جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «گەزیزە عومەر»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک گەزیزە عومەر عەلی ئەمین ئەکتەر و شانۆکار لە ساڵی 1961 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. بە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی بواری شانۆ و سینەما دادەنرێت لە کوردستاندا، هەر لە منداڵییەوە خولیای شانۆ و نواندن بووە و لە تەمە...»ەوە)
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٢٧، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

330444 263608587041622 1268868838 o.jpg

گەزیزە عومەر عەلی ئەمین ئەکتەر و شانۆکار لە ساڵی 1961 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. بە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی بواری شانۆ و سینەما دادەنرێت لە کوردستاندا، هەر لە منداڵییەوە خولیای شانۆ و نواندن بووە و لە تەمەنی ٨ ساڵییەوە دەستی بە کاری نواندن کردووە.


2022-06-10 021608.jpg

لە ساڵی 1988 بەشی شانۆی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا تەواو کردووە، دواتر دەبێت بە بێژەری ڕادیۆیی لە بەشی کوردی ڕادیۆی بەغدا، دوا تر مامۆستای شانۆیی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی، دوای چواردە ساڵ لە خزمەتی پەیمانگا ڕێژەی خزمەتەکەی دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری، ئێستا بە پلەی شارەزا لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی سلێمانی فەرمانبەرە، ئێستا ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی شانۆنووسی جیهانییە. گەزیزە خان هاوسەری هونەرمەندی شێوەکار ئیسماعیل خەیاتە.


2022-06-10 021400.jpg

بەرهەمەکان:

287096981 570162694477701 2673118831016983319 n.jpg
  • چەندین سیناریۆ و دەرهێنان و نواندنی شانۆیی
  • دیداری (گوڵە مێخەک) ی شانۆیی
  • تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە 1977



ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق