جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «عوسمان چێوار»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ناوی تەواوی '''عوسمان محەمەد ئەحمەد'''، کە بە عوسمان چێوار ناوبانگی دەرکرد. ساڵی 1946 لە گەڕەکی (سەرکارێز)ی شاری '''سلێمانی''' لەدایک بووە و ساڵی 1969 پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە. ماوەی چەند ساڵێک لەناوچەکانی چۆمان و شارباژێڕ و قەرەداخ و '''هەڵەب...»ەوە) |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٠٨:١٦، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢
ناوی تەواوی عوسمان محەمەد ئەحمەد، کە بە عوسمان چێوار ناوبانگی دەرکرد.
ساڵی 1946 لە گەڕەکی (سەرکارێز)ی شاری سلێمانی لەدایک بووە و ساڵی 1969 پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە.
ماوەی چەند ساڵێک لەناوچەکانی چۆمان و شارباژێڕ و قەرەداخ و هەڵەبجە و سلێمانی مامۆستایی کردووە.
ئەم هونەرمەندە رۆشنبیرە هەر زوو بەشداری کردووە لە چالاکییە سیاسی و پێشمەرگایەتیەکاندا و ماوەیەک لەناو پێشمەرگەدا رابەر سیاسی بووە.
ساڵی 1974 پەیوندی کردووە بە شۆڕشەوە و لەئیزگەی دەنگی کوردستاندا خزمەتی کردووە.
ساڵی 1975 لێپرسراوێتی چالاکی قوتابخانەکانی پێ سپێردراوە.
عوسمان چێواری جوانەمەرگ لە شەستەکانەوە بەشداری لە چالاکییە هونەرییەکاندا کردووەو وەک شانۆکار و دەرهێنەر رۆڵی گەورەی بینیوە لە پێشخستنی رەوتی شانۆی کوردیدا.
بەرهەم و شانۆگەرییەکانی
- بڕیار و ئەنجام
- سەرینی باداری
- لانەوازان
- پاڵتۆ
- ئابڵوقە
- خەج و سیامەند
- گوڵەمێخەک،، و فیلمی سینەمایی
- بەهەشتێکی سوتاو
- ئەحەی کوڕنو
چەند نموونەیەکن لەو شاکارە هونەرییانەی کەچێواری نەمر بەشداری تیایاندا کردووە.
ئەم هونەرمەندە خۆنەویستە لە دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانیشدا پێشتریش لەدامەزراندنی (یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان)دا رۆڵی گرنگی هەبوو.
عوسمان چێواری هونەرمەند، کەماوەی دەساڵی بەردەوام سەرۆکی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی بوو، رۆژی 21ی مایسی ساڵی 1996 بەنەخۆشییەکی کت و پڕ کۆچی دوایی کرد.