جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «مەهاباد»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٥: ھێڵی ٥:
'''ناوی شار'''
'''ناوی شار'''


لە ڕابردوودا، شاری مەھاباد «ساوجبلاغ» یان «ساوجبلاغی موکری» ناو نرابوو کە وشەیەکی تورکییە بە مانای «کانیاوی سارد». لە سەردمەی ڕەزاشادا ئەم ناوە گێڕدرایەوە بۆ ناوە مێژوویییەکەی خۆی مەھاباد، کە ناوێکە پێوەندی بە مێژووی مادەکان لەم شوێنەدا ھەیە؛[٨] ئەگەرچی ئێستاش ھەندێک کەس بە تایبەت سابڵاغییەکان (مەهابادی عەسڵ و ئەوانەی هەمیشه لەوێ ژیاون) «سابڵاغ» ناوی لێ دەبەن.
لە ڕابردوودا، شاری مەھاباد «ساوجبلاغ» یان «ساوجبلاغی موکری» ناو نرابوو کە وشەیەکی تورکییە بە مانای «کانیاوی سارد». لە سەردمەی ڕەزاشادا ئەم ناوە گێڕدرایەوە بۆ ناوە مێژوویییەکەی خۆی مەھاباد، کە ناوێکە پێوەندی بە مێژووی مادەکان لەم شوێنەدا ھەیە؛ ئەگەرچی ئێستاش ھەندێک کەس بە تایبەت سابڵاغییەکان (مەهابادی عەسڵ و ئەوانەی هەمیشه لەوێ ژیاون) «سابڵاغ» ناوی لێ دەبەن.




ساڵی 1936 بەرامبەر ساڵی هەتاوی 1315 (له کاتی حکوومەتی ڕەزاشا) به پیشنیاری ئاغای ڕەشید یاسەمی نێوی ئەو شاره گۆڕدرا و بوو به «مەهاباد»
ساڵی ١٩٣٦ بەرامبەر ساڵی هەتاوی ١٣١٥ (له کاتی حکوومەتی ڕەزاشا) به پیشنیاری ئاغای ڕەشید یاسەمی نێوی ئەو شاره گۆڕدرا و بوو به «مەهاباد»


'''مێژوو'''
'''مێژوو'''

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٣٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١

مەھاباد یەکێکە لە گرنگترین و بەناوبانگترین شارەکانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان . ئەم شارە یەکێکە لە شارە گەورەکانی پارێزگای ورمێ و لە باشووری گۆلی ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوچەی مەھاباد شوێنی گێرەوکێشەی سیاسی لە سەردەمی هاوچەرخدا بووە. ئەم شارە پایتەختی کۆماری کوردستان (کۆماری مەھاباد) بوو و لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی بۆ ماوەیەک لە ژێر دەسەڵاتی کورداندا بوو.

مه‌هاباد له باکووره‌وه له‌گه‌ڵ شاری میاندواو، له باشووره‌وه له‌گه‌ڵ شاری سه‌رده‌شت، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له‌گه‌ڵ شاری بۆکان و له ڕۆژئاواوه له‌گه‌ڵ شاری پیرانشار هاوسنووره. مه سعود بارزانی سالی 1946 لە ڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانله مه هاباد لەدایکبووە شاری مەھاباد بەهۆی ھەڵکەوتن لەسەر ڕیگاکانی سێ پارێزگای ورمێ، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات شوێنێکی تایبەتی ھەیە.ئەم شارە ١١٩ کیلۆمەتر لە ورمێ، ٢٩٨ کیلۆمەتر لە سنە و ٢١٤ کیلۆمەتر لە تەورێز دوورە.

ناوی شار

لە ڕابردوودا، شاری مەھاباد «ساوجبلاغ» یان «ساوجبلاغی موکری» ناو نرابوو کە وشەیەکی تورکییە بە مانای «کانیاوی سارد». لە سەردمەی ڕەزاشادا ئەم ناوە گێڕدرایەوە بۆ ناوە مێژوویییەکەی خۆی مەھاباد، کە ناوێکە پێوەندی بە مێژووی مادەکان لەم شوێنەدا ھەیە؛ ئەگەرچی ئێستاش ھەندێک کەس بە تایبەت سابڵاغییەکان (مەهابادی عەسڵ و ئەوانەی هەمیشه لەوێ ژیاون) «سابڵاغ» ناوی لێ دەبەن.


