جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «من ئەمەم»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک نووسینی: لونا دڵشاد مەریوانی کتێبی(من ئەمەم)یەکێکە لەو کتێبانەی کەلە بارەی پرس و خەم و خەونەکانی ژن دەدوێت و لە شوناسێکدا کۆیان دەکاتەوە بەناوی من ئەمەم واتە ئەمەیە ژن. بەڵام ئاخۆ کۆی خەمەکانی ژن تەنھا لەو ڕوانینە ڕۆمانسیی...»ەوە)
 
ھێڵی ٢٩: ھێڵی ٢٩:
*ڵاپەڕە ١٤٥(ژن مرۆڤێکی ئاقڵترو باڵاترە لە پیاو).
*ڵاپەڕە ١٤٥(ژن مرۆڤێکی ئاقڵترو باڵاترە لە پیاو).


⚠️ '''[[تێبینی:]]''' ئەم پەڕتووکە لە ئێستادا پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی مانومیدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی.





وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٤٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٢

Min-emem-kteb.png

نووسینی: لونا دڵشاد مەریوانی

کتێبی(من ئەمەم)یەکێکە لەو کتێبانەی کەلە بارەی پرس و خەم و خەونەکانی ژن دەدوێت و لە شوناسێکدا کۆیان دەکاتەوە بەناوی من ئەمەم واتە ئەمەیە ژن.

بەڵام ئاخۆ کۆی خەمەکانی ژن تەنھا لەو ڕوانینە ڕۆمانسییانە کورت دەکرێتەوە کەلە و کتێبەدا ھەن؟

بە بڕوای من یەکێک لە گەورەترین کێماسییەکانی ئەو کتێبە ئەوەیە، کە بە دیدگایەکی گشتگیرنووسراوە کە بوارێکی بۆ جیاوزاکەوتنەوەو بینینێکی دیکە نەھێشتۆتەوە.

نووسەری کتێبەکە، کە خۆشی خاتوونێکی نووسەرو وەرگێڕە، بە شێوەیەک بۆ چوونەکانی خستۆتە ڕوو، وەک ئەوەی پیاوی کورد ھەموویان وەک یەک بن و ھەمووشیان ھەمان ئەو تێڕوانینەیان بۆ ژن ھەیە کە ئەو لە کتێبەکەیدا ڕەخنەی کردوون.

بە داخەوە ئەمە گرفتی بە شێکی زۆری ژنانی ئێمەیە، کە توندووتیژی و نێرسالارییەکانی پیاوێک بە تەنھا، دەکەنە پێوەرو ھەموو پیاوانی پێ دەبینن.

ئەو وێنا کردنە جەھەننەمیەی پیاو، ھەروەھا ھەوڵدان بۆ جێگیرکردنی لە ھزری ژندا،ئەوەندەی تر ئەو دوو ڕەگەزە بە یەکتری نامۆ دەکات و کەلێنی نێوانیان فراوانتردەکات.

لە بەرامبەر ئەمەدا، ئێمە دەبێ ھەوڵی بونیادنانی ڕوانینێک بدەین، کە ھەردووکییان وەک مرۆڤ یەکتری ببینن و باوەڕیان بە مافی یەکتری ھەبێت.

لە دەسپێکی کتێبەکەدا، نووسەرئاماژە بەوە دەدات کە(مرۆڤبوونی لە پێشەوەی ڕەگەزەکەیەتی) واتە بیرکردنەوەی ئەو بەرلەوەی ژنانە بێت، مرۆڤانەیە.

  • ڵاپەڕە ٣٥( وەک دڕندەیەک ددانم لێ گیردەکات).
  • ڵاپەڕە ٤٩(پیاوێکی نەفس نزم).
  • ڵاپەڕە ٦٢(بە دڵی خۆی درۆت بۆ دەکات).
  • ڵاپەڕە ٦٢(پیاسەیەک بەنێو شوێنە شەعبییەکانی شاردا، بۆ ئەو ژنە خوێنی ھەموو مرۆڤایەتی دێنێت!)ئاخۆ دیدێک ھەیە لەمە ڕەگەزپەرستترو خۆپەرستتر؟ نووسەر دەیەوێت ژنان وەھا پەروەردە بکات، کە تەنھا ھاوسەریان ھەبێت بەسە کەسانی تر ھیچ!.
  • ڵاپەڕە ٦٣( ئەوان لە جەستەت زیاتر نابینن). واتا ھەموویان وەک یەکن.
  • ڵاپەڕە ٨٨ (چاوەڕێی ھیچ مەبە لە پیاو).واتە ھەموو شتێکی بڕاندۆتەوە..
  • ڵاپەڕە ٩٤(بۆ دەبێ ئەوەندە گەمژە بیت).
  • ڵاپەڕە ١٢٧(ئەوەتانی لە ژوورەکەمدایە گورگێکی ڕەش).

ڵاپەڕە ١٣٣(باوکە بێ شەڕەفەکەی).

  • ڵاپەڕە ١٣٣(شوکری خوابە کوڕ نەبوویت)
  • ڵاپەڕە ١٤٥(ژن مرۆڤێکی ئاقڵترو باڵاترە لە پیاو).

⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە لە ئێستادا پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی مانومیدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی.