جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «چەند خەسڵەتێکی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی نەمر»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک نووسینی: برایم محێدین عارف '''شێخ مەحمودی حەفید'''(١٨٨١-١٩٥٦)لەنەوەی کاک ئەحمەدی شێخە.لەخێزانێکی ئایینی کوردپەروەرو خوێندەوارو ڕوناکبیر،هاتۆتە دنیاوە. ساڵی ١٩٠٤لەگەڵ باوکیدا سوڵتانی عوسمانی عبدلحمید دەبینێ، لەگەڵ بینینی...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٢: | ھێڵی ٢: | ||
نووسینی: برایم محێدین عارف | نووسینی: برایم محێدین عارف | ||
'''[[شێخ | '''[[شێخ مەحموودی حەفید]]''' (١٨٨١-١٩٥٦)لەنەوەی کاک ئەحمەدی شێخە. لەخێزانێکی ئایینی کوردپەروەرو خوێندەوارو ڕوناکبیر،هاتۆتە دنیاوە. | ||
ساڵی ١٩٠٤لەگەڵ باوکیدا سوڵتانی عوسمانی عبدلحمید دەبینێ، لەگەڵ بینینی ئێشوئازاری میللەتەکەیدا گەورەدەبێت،دواتر دەیەوێ قەوارەیەک بۆ کورد دروستبکات و کوردستان لەژێر هەژمونی عوسمانیەکان دەربهێنێت،بەتایبەتی له ساڵانی شەڕی جیهانی یەکەمدا، زۆرتر دژی دەوڵەتی عوسمانی دەجەنگا، باوکی و برایەکی بەدەستی تورکەکان شەهید بون، شێخ دەیویست ئۆتۆنۆمیەک لەگەڵ ئینگلیزەکان بۆ کورد دەستەبەر بکات، چونکە تا ئەو بەروارە زۆرتر هاوکێشەی عوسمانیەکان دژی خواستەکانی گەلی کورد دەخولایەوە، لە دوا ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهانیدا، توانی لەگەڵ بەریتانیەکاندا بگاتەڕێکەوتن، ئیدارەیەکی کوردی پێک بهێنێت وببێتە حوکمداری کوردستان. | ساڵی ١٩٠٤لەگەڵ باوکیدا سوڵتانی عوسمانی عبدلحمید دەبینێ، لەگەڵ بینینی ئێشوئازاری میللەتەکەیدا گەورەدەبێت،دواتر دەیەوێ قەوارەیەک بۆ کورد دروستبکات و کوردستان لەژێر هەژمونی عوسمانیەکان دەربهێنێت،بەتایبەتی له ساڵانی شەڕی جیهانی یەکەمدا، زۆرتر دژی دەوڵەتی عوسمانی دەجەنگا، باوکی و برایەکی بەدەستی تورکەکان شەهید بون، شێخ دەیویست ئۆتۆنۆمیەک لەگەڵ ئینگلیزەکان بۆ کورد دەستەبەر بکات، چونکە تا ئەو بەروارە زۆرتر هاوکێشەی عوسمانیەکان دژی خواستەکانی گەلی کورد دەخولایەوە، لە دوا ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهانیدا، توانی لەگەڵ بەریتانیەکاندا بگاتەڕێکەوتن، ئیدارەیەکی کوردی پێک بهێنێت وببێتە حوکمداری کوردستان. |
دوایین پێداچوونەوەی ٠٩:٠٢، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢
نووسینی: برایم محێدین عارف
شێخ مەحموودی حەفید (١٨٨١-١٩٥٦)لەنەوەی کاک ئەحمەدی شێخە. لەخێزانێکی ئایینی کوردپەروەرو خوێندەوارو ڕوناکبیر،هاتۆتە دنیاوە.
ساڵی ١٩٠٤لەگەڵ باوکیدا سوڵتانی عوسمانی عبدلحمید دەبینێ، لەگەڵ بینینی ئێشوئازاری میللەتەکەیدا گەورەدەبێت،دواتر دەیەوێ قەوارەیەک بۆ کورد دروستبکات و کوردستان لەژێر هەژمونی عوسمانیەکان دەربهێنێت،بەتایبەتی له ساڵانی شەڕی جیهانی یەکەمدا، زۆرتر دژی دەوڵەتی عوسمانی دەجەنگا، باوکی و برایەکی بەدەستی تورکەکان شەهید بون، شێخ دەیویست ئۆتۆنۆمیەک لەگەڵ ئینگلیزەکان بۆ کورد دەستەبەر بکات، چونکە تا ئەو بەروارە زۆرتر هاوکێشەی عوسمانیەکان دژی خواستەکانی گەلی کورد دەخولایەوە، لە دوا ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهانیدا، توانی لەگەڵ بەریتانیەکاندا بگاتەڕێکەوتن، ئیدارەیەکی کوردی پێک بهێنێت وببێتە حوکمداری کوردستان.
ساڵی(١٩١٨)زایینی، دواتر وەک مەلیکی کورستان دانی پیادا بنێن،جارێ تر لە ساڵی (١٩١٩ز) لەگەڵ بەریتانیەکان،تێک دەچێت،چونکە نەیان هێشت وەفدێ بنێری بۆ کۆنگرەی پاریس بۆ چەسپاندندنی مافەکانی گەلی کوردلەونێوەندە جیهانیەدا،لەژیانیدا لەگەڵ حکومەتی عێراق،عوسمانیەکان، بەریتانیەکان،دەکەوێتە جەنگەوە، تائینگلیزەکان لەشەڕی دەربەند بازیاندا دەیگرن ودەینێرن بۆ هندستان، دوایی دەزانن جەماوەری زۆرە و بێ شێخ هیچیان پێناکرێت دەیهێننەوەجارێ تر دەیکەنەوە بەمەلیکی کوردستان ساڵی (١٩٢٢)، تا ئیدارەیەکی کوردی پێک دەهێنێ کەپایتەختەکەی لەشاری سلێمانی دەبێت، لەگەڵ سوپایەکی نەتەوەیی بەناوی سوپای نەتەوەیی، حکومەتەکەی شێخ مەحمودچەند خەسڵەتێکی تایبەت لە مێژووی کوردا لە خۆ دەگرێت، لێرەدا ئاماژە بەبەشێک لەخەسڵەتەکانی حکومەتەکەی شێخ دەدەین:
یەکەم کابینەی وەزاری کورد:
هەرچەندەپێش حکومەتەکەی شێخ مەحمودیش کورد لەکوردستانی گەورەو پارچەکانی بن دەستی داگیرکەرانی کوردستاندا،کەم وزۆر ئیدارەیخۆبەڕێوەبردنی خۆیان هەبوە، چ ڕاستەوخۆ لەئیدارەیەکی کوردی پێکهاتبێت وکەسی یەکەمیشی کورد بێت، وەک: ئیماراتە کوردیەکان، یانیمچە ڕاستەوخۆ کورد بەشداری کاریگەری هەبوبێت، زۆربەی کەسەیەکەمەکانیان کورد بوبن یان کورد لەسەرەتاوە بەشداریەکی کاریگەری لە دروستکردنی دەوڵەتەکەدا هەبوبێت، بەڵام دەوڵەتەکە بەتەنها پێک هاتەی حکومەتی کوردی نەبوبێت، نەتەوەکانی تریش تێدا بەشدار بوبن،وەک دەوڵەتی زەندی کەریم خانی زەند.بەڵام هیچ کام لەم ئیدارە کوردی و نیمچە کوردیانەدا لە شێوەی کابینەی وەزاری سەردەمدا نەهاتبونە بون.
جوڵانەوەکەی شێخ مەحمود توانی بۆ یەکەم جارحکومەتێ کوردی لە شێوەکابینەی وەزاری سەردەمدا دروست بکات، وەک یەکەمین دەوڵەتی کوردی سەردەمی شێوە هەڕەمی وەزاری بناسرێت، هەرچەندە لە دووجاری پێکهێنانی کابینەکەدا هیچیان تەمەنیان لە ساڵێ زیاتر نەبوە، بەڵام لە مێژووی کوردا کابینەی وەزاری بون، وەک یەکەمین دەوڵەتی کوردی ئەژمار دەکرێت دواترکوردستانی سورو کۆمای مهابادو زۆرئەزمونی کوردی ترمان هەیە، بەڵام حکومەتی شێخ مەحمود بەردی بناغەی یەکەمین حکومەتی کوردی کابینەوەزاریە لە مێژوودا کە بەرەنجامی خەباتی کورد خۆی بو، چونکەشێخ مەحمود پێش دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق چوبەگژ ئینگلیزەکاندا، لەسەردان نەنان بەخواستەکانی کوردا،سەری بۆ دانەواندن، تاناچاربون ڕێکبەون لە گەڵیدا، پاشان دانیان بەکابینە وەزاریەکەی شێخداناو بگرە هاوکاریشی بون.
بەرگری لەسەرەوە بۆخوارەوە
دووبارە لەزۆبەی جوڵانەوەکوردیەکاندا کورد قوربانی لەپێناو دەسکەوتی گەلی کوردا داوە،زۆر لەسەرکردو ڕێبەرەکانیشی لەو پێناوی گەلەکەیاندا سەریان ناوەتەوە،بگرە هەندێکیان شەهیدیش بون،جوڵانەوەی شێخ مەحمود دژی داگیر کەرانی کوردستان وخۆی وەک کەسی یەکەمی جوڵانەوەکەوکابینە ئیداریەکە،ئەو ڕاستیەی پێکاوە،کەشێخ هەمیشە خۆی لەسەنگەری پێشەوەی بەرگریەکاندا بوە،ڕاستەوخۆ بەشدای شەڕەکانی کردوە،لە شەڕی دەربەندی بازیاندا بریندار دەبێ،بەڵام مەیدانی شەڕەکە جێ ناهێڵی پاشان بە دیلی دەگیرێ و لەسەرەتادا بڕیاری لەسێدارەدانی دەردەچێت،بەڵام دوایی دەزانن دەنگی بەرگری کورد کپ ناکرێ و شێخ ڕۆڵی کاریگەری لەناو میللەتەکەیدا هەیە،بە ناچاری لەبڕیارەکە پاشگەز دەبنەوەو ڕەوانەی هندستانی دەکەن،وەکدوور خراوەیەک لە میللەتەکەی،دواتر هەر لە ژێر فشاری میللەتەکەیدا ئازاد کرا.
شەڕ لەگەڵ ڕوسیا،عێراق، ئینگلیز تورک.
شێخ مەحمود توانی ولایەتی موسڵ بگەڕێنێتەوەژێر هەژمونی خۆی لەساڵی ١٩١٩ز، کە ڕۆژانی داگیر کردنی عێراق بولەلایەن بەریتانیاوە، ئەمەش خۆی جەنگە دژی دەوڵەتی عوسمانی، هەرگیز بە هەمیشەیی دۆستی لایەنێک نەبوە، تابچێتە ژێر ڕکێفیەوە ونەتوانێت دەربچێت لە هاکێشەکەکە، بەڵکو بە پێی بەرژه وەندی میللەتەکەی پەیوەندی لەگەڵ نەیارەکانی کوردا بەستوە، کاتێک تورکەکان دانیان بە مافی گەلی کوردا نەناو خۆیان لێدزیەوەلەگەڵیان کەوتە جەنگەوە،توانی لە ئینگلیزەکان نزیک بێتەوەوحکومەت دەست نیشان بکات، دواترکەزانی ئینگلیزەکان نایانەوێ قەوارەیەکی هەمیشەیی بۆ کورد دروستکەن ،کورد وەک فاکتەری بەرژەوەندیەکانیان بەکاردێنن، لەگەڵیان کەوتەجەنگەوە سنورەکەی بۆ چۆڵنەکردن تا بەئاسانی کۆنترۆڵی کوردستان بکەن،دەتوانین بەدیوێ تردا وێنای ئەوە بکەین شێخ بەپێی بەرژەوەندی میللەتەکەی دۆستی ئینگلیزەکان بو، کە پشتیان لەکورد کرد،شەڕی لەگەڵکردن چونکە نەکەوتە ژێرڕکێفیانەوە،بە بزوتنەوەی چەکداری بەرەنگاریان بوەوە.
لەگەل تورکەکان و دەوڵەتی عێراقیش کەوتە شەڕەوە.تالەژیاندا مابو لەهەر شوێنێک هەلێکی لەبار هەبوایە بۆ کورد،کاری تیادەکرد ، ئەمەش خەسڵەتێکی دیاری بزوتنەوەکەی شێخە،سەڕەرای نوشت و گەله کۆمە دەولیەکان هیچ کات دەسبەراری مافی گەلەکەی نەبو.بە هەمیشەیش نەچوەژێر ڕکێفی هیچ نەیارێکەوە،جگەلەسەنگەری میللەتەکەی لە سەنگەری کەسدا نەبوە بە هەمیشەیی.
پێکەوەژیانی هەمو ڕەنگەکان:
هەرچەندە شێخ مەحمود پیاوێکی ئایینی بو لەبنەماڵەیەکی ناوداری ئایینیش هاتۆتە دنیاوە،نەوەی کاک ئەحمەدی شێخە کەیەکێکەلە لوتکە دیارەکانی پیرۆزی ئایینی، دەڤەری کوردستان و سلێمانی، بەڵام لە پێک هاتنی کابینەکەیدا هەمو دەنگو ڕەنگەکان بەشداربون بێ جیاوازی، هیچ کێشەیەکی ئایینی وەدی نەدەکرا، شێخ هەمیشە ئاماژەی دەدا کێشەی ئایین و مەزەب لە نێو کوردانیەو هەرکەس ئایینی خۆی بۆخۆی، ژمارەیەکی زۆر یەزیدی و کاکەیی له گەڵی بون،تەنانەت یەکێک لە هەستارترین وەزیرەکانی کەریمی عەلەکە بو کەبە ئایین مەسیحی بو،بەڵام پیاوێ خەمخۆرو دڵسۆزی حکومەتەکەی شێخ مەحمود بو، شێخیش متمانەیەکی زۆری پێدابو،دەستێ باڵای هەبو، لەخزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و شاری سلێمانی،کاتێک کە نەبونی ڕووی لە شارەکە دەکرد،یارمەتیەکی زۆری خەڵکی هەژارونەداری دەدا.
سەرچاوەکان:
١-حرکەالشیخ محمود الحفیدالبرزنجی،محمد عبد العاطی،سایتی(aljazeera.net).٢٤/٥/٢٠٠٦.
٢-قائد الایام الصعبە:الشیخ محمود الحفید،برهم لطیف،ـسایتی rojnews.ar.٩/١٠/٢٠٢٠.
٣-یەکەم شۆڕشی شێخ مەحمودو داواکاری بۆ سەربەخۆیی کوردستان،سایتی پەیسەرپرێس،٢٣/٥/٢٠٢٠