ساڵی ١٩٣٦ بەرامبەر ساڵی هەتاوی ١٣١٥ (له کاتی حکوومەتی ڕەزاشا) به پیشنیاری ئاغای ڕەشید یاسەمی نێوی ئەو شاره گۆڕدرا و بوو به «مەهاباد»

مێژوو

لێکۆڵینەوەکان نیشاندەدەن کە ناوچەی مەھاباد لە ھەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە شوێنی ژیان بووە و قەومەکانی بابلی، ماننایی، ئاشووری و ماد تێیدا ژیاون. ھەتا کۆتایی سەدەی دەیەمی کۆچی لە شاری مەھاباددا، شارۆچکەیەکی بە ناوی دریاس یان دارایاس — کە پتۆلێمیۆس بە یەکێک لە شارۆچکەکانی ماد ئاماژەی پێ‌کردووە — ھەبووە و ناوەندی شاری و ئیداری ناوچەکە بووە و ئێستاش وێرانەکەی لە گوندێک بەو ناوەوەو — دریاز — ماوەتەوە. شەرەفخانی بەدلیسی نووسەری کتێبی بەناوبانگی شەرەفنامە لە ساڵی ١٠٠٥ کوچێدا، وەکوو ناوەندێکی حکوومی باسی دریازی کردووە.

مێژوو نوێی شاری مەھاباد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان و نزیک ٤٠٠ ساڵ لەوەی پێش؛ سارەم بەگ یەکێک لە میرزادەکانی ساوجبلاغی موکری لە سەدەی ١١ی کۆچی لە نزیکی باکووری چەمی مەھاباددا — ئەو شوێنەی ئێستا بە «باغی سیسە» و «دەباغیان» دەناسرێت — ئاوەدانییەکی دامەزراند کە دواتر بوو بە شار. پاشان بە ھۆی پێشھاتنی چەم و لافاوەکانی، شار بەرەو باشوور ھات و خانووەکان لە نزیکی مەیدانی چوارچرای ئێستادا کرانەوە.

لە ساڵ ١٠٦٠ی کۆچیدا بوداق سوڵتان حاکمی مەھاباد بە ئاشتی کردنی لەگەڵ شا سوڵتان حوسێن توانی شاری مەھاباد کە بە ھۆی شەڕ و گێرەوکێشەوە کاوڵ ببوو، ببووژینێتەوە و بە یارمەتی میرنشینی ئەردەڵان پردی سوور و مزگەوتی سوور دروست بکات و بیکاتە ناوەندی ھزر و زانست و دین. مەھاباد بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵان ناوەندی حکوومەتی موکری بوو.

لە سەردەمی قاجاڕەکاندا، مەھاباد بەھۆی لە سەر ڕێگە بوونی بۆ شاری شام ھەندێک گەشایەوە.

لە ساڵانی ١٩٦٠ تا ١٩٧٠دا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی دەور و پشتەوە کۆچیان کرد بۆ مەھاباد، بۆیە شار گەورە بۆوە و زۆربەی باغەکانی دەوری شار بوون بە ماڵ. ھەربۆیە ئێستاش ناوی ھەندێک لە گەڕەکەکانی مەھاباد وشەی «باغ» ی پێوەیە.

ڕووبار و چەمەکانی

وێنەی پردی سوور بەسەر چەمی مەھاباد مەھاباد چەمێکی گرنگی ھەیە بە ناوی چەمی مەھاباد (چۆمی مەھاباد) کە خۆی لە سێ لکان پێکھاتووە: لکی بەیتاس (لە کێوی مام سوارە سەرچاوە دەگرێ و لە لای ڕۆژھەڵاتەوە دەچێتەوە ناو بەنداوی مەھابادەوە)، لکی دێبوکر (لە کێوی سەرمێرگان سەرچاوە دەگرێ و لە لای ڕۆژاواوە دەچێتەوە ناو بەنداوەوە) و ھەروەھا لکی کەوتەر یان لکی سەرەکی (لە کێوی براییم جەلال سەرچاوە دەگرێ و دەچێتەوە ناو بەنداوەوە). ئەم چەمە بە دەشتی مەھاباددا دەڕوا و لە ڕێگای کاناڵەوە زەوی و مەزاراکان ئاو دەدێری و پاشان دوای تێپەڕاندنی دارەلەک، خوڕخوڕە، گردەیاقووب و داشخانە دەچێتەوە ناو زەلکاوەکانی باشووری گۆلی ورمێوە.