جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «میران ئه‌براهام»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٢٧، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢
میران ئه‌براهام:لە ٢٦ مارتی ١٩٧٠ له‌گه‌ڕه‌کی چوارباخی شاری سلێمانی له‌دایک بووه.
لە ئێستادا دانیشتووی وڵاتی هۆڵه‌ندایه، خاوه‌نی کوڕ و کچێکه به‌ناوه‌کانی (کۆشین و تیبا).
وته‌ی نووسه‌ر: له مناڵیه‌وه سه‌رسام بووم به ڕه‌وشتی که‌س و کارم و هه‌موو مرۆڤ و گیانله‌به‌رێک که بینیبێتم، لێکدانه‌وه و بیرکردنه‌وه له شیواز و ڕه‌وشته جیاوازه‌کان جێگای سه‌رنجم بوون.
هونه‌ر به هه‌موو فۆرم و شیوازهکانییهوه به جیهانی خۆمیان ده‌زانم، به‌تایبه‌تی هونه‌ری چیرۆکنووسین (هونه‌ری گێڕانه‌وه). سه‌رسامم به هونه‌ره‌کانی، شێوه‌کاری و شانۆ و موزیک، به‌رده‌وام له‌م بوارانه‌دا ده‌خوێنمه‌وه و بینه‌ر و گوێگرێکی چالاکیشم, هونه‌ره بۆ بینین یان لێتێگه‌یشتن.
(هه‌ندێک جار بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له جه‌نجاڵی ژیان یان خۆ دزینه‌وه له نووسین له دار په‌یکه‌رێک ده‌تاشم.)
نووسین: ساڵی ٢٠١٢ کۆمه‌ڵه چیرۆکی گۆڕهه‌ڵکه‌نه‌ی به زمانی هۆڵه‌ندی بڵاوکردۆته‌وه، که دووباره به‌زمانی کوردی نووسراوه‌ته‌وه و بۆ چاپ ئاماده‌یه.
یه‌که‌م ڕۆمانی به‌زمانی کوردی ساڵی ٢٠١٥ به‌ناوی (شه‌وگه‌ڕه‌کان) بڵاوکرده‌وه، ٢٠١٩ ڕۆمانی (نیشتمانی سارا) چیرۆکێکی مێژوویی ڕیالیستییه و مێژووی سه‌د ساڵی شاری سلێمانی و کوردستانه، ڕۆمانی خه‌می مه‌ستووره ٢٠٢٠ باس له‌باری ده‌روونی ژنێکی ته‌نیا و به‌جێماوی دوای تاوانه‌کانی ئه‌نفال ده‌کات.
سەرچاوە: تۆماری تایبەت بۆ مان‌و بەرزنجی
زیاتر: له‌ساڵی ٢٠١٢وه به‌رده‌وام له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا لێدوان و چیرۆکی بڵاو کردۆته‌وه.