جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ھۆمایون ئەردەڵان»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
تاگ: گەڕێندراوە
تاگ: گەڕاندنەوەی دەستی
 
ھێڵی ١٣: ھێڵی ١٣:


'''تیرۆر'''
'''تیرۆر'''
 
[[پەڕگە:Tombes d'Abdoli, Sharafkandi & Ardalan.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
ھومایوون ئەردەڵان لە چێشتخانەی میکۆنوس لە شاری بەرلین لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٢ دا کاتێ بەشداری کۆبوونەوەیەکی سەرانی گرووپەکانی دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کردبوو، تێرۆر کرا.  
ھومایوون ئەردەڵان لە چێشتخانەی میکۆنوس لە شاری بەرلین لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٢ دا کاتێ بەشداری کۆبوونەوەیەکی سەرانی گرووپەکانی دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کردبوو، تێرۆر کرا.  



دوایین پێداچوونەوەی ‏١١:٤٢، ٣ی شوباتی ٢٠٢٢

Download (5)666.jpg

ھۆمایون ئەردەڵان (٢ی شوباتی ١٩٥٠ لە سەقز – لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٢ لە بەرلین تیرۆرکراوە) نوێنەر و بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەڵمانیا و یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حیزبە بوو. ئەو لەگەل سادق شەرەفکەندی، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی لە میکۆنۆس لە ١٧ ئەیلوولی ١٩٩٢ لە بەڕڵین شەھید کرا.

ژیان و خەبات سیاسی

ھومایوون لە بنە ماڵەی ئەڕدەڵانەکانی سەقز و کوڕی سەیفوڵڵا خان ئەردەڵان بوو.

لە ساڵی ١٩٧٩ خوێندنی لە زانستگای کوردستان لە سنە بە جێ ھێشت و بوو بە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.

لە ساڵی ١٩٨٣ بە ئەندامی کومیتەی ناوەندی ئەو حیزبە ھەڵبژێردرا. دواجار بوو بە بەرپرسی لقی سەقزی حیزبی دیموکرات.

لە دوای کۆنگرەی ھەشتم ئەو حیزبە لە ساڵی ١٩٨٧ چوو بۆ ئەڵمانیا و بوو بە نوێنەری ئەو حیزبە لەو وڵاتە. ئەو لە شاری فرانکفۆرت ژیانی بە سەر دەبرد.

تیرۆر

Tombes d'Abdoli, Sharafkandi & Ardalan.jpg

ھومایوون ئەردەڵان لە چێشتخانەی میکۆنوس لە شاری بەرلین لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٢ دا کاتێ بەشداری کۆبوونەوەیەکی سەرانی گرووپەکانی دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کردبوو، تێرۆر کرا.

دادگایێک لە شاری بەرلین دوای شیکردنەوەی ڕووداوەکانی کارەساتی میکۆنوس، نێردراوەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەنجامیدانی ئەو تیرۆرە بە تاوانبار ناسی.

عەلی خامنەیی (ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران)، ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی (سەرۆک کۆماری کات) و عەلی فەلاحیان (وەزیری ئیتلاعاتی کات)ی بۆ دادگا بانگێشت کران.

بە پاڵپشتیی پۆلیسی ئەڵمانیا کەسێک وێرای بێتە دادگاکە و شەھادەت بدات لەسەر ئەو ڕووداوە.

لە دادگاکەدا گوتی کە ئەندامی وەزارەتی ئیتلاعات بووە و سیستەمی پلان دانانی تیرۆرەکان بە باشی دەناسێ.

بەو بەڵگانە دادگاکە کاربەدەستانی کاتی کۆماری ئیسلامی بە تاوانبار زانی لە ئەنجامی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدا.