جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «یادەوەریەکانى گرتووخانەى حامیە، تەویلەخانەکە ساڵى ( 09/06/1963 )»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٠٦: | ھێڵی ١٠٦: | ||
*حامیە لە ئێستادا پارکى ئازادیە لە دواى داگیرکردنى ئینگلیزەکان سەربازگە و فرۆکەخانە بوو , بەڵام ئەم سەربازگەیە مایەوە و هەموو حکومەتەکانى دواى ئینگلیزەکان بەکاریان هێناوە بۆ سەرکوت کردنى هەموو ناڕەزایەک و شۆرشێک. لە دواى ڕاپەرینەوە ئەم سەربازگەیە کرا بە پارکى ئازادى وەک یادەوەریەک بۆ ئەو هەموو کاراساتانەى کە روویداوە لەو شێونەدا.<ref>سەرچاوە: https://www.awene.com/detail?article=64086</ref> | *حامیە لە ئێستادا پارکى ئازادیە لە دواى داگیرکردنى ئینگلیزەکان سەربازگە و فرۆکەخانە بوو , بەڵام ئەم سەربازگەیە مایەوە و هەموو حکومەتەکانى دواى ئینگلیزەکان بەکاریان هێناوە بۆ سەرکوت کردنى هەموو ناڕەزایەک و شۆرشێک. لە دواى ڕاپەرینەوە ئەم سەربازگەیە کرا بە پارکى ئازادى وەک یادەوەریەک بۆ ئەو هەموو کاراساتانەى کە روویداوە لەو شێونەدا.<ref>سەرچاوە: https://www.awene.com/detail?article=64086</ref> | ||
[[پۆل:وتار]] |
دوایین پێداچوونەوەی ٠١:٤١، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢
یادەوەریەکانى غەفور رەشید داراغا
لە دواى کودەتاى ( 08/02/1963 ) بە سەر ( عبد الكريم قاسم )دا حیزبى بەعس دەسەلاتى گرتە دەست وە (عبد السلام محمد عارف ) بوو بە سەرۆک کۆمارى عیراق و ( أحمد حسن البكر ) بوو بە سەرۆک وەزیران .
بارى سیاسى عێراق بەرەو خراپى ڕۆیشت وە لە ناو ( حیزبى بەعس )دا ترازان ڕوویدا و بوون بە چەند بەشێکەوە , لە ( 18/02/1963 ) عبد السلام محمد عارف فرمانى دەرکردنى بۆ ( أحمد حسن البكر ) دەرکرد و دوورى خستەوە لە پۆستى سەرۆک وەزیران وە هەموو دەسەڵاتەکانى خستە ژێر دەستى خۆیەوە , بارى نائاساى ( قەدەغەى هاتوچۆى ) لە سەرجەم پاریزگاکانى عێراق راگەیاند و دەسەڵاتى دابە ( لەشکرى سەربازى ) تا بتوانن نەیارەکانى ناو حیزبى بەعس و خەڵکانى دژ بە حکومەتەکەى لە ناوبەرن .
بە هەمان شێوە لە شارى سلێمانیش وەک شارەکانى ترى عێراق حکومەتى عێراقى هەستا بە ( قەدەغەى هاتوچۆ ) و گرتنى هەموو ئەو کەسا و لایەنانەى کە دژى حکومەتى کودەتاى تازەى عێراق بوون .
لە ناو ئەو کەسانەدا کە بە تایبەتى هاتبوون بۆ گرتنى نووسەر ( غفور رشید داراغا ) بوو .
ئەم رووداوە لە میژووى شارەکەدا زۆر ترسناک و گەورە بوو, کە لە یەک ڕۆژدا بە هەزاران پیاو و گەنجى شارەکەیان ڕەشبگیرکران و برانە ( حامیەى سلێمانى ) وە هەر لەوێ بە دەیان کەس گولە باران کران و لەی بە ژێر خاکەوە کران .
ئەوەى بۆ من جێى سەرنجە لەم یادەوریانەى نووسەر ( غفور ڕشید داراغا ) ئەو وردەکاریانەى کە لەو ڕۆژەدا ڕوویداو و پێنج جار لە دەفتەرى یادگاریەکانیدا تۆمارى کردوە, ئەو وردەکاریانى ئەو ڕۆژە ئەگێرێتوەوە کە چۆن گیراون , لە چ شوێنێک گیراون , چەند کەس بوون , بارو گوزەرانى ڕۆژانەى گیراوەکان چۆن بووە , مامەڵەى سەربازەکان لەگەل گرتوەکاندا چۆن بووە , بارى دەروونى خەڵکى شارەکە لە ژێر چ فشارى سەربازەکاندا وە بە تایبەت نووسەر خۆى چ هەستێکى دەروونى هەبووە لەو کاتەدا وەک گیراوێک .
دەقى یادەوەریەکانى گرتووخانەى حامیە ناو ( تەویلەخانە )کە
لە نووسینى : غەفور رەشید داراغا
ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى 09/06/1967
لە سەعات ( 3 ) بەیانیەوە ( 09/06/1963 ) تەقە دەستى پێکرد , شار کڵپەى کرد , ئاگر باران بوو , مەرگ دەرگاى بە هەموو کەسێک گرتبوو .
تاوان , گوناء , دەست درێژى , خراپە کردن , باڵى ڕەشى بە سەر خەڵک دا کێشا بوو. 09/06/1963 ڕۆژى ڕەش , ڕؤژى ترس و ڕۆژى قەلاچۆکردن ...
ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى 09/06/1968
ئەمڕۆ ڕۆژى یادى پێنج هەمین ساڵەى کوشتارەکەى سلێمانیە کە جانەوەرە دڕندە لە ڕێ دەرچووەکان پێى هەڵات , ئەم کاتەى کەئەم چەند دێڕەى تیا ئەنووسم , لەو شەوەدا نۆ لەسەر دەى مانگى شەشى ساڵى هەزار و نۆسەد و شەست و سێ ( 09 - 10/ 06/1963 ) لە تەویلەى نمرە یەک دابووم .
وەک مەڕوماڵاتى تاڵانى تێک خزێنرابووین , بێ خواردن و خواردنەوە , بێ پێخەف لەسەر یەک و تەرسەکەى ئێسترەکان گۆشت لەسەر گۆشت تێ خزابووین , لە هەموو لایەکەوە گرمە و زرمەى شەستتیر و تۆپ و تفەنگ و کلاشینکۆف و سیمینۆف ئەهات , کەس خەو لە چاوى نەئەکەوت , ترس و تۆقین باڵى بەسەر هەموو کەسێکدا کێشابوو جگە لە تاق و ڵۆقێکى سەرسەخت ,
لە مانە یەکێکیان من بووم کە بە هیچ جۆرێک لە هیچ نەئەترسام , مردن بەلامەوە وەک ئاو خواردنەوە ئاسانتر و ڕەوانتر بوو .
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى 09/06/1970
یادى ڕۆژى 09/06/1970 بوو کە لەو ڕۆژەدا , دوژمنى سەرسەخت ئەیویست کورد نەهێلێ خاکى کوردستان بە گوولەو بۆمبا بسوتێنێ .
بەڵام بێ گومان نەک دوژمنى ( 1963 ) بەڵکو هەموو دوژمنەکانى کوردستان خەیاڵیان خاوە , سەریان دا لە بەرد نەتەوەى کورد هەر ئەمێنێ و کوردستان هەر جێنشینى کورد ئەبێ , هەر ئەگاتە ئاوات ...
لەم کاتەدا کە ئەمە ئەنووسم , سات ( 9.5 ) پاش نیوەڕۆ حەوت ساڵ پێش بەند بووم لە تەویلەى ژمارە یەک ( 1 ) دا .
بە هۆى ( 9 ) حزیرانەوە تەنیا , بڕێک دروشم هەڵواسرابوو وە بەیانى ئافرەتان چوونە گردى شەهیدان , ئیوارەش پیاوان ...
لە سەعات ( 1,15 ) سەربازەکان منیان خزاندە تەویلەکەوە , کە چوومە ژورەوە , دیم ئەو تەویلەیە , کەهى ئێسترەکانى سوپا بوو , عەردەکەى بستێک پەین کۆن و تازەى تیا بوو , ئەو تەویلەیە ڕووبەرەکەى نزیکەى ( 350 ) متر چوارگۆشە بوو , لەم بەر و ئەو بەرى نزیکەى ( 30 ) ئاخووڕى تیا بوو , یانى ئەو شوێنە جێگەى ( 30 ) ووڵاخ بوو .
بەڵام ژمارەمان لە ئێوارەیەکى درەنگ دا و گەیشتى ( 780 ) کەس , کە لاشە لەسەر لاشە بوو , لە هەموو لایەکەوە قرمەى شەستتیر و گرمەى تۆپ و دەنگى کلاشینکۆف و سمیتۆف و دۆشکە ئەهات وات ئەزانى کە ئاگر ئەبارێ بە سەر شاردا .
بەڵێ ئەو شەوە , کەس خەوى لێ نەکەوت لە ترسا , بە تایبەتى کە ئە بیسترا , خەڵکیان ئەبردە دؤڵى مەرگەوە ( وادى الموت ) وە لەوێ سەر نگوون ئەکرا ...
بەڵام من بە ئاگادارى و شایەتى زۆر کەس , کە مردن و ژیانم بەلاوە یەک بوو , و سلم لە هیچ شتێک نەئەکردەوە ...
بەڵێ لەو شوێنەدا سێ ڕۆژ لە سەر یەک بێ خواردن ماینەوە , نرخى سەموون کە ئەسکەرەکان ئەیان فرۆشت بە خەڵک گەیشتە ( 750 ) فلس وە نرخى پاکەتى جگەرە بوو بوو بە ( 250 ) فلس ...
بە ڕاستى خواردن و ئاو و نان بە لامەوە هیچ بوو , جگە لە جگەرە , کە شەیدای بووم .
بەڵام کاتێک لە ماڵەوە دەریان هێنام , دایکى میدیا سێ چوار پاکەت جگەرەى ( جگەرەى غازى ) خستە گیرفان مەوە لەگەڵ ( 4,250 ) دینار .
بەڵى سێ ڕؤژى رەبەق لەسەر یەک بێ نان و ئاو ماینەوە , لە پاش سێ ڕۆژەکە , برنجێکى خوساووە لەگەڵ چلکاوێک کە پێیان ئەوت شلە ئەیان دانێ , لەلایەن قۆنترات چى ( قەیرەوان ) ەوە .
بەڵێ تا ڕۆژى ( 01/07/1963 ) لە تەویلەکە مامەوە , لە پاشان بردمیانە قاوشى ( 3 ) شوێنێکى زۆر خۆش بوو لە چاو تەویلەکەدا .
لە ڕۆژى ( 03/07/1963 ) چۆن بە کەرەکى گرتیانین هەروەهاش بەرەڵا کرراین نزیکەى ( 130 ) کەس ... یەکێک لەوانە من بووم .
کە هاتمە ماڵەوە ( کە خۆم کرد بە ماڵا ) مناڵەکان میدیا و تەنیا و چیا و زەرادەشت لە ترسا ڕایان کرد , چونکە لە شێت ئەچووم , پیاوێکى ڕیش ماش و برنج , توکى سەر هاتوو , چڵکن و پیس , کە منداڵەکان نەیان ئەناسیمەوە ...
ڕۆژى چوار شەممە ڕێکەوتى 09/06/1971
ئەمڕۆ یادى ڕۆژى خوێناوى و تەماوى ( 9 ) حوزەیرانى ساڵى ( 1963 ) بوو کە ( 8 ) ساڵى بڕى بەسەرا ڕۆیشت , ئا لەم ڕۆژەدا لە سەرانسەرى کوردستان دا هاتووچۆ قەدەغە کرا وە دەستکرا بە گرتن و کوشتن و بڕینى خەڵکى بێ تاوانى کوردستان , کە ئەمە ئەنووسم وە سەعات ( 10 ) پاش نیوەڕۆیە , هەشت ساڵ پێش لە تەویلەکەى سەربازگە تووندکرابووم لەگەڵ ( 712 ) کەس , بێ نان و ئاو و جگەرە , بێ پێخەف , لەسەر پەینەکە لە سەر یەک کەڵەکە کرابووین .
ئاى لەم ڕۆژە کە هەموو شەقامەکانى سلێمانى ناڵەى شەستتیر و کلاشینکۆف و تۆپ ئەهات ... شەقامەکان بۆنى خوێنیان لێ ئەهات , دادگەى دۆڵەکە لە کارابوو ... پاش کوشتن ئەکران بە ژیر خۆڵەوە ... ڕۆژێکى وەهابوو مناڵ لە بێشکەدا زیڕەى ئەهات .
بەڵام من بە گیانێکى بەرز و پۆلایى یەوە بەرەو رووى ئەو کارەساتە هاتم , باکم نەبوو , خەڵک ئامۆژگارى ئەکرد .
ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى 09/06/1972
ئەمڕۆ نۆ ساڵى ڕەبەق تێ پەری بە سەر ڕۆژە ڕەشەکەى ناوچەکانى کوردستان دا کە لەم ڕۆژە لە بەرەبەیانەوە گرمە و ناڵەى تۆپ و دەنگى شەستیر و قرمەى کلاشینکۆف گوێى کەر ئەکرد , هەموو شارەکانى کوردستان مەرگ باڵى ڕەشى بەسەرا کێشابوو , مناڵ لە بێشکەدا خۆى نەئەگرت .
بەڵێ ڕۆژ بووەوە , شەقام و کۆلانەکان پەپووت تیا بخوێنایە , تەنها جل زەرد و شەستیر بە دەست نەبێ ... لە سەعات ( 1,15 ) پاش نیوەۆ لە تەویلەکەیا تووندیان کردم .
لە هەموو ژیانما ڕۆژى وەهام نەدی بوو ...
ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى 09/06/1973
یادى دەیەمین ساڵەى ( 9 ) حوزەیران بوو , گەڵێک دروشمى جوان هەڵواسرابوو, هەروەها ڕێ ڕەوێکى ڕێکوپێک کرا بەرەو گردى شەهیدان .
شایەت حاڵەکە *( هاوژینی ) غفور ڕشید دراغا بوو , دوای چەند ساڵێک لە کۆچی دوای بەندکراوەکەی تەویلەکەی ( حامیە ) بەم شێوەیە ساتی دەستگیرکردنەکەی بۆ گێرامەوە .
هەر لە بەیانی زووەوە شار شلۆقا و دەنگی تفەنگ لە هەموو لایەک ئەبیسترا حکومەت لە بلندکۆکانیەوە ڕایگەیاند کە (مەنع تەجەولە ) و کەس لەماڵەکانیان دەرنەچن و بمێننەوە ، پێش نیوەڕۆ بوو لە دەرگای ماڵەکەمانیاندا هەر زوو زانیم هاتوون ( غفور ) بگرن ، ئەوکاتە خاوەنی سێ کچ و یەک کوربووین ئەو کات ماڵمان لە بەردەرکى سەرابوو لە پشت بیناى ( نورى على و گەراجى سەنە کریم تەنیشت نەقڵیاتى گۆیژە ) کە دەرگاکەم کردوە بینیم موختاری گەرەک لەگەڵ چەند سەربازێک هاتوون بە ناو بۆ گرتنی هاوژینەکەم , واتە لیستی ناویان تایبەتیان پێ بوو بۆ گرتنى ئەو کەسانەى مەبەستیان بووە ، ئەو کات زانیم ئیتر جارێکی تر نایبینمەوە , موختاری گەرەک پێی ووتم دوا خواحافیزی لە هاوژینەکەت بکە ، تەنها فریای ئەوە کەوتم کە هەندێ پارە و چەند پاکەتیکی جگەرە بدەمێ .
هەر لەوێوە وە سەربازەکان ئەیبەن بەرەو ( ئەسحابە سپی ) چونکە زیلەکان لەوی کۆبوونەوە وە لەوێوە خەلکەکانیان ئەبرد بۆ ( حامیە ) لەبەر ئەوەی هاوژینەکەم بەلیستى تایبەت گیرابوو , خرابووە ناو زیلیکی سەربازى تایبەتەوە تا وەکو ئەوانەیتر یەک سەر بدرینە بەر گولە و بیان خەنە ژیر خاکەوە لە هەمان شوین لە ناو ( حامیە )دا .
بەلام قەدەر بەلایەکی تردا بردی ، ئەو کاتەی هاوژینەکەم بە تەنها لە ناو زیلەکەدا دانیشتبوو (زابتیکی ) سەرباز بەوێدا ئەروات و ئەمر ئەکات کە ئەو کەسەی بۆ بە تەنهایە لە ناو ئەو زیلەدایە !! بیخەنە ناو زیلەکانى ترەوە کە پرە لە خەلک و بیانبەن بۆ ( حامیە ) لەو کاتەدا هاوژینەکەم تێکەڵی خەلکە ئاسایەکانى تر ئەبیت و دەینێرنە ناو تەویلەکەوە لەگەل ئەوانەی تر وون ئەبێ کەس نایناسیتەوە و لە مەرگ ڕزگارى ئەبێت.
- نووسەر غفور رشید داراغا لە شاری سلێمانی لەدایک بووە ( 1923-1976 )
- سەبێحە ئەحمەد ساڵح کچى ( ئەحمەدى عەتارە ) هاوژینى نووسەر غفور رشید داراغا بوو .
- حامیە لە ئێستادا پارکى ئازادیە لە دواى داگیرکردنى ئینگلیزەکان سەربازگە و فرۆکەخانە بوو , بەڵام ئەم سەربازگەیە مایەوە و هەموو حکومەتەکانى دواى ئینگلیزەکان بەکاریان هێناوە بۆ سەرکوت کردنى هەموو ناڕەزایەک و شۆرشێک. لە دواى ڕاپەرینەوە ئەم سەربازگەیە کرا بە پارکى ئازادى وەک یادەوەریەک بۆ ئەو هەموو کاراساتانەى کە روویداوە لەو شێونەدا.[١]