى) و (كتێبخانه‌ى گشتى)، چه‌ند كتێبخانه‌يه‌كى تايبه‌تيش كرانه‌وه، له‌وانه‌:‌ (نالى ١٩٦٩، سلێمانى ١٩٧٠، نووسراوخانه‌ى پڕۆژه‌ى خوێنده‌وارانى كورد، بێكه‌س ١٩٧٢، ڕۆشنبيرى ١٩٧٢، زانستى ١٩٧٢) و له ‌پاڵ چاپخانه‌كانه‌كانى (كامه‌ران، ڕاپه‌رين، زانكۆ) چاپخانه‌ى (كاكه‌ى فه‌لاح)يش كرايه‌وه‌ و سه‌دان ناميلكه‌ و كتێب چاپ كران.

له‌و لاشه‌وه‌ به‌ياننامه‌ى‌ ئه‌ده‌بى (ڕوانگه)‌ ‌له‌ سه‌رده‌ستى شه‌ش ئه‌ديب (كه‌ پێنجيان خه‌ڵكى سلێمانى بوون) بڵاوكرايه‌وه‌ و به‌ هه‌مان گيانى داهێنه‌رانه‌ى: شێخ نوورى شێخ ساڵح و پيره‌مێرد و گۆران كه‌ هۆنراوه‌ى كوردييان نوێ كرده‌وه‌، ئه‌مانيش بانگه‌وازيان بۆ گۆڕانكارى له‌ ڕووخسار و ناوه‌رۆكى ده‌قى ئه‌ده‌بيدا كرد.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شۆڕشى نوێ له‌ ساڵى ١٩٧٥، ژماره‌يه‌ك له‌ شاعير و نووسه‌ر چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و بوون به‌ پێشمه‌رگه‌.

له‌ بڵاوكراوه‌كانى شاخدا، وه‌ك: (نووسه‌رى كوردستان ١٩٨١، گزنگ ١٩٨٣، هه‌ڵمه‌ت ١٩٨٥، قه‌نديل ١٩٨٧، هه‌ڵوێستى ئه‌ده‌ب ١٩٨٨، بانگ ١٩٨٩) به‌رهه‌مى ئازاد و ئازايان نووسى و به‌ره‌نگارى دوژمن بوونه‌وه‌.

‌هه‌گبه‌ى ڕۆشنبيريى له‌ دارولمولكى ئه‌ده‌بدا به‌ جۆرێك لێوانڕێژبوو‌، له‌ پاش ڕاپه‌ڕين و له‌ ناوه‌وه‌، ساڵى ٢٠١٢ لايه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه،‌ سلێمانى‌ به‌ پايته‌ختى ڕۆشنبيرى ناسێنرا، له‌ ده‌ره‌وه‌ش له‌ ساڵى ٢٠١٩دا له‌لايه‌ن ڕێكخراوى يونسكۆوه، شاره‌كه‌ به‌ شارى داهێنه‌رى ئه‌ده‌ب ديارى كرا و بووه‌ ده‌سته‌خوشكى (دبلن، غه‌رناته‌، به‌رشه‌لۆنه‌، براغ، وارشۆ و ميلان)

بۆ ڕێزلێنان له‌ مێژووى ئه‌م ئه‌ديب و نووسه‌ر و ڕۆشنبيرانه‌ى كورد له‌ شاره‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ سلێمانى باوه‌شى بۆ ژماره‌يه‌ك له‌ په‌يكه‌رى ئه‌ديبان كردووه‌ته‌وه‌، چه‌ند ناوه‌ند و شوێنێكى به‌ ناوى ڕۆشنبيرانه‌وه‌ ناوناوه‌، له‌ هه‌فته‌ى سلێمانى، نه‌ورۆز و شه‌وى چله‌دا، له‌ بۆنه‌ و ڤيستيڤاڵ و ديداره‌كاندا،‌ ڕۆحى هه‌ڵكه‌وتووه‌كانى ئاوپرژێن ده‌كات و زيندوو ڕايان ده‌گرێت.

ئه‌م دارولمولكى ئه‌ده‌به،‌ هه‌تا كات بڕوات، ئاوا نابێت و هه‌ر ئاوه‌دانه‌، چونكه‌ وه‌ك (شێركۆ بێكه‌س) ده‌ڵێت:

سلێمانى (توو)يه‌كيشه‌، هه‌موو ساڵێ،

به‌ مشارى ڕقێكى نوێ ئه‌يبڕنه‌وه‌

ئه‌و دێته‌وه‌، ئه‌يبڕنه‌وه‌ و

جارێكى تر هه‌ر دێته‌وه‌.